10-03-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به شی (4)
ئه مه ش چه‌ند ووشه‌یه‌کی تری فه رهه نگی خه و نامه ی كوردی یه ::
1) : ئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشه‌ویستی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان پاشا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر کات پایه‌به‌رز تر‌و گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیایه پایه به‌رزه ،ئاوریشمی زه‌ردو سور نه‌خۆشی یه ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و که‌سانه ده‌رده‌بڕێ که شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن بچنه به‌هه‌شت ، یان بگه‌نه پله‌و پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به ئابڕوو به شه‌ڕه‌فه ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی ده‌رچونه له غه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه به‌ره‌و خۆشی و کامه‌رانی. .
2) : پیاز :خواردنی پیاز باش نی یه ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه بۆ به ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه ، ئه توانین بڵێین پیاز پاره‌یه . .
(3) : هێلكه : هێلکه له ناو قاپ دا بێت ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه به کاڵی خواردنی پاره‌ی حه‌رامه یان زینایه یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافر‌و بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه ،له‌وانه‌شه ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه یه ئه‌و که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه بخوات ئه‌وه کفن دزه ، به‌کورتی هێلکه مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره . .
(4) : خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریانه له‌وانه‌شه کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه دڵته‌نگ ئه‌بێت .
(5) : ژه هر: له خه‌ودا پاره‌یه ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ته ، ژه‌هری کوشنده مانای مردنه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته خه‌ڵکی تر ئه‌وه زینا ئه‌کات . .
(6) : منداڵی ساوا ::خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه له په‌روه‌رده کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له دایك بوونی منداڵ له ده‌مه‌وه مانای مردنه .
(7) : بوك و زاوا ::بینینی بوك و زاوا به رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه ناویشی نی یه و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه به پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه کرێته‌وه
8) : باڵا : کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له خه‌ودا باش نی یه ، باڵای به‌رز له خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه ، باڵا له ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه و بگاته ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه بێت مانای مردنه ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه له پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته .
9) : دان كه وتن : : دان که‌وتن له خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته ناوده‌ستی ئه‌وه پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته باوه‌شی ئه‌وه کوڕیان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه غه‌م و په‌ژاره و ئازاره ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه ،مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه دانه‌کانی سه‌ره‌وه پیاوه‌کانن له خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه کێکه له که‌س وکارمان ،به کورتی دان ته‌مه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه نه‌خۆشی یه ،دانی دروستکراو له زێڕ باشه به‌ڵام له‌وانه‌شه ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له زیو زیان و زه‌ره‌ره ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|