گۆران
- گۆران ناوی عه‌بدوڵڵا کوڕی سڵێمان به‌گه.
- له‌ساڵی 1904 دا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌له
باشووری کوردستان له‌دایکبووه.
- گۆران وه‌ک مامۆستا له ناوچه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان کاریکردووه.
- (ساڵی 1952/1954) سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ژین و(ساڵی 1959) سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی به‌یان بووه.
- له‌ساڵی 1960 دا ده‌بێته مامۆستا له کۆلێژی ئاداب به‌شی کوردی له زانکۆی به‌غدا.
- له‌ساڵی 1962دا به نه‌خۆشی شێربه‌نجه
کۆچی دوایی ده‌کات.
- هه‌ستی ناسک و جوانی ئافره‌ت و سروشتی کوردستان کاریگه‌ریی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر شیعر و به‌رهه‌مه‌کانی داناوه.
کۆمه‌ڵه شاخێک سه‌خت و گه‌ردن که‌ش ،
ئاسمانی شینی گرتۆته باوه‌ش ،
سه‌رپۆشی لووتکه‌ی به‌فری زۆر سپی ،
به‌دارستان ڕه‌ش ناو دۆڵی کپی ...
جۆگه‌ی ئاوه‌کان تیایا قه‌تیس ما‌و :
هه‌ر ئه‌ڕۆن ناکه‌ن پێچی شاخ ته‌واو .
هاوارو هاژه‌ی که‌ف چه‌ڕینی چه‌م
بۆ ته‌نیایی شه‌و لایه‌لایه‌ی خه‌م !
تووله‌ڕێی باریک ، تووناوتوون پشکن
ڕێبوار ئه‌خاته ئه‌ندێشه‌ی بێ بن ...
ناو ڕێگا ته‌ق ته‌ق ، لاڕێ به‌ردی زل
که‌هێشتا گه‌ردوون پێی نه‌داوه تل !
گا سه‌ره‌و ژووره، گا سه‌ره‌و خواره
تاڵی و شیرینیی دنیای ڕێبواره! ....
من هه‌ناسه‌م ، تۆ بای ساردت ،
من خه‌م ، تۆ هه‌وری گریانت ..
دوایی نایه: دادم ، دادت ،
هه‌رچه‌ند گوڵ سیس ئه‌بێ بگرین ،
ئاڵتوونی دار ئه‌ڕژێ بگرین ،
بگرین .. بگرین .. چاومان نه‌سڕین ،
پایز ! پایز !