گه‌وریی به‌عه‌قڵه به ساڵ نییه ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌که‌وێ. بار به‌لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران. ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ. جوێن مه‌ده به‌باوکی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به باوکی به‌گت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆکه. ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێکیش بڕێژێ. ئه‌و که‌سه ژیره ، پیری له بیره. قسه زۆر بکڕه ، که‌م بفرۆشه. دوژمنی دانا ، نه‌ک دۆستی نه‌زان. تاخۆت دۆست نه‌بی ، که‌س نابێ به‌دۆست. چه‌پڵه لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ک ده‌ست. ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه ، له‌به‌ر دڵانه. دل پیرنابێ ، چاوتێرنابێ . دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بکه ، که‌نانی لێ ئه‌خۆیی . ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوانه‌که‌ی له بیر. ئه‌ڵێن ته‌نگانه خۆشی له‌دوایه. باوه‌ڕم وایه فه‌رمووده‌ی خوایه . ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌که‌وێ . ئارو به بڕکییه‌وه جوانه . رونی رژاو ده‌کاته خێڕی باوکی ...