04-19-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌حمه‌د ئاكۆ
ئه‌حمه‌د ئاكۆ
ئه‌حمه‌د به‌كر ناسراو به "ئه‌حمه‌د ئاكۆ" له‌ساڵی 1923دا له "ڕانیه" له‌دایكبووه و له‌دواییدا ماڵیان هاتۆته شاری كۆیه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی تێدا ته‌واوكردوووه ئینجا چووه‌ته به‌غدا له‌قوتابخانه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌بوغریب دا خوێندوویه‌تی و به‌پله‌یه‌كی به‌رز ده‌رچوو و به‌فه‌رمانبه‌ری كشتوكاڵی دامه‌زراوه و له گه‌لێ شار و ناوچه‌كانی كوردستان فرمانی بینیوه و له‌ساڵانی 1956-1957-1958دا له قوبرس خوێندنی كۆلیژی ته‌واو كردووه و كه گه‌ڕاته‌وه كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دارستانی پارێزگاری هه‌ولێر و خزمه‌تێكی زۆری دارستانه‌كانی كوردستانی كردووه و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی قسه خۆش و ئێسك سووك له‌ناو كۆمه‌ڵدا ژیاوه و گه‌لێك خۆشه‌ویست بووه.
له‌دوای دامه‌زراندنی پارتی هیوا به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی" له‌ساڵی 1939دا بۆ ساڵی 1941 بووه‌ته ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كورد و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی دڵسوزیی بۆ كورد و كوردستان له‌و ساڵه‌وه ده‌ستی كردووه بهكۆكردنهوه و تۆماركردنی هۆنراوه و چیرۆكی فۆلكلۆری له‌ناوچه‌كانی ڕانیه و قه‌ڵادزێ، له‌وانه به‌یته‌كانی عه‌لی به‌رده‌شانی بوون و له‌سه‌رده‌می كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌مه‌هاباد تۆمارێكی له‌و به‌یته میللی و هۆنراوه فۆلكلۆریانه به‌هۆی هاوڕێی خۆشه‌ویستی محه‌مه‌د تۆفیق وردی نادرووه‌ته مه‌هاباد و له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشیانی له‌دوای گه‌رانه‌وه‌ی وردی له‌پاش ڕووخانی كۆماره ساواكه‌ی كوردستان لهپهڕتوكێكدا بڵاوكرانه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، كه ئه‌حمه‌د ئاكۆ كۆی كردوونه‌ته‌وه.
له تۆماره ده‌ستنووسه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د ئاكۆ دابهشێك لهبهیتهكهی عه‌لی به‌رده‌شانی بۆ "ئه‌وره‌حمان پاشای بابان" به‌م جۆره هاتووه:
ئه‌زم عه‌لی به‌رده‌شانی
به‌ندێ ده‌ڵێم به‌زوبانی
لهبهندێم نه‌بێ گرانی
مه‌دحی پاشای كوردستانی.
پاشا چی بوو زێده پاشا
شایه‌د ڕۆم و قزڵباشه
هه‌ڕچه‌نده ده‌هاتنه ته‌ماشا
مه‌ردی چاك ئه‌وره‌حمان پاشا.
پاشای بابان جیهانگیری
ڕه‌نگ ڕۆسته‌می زاڵی پیری
ته‌حا بهڕاوو ته‌گبیری
ڕانابوێری به‌زه‌لیلی
نانی ده‌ستێنی به‌شیری
به‌شیر ئه‌بێ ئیش پێك نایه
بهوهڵڵایی و بهبیلایی
یاخی ده‌بم لهبهغدابێ
ناچمه سه‌فه‌ری لهحهسایه!!!
ئه‌حمه‌د ئاکۆ له 1988.01.18دا له‌شاری هه‌ولێر دڵه ناسكه‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت و چه‌ند ده‌ستنووسێكی له هۆنراو و چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی ناوچه‌كانی ڕانیه و قه‌ڵادزه په‌رتووكخانه‌یه‌كی پڕ له سه‌رچاوه‌ی مێژوو و وێژه و زمانی كوردی له‌پاش به‌جێما.
منبع:خوزگه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|