02-10-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قسه ی خوش...
کاک مه‌حموودی که‌یوان له شاری سه‌قز و دێهاته‌کانی ده‌ورووبه‌ری ناوێکی ئاشنایه.
له قسه‌کردن بۆ خه‌ڵک له کۆبوونه‌وه گه‌وره و بچووکه‌کاندا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو.
له دێهاته‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌چوه هه‌ر دێیه‌ک خه‌ڵکی له مزگه‌وت کۆ ده‌کرده‌وه و قسه‌و باسی بۆ ئه‌کردن.
شێوه‌ی قسه کردنێکی جوانی هه‌بوو به‌و جۆره‌ی که هه‌م خه‌ڵکه‌که له مه‌به‌ستی تێده‌گه‌یشتن و هه‌م به هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی وا بۆ خه‌ڵک ئاشنا بوون و یا ئه‌و نه‌قڵ و مه‌سه‌لانه‌ی وا له نێویاندا باو بوو، نه‌یده‌هێشت خه‌ڵکه‌که ماندوو بن.
بۆ ئه‌وه‌ی قامووسی ئه‌و ناو و نه‌قڵ و مهسهڵانهیشی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات، ده‌چوه هه‌ر ماڵێک ناوی کێو و شاخ و دۆڵه‌کانی ئه‌و ئاوائیهی ده‌پرسی .
رۆژێک ئه‌مه له دێیه‌کی سه‌رشیوی سه‌قز روویدا:
کاک مه‌حموود له به‌رانبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که و کابرای ساحێبماڵیش له په‌نای په‌نجه‌ره‌که دانیشتبوون.
کاک مه‌حموود که له په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌ورووبه‌ری ئاوایی ده‌بینی، رووی کرده ساحێبماڵ و لێی پرسی:
_" ئه‌رێ ئه‌و کێوه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه ناوی چیه؟". ساحێبمال پشتی له په‌نجه‌ره‌که بوو، به ناچار لایه‌کی کرده‌وه‌و و وه‌ڵامی دایه‌وه.
"ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئهولاتریان ناوی چیه؟"
ئه‌م جاره ساحێبماڵ زۆرتر ئاوڕی دایه‌وه و ناوی ئه‌و جێگایه‌یشی کوت.
"ئه‌ی ئه‌و به‌رده‌ی ئه‌و به‌ره‌وه ناوی چیه؟"
ساحێبماڵ ده‌بوایه به ته‌وای ئاوڕبداته‌وه تا ئه‌و به‌رده ببینێت و له‌م کاته‌دا تڕێکی لێ به‌ر بوو، رووی کرده کاک مه‌حموود و وتی:
_ "ئه‌رێ بێقه‌زا بی، من چووزانم ئه‌و دار و به‌رده ناویان چیه؟"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|