02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(صلاح الدين)كىَ یه
رِچه‌ڵه‌ک وپێگه‌یشتنی
ناوی: (یوسف بن أیوب بن شاذی) ناسراو به ميرنشينی سه‌رخه‌ر (الملك الناصر صلاح ا‌لدین)، هه‌روه‌ها بانگیان ده‌كرد به (أبو المظفر).
هه‌موو مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكن كه باوك و كه‌سوكاری له كوردی ناوچه‌ی (دوێن)ن، كه شارۆچكه‌یه‌كه له ئه‌وپه‌ڕی ئازه‌ربیجان و له كوردی روادیه‌ن، ڕوادیه‌ش تیره‌یه‌كن له (هوزبانی) كه هۆزێكی گه‌وره‌ی كورده‌كانه له‌و ناوچه‌دا.
مێژوونووسی كورد ئه‌حمه‌د كوڕی خه‌له‌كان ده‌ڵێن:
پیاوێكی شاره‌زا له ئایین و خاوه‌ن زانست كه خۆی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی (دوێن)ه پێی ووتم كه له پێش چوونه ناو شارۆچكه‌كه‌وه گوندێك هه‌یه پێی ده‌وترێت: (ئه‌جدانقان) و هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م گونده كوردی ڕوادیه‌ن، شازی یان (شاذی) كه ده‌بێته باپیره‌ی (صلاح ا‌لدین) ده‌ستی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی (شێركۆ) و (ئه‌یوب)ی گرت وبه‌ره‌و به‌غداد كه‌وتنه ڕێ و له تكریت جێگیر بوون و هه‌ر له‌وێ (شاذی) وه‌فاتی كرد و له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی گومه‌زێكی بۆ دروستكرابوو له‌ناو شاره‌كه.
صلاح ا‌لدین كه ناوی خۆی (یوسف)ه له ساڵی (1138 ز - 532ی ك) له‌دایك بووه له‌ناو قه‌ڵای تكریت له‌و كاته‌ی باوكی و مامی له‌وێ نیشته‌جێ بوون و پاش له‌دایكبوونی صلاح ا‌لدین به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م قه‌ڵاكه‌یان به‌جێ هێشتووه، دیاره له‌كۆتایی هه‌مان ساڵ یان له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1139ز - 533 ك) تكریتیان به‌جێ هێشت و له‌لای عیمادالدین زه‌نگی نیشته‌جێ بوون له موسڵ، وه كاتێك عیمادالدین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شامی گه‌مارۆ دا وه‌كو (دیمه‌شق) و پاشان (به‌عله‌به‌ك) و ڕزگاری كردن له‌و كاته‌دا (ایوب)ی كرده فه‌رمانڕه‌وای شاری (به‌عله‌به‌ك
ئه‌حمه‌دی ئیبن خه‌له‌كان ده‌ڵێت:
پرسیارم كردووه له چه‌نده‌ها كه‌س له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی صلاح ا‌لدین كه ئایه ده‌زانن كه‌ی له تكریت كۆچیان كردووه به‌ره‌و موسڵ؟ ئه‌وانیش وه‌كو بیستویانه له بنه‌ماڵه‌ی خۆیان ده‌ڵێن كه له‌و شه‌وه‌ی تیایدا صلاح ا‌لدین له‌دایك بووه كۆچیان كردووه، بۆیه پێی شووم بوون، به‌ڵام هه‌ندێكیان ووتیان به‌شكو شووم نه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه چاكه‌و خێری پێوه بێت و پێی نازانن.. ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌بوو خواش ده‌زانێت.
صلاح ا‌لدین به‌و شێوه‌یه له دیمه‌شق نیشته‌جێ بوو له‌گه‌ڵ باوكی و تاكو ته‌مه‌نی لاوێتی بڕی، له ساڵی (541ك) پادشا عمادالدین كوژرا له قه‌ڵای (جعبر) به‌ڵام ایوب و شێركۆ مانه‌وه له خزمه‌ت كوڕی پادشا به‌ناو محمود ناسراو به (نورالدین) ده‌سه‌ڵاتداری دیمه‌شق و حه‌له‌ب، ئه‌ویش ڕێزێكی زۆری لێ گرتن، لێره‌دا ایوب له‌قه‌بی خۆی دانا به (نجم ا‌لدین) و شێركۆ به (اسد ا‌لدین) و یوسف به (صلاح ا‌لدین).
بۆیه له‌و كاته‌ی نورالدین كوڕی عیماد ا‌لدین زه‌نگی بووه پادشای دیمه‌شق نجم ا‌لدین (ئه‌یوب) به‌رده‌وام له حزمه‌تیدا بوو له‌گه‌ڵ كوڕه لاوه‌كه‌ی صلاح ا‌لدین كه هه‌ر له‌و كاته‌وه نیشانه‌ی دڵگه‌شی و چاكێتی پێوه دیاربوو و له بارێكه‌وه بۆ بارێكی باشتر و به‌رزتر سه‌رده‌كه‌وت و پادشا نورالدین نازی پێ ده‌دا و پێشی ده‌خست و ڕێزی به‌رزی لێ ده‌گرت، هه‌ر بۆیه صلاح ا‌لدین له‌وه‌وه فێری چاكه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ ئیجتیهادكردن له‌كارباری جیهاد و به‌رگری له‌سه‌روه‌ری موسڵمانان. هه‌ر له دیمه‌شق پێگه‌یشت و وانه‌كانی فیقه و فه‌رمووده‌و زانستی خوێند له‌سه‌ر ده‌ستی زانا پایه به‌رزه‌كانی ئه‌وێ و پاشان خوێندنه‌كه‌ی له قودس و میسر ته‌واو كرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|