05-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زبیل
له دنیادا یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر شارێک " شێته" کانییه‌تی. تابڵۆ، دووکان، کۆڵان و شه‌قامه‌کان، هه‌موو له په‌ستا ده‌گۆڕدرێن. درگای ماڵه‌کان زوو زوو ره‌نگه‌کانیان تازه ده‌که‌نه‌وه. شاره‌کانیش هه‌ر تاوێ به لایه‌کدا په‌ڕهه‌ڵ‌ده‌خه‌ن و خۆیان بڵاوده‌که‌نه‌وه. مرۆڤه‌کان له هه‌زار جۆر ده‌گۆڕێن و چاک خراپ ده‌بێ و خراپه‌کان ده‌بنه چاک- که ئه‌مه‌یان له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا زۆر ده‌گه‌مه‌نه!- راسته‌کان زۆر که‌من و له هه‌زاران هه‌زار یه‌کێک راست ده‌مێنته‌وه، ئه‌ویش هه‌میشه "که‌ڵکی" نییه، ئه‌ویش هه‌میشه له ناو شاردا شتێکی "سه‌یره" و هه‌میشه به "جۆرێک" باسی ده‌کرێ! ئه‌و راستهکانیکهش، یه‌ک یه‌ک و دوو دوو خوار ده‌بنه‌وه و خواره‌کان به هیچکه‌س و به هیچ پێغه‌مبه‌رێک راستنابنهوه. دزه‌کان به‌رده‌وام دزن و مرۆ په‌سته‌کان له په‌ستا په‌ستتر ده‌بن و خۆیان بۆ نانه‌ره‌قیش ده‌فرۆشن. ئه‌وی له شاردا هه‌رگیز ناگۆڕدرێ و هه‌میشه‌ی خودا وه‌ک خۆی وایه، له سه‌رما، گه‌رما و له به‌ر چاوی هه‌موو حکومه‌تێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه وا هه‌بوون و ده‌بن، شێته‌کانی شارن. ئه‌وان هه‌ر وه‌ک خۆیان قانع و هه‌ر وه‌ک زوویان لیباسه شڕێک و جووتێ که‌وشی هه‌ڵقڵیشاو، سه‌ر و چاوێکی چڵکن و دووکه‌ڵاوین. ئه‌وان ئه‌گه‌رچی له به‌ر چاوی خه‌ڵک هیچ نین به‌ڵام بێ ئه‌وانیش شار شتێکی که‌مه. ئه‌وان نه‌بن منداڵه‌کان به چی له شه‌قام و کۆڵان سه‌رقاڵ بن؟ ئه‌وان نه‌بن جنێو بده‌ن، خه‌ڵک به چی پێبکه‌نن؟ ئه‌وان نه‌بن.......... خه‌ونبازی خۆشه‌ویست(کاک عه‌لی غوڵامعه‌لی) چه‌ندێک له‌وه پێش، شتێکی له سه‌ر کاک "ئه‌حمه‌د زبیل" نووسیبوو، ئه‌وسا منیش قهولمدا شتێک له باره‌ی ئه‌و پیاوه‌وه بنووسم. من به هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د ماڵمان له گه‌ڕه‌کێدا و زۆر لێک دوور نه‌بوون، هه‌ر له منداڵییه‌وه، له‌و کاته‌ی که زۆر چکۆله بووم ده‌مناسی. یانی ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مانی شا. ئه‌ووه‌خت من هه‌ر زۆر چکۆله بووم و ئه‌ویش خاوه‌نی ته‌نیا داشقه‌کی داری بوو. پیاوه‌کی زۆر شێت نه‌بوو، یان ره‌نگه هه‌ر به‌و جۆره‌ی شێتهنانیتر شێت نه‌بوو. پیاوێکی نه‌دوێن وکه‌م قسه و مۆن. هه‌میشه سه‌رنجی به ته‌پۆڵه‌که و جۆگه‌له‌کانه‌وه بوو. ئه‌وکات زۆری لێدهترسام چونکه ده‌یانکوت زلله‌یه‌ک له هه‌ر که‌سدا تازه نابێته‌وه به شه‌ر! برایه‌کی بوو زۆر جوان‌چاک بوو، باڵا به‌رزو تیژکه‌ڵه‌ی سپی پێست، جوان چاکێکی چاونه‌ترس. مێشێنی چاکی ده‌کرد و ته‌قریبه‌ن به هۆی کاکییه‌وه بڕێک مه‌یله‌و که‌ڵه‌گای گه‌ڕه‌ک بوو. کاک ئه‌حمه‌دیش ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ن پیاوێکی وانه‌بایه دڵنیا بووم له جوانی دا بێ وێنه ده‌بوو. چونکه به‌و حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنجت بدایه‌تێ له جوانیدا عه‌یبی نه‌بوو. سه‌وزه‌یه‌کی تایبه‌ت و چاوه‌کانی ره‌ش ره‌ش و بڕێک بادامی. کوڵمه‌و لووت و نێوچاو و چه‌نی عه‌یبی تێدابوو. پیاوێکی هه‌یکه‌لی و به خۆوه نه‌بوو به‌ڵام هه‌تا بڵێی به هیز و حه‌ره‌که‌ت. هه‌ر بۆیه‌ش رۆژگاری خۆی ئاوا به ناوبانگ بوو. ئه‌و هه‌میشه به خۆیی و داشقه‌داره‌که‌یه‌وه له لای دووکانی که‌ریم سالمی و قاوه‌خانه‌که‌ی وه‌ستا ئه‌کبه‌ر ی بابۆڵه‌فرۆش راده‌وه‌ستا. ئه‌و قه‌ت ژنی نه‌هێناو قه‌تم نه‌دی له‌و دۆخه‌ی ساڵانی سه‌ره‌تایی خۆی بگۆڕێ و رۆژێ جیاواز خۆی بنوێنێ. له‌م ئاخریانه‌دا چه‌ند جارێ قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد زۆر له ده‌س ئه‌و برایه‌ی وه‌ڕه‌ز بوو، گوایه ئه‌و دایک برای بوو؛ له ماڵه‌که‌ی وهدرینابوو، زۆری عه‌زاب دابوو، ته‌واو دیار بوو ئه‌و دڵه ناسک و بێ خه‌وشه‌ی ئێشاندووه. دوایه‌ش زۆری جنێو به وه‌ستا ئه‌کبه‌ر ده‌دا، که نه‌مزانی ئه‌مه‌یان له‌به‌ر چی بوو. له ساڵه‌کانی دهبیرستاندا رۆژێک مامۆستای بێ وێنه و دڵسۆزمان، میرزا عه‌بڵڵای که‌ریمی که لای من، هه‌میشه مامۆستایه‌کی گه‌وره و بێ وێنه‌یه؛ له باسی "که‌سایه‌تییه نه‌خۆشه‌کان"دا شتێکی گێڕاوه په‌یوه‌ندی به زبیله‌وه هه‌بوو. ئه‌و رووداوه ده‌گه‌ڕاوه بۆ ساڵه سه‌ره‌تاییه‌کانی شاری بۆکان. ئه‌ووه‌خت شه‌قامی سه‌ره‌کی شار خیابانی کۆنه‌ی ئێستا بووه. گوایه هه‌موو به‌یانییه‌ک که خه‌ڵک چوون بۆ دووکان، له‌م سه‌ر هه‌تا ئه‌و سه‌ری ئه‌و دووکانانه، قوفڵی ته‌واویان گواوی بووه. ئیدی ئه‌و کاسبه به‌دبه‌ختانه هه‌ر ئه‌وه‌ڵی به‌یانی به جنێو و ئاخ و تف و ناره‌حه‌تییه‌وه دووکانیان کردۆته‌وه. هه‌موو دێنه راوته‌گبیر که چ بکه‌ن؟ ده‌ڵێن ئه‌و کاره به ئه‌حمه‌د زبیل نه‌بێ جێ به جێ نابێ . چونکه که‌س له‌و ئازا و ره‌شیدتر و به هێزتر ده‌سناکه‌وێ. ئه‌حمه‌د زبیل بانگ ده‌که‌ن و قه‌رار و بڕیار ده‌بڕنه‌و. ئه‌ویش چه‌ندها شه‌و له سه‌ر سه‌ربانی حه‌مامی کۆنه، که له به‌ینی خیابانی کۆن و ئه‌و ئاوده‌ستانه‌دا بووه وا ئه‌و پیسییه‌یان لێوه‌هیناوه، هه‌تا به‌یانی خۆی مات داوه به‌ڵام که‌سی بۆ په‌یدا نه‌بووه. ئه‌و شه‌وانه‌ش دیسان به‌رده‌وام قوفڵه‌کان پیس کراون. خه‌ڵکه‌که بێ زارتر و بڕێکیش له ئه‌حمه‌د زبیل ناهومێد ده‌بن. به‌ڵام ئه‌و هه‌روا شه‌وانه هه‌تا به‌یانی به کاری خۆی درێژه ده‌دا. ئاخری وای لێ دێ به‌ڵێن ده‌دا هه‌تا تاو نه‌که‌وێ ئه‌و مه‌ته‌رێزه به جێ نه‌هێڵێ. ئاخر خۆ له غه‌یبه‌وه نایه. ئه‌و به‌یانه‌یه له دوا ده‌قیقه‌کاندا ده‌بینێ ئه‌وه کابرایه‌ک به سه‌تڵێکی پڕ له پیسییه‌وه له ئاوده‌سته‌کانه‌وه به‌ره‌و لای خیابانی کۆن دێ. به ئه‌سپایی ده‌یگرێ، سه‌تڵه‌گووه‌که‌ی ده‌کا به سه‌ردا و ده‌یبا له‌وێ رایده‌گرێ با هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه تووڕه و بێزاره بیبینن و بزانن کێیه. سه‌یر ئه‌وه بووه ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکه له‌ڕێوه ناسیویانه‌ته‌وه، چونکه ئه‌و که‌سه هه‌موو ئه‌ورۆژانه‌ی وا ئه‌وان ناره‌حه‌ت بوون و جنێویان داوه به‌و که‌سه وا ئه‌و کاره‌ی کردووه، ئه‌ویش وێڕای ئه‌وان تووڕه بووه و جنێوی داوه.
نوسه ر: ؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|