نمایش پست تنها
  #21  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به شی (20)

ئه مه ش چه ند ووشه یه كی تری هه ڵبژێردراوی فه رهه نگی خه ونامه ی كوردی یه هیوادارم سوودی لێ وه ربگرن :

(1) : دایك :: ببنینی دایك له خه ودا له بینینی باوك باشتره ، نه خۆش له خه ودا ببینێ له دایك ئه بێت ئه مرێ چونكه مردوش وه ك منداڵ به قوماش
ئه پێچرێته وه ، ئه و كه سه ی هه ژارو ده ست كورت بێت و له خه ودا ببینێ له دایك ئه بێت ئه و كه سه ده وڵه مه ند ئه بێت چونكه پاره و خه رجی
منداڵ له سه ر خۆی نی یه .
(2) : لووت :: لووت له خه ودا به مانای پاره و باوك و كوڕو براو هاوسه ر وشه ریك وكرێكار دێت ،ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ لووتی ڕێك وپێك و
جوانه ئه و كه سه كه س و كارو خزم و شه ریك و كرێكاری ڕێك و پێكی هه یه ، لووتی ڕه ش یان گه وره غه م و خه فه ته ، له خه ودا بۆنی خۆش
شكۆمه ندی یه ، لووتی زۆرهه سانه وه و منداڵ و كه س وكاره ، لووتی ئاسن یان لووتی زێڕ تاوان و كاره ساتی به دواوه یه ، به ڵام لووتی زێڕ یان زیو
بۆ بازرگان یان تاجرقازانجێكی زۆره ، هه روه ها لووت له خه ودا هه واڵی نهێنی ده رده بڕێ ، بینینی لووت له خه ودا ڕزگار بوون و ده رباز بوونه ،
ئه و كه سه ی له خه ودا لووتی بگیرێت بۆن نه كات ئیش وكاروباری په كی ئه كه وێت ، نه خۆش له خه ودا لووت ببینێ چاك ئه بێته وه ، كورت بونی
لووت له خه ودا كاره ساته ، لووتی گه وره یان لووت خوار له خه ودا هه ق و سه ر شۆڕی یه ، ئه و كه سه ی لوتی خوێنی لێ بێت و جل و به رگه كه ی
به خوێن پیس بێت پاره ی حه رامی ده ست ئه كه وێت ، ئه و كه سه ی دوو لووتی هه بێت دوو كوڕی ئه بێت یان له گه ڵ كه س و كاری دا ناخۆشی و
ناكۆكی ئه بێت ، نه خۆش له خه ودا ببینێ لووتی بڕاوه ته وه ئه مرێ ئه گه ر نه خۆشیش نه بێت ئیفلاس ئه كات ، بۆنی خۆش له خه ودا خۆشی و
شادی یه یان له دایك بوونی كوڕه .
(3) : به خیل - چنۆك - قه ڵس :: نه خۆشی یه كی بێ ده رمانه ، له خه ودا به مانای دووڕووی و كرده وه ی ناڕه واو نزیك له ئاگر دێت ، هه روه ها
له وانه یه ده ست كورتی و هه ژاری بێت ،ئه و كه سه ی له خه ودا به زۆر پاره ی پێ خه رج بكرێت ئه و كه سه له مردن نزیكه ، به ڵام ئه و كه سه ی
به ڕه زامه ندی خۆی پاره خه رج بكات ئه وه خێرو خۆشی یه .
(4) : مێشووله :: له خه ودا دوژمنێكی بێ هێزه و به مانای غه م و خه فه تیش دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا مێشووله له گیانی خۆی دا ببینێ چه ند
كه سێكی شه ڕ خواز هێرش ئه به نه سه ری و په لاماری ئه ده ن و ئه ویش دڵ ته نگ ئه بێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ مێشووله یه ك چووه
ناو ده می و له وێشه وه چووه نا سگی ئه و كه سه په یوه ندی به مرۆڤێكی بێ هێزو بێ توانا ئه كات وهه ندێ پاره ی لێ قازانج ئه كات .
(5) : مردو ناشتن :: ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ مرد و ته رمه كه ی ناشترا ، سه فه رێكی دوور ئه كات و له وێ پێویستی به پاره ئه بێت ،
ئه و كه سه ی له خه ودا به زیندویی بنێژرێت تووشی غه م و خه فه ت ئه بێت وده ست گیر ئه كرێت ، ئه گه ر له ناو گۆڕه كه دا بمرێت
ئه و كه سه به غه م و خه فه ت ئه مرێ ، ئه گه ر له ناو گۆڕه كه دا نه مرێ ئه وه له غه م و خه فه ت و زیندان رزگاری ئه بێت ، ته نها دانانی
یان شۆڕكردنه وه ی ته رمه كه بۆ ناو گۆڕكاره ساتی به دواوه یه ، دانانی به رد له سه رته رمه كه مانای درووست كردنی خانوه ، چه ند خۆڵ بكرێته
سه ر گۆڕه كه ئه و كه سه ئه وه نده ی خۆڵه كه پاره ی بۆ دێت ، ئه و كه سه ی بخرێته ناو گۆڕه وه بێ ئیمان ئه بێت تا ئه و كاته ی له گۆڕه كه
ده رئه چێت ، ئه گه ر له پاش ناشتنی ته رمێك و خۆڵ كردنه سه ر گۆڕه كه ئاماده بوان ده ستیان پاك بكه نه وه ئه و كه سه ی له خه وه كه دا مردبوو
تۆبه ی قه بوڵ نی یه ، ناشتنی كه سێكی زیندو مانای ئه وه یه ئه و كه سه هه ژاره و ده وڵه مه ند ئه بێت یان زه ماوه ند ئه كات ، مردو مردوێكی تر
بنێژێت مانای به هێز بوون و یه ك گرتن و پته و بوونی خۆشه ویستی خزم و كه س و كاره .
(6) : گه ڕاندنه وه ی ئافره تی ته ڵاق دراو :: له خه ودا مانای چاك بوونه وه ی نه خۆشه یان گه ڕانه وه یه بۆ هه مان ئایین و مه زهه ب و پیشه ی
پێشووی .
(7) : گه ڕانه وه له سه فه ر :: له خه ودا مانای به جێ هێنانی كرده وه یه ك یان كارێكی هه قه و به جێ هێنانیشی ئه ركی ئه و كه سه یه ، هه روه ها
ووتراوه گه ڕانه وه له سه فه ر له خه ودا به مانای نه مانی غه م و خه فه ت و زیادبوونی ڕزق و ده ست كه وت دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا له
سه فه ر بگه ڕێته وه تۆبه ئه كات كه جارێكی تر كاری ناپه سه ندو ناڕه وا نه كات .
(8) : زه یتون :: له خه ودا پاره و خۆشی یه ، دار زه یتون پیاوێكی چاك و پیرۆزو سودبه خشه بۆ كه س و كاری ، هه روه ها ووتراوه دار زه یتون
ئافره تێكی پاك وبه شه ڕه فه یان كوڕێكی پێشه وایه ، زه یتونی زه رد غه م و خه فه ته له باره ی ئایین ، خواردنی زه یتون له خه ودا به ره كه ت و
خێره ، گه ڵای داری زه یتون له خه ودا پیاو چاكه ، هه روه ها زه یتون له خه ودا تیشكی ئیمان و هیدایه تی یاخی بوان و قوڕئان خوێندن وپاره یه
بۆ هه ژار و ده ست كورت یان ئه و قاچ و ده سته یه كه شكاوه و له گه چ گیراوه .
(9) : سمێڵ :: ئه و كه سه ی له خه ودا سمێڵی كورت كاته وه زۆر باشه ، ئه گه ر ببینێ سمێڵی درێژه باش نی یه ، ئه و كه سه ی سمێڵی زۆر درێژ
بێت و بێته ناو ده می و نه توانێ خواردن بخوات ئه و كه سه كاره ساتی به سه ر دێت یان به ناو بانگه له باره ی لێدانی دایك و خوشك و هاوسه ر و
كچ و موحه ره ماتی تر ، ڕیش و سمێڵ تاشین مانای نه مانی غه م و خه فه ته ، هه روه ها سمێڵی درێژ مانای مه ی خواردنه وه و جیا نه كردنه وه ی
زه كاتی پاره و سه ر مایه یه .
(10) : ئیفلیج بوون :: ئه وكه سه ی له خه ودا هه ردو ده ستی ئیفلیج بێت گوناهێكی گه وره ئه كات ، ئه گه ر ده ستی ڕاستی ئیفلیج بێت كه سێكی
بێ ده سه ڵات ئازار ئه دات ، ئه گه ر ده ستی چه پی ئیفلیج بێت خوشكی یان برای ئه مرێ ، له خه ودا په نجه ی گه وره ی ده ست باوكه و
په نجه ی ئیشاره ت خوشكه و په نجه ی درێژ برایه و په نجه ی ئه ڵقه دایكه و په نجه ی بچوك خوشكه هه ر یه كێك له م په نجانه گۆج بێت یان
ووشك بێته وه مانای ئه وه یه ئه و كه سه كاره ساتێكی زۆر گه وره ی به سه ر دێت یان ئه مرێ .



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید