03-20-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چات کردن :
چات کردن :
بریتییه له دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاوی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌تایبه‌ت بۆ ته‌مه‌نی تازه پێگه‌یشتووان و هه‌رزه‌کاره‌کان، هه‌ندێ جار بۆ سه‌رووی ئه‌م ته‌مه‌نانه‌ش سه‌رده‌کێشێ.
بۆ ئه‌م دیارده‌یه له ته‌شه‌نه‌کردن و به‌ربڵاویدایه؟
هه‌رزه‌کاران له‌و قۆناغه هەستیارەدا به‌کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌ر نه‌توانن کۆنترۆڵی ئاره‌زووه‌کانی خۆیان بکه‌ن ئه‌وا دووچاری کۆمه‌ڵێک کێشه ئه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ڵچوونی ده‌روونیی و فسیۆلۆژی.
تاک له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌وڵی تێرکردنی غه‌ریزه سێکسییەکانى دەدات لەلایەنى ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاکه ڕۆشنبیر نه‌بێت لێره که‌سایه‌تییه‌کی لاوازی بۆ دروست ده‌بێت و دوا ڕۆژ تووشی کۆمه‌ڵێک گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیته‌وه له‌نێو کۆمه‌ڵگه و هه‌ست به‌که‌می خۆی ده‌کات، هه‌ست ده‌کات مرۆڤه‌کانی تر هه‌موویان له‌و به‌هێزترن و ئه‌و مرۆڤێکی لاواز‌و بێ توانایه.
ئه‌و ته‌مه‌نه زۆر هه‌ستیاره، بۆیه‌شه ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یر بکه‌ین و ئامارێک بکه‌ین زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چات ده‌که‌ن له‌قۆناغی هه‌رزه‌کاریدان به‌مه‌به‌ستی تێرکردنی حه‌زو ئاره‌زووه‌کانیان په‌نا بۆ چات کردن ده‌به‌ن.ئه‌و هه‌رزه‌کاره یان ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ تاکی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی گفتوگۆ ده‌دات، ئینجا کوڕ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی کچ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه کچ بۆ کوڕ هه‌وڵی تێرکردنی ئه‌و هه‌سته شاراوه‌یه ده‌ده‌ن به‌چه‌ندین ڕێگه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا. کاتێ نازانین هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ته‌کنۆلۆژیا بکه‌ین له‌و کاته‌دا ته‌کنۆلۆژیا ده‌بێته کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌و به‌رچاو.
هه‌ندێ جار ئه‌و هۆکارانه‌ی ڕێگه‌ناده‌ن بۆ ده‌ربڕینی حه‌زه‌کان هۆکارن بۆ گه‌شه‌کردنی ئه‌م ڕه‌فتاره که ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌ربڕینی ڕاز و هه‌ستێکی نه‌بینراو.
هه‌ندێ جار هاوسه‌رگیریی له‌م ڕێگه‌یه‌وه دروست ده‌بێت، ئایا به‌مشێوه‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌رکه‌ووتو ده‌بێت؟ کاتێک مرۆڤ بیر له پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی بکاته‌وه ته‌نها بۆ تێرکردنی حه‌زه سێکسییه‌کانی ئه‌وا زۆر ئاسایی هه‌ر ماوه‌یه‌ک دوای تێربوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که له لایه‌نی سێکسییه‌وه ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ویستیه‌ش لاواز ده‌بێت و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین هه‌ر سه‌رکه‌وتووش نابێت، ڕه‌نگه هه‌ندێ جاریش پرۆسه‌که پێچه‌وانه بێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه‌ی مۆبایل هه‌ندێ جار له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه هاوڕێیه‌تی و دواتر گۆڕانی بۆ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دروست ده‌بێت، له‌کاتێکدا دوو که‌سه‌که یه‌کترییان نه‌بینیوه، ئه‌مه چ خۆشه‌ویستییه‌که؟ دواتر هه‌ندێ جار به‌ره‌و ژیانێکی سه‌ر لێشێواوی و دووره په‌رێزی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێت.
سه‌یری ئه‌و سایتانه بکه که چاتیان هه‌یه، بڕواناکه‌م که‌سێک بابه‌تێکی لێیان خوێندبێته‌وه یه‌کسه‌ر به‌ره‌و چات کردن ده‌چن، چات کردن بۆ و له‌پێناو چیدا؟
هه‌رزه‌کار یان گه‌نج هه‌وڵی تێرکردنی جه‌سته‌و ده‌روونی ده‌دات چونکه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی ڕێگه نه‌دراوه حه‌زوو و ئاره‌زووه‌کان به‌ویستی مرۆڤه‌کان تێر بکرێت، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕۆژئاوادا هه‌یه، بۆیه هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ی چاته‌وه تا که‌سه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌دۆزێته‌وه و هه‌سته‌کانی دڵی بۆ ده‌رده‌بڕێت و خۆی به‌تاڵ ده‌کاته‌وه له‌فشاره جه‌سته‌ییه‌کان .
چات هاوڕێگرتن نییه به‌ڵکو کات به‌فیڕۆدان و خۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌یه له فشاره‌کانی ته‌وژمی هه‌وه‌س و ئاره‌زوو ه سێکسیی و جه‌سته‌ییه‌کان؛ بۆ هاوڕێ له ڕێگه‌ی چات په‌یدا ئه‌که‌یت ؟ هۆکار چیه ؟ بۆ له قوتابخانه یان له شاره‌که‌ت یان له زانکۆ یان له‌و شوێنه‌ی ده‌وامی تێدا ده‌که‌یت ئایا که‌س نیه بیکه‌یته هاوڕێت؟ له سایته‌کان هه‌وڵی گرتنی هاوڕێ ی باش ده‌ده‌یت؟ سه‌یره که‌واته چات بۆ هاوڕێ گرتن نییه.ئایا چات سوودی هه‌یه؟ نازانم هاوڕێیهک به یانسیب ببێته هاوڕێ ده‌بێت چ سوودێکی هه‌بێت؟ سووده‌که‌ی ڕه‌نگه به ڕای هه‌ندێ که‌س تێرکردنی ئه‌و حه‌زه سێکسییه بێت. به‌ڵام هه‌ندێ جار له ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌که‌ته‌وه چه‌ند هاوڕێیهک که‌وا چه‌ندین ساڵ پێکه‌وه بوون ئێستا له لای یه‌کتر ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌ک یان چه‌ند ڕۆژ جارێک هه‌مووان له کاتکێدا دێنه سه‌ر هێڵ و کاتێکی خۆش به قسه‌ی خۆش و باش و یادگاری جوان ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌گه‌ر ئاوا بێت ئه‌وا هه‌موان ده‌ستی بۆ به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌و هه‌موانیش وابزانم له‌گه‌ڵی ده‌بن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه دیارده‌یه‌کی نه‌شیاوه و من به‌گرێ و نه‌خۆشی وه‌سف ئه‌که‌م.
زیانی چات ؟ من وه‌ک بۆچونی خۆم پێم وایه چاتکردن زیانی یه‌کجار زۆره:
له کات به‌فیڕۆدانه‌وه ده‌ست پێده‌کات و به له‌ده‌ستدانی ڕه‌وشت و فێربوونی چه‌ندین شتی خراپ کۆتایی دێت.
به‌ڕێزانم ئه‌وه‌ی باسی ده‌که‌ین به‌ڕاستی نه‌خۆشییه‌کی ترسناکه کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر دڵ و مێشکی هه‌رزه‌کاران و به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌بات بۆیه هه‌وڵی خۆڕزگارکردن بده ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و گرێیه ده‌روونییه بوویت.
بۆ ڕزگاربوون پێویسته هه‌وڵی چالاکی جێگره‌وه بدرێت، بۆ نموونه له‌جیاتی که‌سێک چه‌ند کاژێرێک چات له‌گه‌ڵ که‌سێکی نه‌ناسراودا ده‌کات با له‌و کاته‌دا هه‌وڵ بدات چه‌ند بابه‌تێکی جوان بخوێنێته‌وه یان هه‌وڵی نووسینی بابه‌تی باش بدات، یاخود خۆی فێری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ئینتێرنێت بکات.ئێستا خۆت باشترین که‌سی که‌وا به‌که‌ڵکی خۆت بێیت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|