(( دایە ))
ژیان بێ تۆ لە لام دژوارە دایە
هەموو ڕۆژم وەکوو شەو گارە دایە
لە ماڵم دا چرای سۆز و ئەوینی
کە دووری تۆ ژیان ئازارە دایە
لە دەشتی وشکی سووتاوی ژیاندا
بزەی لێوت وەکوو ڕووبارە دایە
کە دەڕوانم لە ئاوێنەی دڵی خۆم
بە تەنیا وێنەکەی تۆ دیارە دایە
لە هەر شوێنێ کە دەچمە شوێنی نووستن
شنەی لای لایەکەی تۆم یارە دایە
قەڵایێکە لە ڕووخان نایێ هەر دەم
ئەگەر پیرە و ئەگەر پەتیارە دایە
وەکوو چاوی هەور ئاودێری ژینی
بە بێ تۆ دەشتی ژین،بەیارە دایە
لە ئاستی تۆ سەری دەسوێتە سەر خاک
ئەوەی لای هۆزەکەی سەر دارە دایە
ژیان بەخشین و گیان بەخشین و سەردان
لە دەستی تۆیە دێ ئەو کارە دایە
هەوێن و ڕایەڵ و پۆی ژیانە بوونت
بە بێ تۆ تەونی ژین بێ دارە دایە
ژیان ئامێزی تۆ ڕۆحی وەبەر نا
لە بوونی تۆیە مانا دارە دایە
قادر عەلیخا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )