07-15-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نالی....
نالی
نالی ناوی خدر (خضر)ه و کوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گی مکایه‌ڵییه. له گوندی "خاك وخۆڵ" له ده‌شتی شاره‌زوور هاتوه‌ته ژیانه‌وه. به‌پێی ڕێبازی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ره‌تاوه قورئانی پیرۆزی و ورده په‌رتووکی فارسی خوێندوه و چووه بۆ فه‌قێیه‌تی و له پێناوی وه‌رگرتنی زانسته ئایینییه‌کاندا شار و دێهاته قوتابخانه‌داره‌کانی به‌شێکی کوردستان گه‌ڕاوه و دوا پله‌ی ئه‌و خوێندنه‌ی بڕیوه و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تیی وه‌رگرتوه.
ئه‌و شوێنانه‌ی نالی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر تێیاندا مابووبێته‌وه: "سنه"، "سابڵا‌غ"، "زه‌ردیاوای قه‌رادغ"، "هه‌ڵه‌بجه" و "سوله‌یمانی". له قه‌رداغ لای "شێخ موحه‌ممه‌دی ئیبنولخه‌ییاط" خوێندویه‌تی. له ته‌کییه‌ی قه‌ره‌داغیش ماتماتیکی لای "شێخ عه‌لیی مه‌لا" خوێندوه. له سولێمانی له مزگه‌وتی "سه‌یید حه‌سه‌ن" لای "مه‌لاعه‌بدوڵڵای ڕه‌ش" بووه. زۆرترین کاتی موسته‌عیددیی له خانه‌قای "مه‌ولانا خالید" له سولێمانی به‌سه‌ربردووه. هه‌روه‌ها گه‌لێکیشی له هه‌ڵه‌بجه و سوله‌یمانی لای "شێخ ئه‌وڵای خه‌رپانی" خوێندوه.
سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی نالی چه‌ندین بۆچوونی جیاواز: خوالێخۆ‌شبوو "موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ" ده‌ڵێت: نالی له ساڵانی 1273-1215دا کۆچیکردووه و 1800-1856 زایینی‌دا ژیاوه. دکتۆر "مه‌عروف خه‌زنه‌دار"یش هه‌ر هه‌مان مێژوو دیاری ده‌کات، هه‌روه‌ها دکتۆر "که‌مال فوئاد"یش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه. مامۆستا "عه‌لائه‌ددین سه‌جادی"یش ده‌ڵێت: "له 1797ی زایینی‌دا هاتوه‌ته دنیاوه و له 1855دا مردووه."
هه‌موو ئه‌م مامۆستایانه، بێجگه له مامۆستا سه‌ججادی نه‌بێ، مێژووی له‌دایکبوون و مردنی "نالی"یان وه‌ك یه‌ك دانا و به‌و پێیه نالی 56 ساڵ ژیاوه. ته‌نها به‌پێی بۆچوونه‌که‌ی مامۆستای سه‌ججادی ته‌مه‌نی بووه 58 ساڵ.
ئه‌م جیاوازیه‌ش وه‌کو سه‌رنجی بۆ دراوه قسه‌ی مامۆستا سه‌جادی له‌لایه‌ك و دکتۆر خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له لایه‌کی تره‌وه ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی و ساڵی له‌دایکبوونی نالی ئه‌و به‌راوردکردنه‌ی کوردی و مه‌ریوانی و به‌دوای ئه‌وانیشدا مامۆستا عه‌لی موقبیله، ئه‌وه‌ی له پێشه‌کی دیوانه‌که‌یاندا ساڵی 1215ی کۆچییان له‌گه‌ڵ ساڵی 1797ی زایینی‌دا به‌راوردکردووه. جا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، ئه‌وا وه‌ك کوردی و مه‌ریوانی و موقبیل و سه‌جادی ئه‌فه‌رموون نالی 58 ساڵ ژیاوه. به‌ڵام له ڕۆزنامه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌رمه‌نیی ی"وسف ئه‌بگاره‌ڤێچ ئۆربێلی"دا ساڵی 1215ی کۆچی له‌گه‌ڵ ساڵی 1800-1801ی زایینی به‌رامبه‌ر کراوه. به‌پێی ئه‌مه وه‌ك دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له‌سه‌ری ڕۆیشتون، ساڵی له دایکبوونی نالی ده‌کاته 1800ی زایینی و ته‌مه‌نیشی ده‌بێته 56 ساڵ.
له‌وانه‌ی باسکران هیچیان ناتوانرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و باوه‌ڕپێکراو ساڵی له‌دایکبوون و کۆچی نالی دیاری بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه ده‌بنه هۆکاری ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می "نالی" و نزیكبوونه‌وه له زانینی ساڵی له دایکبوون و مردنی.
1- نالی په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ سلێمان پاشای بابان و ئه‌حمه‌د پاشای کورێدا بووه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یش به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ:
- ئه‌و غه‌زه‌له‌ی که سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م به‌یته‌یه:
بولبولی طه‌بعم ئه‌وا دسان ثه‌ناخوانی ده‌کات
که تێیدا ده‌ڵێت:
هودهودی دڵ حه‌بسی به‌لقیسی سه‌بای دیوه یه‌قین
خۆی که دامێن‌گیری شاهی ئاصه‌فی ثانی ده‌کات
شاهی ئاصه‌فی یه‌که‌م حه‌زره‌تی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر بووه که شالیاره‌که‌ی ناوی ئاصه‌فی کوڕی به‌رخیا بووه و مه‌به‌ستی له شای دووه‌می ئاصه‌فیش، سوله‌یمان پاشای بابانه.
- ئه‌و غه‌زه‌له‌ی، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌یتی ئه‌مه‌یه:
ئه‌م تاقمه موماتزه که‌وا خاصه‌یی شاهن
ئاشوبی دڵی مه‌مله‌که‌ت و قه‌لبی سوپاهن
ئه‌وانه‌ش هه‌مووی بریتییه له پیاهه‌ڵدان و باسکردنی تاقمه سوپایه‌ك. ده‌بێت ئه‌و سوپایه سوپای کێ بووبێت، ئه‌گه‌ر هیی سلێمان پاشا یان ئه‌حمه‌د پاشای کوڕی نه‌بووبێت؛ به‌تایبه‌تی، که په‌ڕتووه‌که‌کانی مێژوو ده‌ڵێن، ئه‌م ئه‌حمه‌د پاشایه سوپایه‌کی ڕێكوپێکی و تازه بابه‌تی پێکهێناوه. وه‌کو مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس ده‌ڵێت: "نازانم 'نالی' له کاتی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌حمه‌د پاشادا له سوله‌یمانی ماوه‌ته‌وه و ئه‌و سوپایه‌ی به چاوی خۆی بینیوه و باسه‌که‌یان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و دووربه‌دوور پێناسه‌ی کردووه، یاخود مه‌به‌ستی سوپای سلێمان پاشای باوکیه‌تی، ئه‌وه‌ی له 1234ی کۆچییه‌وه تا 1254 حوکمرانیی سوله‌یمانی کردوه؟!"
- قه‌سیده درێژه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی بۆ سالمی هاوڕێی گیانی به گیانی خۆی ناردووه و ئه‌وه‌ش تێکڕا پرسیاره له وه‌زعی سوله‌یمانی پاش نه‌مانی ده‌وری بابانه‌کان.
- غه‌زه‌له‌که‌ی، ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی سه‌فه‌ری حه‌جی (نووری ڕوودباری)یه‌وه وتوویه‌تی که وه‌ك له تێکڕای به‌یته‌کانه‌وه ده‌رئه‌که‌وێ خاوه‌نی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی و یه‌كێك بووه له موریده ناوداره‌کانی مه‌ولانا خالید (1197ی.ك-1783ی.ز، 1242ی.ك-1826ی.ز).
- قه‌سیده‌که‌ی، ئه‌وه‌ی به "مه‌ستووره"یا ووتوه:
خوسره‌و خانی ئه‌رده‌ڵان مێردی مه‌ستووره خانم، ئه‌وه‌ی به "خوسره‌و خانی ناکام" به‌ناوبانگه، له ساڵی 1240ی کۆچی و 1824ی زایینییه‌وه له سنه والی بووه. خوسره‌و خان له ساڵی 1244ی کۆچیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش "حوسن جیهان"ی کچی "فه‌تح عه‌لی خانی قاجار" ژنی بووه، بۆ خۆشکردنی ناوبه‌ین و دڵدانه‌وه‌ی ئه‌بولحه‌سه‌ن (مه‌ستووره)ی ئه‌دیب و شاعیریش ئه‌خوازێ. به حیسابه پێشووه‌که له‌و کاته‌دا که مه‌ستووره شووی به خوسره‌و خان کردوه (نالی) 29 ساڵان بووه. ئیتر هه‌رچۆن بێت، نالی خه‌وه‌که‌ی - له قه‌سیده‌یه‌کدا بۆ مه‌ستووره باسی لێ ده‌کات- پێش شووکردنی مه‌ستووره دیبێ و قه‌سیده‌که‌ی بۆ هاتبێ یا پاش شووکردنی و چڕیبێتی، ئه‌م که‌ین و به‌ینه ڕووناکییه‌ك هه‌ر ئه‌گرێته سه‌رده‌می ژیانی "نالی".
- مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس ده‌ڵێت: "کۆمه‌ڵه په‌ڕتووکێکی ده‌سنووسی پێکه‌وه جوزوبه‌ندکراوی په‌ڕتووکخانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی موفتی هه‌ڵه‌بجه‌م - بنه‌ماڵه‌ی موفتیی هه‌ڵه‌بجه ئه‌چنه‌وه سه‌ر شێخه‌وڵای خه‌رپانی - دی. دوو غه‌زه‌لی تیا نوسرابوه‌وه له‌سه‌ره‌وه‌یان نوسرابوو 'نالی'.
سه‌ره‌تای یه‌کێکیان ئه‌م به‌یته‌یه:
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم، شه‌رت بێ، هه‌تا ئه‌و خواره بێ تۆ
سه‌ره‌تای ئه‌ویشیان ئه‌م به‌یته‌یه:
عاشقی بێ دڵ ده‌ناڵی، مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێ شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
هه‌رچه‌ند له هیچ لایه‌کی غه‌زه‌له‌کانه‌وه نه‌نوسرابوو که‌ی نووسراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار بوو وه‌ك په‌ڕتووکه‌کان خۆیان زوو نوسرابوونه‌وه. په‌رتووکه‌کانیش له مێژووی جیاجیادا نووسرابوونه‌وه. بۆ نموونه یه‌کێکیان 'کفایة'ی بێتوشی بوو به ده‌ستی 'مه‌عروفی کوڕی شێخ ئه‌وڵای خه‌رپانی' نووسرابوه‌وه - له ساڵی 1269 ی کۆچیدا. یه‌کێکی تریان قه‌سیده‌ی 'بانت سعاد' بوو له ساڵی 1232دا نووسرابوه‌وه. یه‌کێکی که‌شیان قه‌سیده‌یه‌کی 150 به‌یتیی جه‌لاددینی سیوطی بوو ڕه‌سووڵ ناوێك له ساڵی 1232دا له مه‌دره‌سه‌ی مه‌ولانا ئه‌حمه‌دی کوڕی ئه‌حمه‌دی کوڕی مه‌ولانا سلێماندا نووسیبویه‌وه.
هه‌روه‌ها له لاپاڵی کۆمه‌ڵه ده‌ستنوسێکی تر پێکه‌وه جوزوبه‌ندکراوی هه‌ر ئه‌م په‌ڕتووکخانه‌یه‌دا شیعرێکی ترم دی درابوه پاڵ نالی. په‌ڕتووکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه له ساڵانی 1271 و 1272دا نوسرابوونه‌وه. هه‌رچۆن بێ دیاره ساڵانی 1232 و 1269 و 1271 و 1272 که ساڵی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووکانه‌ن جۆره ڕۆشنایییه‌ك ئه‌خه‌نه سه‌ر ساڵانی ژیانی نالی."
- له هه‌موو گرنگتر لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ڕۆژهه‌ڵاتناس "خۆدزکۆ"، ئه‌وه‌ی شابه‌نده‌ری ڕوسیا بووه له پاریس ئه‌یگێڕێته‌وه که‌وا له ساڵی 1853دا له پاریس چاوی به ئه‌حمه‌د خان ناوێکی بابان ئه‌که‌وێ، ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه و له ئه‌سته‌موڵ دانیشتووه. "خۆدزکۆ" ناوی "نالی" له‌م ئه‌حمه‌د خانه بییستووه، ئه‌وه‌ی دۆست و هاوڕێی بووه.
گه‌لێ به‌یتی نالی هه‌یه وه‌ها ئه‌گه‌یه‌نن، که نالی گه‌یشتوه‌ته ته‌مه‌نی پیرییه‌کی ڕاسته‌قینه و بێ هێزبوون، که دیاره ئه‌وه‌ش له 58 ساڵیدا په‌یدا نابێ، وه‌ك ئه‌مانه:
1- موی سپی کردم به شوشتن ئاوی عه‌ینی شۆره شه‌ط
2- بۆ مه‌مك (نالی) چ منداڵانه وه‌ی وه‌ی کردوه
گه‌رچی مووی وه‌ك شیره، به‌و شیره شکۆفه‌ی کردوه
3- ئه‌ی تازه جوان! پیرم و ئوفتاده و که‌وتووم
4- من پیرم و فانی
ئه‌حمه‌د پاشای بابان له 1853دا له پاریس باسی نالی بۆ "خۆدزکۆ"ی شابه‌دنده‌ری ڕوسیا کردوه وائه‌گه‌یه‌نێ نالی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شام ژیاوه. چونکه شیعره‌که‌شی، ئه‌وه‌ی پاش تێکچوونی فه‌رمانڕه‌وایی بابانییه‌کان بۆ سالمی ناردوه بۆ سوله‌یمانی، له شامه‌وه ناردوویه. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێژووی ژیانی نالییان خستوه‌ته سه‌ر کاغه‌ز، باسی ئه‌و‌ه‌یان کردووه، که نالی پاشان چوه‌ته ئه‌سته‌مووڵ و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشای بابان ماوه‌یه‌کی دوور و درێژیان پێکه‌وه به‌سه‌ربردووه. جا سه‌ر‌ه‌ڕای ئه‌وه، که له‌وانه‌یه نالی ماوه‌یه‌کی زۆریش له شام مابێته‌وه ئه‌نجا چووبێته‌وه ئه‌سته‌مووڵ، ئه‌و ماوه‌ی که‌متر له دوو ساڵه‌ی نێوان یه‌کتری دیتنی "خۆدزکۆ" و "ئه‌حمه‌د پاشا" و مردنی "نالی" له ئه‌سته‌موڵ له 1855دا، که ئه‌ڵێن له‌و ساڵه‌دا له‌وێ مردووه، به‌پێی توانای هات و چۆی ئه‌و سه‌رده‌مه به حاڵ به‌شی ته‌نها ڕۆیشتنێکی له‌سه‌رخۆی ئه‌و چه‌رخه ئه‌کا، چ جایێ ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژی له ئه‌سته‌موڵ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشا به‌سه‌ربردبێ.
نالی له شیعرێکیا له به‌رامبه‌ر مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ)دا ئه‌ڵێت:
موودێکه که هه‌م گه‌ردشی ده‌ورانی سوپیهرم
واته: ده‌مێکه ئاواره‌ی نیشتمانم و ئه‌سوڕێمه‌وه و ئێستا گه‌یشتوومه‌ته ئێره. ئه‌بێ ئه‌م (ده‌م)ه چه‌ند ساڵی خایاندبێت و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌کوێ به‌سه‌ربردبێ و کوێ گه‌ڕابێ؟ دیاره نالی ئه‌م شیعره‌ی پاش بۆنه‌که‌ی له شامدا وتوه، وه‌کو ده‌رده‌که‌وێ ئه‌بێ له‌پێش ساڵی 1853دا له‌وێ بووبێت، چونکه هه‌ر له‌م پارچه شیعره‌یدا گله‌یی له ده‌ست پیری ئه‌کات و ده‌ڵێت:
ئه‌ی تازه جوان! پیرم و ئوفتاده و که‌وتووم
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ:
من پیرم و فانی
حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵا جه‌لی زاده (باوکی جه‌نابی مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیه) گێڕاویه‌ته‌وه و بێگومان قسه‌شی جێگای باوه‌ڕه، که له ساڵی 1288ی.ك (1871-1872ی.ز)دا نالی له مه‌ککه دیوه و ئه‌و ساته‌ش زۆر پیر بووه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|