03-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک
شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک
ئاماده‌کار: دیمه‌ن عوسمان
شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک:
بریتییه له نه‌خۆشییه‌کى مه‌ترسیدار، که به‌پله‌ى دووه‌م دێت له‌نێوان نه‌خۆشییه بڵاوه خراپه‌کاندا له‌دواى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌کان که تووشى ژنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌کانى ئه‌م نه‌خۆشییه له ره‌گه‌زى مێینه‌ن، به‌ڵام پیاوانیش هه‌ن تووشى ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن و به دروستبوونێکى هه‌ر کۆمه‌ڵه خانه‌یه‌ک، یان گرێکان به‌شێوه‌یه‌کى ناسروشتى له مه‌مکه‌کاندا، ناوى لوویان به‌سه‌ردا ده‌بڕێت.
هۆکاره‌کانى:
ته‌مه‌نى زۆر که‌سى پیر ئه‌گه‌ر له‌خێزانه‌که‌دا که‌سیتر توش بووبیت ده‌یگوازیته‌وه، یاخود که‌سێک پێشتر توشى شێرپه‌نجه‌ى تر بووبیت وه ئه‌و که‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان سه‌روو (56) ساڵانه زیاتر ئه‌گه‌ری توش بوونیان به‌م نه‌خۆشیه هه‌یه.
نیشانه‌کانى:
بوونى گرێیه‌ک، که له مه‌مکدا ناجوڵێت کاتێک به‌په‌نجه‌کانت په‌ستانى ده‌خه‌یته سه‌ر ئاوسان و گرێبوون له‌ژێر بنباخه‌ڵدا، وه به‌ده‌ورى ملدا، یاخودله‌سه‌روو مه‌مکد، گۆڕ‌انى ره‌نگ، یان شێوه‌ى گۆى مه‌مک، یان ناوچه‌ى ده‌ورى گۆى مه‌مک گه‌وره‌بوونى ناسروشتیى له قه‌باره‌ى یه‌کێک له مه‌مکه‌کاندا، یان جیاوازیى دیارى شێوه‌ى نێوان مه‌مکه‌کان، ئاوسان، یان گرێبوونى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى باڵ، یان بوونى ئازار، یان سووربوونه‌وه‌ى پێسته‌کان، دابه‌زینى یه‌کێک له‌مه‌مکه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى ناهه‌میشه‌یى له‌چاو مه‌مکه‌که‌ى تردا، گۆڕ‌انى ره‌نگ و تێکچونى شێوه‌ى پێست و ئاوڕێزى ناڕوون، یان خوێناوى له‌گۆى مه‌مکدا.
چاره‌سه‌رکردن:
ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریى بکریت، چاره‌سه‌ر به تیشک، چاره‌سه‌رکردنى ده‌رمانیى ده‌گرێته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌م چاره‌سه‌رکردنانه‌دا ئاره‌زووی خۆراکت که‌مبێته‌وه، هه‌ر بۆیه خۆراکى باش به هۆکارێکى گرنگ داده‌نرێت و یاریده‌ده‌رى جه‌سته‌ت ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌وکردنه‌کان و به‌رگریکاره لاوه‌کییه‌کانى چاره‌سه‌ره جیاوازه‌کان، هه‌روه‌ها هه‌ستى به‌هێزت پێده‌به‌خشێت، پێویسته ئه‌و توشبووه ئاسووده بێت بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رى پزیشکیه‌ی بۆى دیارى کردوى ده‌بێت ده‌رونت ئارام بێت، له‌وانه‌یه وا پێویست بکات، هه‌ندێک راهێنان جێبه‌جێ بکه‌یت له‌دواى هه‌ندێک جۆرى نه‌شته‌رگه‌رییه‌کان، به مه‌به‌ستى پارێزگاریکردن له‌تواناى جوڵاندن و تواناى جه‌سته‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و راهێنانه ده‌بنه هۆکارى که‌مکردنه‌وه‌ى ئازار و گرژبوونى ماسولکه‌کان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى پێشووتر بۆت به‌کارهێنراون، پێویسته پشکنینى مانگانه‌ى خۆت بکه‌یت، شه‌ش مانگ جارێک وێنه‌ى تیشکى مه‌مکه‌کانت بگریت، هه‌روه‌ها پشکنینه‌کانى خوێن بکه‌یت بۆ چاودێریکردنى پێشکه‌وتنى حاڵه‌ته‌که‌ت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|