نمایش پست تنها
  #173  
قدیمی 03-13-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مریشکه‌ قوڵه‌ و مام ئۆمه‌ری ده‌ربه‌ندی
مناڵەكان! ئایا ئێوە دەزانن كە لە چیرۆكی كوردەواریدا و بە تایبەتی لەو چیرۆكانەدا كە بۆ مناڵان گوتراون، ڕێوی دەوری بەرچاو دەبینێ؟
رێوی وەك زیندەوەرێكی زیرەك و فێڵباز چیرۆكی جوانی لە سەر ساز كراوە. بە تایبەتی ڕێوی قاتڵی مریشك و جووجەڵەكانە. یەكێك لەو چیرۆكانەی كە جاران داپیرە و باپیرە بۆ مناڵانیان دەگێڕایەوە ئەو چیرۆكەیە:

مریشكە قوڵەیەك 7 جووجەڵان هەڵدێنێ، ڕۆژێكی لەگەڵ جووجەڵەكان لە دەرەوەی گوند دا خەریكی چینە و گەڕان دەبن، لە پڕ ڕێوییەك لەبەر دەمیان قوت دەبێتەوە و ئامبازی مریشك و جووجەڵەكان دەبێ، مریشك كە دەبینێ دەرچوونی خۆی و جووجكەكانی زەحمەتە دەڵێ:
ـ ڕێوی ئەوە خەریكی چی؟
ڕێوی جواب دەداتەوە و دەڵێ:
ـ جا ئەوە پرسیارە دەیكەی، وەڵاهی خەریكم ئەتۆ و جووجەڵەكان وێكڕا دەخۆم.
مریشك كە دیتی ئەگەر فێڵێك نەبینێتەوە بە خۆی و بە جووجكان دەخورێ، گوتی:
ـ مام ڕێوی خۆ ئەگەر ئێستا بمان خۆی زەرەرێكی گەورە لە خۆت دەدەی، جووجەڵەكانم چكۆڵەن و بە هەموویان قەپێكی تۆ نابن، بۆ لێم ناگەڕێی با قەڵەویان‌كەم و دوایە دانە دانە بۆتیان دێنم، ئەتۆش بیانخۆ.
ڕێوی تۆزێ لەبیرەوە چوو، پاشان گوتی:
ـ زۆرچاكە مادام وەعدەم پێبدەی دوای مانگێك بیان هێنییەوە و دانە دانە بیان‌خۆم ئەوا كارم بەسەرتانەوە نیە! تا مانگێكی دیكە كە لە بن ئەو گردە یەكتر دەبینینەوە خواحافیز!
مریشك وەعدەی دایەو زۆر بە ناڕەحەتی لە ڕێوی هەڵبڕا و دوور كەوتەوە. ڕۆژێك لە قەراخ گوندی دەخولایەوە و جووجەڵەی ناسك و نازداریش بە دوویەوە بوون. مریشك زۆر ناڕەحەت بوو، یەك حەوتووی مابوو ڕۆژی وەعدەو پەیمان بگاتێ. لە ناكاو كابرایەكی لێ پەیدا بوو چاك و چۆنی كرد ودوایی كابرا لە مریشكە قوڵەی پرسی:
ـ مریشكە قوڵە بۆوا خەمباری، چی بووە!؟
ـ ئەتۆ كێی لە من دەپرسی و چیت لە دەردی من داوە؟
ـ ئەمن پێم دەڵێن مام ئۆمەر، كابرایەكم ڕاوچی، رۆژێ بە تاژی و توڵان دەچمە ڕاوێ.
مریشكە قوڵە كە ئەمەی بیست سەربردەی خۆی بۆگێڕایەوەء گوتی ئێستا یەك حه‌وتووم ماوە دەبێ بە دەستی خۆم جووجكان بەرم بۆ مام ڕێوی، ئەویش دانە دانە بیان‌خوا. قەراریشمان بن هۆو گردەیە.
مام ئۆمەر گوتی:
ـ مریشكە قوڵە خەمت نەبێ، ڕۆژی قەرار ئەمن بەیانی زوو دێم و لەوێ خۆم مات دەدەم و تاژیء توڵان لە قوڵكێك‌دا دەشارمەوە و سەری بەدار و چلوو دەگرم. ئیدی كارت نەبێ ئەتۆ تەنیا ئەو شێعرەت لەبەر بێ. دوایه‌ شێعرێكی فێری مریشكە قوڵە كرد.
ڕۆژی وەعدە گەیشت و ڕێوی و مریشكە قوڵە لەبن گردەكە گەیشتبوونە یەك. جووجكە تەواو قەڵه‌و و خڕەكە ببوون، ڕێوی لەخۆشیان دەستی بە هەڵپەڕین كردو گوتی:
هەی چۆمە، چۆمە، چۆمە
دایك و جووجكان دەخۆمە
دنیا بە كەیفی خۆمە

مریشكە قوڵەش كە پشتیوانی بۆ پەیدا ببوو و ترسی نەمابوو گوتی:

مام ئۆمەری دەربەندی
بە خۆت و بە توڵە فەندی
سەر بێنەدەر لە كەندی
كەوڵی ڕێوییەت بە چەندی

ڕێوی هاواری لێ بڵیند بوو و گوتی:
كچەتیوە ڕزیوە ئەوە دەڵێی چی، وامەڵێ دەترسێم. دیسانەكە گوتی:
هەی چۆمە، چۆمە، چۆمە
دنیا بە كەیفی خۆمە
لە دایك و جووجەڵان
سەرپشكم كێ دەخۆمە‍!

مریشكە قوڵەش گوتی:
مام ئۆمەرەی دەربەندی
بە خۆت و بە توڵە فەندی
سەر بێنەدەر لە كەندی
مام ڕێوی ئەوەتانێ
داخوا كەوڵی بەچەندی؟
لەپڕ مام ئۆمەر كە خۆی شاردبۆوە هەستاو و تاجی و توڵەی لە ڕێوی بەردان و ئەوانیش رێوییان هەڵبڕی، تازە ڕێوی لە ترسان هەر بەو دۆڵەش‌دا نەهاتەوە و مریشك و جووجكەكانیش نەجاتیان بوو.
كاڵەم دڕا چم پێنەبڕا.

نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن نیان بداغی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید