03-12-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ك :
له خه‌ودا سه‌رکه‌وتنه ، یان لاچونی نه‌خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ناو خه‌ڵکێکی زۆری بێ چه‌ك دا چه‌کی هه‌ڵگرتبێ ئه‌و که‌سه به گوێره‌ی چۆنیه‌تی جۆری چه‌که‌که ئه‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه ، ئه‌گه‌ر بینی خه‌ڵکی ته‌ماشای ئه‌که‌ن و ئه‌ویش چه‌کی هه‌ڵگرتوه ئه‌و خه‌ڵکه حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که هه‌موویان پیرو به ته‌مه‌ن بوون ئه‌وانه دۆست و هاورێن ،ئه‌گه‌ر گه‌نج بوون ئه‌وانه دوژمنن ، ئه‌وه‌ی ببینێ چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌توانێ به‌کاریشی بێنێ نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی دێت ،چه‌ك بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه چاك سازی ئایین بێت ،ئه‌گه‌ر ترسی له‌گه‌ڵ بێت بۆ نه‌خۆش چاك بونه‌وه‌یه ،ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری کردبێت به سه‌لامه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه .
شه‌کر :
شه‌کر له‌خه‌ودا خۆشی و شادی و چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت و به دی هاتنی هیواو ئامانجه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی خانه‌دانه ، ئه‌گه‌ر کوڕیش بێت ئه‌و کوڕه زیره‌ك و دانا‌و زانیارهو به‌شداری له به‌هره‌و هونه‌ری خه‌ڵکی دیکه ده‌کات ، ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه ، شه‌کر له خه‌ودا پاره‌یه ، شه‌کری زۆر ئاژاوه‌یه ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه .
ماسی :
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌زانی ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، نه‌هه‌نگ وه‌زیری پاشایه چونکه ده‌ریا پاشایه و ماسیش سه‌ربازی پاشایه ، گرتنی ماسی یه‌کی گه‌وره خێر‌و به‌ره‌که‌ته ، ئه‌و ماسی یه‌ی تۆکڵه‌که‌ی نه‌رمه بۆ ئه‌وکه‌سانه باشه که ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵکی هه‌ڵ خه‌ڵتێنن ، ماسی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نیازی ژن هێنانیان هه‌یه ، ماسی مردو له‌ناو ده‌ریا باش نی یه چونکه نیاز‌و مه‌به‌ست به دی نایه‌ت ، ماسی له‌سه‌ر جێی خه‌ودا ببیندرێ بۆ نه‌خۆش و بۆ ماسی گر باش نی یه ، ماسی گرتن له ناو ئاوی مه‌ند خه‌م و خه‌فه‌ته ، ماسی خواردن به کاڵی زۆر باشه ،ماسی سوێر واتا به خێ گیروگرفته ، ووتراوه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ماسیه‌کان بگاته چوارئه‌وه ئافره‌ته ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت ئه‌وه پاره‌و ده‌ست که‌وته ، ماسی سوره‌وه کراو به‌دی هاتنی داواکاری یه ، ماسی برژاویش سه‌فه‌ر کردنه له‌پێناوی زانست و زانیاری زیاتر ،کڕینی ماسی له ماسی گر یان له‌ماسی فرۆش مانای ژن هێنانه ، له وانه‌شه بینینی ماسی غه‌م و خه‌فه‌ت و نه‌خۆشی بێت .
به‌رز بوونه‌وه:
هه‌رچه‌ند سه‌رکه‌ویت و به‌رز ببیته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش داده‌به‌زی ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ به‌رز بۆوه‌و چووه ئاسمان تا گه‌یشته ئه‌ستێره‌کان و له‌پاشاندا بووه ئه‌ستێره له‌وانه‌یه ببێته والی یان سه‌رۆك یان له‌ژیان و مردن دا پله‌و پایه‌ێکی به‌رزی بدرێتێ که شایهستهیهتی ، چونه سه‌ر شاخ غه‌م و په‌ژاره‌یه یان سه‌فه‌ره ، سه‌رکه‌وتن باشه‌و دابه‌زینیش باش نی یه .
گۆشت :
پارچه گۆشت بۆ داهاتوو باش نی یه له وانه‌شه کاره‌ساتێکی ڕابووردو بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه گۆشت رزقێکی خێرایه یان خۆشی و کامه‌رانی یه ، یان ئاشکرا بوونی نهێنی یه ،گۆشتی کوتراو لێدراو به چه‌قۆ بۆ گه‌نج هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تی سك پڕیش کوڕه ، یان تێکه‌ڵ بوونی پاره‌یه له‌گه‌ڵ شه‌ریك و ده‌رکه‌وتنی قازانجه ، گۆشتی کوڵاو پاره‌یه گۆشتی کاڵ ئازار‌و ژان و نه‌خۆشی یه کڕینی گۆشت له قه‌ساب کاره‌ساته ، گۆشتی ناسك وتازه مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی ئاده‌میزاد بخوات ئه‌وه باسی ده‌کات ،ئافره‌ت گۆشتی خۆی بخوات زینا ده‌کات ، گۆشتی مانگای لاواز نه‌خۆشی یه ، گۆشتی مار پاره‌یه له دوژمنه‌وه دێت ، گۆشتی شێر پاره‌یه له کار به‌ده‌سته‌وه دێت گۆشتی باڵنده‌ی دڕنده‌وگۆشتی به‌راز پاره‌ی حه‌رامه ،گۆشتی کۆن باس کردنی مردوه ، گۆشتی حوشتر پاره‌یه له پیاوێکی که‌له‌گه‌ت ودوژمنێکی به تواناوه دێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گۆشتی حوشتر بخوات له کاربه‌ده‌سته‌وه پاره‌ی بۆ دێت ، هه‌روه‌ها گۆشتی مانگا ماندوبوون و بێ ئیش وکاریه ، ئاسکه‌ی سه‌ربڕاو ئه‌گه‌ر پیسته‌که‌ی لێ کرابێته‌وه‌و گۆشته‌که‌ی پارچه پارچه کرابێت مانای چاوپێکه‌وتنه به که‌سێکی نه‌ناسراو ، ئه‌گه‌ر گۆشتی ئاسکه‌که پارچه پارچه نه‌کرابێ کاره‌ساته ، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو قه‌ڵه‌و بێت ده‌سکه‌وتی پاره‌یه ، خواردنی گۆشتی کاڵ باشه به‌ڵام ته‌نها بینینی باش نی یه ، خواردنی گۆشتی کوڵاو پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر لای شێخێك بیخۆیت شکۆمه‌ند و پایه به‌رز ئه‌بیت ، گۆشتی بر‌ژاو رزگاربوونه له مه‌ترسی ، گۆشتی مریشك پاره‌یه له ئافره‌تێکه‌وه دێت ، گۆشت هێمن بوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توڕه‌ن ، چاك بونه‌وه‌ی یه بۆ نه‌خۆش و لاچون و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ته ، گۆشتی باڵنده باشه له‌وانه‌یه به‌هه‌شت بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ وفاکهة مما یتخیرون ، ولحم طیر مما یشتهون }} سوره‌تی الواقعة // 21 ، گۆشتی ماسی رزقێکی خێرا‌و حه‌ڵاڵه ، گۆشتی ئاده‌میزاد سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، خوێن و گۆشتی نه‌ناسراو و ئاژاوه‌یه ، ئه‌وکه‌سه‌ی گۆشتی زیادی خۆی بخوات ئه‌وه قازانجه‌که‌ی ئه‌خوات و سه‌رمایه‌که‌ی بۆ ئه‌مێنێته‌وه ، گۆشتی کوڵاو بۆ هه‌ژار پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|