12-10-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا مه‌لاغه‌فووری ده‌باغی
مامۆستا مه‌لاغه‌فووری ده‌باغی
1306- 21.05،1369
ئــــه‌ی جووته مه‌مت عه‌ینی هوڵووی تازه فه‌ریكه
فێداری ده‌سی تۆیه دڵم، چـــــــاره‌سه‌ری كه
گیان بۆته په‌پوولێك و لـــــــه ده‌وری شه‌می ڕووته
تا باڵ و په‌ڕی پـــــــــــــــاكی نه‌سووتاوه، ده‌ری كه!
چـــــــــاوت كه به هاوكاریی برۆت خه‌ڵكی ده‌كوژێ
ئه‌گریجه له پای چی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووته شه‌ریكه؟
له ساڵی 1306 له شاری سه‌قز له دایک ده‌بێ و به داخه‌وه هه‌ر له‌و سه‌ر ده‌مه دا به هۆی نه خۆشی خووریلکه چاوه بێ نازه کانی له ده‌ست ده‌دا و له‌و په‌ری نه‌خۆشی دا پێ هه‌ڵ ده‌گرێت، کاتێک باسی به سه‌ر هاتی ژیانی خۆی بۆ ده کردم ده‌ی فه‌رموو : " من زۆر منداڵ بووم شه‌وانی هاوین له سه‌ر بان ده‌نووستین و زۆر جار وا ده‌بوو به خه‌وه‌وه ده‌رۆیشتم و له بانی ده که‌وتم و بریندار ده‌بووم و له به‌ر ژان و برینم ده‌گریام بابم وه خه‌به‌ر ده‌هات ، وای لێ هات بابم شه‌وانه پشتێنده‌که‌ی له من ده‌به‌ست و هه‌ر که هه‌ڵ ده‌ستام برۆم وه‌خه به‌ر ده‌هات و پێشی پێ ده گرتم " ... مامۆستا ته‌مه‌نێکی ناخۆش و پڕ له ئازاری دی ،ته مه‌نێک له‌و په‌ری بێ ده‌ره‌تانی و ده‌ست کورتی ، مامۆستا ده‌ی فه‌رموو" رۆژێک نامه‌یه‌کم بۆ فه‌رمانداری مه‌هاباد نووسی ، ئای به‌ڵکوو سێ یه‌ک نانم(2 کیلۆ) به خۆرایی بده‌نێ ، فه‌رماندار بۆی نووسیبووم ئێمه ئه‌و بوودجه‌یه‌مان نییه ، منیش به شێعر وڵامم داوه . ده‌ستم به دۆعایه خه‌ڵکی بمرێ // تا نانێ بخۆین له تازیه داری ..... مامۆستا مه‌لا غه‌فوور به یارمه‌تی و پیاوه‌تی دۆستی به وه‌فا و ئه‌مه‌گ داری واته کاک جه‌لیل گادانی ده‌چێته تاران و له تاران فێری خه‌تی برێل ده‌بێت و به‌و شیوه خۆی به نووسینی شێعره‌کانی یه‌وه هیلاک ده کات تا له فه‌وتان رزگاریان بکات ، شک له‌وه دانییه له سه‌ر ده‌می شۆرشی چه‌کدارانه‌ی 47 -48 که به‌شێکی زۆر له دۆستان و هاواڵانی له شاخ خه‌بات ده که‌ن و مامۆستاش به دڵ ده گه‌ڵیانه ، له چه‌ندین شوێن دا به شێعر یادیان ده کات ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی گیرانی و له ناو بردنی به‌شێکی زۆر له ئاسه‌واره‌کانی به ده‌ستی ساواکی حه‌مه ره‌زا شا .له سه‌ر ده‌می شۆرشی به تاڵان چووی ئێران مامۆستا مه‌لا غه‌فوور به دڵێکی پڕ له هیواو ئاواته وێرای خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری له خۆپێنیشان دانه‌کان ده کرد و به هێز و گوڕێکی پۆڵایین شێعره‌کانی ده‌خوێنده وه‌و لاوان گه‌نجانی له دژی ده‌سه‌ڵات هان ده‌دا ، مامۆستا خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و خه‌م خۆری نیشتیمانه‌که‌ی بوو، ده‌گه‌ڵ ده‌رد و ئازاری هاووڵاتیانی گه و‌ره ببوو، ژانی کۆمه‌ڵێکی چه‌ساوه‌و زوڵم لێکراوی به ته‌واو مان چێشت بوو ، هیوای بۆ دووا رۆژ زۆر بوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه کوندی شووم و نه‌گبه‌ت هه‌موو ئاواته‌کانی لێ کرده قه‌قنه‌س و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی تازه پێ گه‌یشتوو و خوێن رێژ کاک که‌ماڵی برای له ژێر ئه‌شکه‌نجه دا شه‌هید کرد . ئاسه‌واره‌کانی زۆرن ، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم و له خزمه‌تی دابووم بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی شێعره‌کان و به سه‌رهاتی خۆی ، له شێعری شاعیران وه‌کی مامۆستا هێمن ، قانع ، وه‌فایی بۆ تێ هه‌ڵکێش و ته‌خمیس که‌ڵکی وه‌ر گرتووه و ته‌نانه‌ت چوارینه‌کانی فه‌رووخی یه‌زدی و سه‌عدی شیرازی وه‌رگێراوه‌ته‌وه سه‌ر کوردی هه‌ر وه‌ها په‌ندی پێشینیانی مامۆستا زۆر به ناو بانگه ، به‌شێکی زۆر له شێعره کانی له ساڵی 1357 به کاسێت بڵاو کرده‌وه ، هه‌ر له‌و ساڵه دا من له خزمه‌تی دا بووم تا ته‌واوی شێعره‌کانیم بۆ کۆ کرده‌وه و به خه‌تێکی خۆش بۆم نووسی یه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که من زۆر زۆر به‌داخم که ئه‌وده‌فته‌ری من بۆم نووسی یه‌وه و ته‌واوی شێعر و په‌نده کانی تێدا بوو نازانم چی به سه‌ر هات ، له‌وه‌ش ناخۆش تر چه‌ند ساڵ دوواتر دیوانه‌که‌ی به پێشه‌کی یه‌کی مامۆستا هه‌ژار به نیوه چڵی و زۆر به شپرزه‌یی بڵاو کراوه که به‌شێکی زۆر له شێعره‌کان و له به سه‌رهاته به‌نرخه‌که‌ی خۆی لێ هه‌ڵ قرتێندرا !!! به‌ش به حاڵی خۆم ده‌بێ ئه‌و راستییه‌ش بڵێم که من به‌شێکی زۆر په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی مامۆستا مه‌لاغه‌فوورم و ئه‌گه‌ر فێری ئه‌لفو بێتکه‌ی کوردیش بووم له‌و زاته گه‌وره‌یه فێر بووم ، مامۆستا منی راهێنا چۆن بنووسم و چۆنی بخوێنمه‌وه ، هه‌ڵی شێلام و به بیری نه‌ته‌وه‌یی جارێکی تر له قالب دا دای رژتم ، زۆر وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردی و ده‌رسی باشی له فێر بووم ، یادی به‌خێر بێت و جارێکی دیش له خزمه‌تی که‌س و کاری سه‌ری رێز و نه‌وازیش داده‌نوێنم داوای ته‌مه‌ن درێژی و ساغی و سڵامه‌تیان بۆ ده‌که‌م . مامۆستا 4 کور و کچێکی هه‌یه و به داخه‌وه رۆژی (12ی ئاگووستی 1990 --21ی گه‌لاوێژی 1369 له شاری مه‌هاباد کۆچی دووایی کرد و له گۆرستانی شاعیران له په‌نا مامۆستایان ، هێمن ، هه‌ژار به خاک ئه‌سپێردراوه. رووحی شاد بی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره و‌ره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|