06-23-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەحمەدی خانی
ژ یاننامەی ئەحمەدی خانی
ناوی ئه‌حمه‌ده، کوڕی ئه‌لیاس کوڕی ڕوسته‌م نازناوی شیعری له هۆزی خانیان وه‌رگرتووه. به‌شێکی ئه‌م هۆزه له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی بۆتان بوون، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی شاعیر باریان کردووه بۆ بایه‌زید.
له ساڵی 1650 ز. به‌رامبه‌ر له گه‌ڵ 1061 ک. له بایه‌زید له دایک بووه و له له 1707 ز. کۆچی دوایی کردووه:
له داک و دما ژ غه‌یب فه‌ک بوو
تاریخ هه‌زار و شیست و یه‌ک بوو
وه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی ژیان و به‌رهه‌مه‌کان ده‌رده‌که‌وێ له بنه ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندا له دایک بووه و ژیاوه. ئه‌و ساڵانه گه‌رمه‌ی شه‌ڕی نێوان عوسمانییه‌کان و سه‌فه‌وه‌ییه‌کان بووه. له ساڵی 1638 سوڵتان مورادی چواره‌م له‌گه‌ڵ قوبادبه‌گی میری ئامێدی په‌یمانێکی به‌ست، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوپایه‌کی کورد بۆ شه‌ڕ له گه‌ڵ عه‌جه‌م ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکرێ. به‌م شێوه‌یه ئه‌م ناوچه جۆگرافییانه وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت خۆیان گرت تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌م.
خانی وه‌ک مامۆستایه‌ک وانه‌ی له مزگه‌وت به زمانی کوردی به منداڵان وتۆته‌وه، بۆ ئه‌م ئامانجه "فه‌رهه‌نگی نووبه‌هار" ی به عه‌ره‌بی و کووردی، هه‌روه‌ها کتێبی "عه‌قیدا ئیمانێ" (عه‌قیدا کوردی) له باره‌ی زانستی ئایینییه‌وه نووسیوه‌ته‌وه.
"مه‌م و زین" شاکاری خانییه که چیرۆکێکی دڵداری و له هه‌مان کاتدا حیکایه‌تی کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسان، کۆمه‌ڵیک غه‌زه‌ڵ و قه‌سیده له خانی ده‌ستمان که‌وتووه که نیشانده‌دا که له‌م بواره‌یشدا شاره‌زابووه.
مه‌م وزین له شه‌ست فه‌سڵدا نوسراوه. خانی مه‌به‌ستی خۆی له نووسینی مه‌م و زین وا به‌یان کردووه:
خــانی ژ که‌مالــێ بێ که‌مالـی
مه‌یـــــــدانا که‌مـــــالێ دیــتی خالی
یه‌عنی نه ژ قابیل و خه‌بییـری
به‌لکی ب ته‌عه‌سسوب و عه‌شیــری
**** دا خــــه‌لق نـــــــه‌بێژن کو ئه‌کـراد
بـێ مــه‌عــریفه‌تـن بـێ ئه‌ســڵ و بنیــاد
ئه‌نـــواعـی میلـه‌ل خـــودان کتێبـن
کـــــرمــــــانج تـه‌نــــێ د بــێ حـــسـێبـــن
خانی ده‌ڵێ که کورد بێ به‌هره نییه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی گه‌وره بکا و وه‌ک گه‌لانی دیکه خه‌ڵکی حه‌سێبی بۆ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وته‌ی بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتووه‌بگاته ئه‌نجام.
چیرۆکی مه‌م و زینی خانی یه‌کێکه له‌و چیرۆکانه‌ی بووه به شانازی ئه‌ده‌بی کوردی و ئه‌ده‌بی ڕۆژهه‌ڵات که به‌رامبه‌ر به شاکاره‌کانی ئه‌ده‌بی عاله‌می ده‌وه‌ستێ.
چیرۆکی مه‌م و زین گێڕانه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی میللی سه‌رزار بووه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر پێش سه‌رده‌می خانی. چیرۆکه‌که هه‌رچه‌نده به ناوی مه‌م و زێن ناوبانگی ده‌رکردووه، به‌ڵام به ناوی " مه‌می ئالانیش" ناسراوه.
ده‌زانین که له کاتێکدا که زمانی عه‌ره‌بی به سه‌ر ئێران‌دا زاڵ بوو، فیرده‌وسی به "شانامه" زمانی فارسی له تیاچوون ڕزگارکرد. خان‌یش به به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی زمانی کوردی له هێرشی عه‌ره‌به‌کان پاراست. ڕازی سه‌رکه‌وتنیان ئه‌وه‌یه که هه‌ردووکیان حیکایه‌ته‌کانی ڕابردوویان دووباره نووسیوه‌ته‌وه. به‌ڵام شانامه له کاتێکدا که فیرده‌وسی نووسیویه‌تی له بیری خه‌ڵکی نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو ته‌نیا بڕێک له خه‌ڵک که ژماره‌یان که‌م بووه ئه‌و چیرۆکانه‌یان نه به ته‌واوه‌تی زانیوه. به‌ڵام مه‌م و زین بۆ هه‌موو کوردێکی کرمانجی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاشنا بووه، له سه‌ری گۆرانی و چیرۆک و ... دانابوو و به ته‌واوه‌تی و به که‌مێک جیاوازی له گه‌ڵ چیرۆکه‌که‌ی خانی له بیری کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی مابووه‌وه.
ئه‌گه‌ر شاکاری نیزامی گه‌نجه‌وی له‌یلا و مه‌جنوونه، پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که عه‌ره‌بێکه و چیرۆکه‌که‌یش له بنه‌ڕه‌ته‌وه عه‌ره‌بییه، به‌ڵام مه‌م و زینی خانی له بنه‌ڕه‌ته‌وه کوردییه.
له به‌رهه‌مه‌کانی خانی‌دا وڵاتپه‌ره‌ستی و کوردبوون زۆر به هێزه. له کاتێکدا که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه به جێگه‌ی باس و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕه‌گه‌ز و زمانی خۆیان خه‌ریکی شه‌ڕ له گه‌ڵ مه‌سیحییه‌کان بوون، مه‌م و زین ده‌روازه‌یه‌ک بوو به‌ره‌و ناسیۆناڵیزمی کوردی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|