02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
صلاح الدين له ميسر
صلاح ا‌لدین له میسر و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی (فاطمي)یه‌كان له میسردا حوكمی (فاطمی) شیعه‌یی ده‌ڕۆشت به‌ڕێوه، وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو، له‌ولاشه‌وه خه‌لیفه‌یه‌كی فاتمی دانرابوو ته‌نها به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو كه دواهه‌مینیان ناوی (العاضد) یان (العاضد بامر الله) بوو، (شاور مجیر السعدی) بووه وه‌زیر و فه‌رمان ڕه‌وایی گرته ده‌ست به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد (ضرغام بن عامر بن سوار) ده‌سه‌ڵاتی لێ زه‌وت كرد و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا و كوڕه‌كه‌شی به‌ناو (طي بن شاور)ی كوشت، ناچار (شاور) ڕای كرد له‌ده‌ستی و میسری به‌جێ هێشت و ڕووی كرده شام و هاواری برده لای پادشای دادوه‌ر نورالدین زه‌نگی له مانگی ڕه‌مه‌زان ساڵی (1163ز - 558 ك)، له‌ولاشه‌وه (ضرغام) هانای برده لای (عموری)ی گاور پادشای بیت المقد‌س، مه‌لیك نورالدین سوپایه‌كی ئاماده كرد به‌ره‌و میسر به سه‌ركردایه‌تی اسدالدین (شێركۆ كوڕی شازی) بۆ گێڕانه‌وه‌ی شاور بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، وه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو عه‌سكه‌ره‌كه بوون صلاح ا‌لدین بوو له‌ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (26) ساڵیدا بوو، هه‌رچه‌نده صلاح ا‌لدین وه‌كو یاریده‌ده‌رێكی مامی ڕۆشتبوو بێ ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات به‌و ڕۆشتنه‌ی، مه‌لیك نورالدین له ناردنی ئه‌م سوپایه‌ش دوو ئامانجی هه‌بوو:
یه‌كێكیان: گێڕانه‌وه‌ی حه‌قی (شاور) بوو چونكه هاواری بۆ هێنابوو وه داوای یارمه‌تی لێ كردبوو.
دووهه‌میان: ده‌یویست هه‌واڵ و باری میسر بزانێت، چونكه هه‌واڵی پێ ده‌گه‌شت كه میسر زۆر لاوازه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌و حاڵ وباری زۆر نا ڕێكه، بۆیه ویستی ڕاستێتی ئه‌م شتانه له‌نزیكه‌وه بزانێت.
پادشا نورالدین زه‌نگی زۆر پشتی به (اسد ا‌لدین شێركۆ) ده‌به‌ست چونكه پیاوێكی زۆر ئازا و بلیمه‌ت بوو، جگه له‌وه‌ش خاوه‌ن زانست و ئه‌مانه‌ت پارێز بوو، بۆیه ئه‌و كاره‌ی پێ ڕاسپارد و (اسد ا‌لدین)یش كوڕه‌زاكه‌ی واته (صلاح ا‌لدین)ی خسته پێشه‌وه‌ی سوپاكه‌ی و (شاور)یش له‌گه‌ڵیاندابوو، هه‌موو دیمه‌شقیان به‌جێ هێشت به‌ره‌و میسر له‌ساڵی (1163 ز - 559 ك) و له ئه‌نجامی چه‌ند شه‌ڕێكدا به شكست هێنانی (ضرغام) و كوژرانی ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه له میسر له مانگی ره‌جه‌بی هه‌مان ساڵ كاتێكیش شاور گه‌شته ئامانج و ئاواته‌كه‌ی و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات و هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی جارێكی تر به‌رپا كرده‌وه، خیانه‌تی له اسد ا‌لدین شێركۆ كرد كه خۆی و سوپاكه‌ی بۆ یارمه‌تی ئه‌م مابوونه‌وه.. ئه‌وه‌بوو شاور ئه‌م جاره هاواری برده لای خاچ په‌رسته‌كان و داوای كۆمه‌كی لێیان كرد له‌دژی اسد ا‌لدین، ئه‌وانیش به سوپایه‌كی گه‌وره‌تره‌وه هاتن به‌ره‌و میسر و سوپاكه‌ی (اسد ا‌لدین)یان گه‌مارۆدا له ناوچه‌ی (به‌لبیس)و ناچار گه‌ڕایه‌وه بۆ شام، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی میسری بینیبوو وه هه‌موو ناوچه و بارێكی ئاشنا بوبوو وه ئه‌وه‌شی ده‌زانی كه میسر ده‌وڵه‌تێكه به‌بێ پیاوه‌و و هه‌موو كاروباره‌كان ته‌نها به فێڵ و هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ڕوا به‌ڕێوه، بۆیه چاوی تێ بڕیبوو. پاش مانه‌وه‌ی له شام به ماوه‌یه‌ك بیری ده‌كرده‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و میسر و خۆی بكاته پادشای ئه‌و ناوچه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پادشا نورالدین زه‌نگی‌یه فراوانتر بكات، ئه‌مه‌ش له ساڵی ( 1166ز - 562 ك) بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش خۆی و پادشا نورالدین ئاگاداری ئه‌و خیانه‌ته‌ی شاور بوون كه هێزی خاچ په‌رستانی هێنایه ناو میسر له‌دژی ئه‌مان، بۆیه ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشت كه خاچ په‌رستان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر میسردا و پاشان هه‌موو ناوچه‌كانی تریش بهێننه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ببنه مه‌ترسیه‌ك بۆ ئه‌مانیش.
اسد ا‌لدین جارێكی تر سوپایه‌كی ئاماده‌كرد و پادشا نورالدین زه‌نگی هه‌موو سوپاكانی تری خۆیشی خسته به‌رده‌ستی له‌گه‌ڵ (صلاح ا‌لدین)یش، له‌هه‌مان كاتدا كه اسدالدین و سوپاكه‌ی به‌ره‌و میسر ڕۆشتن هێزی خاچ په‌رستانیش كه‌وتنه ڕێ به‌ره‌و میسر، لێره‌دا فاتمییه‌كان (شاور و میسریه‌كان) له‌گه‌ڵ خاچ په‌رستاندا هه‌موو ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر (اسدالدین) و چه‌نده‌ها شه‌ڕ و پێكدادان ڕووی دا..
پاش ئه‌وه (صلاح ا‌لدین) به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌و له‌وێدا گه‌مارۆ درا له‌لایه‌ن شاور و فاتمییه‌كانه‌وه له‌ساڵی (نیسان/ 1166 - جماد الاخره/ 562ك)، پاشان اسد ا‌لدین گه‌ڕایه‌وه له‌ڕووی (صعید)ه‌وه به‌ره‌و شاری (بلبیس) و له‌وێدا سازش كرا له‌گه‌ڵ شاور و خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌و كاته ڕێیان دا به (صلاح ا‌لدین) بگات پێی و ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و شام.
پاش ئه‌وه اسدالدین بۆ جاری سێهه‌م گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و میسر، ئه‌م جاره‌ش هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاچ په‌رسته‌كان هه‌رچی هێزیان هه‌بوو به سوارچاك و پیاده‌وه ڕوویان كردبووه میسر بۆ داگیركردنی یه‌كجاره‌یی و به‌بێ گوێدان به‌و عه‌هد و په‌یمانه‌ی هه‌یانبوو له‌گه‌ڵ میسریه‌كان و اسدالدین كه پێشتر ڕێككه‌وتبوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانیان ڕوو نه‌كاته ناوچه‌كانی میسر.. ئه‌م هه‌واڵه‌ش كاتێ گه‌یشته اسدالدین و نورالدین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامیان نه‌ما و به‌په‌له ویستیان خۆیان بگه‌یه‌ننه میسر و ڕێ بگرن له شاڵاوی هێرشه‌كانی خاچ په‌رستان، پادشا نورالدین زه‌نگی به‌هه‌موو پاره‌و سامان و پیاوه‌كانی هێزی كۆ كرده‌وه به‌ڵام خۆی نه‌یتوانی بڕوات بۆ میسر نه‌وه‌ك ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میش له شام بكه‌وێته به‌ر هێرش، وه اسدالدین به خۆی و ماڵی و هه‌موو براو كه‌سوكاری و پیاوه‌كانی به‌شدارییان كرد له‌م ڕۆشتنه به‌ره‌و میسر.. بن شداد ده‌ڵێت: سوڵتان (صلاح ا‌لدین) پێی ووتم من له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له‌و جاره‌دا پێم ناخۆش بوو به ده‌رچوونم به‌ره‌و میسر، وه له‌گه‌ڵ مامم به‌ئاره‌زووی خۆم ده‌رنه‌چووم، ئه‌مه‌ش مانای فه‌رمووده‌كه‌ی خوایه كه ده‌ڵێت: (وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم) (البقرة:216).
كاتێك شاور زانی كه هه‌موو خاچ په‌رستان كه‌وتوونه‌ته ڕێ به‌ره‌و داگیركردنی یه‌كجاره‌یی میسر و له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ناچار جارێكی تر هاوار و هانای هێنایه‌وه به‌ر اسد ا‌لدین و ئه‌میش به په‌له به سوپاكه‌یه‌وه گه‌یشتنه ناو میسر له‌ساڵی ( 1168ز - 564ك)، بۆیه كاتێك خاچ په‌رسته‌كان به گه‌یشتنی (اسدالدین)یان زانی بۆ میسر كه به ڕێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ میسرییه‌كان ئیتر هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه‌و به‌سه‌رشۆڕی گه‌ڕانه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|