07-11-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(( ناری ))
(( ناری ))
( ناری ) ناوی مه‌لا كاكه حه‌مه كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌لا موحه‌مه‌د كوڕی عه‌بدولره‌حمان له دێی ( باده‌ڵان ) له ناوچه‌ی شلێری قه‌زای پێنجوێن كه سه به پارێزگای سلێمانیه له ساڵی ( 1874 ) ز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاین په‌روه‌ر هاتۆته دنیاوه ، كاتی خۆی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له دێی ( زیر هه‌رمێ ) ی ناوچه‌ی شلێر بون ،مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادیش ده‌ڵێت له دێی ( كیكن ) ی مه‌ریوان هاتۆته دنیاوه ، چونكه دایكی له به‌گ زاده‌كانی ئه‌وێیه وه مامۆستا د. مارف خه‌زنه‌دار ده‌ڵێت له دێی ( ساوجی كۆن ) هاتۆته دنیاوه . ناری دوای ته‌واو كردنی فه‌قێیه‌تی ماوه‌یه‌ك له گوندی ( كیكن) چیاوه‌و له دوایدا گوندی ( بێلوو ) بووه به جێی زینده‌گانی بۆیه له ناو خه‌ڵكیدا به مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلو ناوبانگی ده‌ركردو كه دێی ( بێلوو ) ده‌كه‌وێته نێوان مه‌ریوان و پێنجوێن . له شیعردا ناوی ( ناری ) هه‌ڵبژاردووه وه‌ك نازناوی شیعری ناری به واتای ( ئاگرین ) .
سه‌ره‌تای خوێندنی ناری لای باوكی قورئانه كتێبه ورده‌كان ئه‌خوێنی ، پاشان هه‌ر له كن فه‌قێیه‌كانی باوكی ده‌ست ئه‌كات به ( عوامل ) و ئه‌بێت به سوخته ، ئینجا له‌سه‌ر ده‌ستوری كۆنی حوجره . به فه‌قێیه‌تی له گه‌لێ جێگه ژیاوه له‌وانه هه‌ندێك له ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی مه‌ریوان وسنه‌و پێنجوێن ، (شرح شمس ) ی لای زانای گه‌وره مه‌لا عه‌بدولره‌حمانی پێنجوێنی خوێندووه ، له‌وێوه ئه‌چێت بۆ سلێمانی له مزگه‌وتی شێخ عه‌بولڕه‌حمان شێخ ئه‌بو بكر كه ئێستا به مزگه‌وتی بابه عه‌لی به‌ناوبانگه ماوه‌ته‌وه ، ئینجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سنه‌و له مزگه‌وتی ( شریعت مدار ) و ( دارالاحسان ) نزیك ساڵ‌و نیوێك ئه‌مێنێته‌وه ، له‌وێوه چوه بۆ بانه بۆلای قازی ( عه‌بدولڕه‌حمان ) له‌وێوه بۆ سابڵاخ بۆ مه‌دلاه‌سه‌ی تورجانی زاده‌كان له‌وێوه‌بۆ ( وان) و (باشقه‌لا) له كوردستانی باكور ، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر له‌وێوه چووه بۆ ڕواندووز بۆلای ( مه‌لا ئه‌سعه‌د ئه‌فه‌ندی خه‌یلانی ) و له ساڵی 1897 ز ئیجازه‌ی ته‌دریس و دوازده عیلمی مه‌لایه‌تی لای ئه‌م زانا گه‌وره‌یه وه‌رگرتووه‌پاش ئه‌وه به بێ وچان و پشو به تێگه‌یشتنێكی به‌رفراوانه‌وه پله به پله قۆناغه‌كانی خوێندن و زانیاریه هه‌مه جۆره‌كانی ته‌واو ده‌كات ، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌ریوان .
ناری كه به یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه مه‌ریوان ، باوكی كۆچی دوای كردبوو ، بۆ مه‌به‌ستی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردمی ژیانی تایبه‌تی خۆی له دێی ( كیكن) ی نزیك مه‌ریوان نیشته جێ بووه ، له پاش سێ ساڵا له‌گه‌لچ خاتو ( پیرۆز ) كه خزمی دایكیه‌تی ژیانی خێزانی پێكه‌وه ده‌نێت و دوو كوڕ‌و كچێكی به ناوه‌كانی ( مه‌لا ئه‌حمه‌د ، مه‌لا عه‌بدوڵا ، مه‌عصومه خانم ) ی لێ ده‌بێت ، له ساڵی 1904 ز دا له‌سه‌ر داوای ( حسێن به‌گی بێلوو) ئه‌بێته مامۆستای حوجره‌ی مزگه‌وتی دێ ی بێلو ، ئیتر له‌وێ هه‌موو ژیانی به ده‌رس وتنه‌وه ئه‌باته سه‌روو به مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلو ناوبانگ ده‌رئه‌كات ، زۆر له فه‌قێكانی كوردستان له حوجره‌كه‌یدا به پله‌و پایه‌ی مه‌لایه‌تی گه‌یشتون تا له ساڵی 1944 ز له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا به ڕوو سوری كۆچی دوای ئه‌كات و له ئاسمان‌و ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی كوردی ئاوابوو وه له دێی بێلوو نێژرا .
عه‌زیزم ، ڕۆحی شیرینم ، دووچاوم !
ده‌وای زامی دڵ و جه‌رگی بڕاوم !
ئه‌تۆشا ، من گه‌دا ، دادم بپرسه
له ڤولمی چازی بیمارت كوژاوم
ئه‌گه‌ر نه‌یده‌یته ده‌س خۆم قاتیلی خۆم
له ڕۆژی ئاخیره‌تدا بێ پێناوم
ده‌سا لاده سه‌ری زوڵفت له‌سه‌ر ڕوت
كه ڕوتی ڕوتم و مایل به تاوم
له باتی خوێنی خۆم ڕاچیم به ماچێ
ده‌سا بیده هه‌تا زیندوم و ماوم
ئه‌وا نیشانه‌ی مه‌رگم عه‌یانه
كه من غه‌رقی خه‌م و خوێن و زوخاوم
مه‌كه‌ن مه‌نعم له شیوه‌ن ئه‌ی ڕه‌فیقان !
كه مه‌خزون و غه‌مین و دڵ شكاوم
له ژینی خۆم ئومێدم قه گعه ( ناری )
كه سوتاوه هه‌موو جرگو هه‌ناوم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|