07-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قانع
قانع
قانع محه‌مه‌د كابولی ناسراو به(مامۆستا قانع)، شاعیران‌و نووسه‌ران به(شاعیری چه‌وساوه‌كان‌و به‌شمه‌ینه‌تان‌و زانای گه‌وره‌و پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی كورد)ی ناو ده‌به‌ن.
قانع به‌هۆی شیعره‌كانیه‌وه به‌شاعیری چه‌وساوه‌كانی كوردستان ناوبانگی ده‌رچووه. به‌بڕوای شاعیران‌و ئه‌ده‌ب دۆستان؛ شیعره‌كانی قانع هه‌وێنی بیرێكی فراوان‌و پێشكه‌وتنخوازانه‌یه، چونكه دوای تێپه‌ڕینی ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیره نه‌مره‌دا، كه‌چی ئێستاش په‌یتا په‌یتا خوێنه‌ری شیعره‌كانی له‌زیادبووندان.
ژیانی منداڵی: دوای ئه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان باوكی ئه‌م شاعیره ده‌ربه‌ده‌رو ئاواره ده‌كه‌ن، به‌ده‌م لێقه‌وماوییه‌وه قانع وه‌كو منداڵی ده‌ربه‌ده‌رێك له‌ڕۆژی ١٥ی ئه‌یلولی ساڵی ١٨٩٨ی زاینی له‌گوندی (ڕیشێن)ی ناوچه‌ی مه‌ریوان له‌دایكبووه، به‌و حاڵه‌شه‌وه كڵۆڵی ده‌ستی له‌یه‌خه‌ی نه‌كرده‌وه، له‌ته‌مه‌نی ٤٠ ڕۆژیدا باوكی كۆچی دوایی كردووه، مه‌ینه‌تییه‌كانی قانع له‌منداڵیدا تادێت ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات، چونكه هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بووه كه دایكیشی كۆچی دوایی كردووه‌و دواتر له‌لایه‌ن مامه‌كانیه‌وه به‌خێوكراوه.
تۆماری ژیانی ئه‌م منداڵه مه‌ینه‌ت دۆسته، له‌زه‌مینه‌یه‌كی ده‌ربه‌ده‌ریی‌و پڕ له‌كوێره‌وه‌رییه‌وه ده‌ستیپێكردووه، شه‌رم نییه ئه‌گه‌ر بڵێین ڕۆژان له‌نێو منداڵاندا‌و شه‌وانیش له‌سه‌ر ته‌نور ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌و شه‌وی ڕۆژ كردووه‌ته‌وه. دواتر به‌هۆی خزمێكی دووریانه‌وه كه ناوی (ئاغا سه‌ید حسێن) بووه‌و خه‌ڵكی گوندی (چۆڕ) بووه له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان، قانعی به‌شمه‌ینه‌ت پێده‌نێته زه‌مینه‌و ژیانێكی تره‌وه.
ئاغا سه‌ید حسێن، قانعی بردووه‌ته لای خۆیی‌و له‌حوجره ناردوویه‌تیه به‌ر خوێندن. به‌رله‌وه‌ی به‌ته‌واوی فێری نووسین‌و خوێندن بێت، جاروبار شیعری سه‌رزه‌نشتیی داناوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری بنچینه‌ی شاعیرێتی دوا ڕۆژی قانعی به‌شمه‌ینه‌ت.
قانع له‌كاتی بێ ئیشیدا، كاته‌كانی خۆی به‌خوێندنه‌وه‌و بابه‌تی وێژه‌ییه‌وه بردووه‌ته‌سه‌ر، شیعر له‌وكاته‌دا شه‌وچه‌ره‌ی كۆڕی شه‌وانه‌و كه‌ره‌سته‌ی ڕۆشنبیره‌كان بووه، بۆیه ئه‌میش (كه مه‌به‌ست قانع)ه یه‌كێك بووه له‌سه‌وداسه‌ره‌كانی بازاڕی شیعر.
كه ئاگری یه‌كه‌مین شه‌ڕی جیهانی گه‌یشته ناوچه‌ی مه‌ریوان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه لایه‌نی ئاینی له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌هێزبوو، زۆربه‌ی ڕۆشنبیره ئایینییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌كه ڕاسته‌وخۆ تێكه‌ڵی شه‌ڕه‌كه بوون‌و خه‌ڵكێكی زۆریان ڕاپێچی ناو شه‌ڕه‌كه كرد، بێئه‌وه‌ی له‌ستراتیژییه‌تی شه‌ڕه‌كه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و نیازی ئیمپریالیزم‌و مه‌به‌سته‌كانی بگه‌ن. قانعیش یه‌كێكبووه له‌و كۆمه‌ڵه ڕۆشنبیره ئایینیه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌كه‌یان‌و وه‌كو یه‌كێك له‌وان به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه.. سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه "لایه‌نی به‌ئایین بۆیاخكراوی شه‌ڕه‌كه، زۆر كاریانكردووه‌ته سه‌ر ڕێبازی بیركردنه‌وه‌ی قانع، بۆیه قانع سه‌ره‌تا شیعرییه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌رزه‌نشتكاری دامه‌زرابوو جێده‌هێڵێت‌و ڕوو ده‌كاته شیعری ئایینی‌و خواپه‌رستی".
كه شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری سۆسیالیستی به‌پێچه‌وانه‌ی تای كێشی سیاسی ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌بارودۆخێكی سه‌ر به‌قازانجی زۆربه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه كێشایه‌وه، سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ژیانی ڕۆشنبیری قانعدا سه‌ریهه‌ڵدا، دوای ئه‌وه جارێكی تر ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به‌خوێندن، ئینجا هه‌وای گه‌ڕان به‌شاره‌كانی كوردستاندا ده‌بێته خولیای، هه‌ربۆیه بۆ خوێندن، (سنه، سابڵا‌غ، شنۆ، هه‌ولێر، كۆیه، كه‌ركوك، سلێمانی‌و بیاره) گه‌ڕاوه. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێته‌وه بۆ مه‌ریوان‌و ئینجا به‌یه‌كجاری ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرێ.
ژیانی لاوێتی:
له‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا، قانع تووشی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه، تاهاتووه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی زیاتر تێدا ده‌ركه‌وتووه، له‌ئه‌نجامیشدا هه‌ر به‌و ئازاره‌وه سه‌ریناوه‌ته‌وه‌و كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و ناكۆكییه خێڵه‌كییانه‌ی نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاعیر‌و ده‌ره‌به‌گه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌ناو جموجۆڵی فیكری شاعیردا زیادیكردووه، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌و له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كان به‌دواوه كه ناو به‌ناو هه‌واڵی په‌یوه‌ندی سیاسییانه‌ی توندوتۆڵی هاریكاری نێوان كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و تاقمه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌ده‌مه‌ی باكووری كوردستان‌و كه‌مالییه‌كان گه‌یشتووه، بێ‌ئارامی خۆیی‌و شیعره‌كانیشی داگیركردووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌رو سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی دژ به‌فاشیزم له‌نێو توێژ‌و كۆمه‌ڵه خوێنده‌واره‌كاندا، ئه‌مانه هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌یان خوڵقاندبوو، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كه‌مالییه‌كان به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد‌و به‌رپابوونی شۆڕشه ناوبه‌ناو پچڕاوو یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی باكووری كوردستان (ئاگری داخ) بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی لاوه خوێنده‌واره‌كانی خسته‌به‌ر مه‌ودایه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانیانه‌ی كاریگه‌ر.
له‌وكاته‌دا كه سه‌ره‌تای شاعیرێتی قانع بوو، زۆر به‌گورجی باری سه‌رنج‌و شێوه‌ی ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كانی له‌دڵداری‌و ئایینییه‌وه گۆڕدران بۆ نیشتمانپه‌روه‌رێتی. وه‌ك خۆی چه‌ندجارێك له‌پێشه‌كی دیوانه شیعره‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا باسیكردووه‌و له‌چه‌ندلایه‌كی تریشه‌وه لێی دواوه؛ كتێبێكی ده‌ستنووسی فارسی به‌ناوی (وقایق ال ارده‌لان)ی ده‌ستده‌كه‌وێت كه باسی ڕاپه‌ڕینه‌كانی تیره‌ی ئه‌رده‌ڵانییه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر كارده‌كاته‌سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی شاعیر‌و به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی كه لێره‌دا به‌ته‌واوی قۆناغی شیعری دڵداری جێده‌هێڵێت‌و دوای ئه‌و قۆناغه ده‌بێته شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانپه‌روه‌ر.
بیروباوه‌ڕی سۆشیالیستی‌و دژه ده‌ره‌به‌گایه‌تی:
بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی سۆسیالیستی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ربه‌ستكرابوو، له‌وكاته‌دا باس‌و به‌سه‌رهاتی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری سۆسیالیستی‌و ئامانج‌و لایه‌نه سیاسی‌و ئابووری‌و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان به‌زۆری له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی بوون، قانعیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ست به‌سه‌ره‌تای ڕژێمی سۆسیالیستی ده‌كات‌و ده‌ڵێت:
با سێ قات نه‌بێت خانوو سه‌راكه‌ت
پاره‌ی قاتێكیان بده به‌براكه‌ت
ده‌وڵه‌مه‌ندان مه‌ڵێ هه‌وڵی بۆ خۆیه
نه‌بوونی هه‌ژار، نه‌بوونی تۆیه
به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتووانه په‌ره‌یسه‌ندووه‌و ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتر هاندانی قانع له‌دژی ڕژێمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌و كۆڵۆنیالیزم.. ئه‌و ناكۆكییه خێڵه‌كییانه‌ی نێوان شاعیر‌و چه‌ند ده‌ره‌به‌گێك هه‌بوون، گۆڕدرا به‌شێوه‌ی كێشه‌یه‌كی سیاسی دژ... به‌تێكڕای ڕژێمه‌كه. هه‌رچه‌نده مه‌ودای بیركردنه‌وه‌ی له‌كێشه‌ی نێوان خاوه‌ن موڵك‌و ڕه‌عیه‌ته‌كان قوڵتر بوایه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر تێكڕای ده‌ره‌به‌گایه‌تی توندتر ده‌بوو، له‌م قۆناغه‌شدا قانع تێكه‌ڵ به‌ئه‌ده‌بی شۆڕشی نهێنی بوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایینی‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تی بووه، سروشتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌وڵاتێكی پیشه‌سازی نه‌چووه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داران خه‌ڵكیان چه‌وساندبێته‌وه، بۆیه شیعره‌كانی قانع به‌زۆری له‌گه‌ڵ جوتیاراندا ده‌دوێ‌و به‌رهه‌ڵستی ده‌ره‌به‌گه‌كان ده‌كات. شاعیر باوه‌ڕی به‌یه‌كگرتنی جه‌ماوه‌رو سه‌ركه‌وتنی ڕژێمی سۆسیالیستی هه‌بووه، بۆیه ڕووده‌كاته ده‌ره‌به‌گ‌و هه‌وڵی شۆڕشی نهێنی ده‌دات به‌گوێیداو ده‌ڵێت:
گوێگره... قانوونی سۆسیالیستی ده‌نگیدایه‌وه
ڕۆژی مه‌رگت زۆر نزیكه ئه‌و ده‌نگه یاسینته
نۆكه‌رو پێش خزمه‌ت‌و كاره‌كه‌رو دایانه‌كه‌ت
كه‌وته ڕۆژی خۆی بزانه دوژمنی خوێنینته
باخێكی هێنده قایم‌و مه‌حكه‌م نه‌بووی... من ناتگه‌مێ
ده‌ستی ئیستیعماره هێزو كۆمه‌ك‌و په‌رژینته
شاعیر له‌و باوه‌ڕه‌دابووه كه له‌وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌دا ئاسان نابێت كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌ك یه‌ك بژین‌و له‌ڕووی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یه‌كسان بن‌و ئابووری وڵات به‌ئابووری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك یه‌ك بدرێنه قه‌ڵه‌م‌و وه‌كو یه‌ك سه‌ربه‌ستی سیاسی‌یان بدرێتێ، بۆیه هه‌میشه له‌هه‌ڵوێستی سیاسییانه‌ی نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و جۆره وڵاتانه سڵه‌میوه‌ته‌وه‌و له‌شیعره‌كانیدا ئه‌مه‌ی به‌لادێنشینه‌كان گه‌یاندووه.
نموونه‌ی شیعریی قانع:
قانع له‌زۆر بواردا شیعری نووسیوه له‌وانه: دڵداری، نیشتمانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وایه‌تی، شۆڕشگێڕانه، ئایینی. ئه‌مانه هه‌ندێك نموونه‌ی شیعریی قانعن:
نموونه‌ی شیعری ئایینی:
یا محه‌مه‌د لێو به‌بارو دڵ به‌بوریانم مه‌كه
ئه‌ی ڕه‌ئیسی هه‌ردوو دنیا، دیده گریانم مه‌كه
ده‌سته ئه‌ژنۆو چاوه‌ڕێگه‌ی ده‌ستی یارانم مه‌كه
من كه ئالی تۆم، زه‌لیلی باری عصیانم مه‌كه
غه‌یری قاپی ڕه‌ئفه‌تت، بۆ كه‌س سه‌ناخوانم مه‌كه!.
شیعری دڵداری:
مه‌سیح گه‌ربێته سه‌ر قه‌برم بخوێنێ پێی ده‌ڵێم: لاچۆ
دڵم پێكراوی تیری غه‌مزه‌و په‌یكانی موژگانه
ئه‌گه‌ر تۆ نۆبه‌ره‌ی ماچێكی لێوی خۆت به‌من به‌خشی
مه‌عباد چۆڵ ئه‌كه‌م بیللا، ئه‌چم بۆ كونجی مه‌یخانه
شیعری نیشتمانپه‌روه‌ری:
ئه‌ی وه‌ته‌ن! خۆ من به‌ناحه‌ق سه‌ركزو ئاواره نیم
ڕۆڵه‌كه‌ی خۆتم به‌پاكی دوژمن‌و خوێنخواره‌و نیم
چونكه ڕۆڵه‌ی كوردستان‌م، وه‌حشی‌و په‌تیاره نیم
وا مه‌زانه! كه‌وته ڕۆژی خۆی، وه‌ها بێكاره نیم
سه‌یری مه‌غزی دوژمن كه، تێكه‌ڵی خوێناومه
یان
قوربانی ئه‌م خاكه‌یه، ئه‌م ڕۆحه له‌به‌رما
سۆزی دڵی پڕ ده‌رده، كه خولیایه له‌سه‌رما
ئاماده‌یی مه‌یدانم‌و ئه‌م به‌رگه كه پۆشیم
كفنه، نه‌وه‌كو چاكه‌ت‌و پانتۆڵه له‌به‌رما
به‌رهه‌مه‌كان:
* گوڵاڵه‌ی مه‌ریوان.
* باخچه‌ی كوردستان.
* چوارباخی پێنجوێن.
* شاخی هه‌ورامان.
* ده‌شتی گه‌رمیان.
وه سيه تي دايك بو كچ
کچــم رولـه ى كزوله ى به رده بـاريم چراى روناكي بى ده ستى و هه ژاريم
كچم پارچه ى نه ژاكــاوى زه مانـه م نه تيجه ى ئيهتــيمامى خويـــنده واريم
وه ره گوى را گــره بو په ندى دايكت فه ره ح به خشى ده رونى بى قه راريم
كچم هوشى حه يا وناموسى خوت بى نه كه ى كارى زياد كه ى ده ردى كاريم
نه خوى هه رگيز فريوى ساده روويان نه بيته هوى زيــادى شين و زاريـم
كچم هوشيارى خوت به تاكو مردن وه كوو من به به زرنگى و هوشياريم
كچم وه للا هه مووى داخى كچــانه نه خــوشين و كــزى و بى ئيختــياريم
نه ته نــيا وه ســيه تم بو تويه روله فـيـــداكارى كچـانى كــورده واريـم
ماموستا قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|