نمایش پست تنها
  #8  
قدیمی 09-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


20خال بوئةوةى لاى خةلك خوشةويست بيت

1.سەرەتا تۆ سەلام لەخەڵك بكە : چونكەدڵی بەرامبەرەكەت لەئاست خۆت ئارام و دڵنیا دەكەیت .
2.
دەم بە زەردەخەنەبە: زەردەخەنە دەبێتەهۆی ڕاكێشانی دڵی بەرامبەرەكەت .
3.
گرنگی و ڕێز بۆ بەرامبەرەكەت دەربخە: وا هەڵس وكەوت لەگەڵ خەڵكدابكە كەخۆت پێت خۆشە بەرامبەرت بكرێت.
4.
بەشداری لەخۆشی و شادی خەڵكدا بكە .
5.
ئیش و كاری خەڵك جێ‌ بەجێ‌ بكە : دەچیتە دڵیانەوە ،چونكە خەڵكان بەلای كەسانێكدا دەچن كە كاریان بۆ جێ‌ بەجێ‌ دەكات ،.
6.
لێبوردەبە بەرامبەر هەڵەكان و گیانی لێبوردەیت هەبێت .
7.
لەدیارنەبوونی هاوڕێكانت پرسیاربكە : هۆكارێكە بۆ ڕاكێشانی دڵیان بۆ لای خۆت .
8.
چروك مەبە لەدیاری دا ئەگەرچی نرخەكەشی كەم بێت ، چونكە دیاری بەها مەعنەویەكەی زیاترە لە بەها مادیەكەی .
9.
خۆشەویستیی خۆت دەربخە بۆ هاوڕێكانت بە ئاشكرایی .
10.
لێزانی بەكاربهێنە لە ئامۆژگاریەكانتدا و مەیكە بە ئاژاوە نانەوە .
11.
هەمیشە گەشبین و موژدەدەربە بۆ چواردەورەكەت .
12.
گفتوگۆلەگەڵ خەڵكدا بكە لەو بوارەی گرنگی پێدەدەن ، چونكە هەمیشە تاك حەزبەوكەسانە دەكات كە گفتوگۆی لەگەڵدادەكەن دەربارەی كارە گرنگەكانی .
13.
ستایشی خەڵك بكە ئەگەر چاكەیان لەگەڵدا كردی ، چونكە ستایشكردن كاریگەری بەسەر دڵەوە هەیە بەڵام زیادەڕۆیی مەكە .
14.
خاكی بە چونكە خەڵك لە كەسی خۆ بەزلزان ڕادەكەن .
15.
خۆت بەدووربگرە لە گەڕان بەدوای عەیبی خەڵك دا ، خۆت سەرقاڵ بكە بەچاك كردنی عەیبی خۆت.
16.
هونەری بێدەنگی فێربە: چونكە خەڵك حەز لە گوێ‌ ڕایەڵی دەكەن .
17.
بازنەی هاوڕێیەتیت فراوان بكە و هەر ڕۆژەی هاوڕێ یەك پەیدابكە .
18.
پسپۆڕیەكانت جۆراوجۆر و فراوان بكە ، وەگرنگی دانەكانت وادەكەن بازنەی برادەرایەتی و ناسیاوەكانت فراوان بێت.
19.
ئەگەر چاكەیەكت لەگەڵ هەركەسێك دا كرد چاوەڕوانی هاوشێوەی لێمەكەوە .
20.
وشەكانت جوان و پاراو بكە : بەمەش ڕێزو پلەوپایەت بەرزدەبێت ، ووشەی جوان باشترین هۆكارە بۆ كەمەندكێش كردنی دڵەكان بۆلای خۆت .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید