03-22-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش
- ئه‌وه چۆن بوو له‌م لا‌یانه‌وه؟!
لام نه‌کرده‌وه. ده‌نگم ناسییه‌وه. بۆرده‌که‌م ئه‌خوێنده‌وه. شه‌ممه... یه‌کشه‌ممه...
نزیک بۆوه. سڵاو عه‌رز ئه‌که‌ین
ئاوڕم نه‌دایه‌وه. عه‌له‌یکه سه‌لام
- مه‌گه‌ر ته‌واوت نه‌بوو؟
- با
دێمه‌وه. دووشه‌ممه‌ی حه‌وتووی داهاتوو. له رۆژمێره‌که‌مدا یادداشتم کرد.
- بۆ چی مه‌گه‌ر...
- که‌وتوومه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به گۆڕانێ له ده‌نگیدا بکرێ وتی: له چیدا؟
سه‌رم له سه‌ر رۆژمێره‌که‌م هه‌ڵ نه‌بڕی. که‌سایه‌تی، که‌سایه‌تی ناسی.
- په‌ح! سێ دانه له‌دوای منه‌وه‌ی. من له چوار ده‌رسدا که‌وتوومه‌وه.
خوایه! دیسان قسه کردنی وه‌ک جاران خۆش بوو و له دڵ ئه‌نیشت. ئه‌گه‌ر لام ئه‌کرده‌وه، چاومان به چاوی یه‌ک ئه‌که‌وت. رۆژمێره‌که‌م لێک نا. سه‌ری ره‌واننووسه‌که‌م ئه‌نایه‌وه، له ده‌ستم داکه‌وت. نه‌یهێشت فریا که‌وم هه‌ڵی گره‌مه‌وه. دانه‌ویه‌وه. خۆی بۆی کڕیبووم. سێ ساڵ له‌مه‌و به‌ر....
له به‌ر ئاوخۆری ناو ساڵۆنه‌که‌دا بووم، هات پێی دام... پێی دام و رۆیی...بێ ئاگا ده‌ستم درێژ کرد و لێم وه‌رگرت.
- جوانه...
ده‌ستم کێشا دواوه. سپاس
- له مناڵه‌کانم بیست. ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی لێره نابووی... له مناڵه‌کانی زانکۆی خۆمانه؟
- نا
که‌ل و په‌لی ناو کیفه‌که‌مم هه‌ڵ ئه‌شێوان. خۆشم نه‌مئه‌زانی بۆ چی ئه‌گه‌ڕێم. خوا خوام بوو هیچی تر نه‌ڵێ... هیچ!
ده‌نگی ئه‌میبرده‌وه بۆ ئه‌و ده‌م. دڵی پر ئه‌کردم. بۆ چی ئه‌گه‌ڕێی؟
ئاره‌قم کردبوو. له گیرفانی ساکه‌که‌ی ده‌سره‌یه‌کی ده‌رهێنا. هانێ...، هانێ...
لێم وه‌رگرت. وه‌ک هه‌مان رۆژ. ئه‌و ده‌مه‌ی وه‌ک ئازیزمه‌رده له تاقیگه هاتینه ده‌رێ. چاومان یه‌کێک و فرمێسک‌مان هه‌زار. ئێستاش وه‌ک ئه‌وکات... ده‌سره‌یه‌کی... له ساکه‌که‌ی ده‌رهانی.
دایکم چاوه‌ڕێمان بوو. چاوی که پێم که‌وت حه‌په‌سا: خێره؟!
له بیرم نیه حامید چی جواب دایه‌وه؛ به‌ڵام ئێستاش ده‌نگی دایکم له گوێمدایه: "ئه‌گه‌ر دوای دوو مناڵی نوقسان بتانزانیایه باش بوو؟"خه‌ریک بوو شێت ئه‌بووم ..نه‌مئه‌توانی...نا...له بیرم نه‌ئه‌چۆوه... مه‌قنه‌عه‌که‌م رێک و پێک کرد. دڵم نه‌ئه‌هات بڕۆم. ئه‌ویش هه‌ر وه‌تر...به‌ڵام...هاتم ده‌م بکه‌مه‌وه دیسان هاته گۆ: با بڕۆین ئیتر، ببه‌خشه وه‌ختم گرتی!
سه‌رم هه‌ڵ نه‌هێنابوو. بۆچی ئه‌بێ وای لێ بێ؟ وه‌مزانی نه‌یبیست. زۆر سووک وتم؛ به‌ڵام پێموا سه‌رێکی بۆ له‌قاندم. چوو بۆ لای ئاوخۆرییه‌که. دانه‌وی و ئاوی خوارده‌وه. پشتی له من بوو. ئاخری سه‌رم هه‌ڵبڕی. هه‌ر ئه‌و کراس و شه‌رواڵه، هه‌ر ساکه‌که‌ی جارانی... چه‌نده تاسه‌یم کردبوو.
...وتم گه‌ر ئاوڕ بداته‌وه حه‌تمه‌ن تماشای ئه‌که‌م. چش با ده‌ست بکه‌مه گریان. خواحافیز. رێکه‌وت به‌ره‌و کلاس. ئاوڕی نه‌دایه‌وه... ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی جامی جه‌م 9/9/1381
نووسه‌ر نه‌رگس ئه‌سغه‌ری
وه‌رگێڕان: هه‌ژان بابامیری
http://www.meko.xazir.com/viewtopic.php?id=3005
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|