02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه لاحه دین كه‌هه‌واڵه‌كه‌ی بیست كه به‌و شێوه‌یه قسه‌ی به‌ئیسلام وتووه صه‌لاحه‌دین كێشه‌ی له كاروانه‌كه‌دا نه‌بوو ،به‌لاَم كێشه‌ی له‌وه‌دا بوو كه قسه‌ی به ئیسلام وپێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كردووه ،ئه‌وه بوو زۆر توڕه بوو توڕه‌بونێك به جۆرێك مێژوونوسان ده‌ڵێن: صه‌لاحه دین له ژیانی دا ئه‌وه‌نده توڕه نه‌بووه وه سوێندی خوارد ئه‌گه‌ر به دیلیش بیگرێت به‌ده‌ستی خۆی ده‌یكوژێت ،دوای ئه‌م رووداوه كه‌ڕووی دا صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ئارامی نه‌ماو هه‌ست وسۆزی جولاَ بۆ به‌رامبه‌ر خاك و ولاَتی موسڵمانان و به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)به‌رامبه‌ر صه‌لیبی یه‌كان بۆیه بانگه‌شه‌ی جیهادی كردووخه‌ڵكی كۆكرده‌وه بۆ جیهاد كه‌بۆخۆی صه‌لاحه‌دین ماوه‌یه‌كه به‌درێژای مێژوو چاوه‌ڕێ ی ئه‌م ساته وه‌خته‌یه كه‌هه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌ی كه‌سه‌رۆكی پۆلیسی دیمه‌شق بووه له‌سه‌رده‌می عیماده دین زه‌نگی دا خۆی بۆ ئاماده‌كردووه وئامانجی ئه‌وه بووه كه چۆن بتوانێت قودس ڕزگار بكات كه‌نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئیستاش ئێمه شانازی پێوه ده‌كه‌ین ،صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بیری له‌وه‌كردوه‌ته‌وه چۆن خاكی موسڵمانان ڕزگار بكات له‌ده‌ستی فره‌نجه وه چۆن بتوانێت عیزه‌ت وسه‌ربه‌زی ئه‌م ئیسلامه بهێڵێته‌وه ،ئه‌وه بوو صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی موجاهیدان و سوپاكه‌ی له هه‌موولایه‌كه‌وه كۆكرده‌وه،وه‌ناردی به‌شوێن هه‌موو ئه‌ماره‌ته‌كاندا ،بۆئه‌وه‌ی بانگه‌وازی جیهاد بكرێت و خه‌ڵك بچێت به‌ره‌و جیهاد ،صه‌لاحه‌دین زۆر بێزار بوو به‌رامبه‌ر به ئەرناط وه به‌ده‌وری شار‌و قه‌لعه‌كانی كرك دا سوپای خۆی دانا وگه‌مارۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و جێگایه‌وه ،وه‌سه‌ربازگه‌ی دانا له‌شوێنێك كه پێی ده‌وترێت (قصر سلامه)نزیك بوو له بوصراوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌وێ كۆببێته‌وه ،به‌لاَم ئه‌وه‌ی كه صه‌لاحه‌دینی دواخست له‌وه‌ی كه‌نه‌دات به‌سه‌ر كرك دا ،چونكه ئه‌و ساڵه كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجی یه‌كان بوو (ئەرناط )یش كه‌سێكی مه‌سیحی بوو به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر بێتوو صه‌لاحه دین بدات له من ئه‌وا منیش ده‌چم له‌سه‌ر ڕێگای شام و میسر كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شام و میسر له‌هه‌ردوو لایان ده‌ده‌م و ده‌یان كوژم ،صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش حه‌جاجه‌كانی زۆر خۆش ئه‌ویست وه‌ڕێگای سینای میسر یشی چككردبوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ئاسانی بڕوات بۆ حه‌ج ،ئه‌وه بوو خێرا ڕۆیشت وهه‌موو سه‌ربازه‌كانی خسته پاسه‌وانی حاجییه‌كان بۆئه‌وه‌ی حاجی یه‌كانیش به‌سه‌لامه‌ت وئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه،دوای ئه‌وه توانی به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه بپارێزێ و حه‌جاجه موسڵمانه‌كان به ئامان ومتمانه‌ییه‌وه بیان پارێزێ، وه‌ك ده‌زانین دوعای حاجیان قه‌بوڵه،چونكه وه‌ك مه‌لۆتكه‌كراوه‌ی له عه‌ره‌فه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وه له حه‌ج وخزمه‌تی خوای گه‌وره گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ مه‌نزڵگای خۆیان هه‌موو ئه‌م حاجییانه كه به‌سه‌داها هه‌زار كه‌س ده‌بوون دوعای خێریان بۆ صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و سوپاكه‌ی صه‌لاحه‌دین ده‌كرد ئه‌مه بۆ خۆی گه‌وره‌ترین دەسكه‌وت بوو بۆ صه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی كه‌به‌ده‌ستی هێنا بوو .
دواتر (مجلسی شورای) به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك دیاری بكه‌ن كه‌هه‌موویان پێكه‌وه بچنه ده‌ره‌وه له ١٧ی ره‌بیعی كۆتایی ساڵی ٥٨٣کۆچی= ساڵی ١١٨٧ز له‌دوای نوێژی هه‌ینی له‌هه‌موو مزگه‌وته‌كانی شاره‌كان وئه‌ماره‌ته‌كانی ژێر ده‌ستی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا ته‌كبیری موسڵمانان ده‌ستی پێكرد وه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌ستی پێ كرد به (حی علی جیهاد) وده‌نگی الله اكبر وه زڕه‌ی شمشێر موسڵمانه‌كان به جوانترین شێوه خۆیان ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئەرناط وه صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی خۆشی چووه ده‌ره‌وه له دیمه‌شق به‌ره‌و جێگایه‌ك كه‌پێی ده‌وترێت (قصرسلامه)كه بڕیاریان دابوو له‌وێدا هه‌موویان كۆببنه‌وه ،له‌وكاته‌دا برایه‌كی وكوڕێكی به‌ناوی (ملیك افضل) وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌شی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا توركامانه (مەلیك مظفر كه وكبوری) كه‌به مەلیك مظفر ناسراوه دواتر ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كات ده‌چێته لای ده‌وڵه‌تی ئه‌تابه‌گییه‌كان لای (شێخ عبد الرحمن)و له‌دوای دا ده‌بێته والی هه‌ولێر،به‌لاَم مظفرالدینی توركمانی ڕووه‌و عه‌ككا سوپا ده‌نێرێ وه هه‌روه‌ها مەلیك افضل كوڕی سوپایه‌كی پێ ده‌نێرێ بۆ جێگایه‌ك كه‌پێ ی ده‌وترێت (رأس الما‌و) هه‌موو ئه‌مانه كۆده‌بنه‌وه تاوه‌كو له عه‌ككا وه دێن وه ئه‌وی تریش له (رأس الما‌و)وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له سوپای صه‌لیبی بشێوێننوه صه‌لاحه‌دین خۆیشی له بوصرا وه ده‌كه‌وێته‌ڕێ تاوه‌كو ده‌گاته قه‌لاَكانی كرك وه‌له‌وێ وه بۆ ئه‌وه‌ی مانۆڕایه‌كی سه‌ربازی بكات وه سوپای صه‌لیبی په‌لكێشی ناوچه‌یه‌ك بكات له‌ڕووی سه‌ربازی یه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌ویوبی یه‌كان مسۆگه‌ربكات بۆ ئه‌مه‌ش ناوچه‌ی ته‌به‌رییه هه‌ڵ ده‌بژێرێت سوپاكه‌ی هه‌موو كۆده‌كاته‌وه له‌و جێگایه‌دا ده‌شی زانی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌ڕووبه‌ڕووی ئەرناط ده‌بێته‌وه ،
وه‌كاتێ ئەرناط ده‌بینێ به‌م شێوه‌یه صه‌لاحه‌دین سوپای بۆ كۆكردووه‌ته‌وه ئەرناط له‌تاواندا داوا له بیت المقدیس و عه‌ككا وصور وصیدا به‌ئه‌ماره‌ته‌كانی تری ره‌هاو ناوچه‌كانی تر هه‌مووی سوپای صه‌لیبی كۆده‌كاته‌وه دژی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ئه‌وانیش له هه‌موولایه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه ،وه‌موسڵمانه‌كانیش ده‌زانن كه ئیتر كاتی جیهاده بۆ ئازاد كردنی بیت المقدیس ،وه‌ماوه‌یه‌كه چاوه‌كان فرمێسكی پێدا نه‌هاتووه‌ته‌وه خواره‌وه بۆ جیهاد وه ماوه‌یه‌كه دڵه‌كان ئازایه‌تی و عیزه‌ت نه‌یگرتووه ،هه‌ره‌وه‌ها ده‌ستیان شمشێری نه‌گرتووه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌هلی كوفر بۆئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ عیزه‌ت وسه‌ربه‌رزی موسڵمانان بگه‌ڕێته‌وه ،ماوه‌یه‌كه موسڵمانان خه‌وتوون كه شه‌ڕی ناوخۆ گیرۆده‌ی كردوون سه‌رله‌نوێ ئێستا وا صه‌لاحه‌دین خه‌و له چاوی تۆراوه ،قازی له‌دوای قازی یه به‌ڕێزه‌كان وزاناكان به‌تایبه‌تی (بها‌و الدینی ابنوشداد)كه یه‌كێكه له قازی یه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه جیهادو به‌ره‌و جیهاد هه‌نگاو بنێن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|