02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سةرةتايى كارةكانى
سه‌ره‌تا (صلاح ا‌لدین) له (20ی موحه‌ڕه‌م) ڕه‌زامه‌ندی خۆی نواند و به نورالدینی ڕاگه‌یاند كه ده‌رچوونه‌كه دوا ناكه‌وێت، لێره‌دا نورالدین كه‌وته كۆكردنه‌وه‌ی عه‌سكه‌ره‌كانی و هه‌موو هێزه‌كانی ئاماده كرد و چاوه‌ڕێی هه‌واڵ بوو له (صلاح ا‌لدین)ه‌وه كه كه‌وتبێته ڕێ و تاكو ئه‌میش بكه‌وێته ڕێ، كاتێك هه‌واڵی پێ گه‌شت كه‌وته ڕێ له دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و (كه‌ره‌ك) و گه‌یشته ئه‌وێ و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی (صلاح ا‌لدین)ی ده‌كرد، به‌ڵام له ڕێگادا (صلاح ا‌لدین) نامه‌ی نارد بۆ نورالدین و داوای لێبوردنی لێ كرد كه ناتوانێت بگاته لای و هه‌واڵی خێرای پێ گه‌یشتووه به‌وه‌ی كاروباری ناو ووڵاتی میسر نائارام بووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ له شیعه عه‌له‌وییه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ئه‌ستۆ چونكه هیچ هێز و چه‌كداری تیادا نه‌ماوه‌و هه‌موو كه‌وتوونه‌ته ڕێ، بۆیه ناتوانێت دوور بێت له میسر له‌ترسی ئه‌م كاره‌و وا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میسر، به‌ڵام نورالدین عوزره‌كه‌ی لێ قبوڵ نه‌كرد، وه هۆی ئه‌وه‌ی كه (صلاح ا‌لدین) نه‌یویست خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه، هه‌ندێ له پیاو و كه‌سه نزیكه‌كانی ترساندیان له گه‌یشتن وچاپێكه‌وتنی به نورالدین، بۆیه كاتێك فه‌رمانه‌كه‌ی نورالدینی به‌جێ نه‌گه‌یاند، نورالدین به‌لایه‌وه گه‌وره بوو وه پێی ناڕه‌حه‌ت و دڵگران بوو، وه گومانی برد كه (صلاح ا‌لدین) یاخی بووه لێی و بڕیاری دا به‌هێزه‌وه بگاته میسر و ده‌سه‌ڵات بگێڕێنێته‌وه بۆ خۆی و (صلاح ا‌لدین) ده‌ربكات
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته (صلاح ا‌لدین)، هه‌موو كه‌سوكاری له‌وانه باوكی (نجم ا‌لدین) و خاڵۆی (شهاب ا‌لدین الحارمي) و له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن به نیازی نورالدین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی میسر لێی و مه‌شوره‌تی له‌گه‌ڵ كردن، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیان شتێكیان نه‌ووت كه چی بكات، لێره‌دا توقیه‌ددین (تقي ا‌لدین)ی كوڕه‌زای هه‌ستا و ووتی: گه‌ر نورالدین بێت بۆ ئێره ده‌جه‌نگێین له‌دژی و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه، هه‌ندێ له كه‌سوكاری هه‌مان ڕایان بۆ دروست بوو، به‌ڵام (نجم ا‌لدین)ی باوكی هه‌ستایه سه‌ری و لێی توڕه بوو وه په‌رچی ئه‌م ڕایه‌ی دایه‌وه و ووتی شتی وا نابێت، نجم الدینیش پیاوێكی لێهاتوو به‌سه‌لیقه‌ت بوو، به توقیه‌ددینی ووت دانیشه وتوڕه‌بوو لێی بگره جنێویشی پێ دا، ئینجا ڕووی كرده (صلاح ا‌لدین) و پێی ووت: من باوكتم و ئه‌وه شهاب الدینی خاڵۆته، ئایه له‌و باوه‌ڕه‌دایت له‌م هه‌موو خه‌ڵكه هه‌موو تۆیان خۆش بوێت و خێری تۆی بوێت وه‌كو ئێمه؟ (صلاح ا‌لدین)یش فه‌رمووی نه‌خێر، پێی ووت: ده‌ی والله گه‌ر من و خاڵۆت شهاب ا‌لدین چاومان به پادشا نورالدین بكه‌وێت هیچمان له‌ده‌ست نایات مه‌گه‌ر له‌به‌رده‌می بوه‌ستین و زه‌ویه‌كه له‌به‌رده‌ستی ماچ بكه‌ین، وه گه‌ر فه‌رمانمان پێ بكات بده‌ین له گه‌ردنت به شمشێر ئه‌وا ده‌یكه‌ین، بۆیه گه‌ر ئێمه وابین ئه‌بێت غه‌یری ئێمه چۆن بێت، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌م سه‌ركرده و عه‌سكه‌رانه‌ی ده‌یبینی گه‌ر نورالدین ببینن هیچیان خۆی ناگرێت له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی مه‌گه‌ر دابه‌زێت و ماچی زه‌وی بكات له‌به‌رده‌ستی و ئه‌م ووڵاته‌ش هی ئه‌وه‌و ئه‌و تۆی داناوه تیایدا و گه‌ر بیه‌وێت تۆ لابه‌رێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێویستی به هاتنی خۆی ناكات به‌ڵكو به ناردنی كیتابێك فه‌رمانت پێ ده‌كات بڕۆیته خزمه‌تی و ووڵاته‌كه بداته ده‌ست كه‌سێكی تر، له‌كۆتاییدا به هه‌موو ئاماده‌بووانی ووت: هه‌ستن لامان و بڕۆنه‌وه و ئێمه مه‌مالیكی (نورالدین)ین و خزمه‌تكار و عه‌بدی ئه‌وین چی بوێت لێمان ئاره‌زووی خۆیه‌تی بیكات. له‌سه‌ر ئه‌م كاره هه‌موو بڵاوه‌یان پێ كرد و چه‌نده‌ها كه‌سی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه ئه‌م هه‌واڵه‌یان له ژێره‌وه بۆ نورالدین نوسی.
پاشان نجم ا‌لدین به‌ته‌نها بوویه‌وه له‌گه‌ڵ (صلاح ا‌لدین) وپێی ووت: تۆ نه‌زانی و شاره‌زاییت كه‌مه، چۆن ئه‌م هه‌وو خه‌ڵكه كۆ ده‌كه‌یته‌وه‌و ئه‌وه‌ی له دڵتایه پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نیت، چونكه گه‌ر نورالدین بزانێت تۆ ڕێی لێ ده‌گریت له ووڵاته‌كه و گوێڕایه‌ڵی نیت ئه‌وا ده‌تخاته پێش هه‌موو كارێكه‌وه‌و به‌لایه‌وه گرنگ ده‌بێت لات به‌رێت .
خۆ نیازی لابردنتی هه‌بێت و بگاته ئێره كه‌س نابینیته‌وه له‌م هه‌موو عه‌سكه‌ره له‌گه‌ڵتا بمێنێت، به‌ڵكو ته‌سلیمی ئه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌م دانیشتنه پیاوانیخۆی هه‌واڵ و قسه‌كه‌ی منی پێ ده‌گه‌یه‌نن، تۆش نامه‌ی بۆ بنوسه و پێی ڕابگه‌یه‌نه كه هه‌ر پێویستیه‌كت هه‌بێت به لادانی من له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا(جه‌ناب)ێك بنێره (جه‌ناب ئه‌و پیاوه‌یه فه‌رمانی پادشا و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گه‌یانده شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی واته وه‌كو مه‌ئمور)، واته مه‌ئمورێك بنێره‌په‌تێك بخاته ملمه‌وه‌و بمهێنێته لات، چونكه گه‌ر ئه‌مه ببیستێت وازت لێ ده‌هێنێت ولات نابات به‌ڵكو ده‌ڕوات به‌لای ئه‌و كارانه‌ی تره‌وه‌ی گرنگتر بێت، به‌لایه‌وه، پاشان ڕۆژگار درێژه‌و خوای گه‌وره كاروبار ده‌بات به‌ڕێوه، ئه‌گینا وه‌الله گه‌ر نورالدین یه‌ك قامیشێكی شه‌كه‌ری ئێمه‌ی به‌زۆر بوێت من خۆم شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م تاكو ڕێی لێ ده‌گرم یان ده‌كوژرێم، ئه‌وه‌بوو (صلاح ا‌لدین)یش به‌قسه‌ی باوكی كرد. وه كاتێنورالدین بیستی كه (صلاح ا‌لدین) له فه‌رمانی ئه‌م ده‌رناچێت وازی لێ هێنا هه‌ره‌ك نجم ا‌لدین له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، ئه‌مه‌ش باشترین بۆچون و چاكترینیان بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|