نمایش پست تنها
  #14  
قدیمی 07-15-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سێر ئیساک نیوتۆن

سێر ئیساک نیوتۆن (1643 -1727) فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفى سروشتی، کیمیاگەر و زاناى ئیلاهیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانى ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتۆن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەى کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووى مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت.

پەڕتووکەکەى بەناوى پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتی
(بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica)
کە ساڵى 1687 دەرچووە، بە یەکێک لەو پەڕتووکانەى کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووى زانستدا هەبووە ده‌ژمێردرێت و بناغەى بۆ بەشیکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەڕتووکەدا، نیوتۆن وەسفى یاسای ڕاکێشانی گەردوونی و هەرسێ یاساکانی جووڵەی کردووە، کە زاڵێتی پەیداکرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەى داهاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی. نیوتۆن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەى هەسارەیی لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەى شتەکان لە سەر زەوى و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستى گرتووە بەسەر هەردووکیاندا و بەم جۆرە هیچ گومانێکی لە ەوروپشتی بیرۆکەی ناوەندێتیی خۆر نەهێشتەوە و ڕاپەڕینی زانستیی پێش خست.

لە میکانیکدا، نیوتۆن پرەنسیپەکانی مانەوەی ڕاوەش و ڕاوەشی گۆشەیی داڕژاند. لە ئۆپتیکدا، یەکەم تەلیسکۆپى پێچەوانەکەرى داهێنا، هەروەها گەشەى بە تیۆرى رەنگەکان (رەنگ) دا، پتشبەستوو بەوەى کە پەپکەى شیکەرەوە دەتوانێت تیشکی سپى بگۆڕێت بە رەنگەکانى پێک هێنەری شەبەنگی دیار.

لە بیرکاریدا، نیوتۆن ئیعتیباری گەشەپێدانی حیسابی دیفرانسیەڵ و ئەنتیگراڵی لەگەڵ گۆتفرید لەیبنیزدا کردە دووکوتەوە. ئەو هەروەها بیردۆزی دووڕستەییی گشتی‌پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو میتۆدە کە ئەمڕۆکە میتۆدی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانى نەخشەی پێ دەلێن.

شوێن و پایەی نیوتن هەر بەرز و پلەدار بووە لەنێو زانیاندا، بەپێی ئەو راپرسییەى ساڵى ٢٠٠٥ کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانى کۆمەڵگە شاهانەى بەریتانى، کە پرسى راپرسیییەکە دەیوت (ئایا کام زانا گەورەترین کاریگەرى لەسەر مێژووى زانست هەبووە، نیوتن یان ئەلبێرت ئاینیشتاین؟ لەئەنجامى راپرسییەکەشدا نیوتن ئەو پلەیەى بەدەست هێنا، کە خاوەنى زۆرترین و گەورەترین کاریگەرە. لەگەڵ ئەوەى نیوتن کەسێکى ئیمانداربووە )
هەرچەندە لەگەڵ هیچ ئاینێکى سەرەکیدا رێکنەکەوتوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید