پیره‌مێرد
پیره‌مێرد
- پیره‌مێرد ناوی تۆفیق مه‌حموده.
- له‌ساڵی 1867دا له‌شاری سلێمانی له‌باشووری کوردستان له‌دایکبووه.
- له‌ساڵی 1898 دا چووه بۆ تورکیا و له ئه‌سته‌مبوڵ بڕوانامه‌ی یاساناسی وه‌رگرتووه.
- له‌ساڵی 1920 دا دهگهڕێتهوهبۆ کوردستان و نازناوی پیره‌مێرد له‌خۆی ده‌نێ.
- له‌شاری سلێمانی ڕۆژنامه‌ی ژیان و ژین ده‌رده‌کات.
- له‌ساڵی 1950 دا له‌ته‌مه‌نی هه‌شتاوسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه.
- به‌رهه‌مه‌کانی پیره‌مێرد: دیوانێکی گه‌وره‌ی شیعر، دوو کتێبی چیرۆک و چه‌ند کتێبێکی وه‌رگێڕاوه.
- شیعری نه‌ورۆزی نووسیوه.
- پیره‌مێرد نزیکه‌ی 6448 په‌ندی پێشینانی
ئه‌گه‌ر تۆ باوکی خۆتت خۆش ئه‌وێ
جوێن مه‌ده، نه‌وه‌ک جوێنی به‌رکه‌وێ
گوێی ڕاستت سووک بێ بۆ چاکهبیستن
گوێی چه‌پت که‌ڕ بێ لهفیت هه‌ڵبه‌ستن
قسه‌ی چاک ده‌گمه‌ن ده‌گاته جێی خۆی
واته‌ی به‌د زۆر که‌س پۆسته‌چییه بۆی.
به‌تیله‌ی چاوێ ده‌ردمان ده‌رمان که
گه‌ر هیچی ترمان لێت ویست ده‌رمان که
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێکی کۆنی کورده به‌خۆشی و به‌هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گۆڵی هیوای ئێمه پێ په‌ست بوو تاکو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌کان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره بوو که له ئاسۆی بڵندی کورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور و نزیک ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێکی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به‌عه‌شق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژ هه‌ڵات، له‌به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له ته‌ئریخی میلله‌تا
قه‌لغانی گولله سنگی کچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین.