نمایش پست تنها
  #151  
قدیمی 07-22-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شەرەفخانی بەدلیسی

شەرەفخانی بەدلیسی



شەرەفخان بەدلیسی (١٥٤٣-١٦٠٣ یان ١٦٠٤) سیاسەتوان و مێژوونووسی ناوداری کورد و خاوەن کتێبی مێژوونامەی شەرەفنامە بوو. شەرفخان بەدلیسی کە لە گەورەترین ڕووناکبیران و نووسەرانی سەردەمی خۆیەتی بەنووسینی شەرەفنامە زانیاریی لەمەڕ جوگرافیا و ژیانی ڕامیاری و دەسەڵاتی کورد و زمان و ڕووە ھەمەجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردیی ئەو دەمە تۆمارکردووە.
شەرفخان کوڕی شەمسەدین بەدلیس لە ٢٥ی شوباتی ١٥٤٣ لە گوندی گەرمەڕووی سەر بەشاری قوم لە ئێران لەدایکبووە. لەدیوەخانی شا تەھماسپی یەکەم لە ساڵی ١٥٤٣ تا ١٥٧٦ لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا ژیاوە. لە ئێران شا ئیسماعیلی سەفەوی ساڵی ١٥٧٦ پایە و نازناوی میری میران دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە سەرۆکی ھۆزی کوردەکانی ئێران. لە کانوونی دووەمی ١٥٧٨ لە جەنگی نێوان ئێرانییەکان و عوسمانییەکان دا پشتی ئێرانییەکان بەردەدات و لایەنگری عوسمانییەکان دەکات بەخۆی و ٤٠٠ چەکدارەوە دژ بە ئێران دەوەستێ سەرکردایەتی عوسمانییەکان دەکات لە ساڵی ١٥٨٩سوڵتان مورادی سێیەم دژ بە ئێرانییەکان پایە و نازناوی خان دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە میری ویلایەتی بەدلیس. لە ساڵی ١٥٩٠ واتا لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا جڵەوی فەرمانڕەوایی خۆی دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی شەمسەدین بەگ.
لە ساڵانی ١٥٩١ تا ١٥٩٢ دەست دەکات بە نووسینی شەرەفنامە و لە ٤ی ئابی ١٥٩٧ لە نووسینی شەرەفنامە تەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لە دوادوای ساڵی ١٥٩٧دا کۆتایی پێھێنا. میر شەرەفخان لە ساڵی ١٠١٢ی کۆچی دا بەرامبەر بە ١٦٠٣ یان ١٦٠٤ کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی ٦٠ ساڵ ژیاوەو بە ساڵنامەی کۆچیش ٦٣ ساڵ ژیاوە.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید