پاش ئه‌وه اسدالدین مایه‌وه له میسر خۆی و سوپاكه‌ی بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه و له‌و كاته‌شدا میسر له‌ژێر حوكمی فاتمی شیعیی بوو، شاور وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتداری فاتمی ماوه‌ی جارێك ده‌هاته لای و به‌ڵێنیشی پێ دابوو كه هه‌رچه‌ند پاره‌و سامانیان خه‌رج كردووه بۆیان بگێڕێته‌وه به‌ڵام شاور ئه‌م به‌ڵێنه‌شی نه‌برده سه‌ر. وه اسد ا‌لدین به‌وه‌شی زانی كه شاور هه‌رجاره‌و یاری به ئه‌م و به خاچ په‌رسته‌كان ده‌كات، وه بۆی یه‌كلا بوویه‌وه كه ئارامی و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ووڵاتدا سه‌قامگیر نابێت هه‌تا شاوور له‌سه‌ر حوكم بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شاور ده‌سه‌ڵاتدارێكی زۆر دڵڕه‌ق و سته‌مكار بوو ته‌نانه‌ت خه‌لیفه‌ی فاتمییه‌كانیش (العاضد) شكاتی لای اسدالدین كردبوو له‌ده‌ستی، بۆیه اسدالدین بڕیاری دا به كوشتنی شاور، ئه‌وه‌بوو كوشتی و خۆی بوویه وه‌زیری میسر له به‌رواری (19/12/1168ز - 17ی/ ربیع الاول/ 564 ك) وه له‌قه‌بی (الملك المنصور أمیر الجیوش)ی لێ ناونرا، له‌و كاته‌وه بووه فه‌رمانڕه‌وای ووڵات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆی و (العاضد) به خه‌لیفه‌ی فاتمیی مایه‌وه‌و (صلاح ا‌لدین)یش هه‌موو كارێكی به‌ڕێوه ده‌برد كه پێی ڕابسپێردرایا به‌هۆی به‌توانا و لێهاتویی و زانستی و ئه‌و سیاسه‌ته زیره‌كانه‌ی هه‌یبوو، ده‌سه‌ڵاتی اسدالدین تاكو (23/3/1169ز - 22ی/ جماد الاخره/1178 ك) به‌رده‌وام بوو واته ته‌نها چه‌ند مانگێك و له‌و به‌رواره‌شدا كۆچی دوایی كرد.
مێژووناسان ده‌ڵێن كاتێك اسدالدین (شێركۆ) كۆچی دوایی كرد وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵات هاته ژێرده‌ستی سوڵتان صلاح ا‌لدین (یوسف بن أیوب) كه ناونرا به (الملك المظفر صلاح ا‌لدین)، ئه‌میش ده‌ستی كرد به جێگیركردن و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ووڵاتدا ئه‌وه‌بوو دڵی هه‌موو خه‌ڵكی ڕ‌اكێشا به‌لای خۆیدا به‌و سیاسه‌ت و كارامه‌ییه‌ی هه‌یبوو، بووه جێی بڕوای هه‌مووان به دادپه‌روه‌رێتی و دڵپاكێتی، یارمه‌تی هه‌موو هه‌ژارانی ده‌دا و سوپاسی خوای زۆر ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ت و به‌هرانه‌ی خوا پێی داوه‌و خۆی دووره‌په‌رێز گرت له خۆشی وڕابواردنی دونیا و له‌جیاتی ئه‌وه خۆی ئاماده كرد بۆ دوو به‌ره، به‌ره‌ی ده‌ره‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خاچ په‌رستان و ڕزگاركردنی ناوه‌چه داگیركراوه‌كانی موسڵمانان و به‌ره‌ی ناوه‌وه له نه‌هێشتنی ئه‌و بیر و ده‌سه‌ڵاته‌ی فاتمییه شیعه‌كان هه‌یانه له‌ناو میسردا و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننی.
پێدراوێكی زێڕیی ناوی دواهه‌مین خه‌لیفه‌ی فاتمی (العاضد)ی له‌سه‌ره ئه‌وه‌بوو له به‌ره‌ی ناوه‌وه ده‌ستی پێ كرد و گه‌وره پیاوانی خه‌لیفه‌ی فاتمی دوورخسته‌وه له قاهیره وده‌سه‌ڵاتی لێ لاواز كردن و له‌جێی ئه‌واندا كه‌سانی خۆی دانا و شوێنه گرنگه‌كانی هه‌ر به پیاوانی خۆی ڕاسپارد و تا ڕادده‌یه‌ك خه‌لیفه‌ی فاتمی دوورخسته‌وه له خه‌ڵكی و له ووتاری هه‌ینیشدا له دوعاكردن پاش ناوی خه‌لیفه‌ی فاتمی ناوی نورالدین محمود زه‌نگی پادشای شام ده‌هات. تاكو جارێكیش له‌لایه‌ن فاتمییه‌كانه‌وه پیلانێكیان گێڕا بۆ كوشتنی (صلاح ا‌لدین) له كۆتایی ساڵی (1169ز – 564 ك) به‌ڵام سوپاس بۆ خوا پێی زانی و پیلانگێڕه‌كه‌ی له‌ناوبرد، وه گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی كێشا بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی فاتمیی و دامه‌زراندنی مه‌زهه‌بی سوونی له‌جێی مه‌زهه‌بی شیعه، بۆیه سێ ساڵی خایاند تاكو به‌ته‌واوه‌تی بگاته ئه‌و ئه‌مانجه‌ی و له‌پێناویدا چه‌نده‌ها قوتابخانه‌ی دامه‌زراند بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی سوننی، قوتابخانه‌ی (الناصریة) بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی شافعی یه‌كه‌مین قوتابخانه‌بوو (صلاح ا‌لدین) دایمه‌زراند، پاشان قوتابخانه‌یه‌كی تری كرده‌وه بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی مالكی، پاشان كه‌سوكاری و پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌شی شوێنی كه‌وتن له‌دروستكردنی قوتابخانه بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی سوننی.
پاشان هه‌ستا به دانانی (صدر ا‌لدین عبدالملك بن درباس الشافعي) به قازی و قازیه شیعه‌كانی لابرد له‌سه‌ر كار، به‌و شێوه‌یه مه‌زهه‌بی سوننی ده‌سه‌ڵات و هێزی گرته‌وه ده‌ست و مه‌زهه‌بی فاتمیی ئیسماعیلی شیعه‌یی به‌ره‌و ئاوابوون و لاوازی ڕۆشت و هیچ پشتیوانی نه‌ما له میسر.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )