05-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك
چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك
گوڵبژێرێك له‌و فه‌رمووده به‌نرخانه‌ی یێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا محمد (صلى الله علیه وسلم), له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵسوكه‌وت وجۆری به‌شداری وئاماده‌یی وهاوكاری له‌بواره جیاجیاكاندا, ته‌نانه‌ت چۆنێتی هه‌ستان به‌پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ, دیاره ئاشكرایه فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش ئه‌ركی جێ به‌جێ كردنی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانێكه. به‌و هیوایه‌ی سوودمه‌ند بێت به هه‌موو دایك و خوشكێكی ئیماندار.
15- ده‌رباره‌ی چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ خێزاندا
له دوا وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێش وه‌فاتی فه‌رمووی: (الله الله في النساء، فإنّهُنّ عَوانٌ في أيديكم، أخذتموهم بأمانة الله). أخرجه النسائي في الكبيرى، واته: (بۆ خاتری خوا ئاگاداری ئافره‌تان بن, ئه‌وان له‌ژێر چاودێریتان و به‌ئه‌مانه‌تی خوا له‌ده‌ست ئێوه‌دان).
14- ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی ژن و پیاو له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.
له‌جابره‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه وتوویه‌تی: كُنّا مع النبي فَلمّا قَدّمنا المدينة ذهبنا لندخل، فقالَ: (امهلوا حتى تدخلوا ليلاً لكي تمتشط الشعثة وتستحد المغيبة). متفق عليه، واته: له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بووین (صلى الله عليه وسلم), كاتێك نزیك مه‌دینه بووینه‌وه, به‌نیاز بووین به‌ره‌و ماڵه‌كانمان بكه‌وینه ڕێ, پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ( هێواش بن, تاكو شه‌وتان به‌سه‌ردا دێت, بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان قژیان دابهێنن و خۆیان بڕازێننه‌وه).
13- ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی نیكاحی (متعه).
له حه‌زره‌تی عه‌لی یه‌وه (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌گێڕنه‌وه كه وتوویه‌تی: (نَهى رَسول الله عن متعة النساء). أخرجه السبعة إلا أبا داود،، واته: پێغه‌مبه‌ر نیكاحی متعه‌ی قه‌ده‌غه كردووه. نیكاحی (متعه) واته هاوسه‌رگیری كاتی.
12- ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ژن به ژن.
ئیبن عومه‌ر (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وتویه‌تی: (نهى رسول الله عن الشِغار) متفق عليه، واته: ئیبن عومه‌ر (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وتویه‌تی: ( پێغه‌مبه‌ر ژن به ژنی قه‌ده‌غه كردووه).
11- ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌زۆر به‌شوودانی كچ.
(زوّجَ جذام بنته خنساء، وهي كارهة، فأتتْ خنساء الى رسول الله، فرَدّ نكاحها) (أي فسخها). متفق عليه: جوزام خه‌نسای كچی به‌زۆر دا به‌شوو, خه‌نساش هاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم), پێغه‌مبه‌ری خواش زه‌واجه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه واته (هه‌ڵیوه‌شانده‌وه) چونكه كچه‌كه خۆی ڕازی نه‌بووه‌و به‌زۆر دراوه به شوو.
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لا تُنْكَحُ الأيم حتى تستأمر ولا تُنْكحُ البِكْرُ حتى تُسْتَأذن) واته: (بێوه‌ژن تاكو فه‌رمانی پێ نه‌درێت و, كچیش تا مۆڵه‌تی لێ وه‌رنه‌گیرێت, ماره‌یی نایه‌ت)
10- ده‌رباره‌ی مۆڵه‌تی بینینی ئافره‌تی خوازراو.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا خطبَ أحدكم المرأة فإنْ استطاع أن ينظر منها الى ما يدعوه الى نكاحها فليفعل) رواه احمد وابو داود وصححه الحاكم، واته: (ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان به‌نیاز بوو ئافره‌تێك بخوازێت و بوار هه‌بوو بیبینێ تا بیخوازێت, باسه‌یر بكات).
9- ده‌رباره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خوازیاری موسڵمان.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا أتاكم مَنْ تَرْضَونَ دينَه وخُلُقَه فَزَوِّجُه، إلاّ تفعَلوا تكمْ فِتْنةٌ في الأرض وفسادٌ عريض) رواه الترمذي بسند حسن وابن ماجة والحاكم، واته: (گه‌ر یه‌كێك هاته داخوازی كچتان و ڕازی بوون له ئاین په‌روه‌ری و ڕه‌وشتی، ئه‌وا لێی ماره بكه‌ن, گه‌ر وانه‌كه‌ن فیتنه‌و ئاشوبێكی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی وبه‌دڕه‌وشتی‌یه‌كی زۆر بڵاوو به‌رپا ده‌بێت).
8- ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به ئافره‌تی دیندار له هاوسه‌رگیریدا.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (تُنْكَحُ المَرْأةُ لأربَعٍ: لِمالِها ولِحَسَبِها ولِجَمالِها ولِدِينِها، فاظفرْ بذاتِ الدين تَرِبَتَ يَداك) رواه البخاري واته: (ئافره‌تان بۆیه‌كێك له‌م چواره هه‌ڵده‌بژێرێن و ده‌خوازرێن: یان بۆ ماڵ و سه‌روه‌ت, یان له‌به‌ر ڕێزداری خانه‌واده‌ی, یان له‌به‌ر جوانی‌یه‌كه‌ی, یان له‌به‌ر ئاین په‌روه‌ری‌یه‌كه‌ی, جا ئافره‌تی خاوه‌ن باوه‌ڕ بخوازه تا ژیانت به‌خته‌وه‌ر بێت).
7- ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به هاوسه‌رگیری:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (النكاح مِنْ سُنَّتي فَمَنْ لَمْ يَعْمَلْ بِسُنّتي فَلَيْسَ مني، وتزوجوا فإني مُكاثر بكم الأمم) رواه ابن ماجة، واته: (هاوسه‌رگرتن له سوونه‌تی منه، هه‌ر كه‌سێك لێی لابدات شوێنكه‌وته‌ی ئایینه‌كه‌م نی‌یه, هاوسه‌ر بگرن, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ ژماره‌تان له‌هه‌موو گه‌لانی تر زیاتر بێت).
6- ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی زایه‌ندی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا باتتْ المَرْأة مُهاجِرة فِراش زوجِها لَعَنَها الملائكة حتى ترجع). رواه البخاري ومسلم، واته: (ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌بێزاری جێ‌ی هاوسه‌ری جێ هێشت و به‌دوور له‌و ڕۆژ بكاته‌وه, فریشته‌كان نه‌فره‌ت وله‌عنه‌تی لێ ده‌كه‌ن تا ده‌گه‌ڕێته‌وه).
5- ده‌رباره‌ی ڕێزی كچ لای پێغه‌مبه‌ر.
حه‌زره‌تی عائیشه دایكی موسڵمانان (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: إن فاطمة بنت النبي (صلى الله عليه وسلم) كانتْ إذا دَخلَتْ على النبي قامَ إليها، فرَحِبَ بها، وقَبّلَها وأجلسها في مجلسه) متفق عليه، واته: (هه‌ركاتێك فاتمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر سه‌ری له پێغه‌مبه‌ر بدایه, پێغه‌مبه‌ر له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستاو پێشوازی لێ ده‌كرد, ماچیشی ده‌كردو له‌جێی خۆیدا دای ده‌نا.
4- ده‌رباره‌ی دادپه‌روه‌ری له‌نێوان منداڵاندا.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (اتّقوا اللهَ واعدِلوا في اولادِكم) متفق عليه، واته: (سنووره‌كانی خوا بپارێزن و له‌نێوان منداڵه‌كانتاندا دادپه‌روه‌ربن).
3- ده‌رباره‌ی یه‌كسانی خستن له نێوان منداڵاندا:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ساووا بينَ أولادكم في العطيّة) رواه الطبراني، واته: (له نێوان منداڵه‌كانتاندا یه‌كسانی بنوێنن له به‌خشیشدا).
2- ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی دایك و باوك له‌سه‌ر منداڵ:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ما مِنْ مَولودٍ إلاّ يُولَد على الفِطْرَةِ، فأبواهُ يُهَوِّدانَه أو يُنَصّرانه أو يُمَجِّسانه) رواه مسلم، واته/ (هه‌موو كۆرپه‌یه‌ك له‌سه‌ر سروشتی خواناسی له‌دایك ده‌بێت, به‌ڵام باوك ودایكیان به‌ره‌و جووله‌كه‌بوون یا گاوربوون یا ئاگرپه‌رستی ده‌یبه‌ن).
1- ده‌رباره‌ی جیاوازی نه‌خستن له نێوان كوڕ‌و كچدا:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (مَنْ كانَتْ له اُنْثى فَلَمْ يَئدْها ولم يهنْها ولم يؤثِّر عليها وَلَدَهُ أدخلَهُ الله الجَنّة) متفق عليه، واته/ (هه‌ر كه‌سێك كچێكی هه‌بوو زینده به‌چاڵی نه‌كردو, زوڵم و سته‌می لێ نه‌كردو سنگی كوڕه‌كه‌ی به‌سه‌ردا نه‌شكانده‌وه, خوای په‌روه‌ردگار ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه).
ماڵپه‌ڕی خوشكان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|