بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #311  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ئه‌ڵین له‌وه‌رزی به‌هار گوڵان ئه‌گه‌شێنه‌وه‌
دڵی بێباکی منیش به‌س به‌تۆ ئه‌کرێته‌وه‌

ئه‌ڵێن کاتێ هاوین دێت تیشکی خۆر گڕوتینه‌
که‌چی دڵی تۆ سارده‌و له‌سڕبونا غه‌مگینه‌

وتراوه‌ڵایزی زه‌رد خه‌زان له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ
خۆ تۆ هێند منت وه‌راند ڕێژه‌ڵێوه‌ر شکێنێ

ئه‌ڵێن زستانی ته‌زیو به‌فری ساردی له‌کۆڵه‌
وه‌رزه‌کان ڵڕو چڕن،وه‌رزی دڵی من چۆڵه‌.

سروه‌دڵخۆش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #312  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ده‌ترسم له‌وه‌ی ڕۆژێک بێت هه‌واڵی من نه‌گا ت به‌تــۆ
تۆش نـــاوی من له‌بیربکه‌یت دڵت عه‌شقم نه‌گرێته‌خۆ

ده‌ترسم خۆری ئـــــــاواتم له‌به‌یانیدا ئــــــــــــــــاوابێ
ده‌ترسم عه‌شقم تا مردن له‌ دڵی تۆدا ســـــــــاوابێ

ده‌ترسم زاوایه‌ک په‌نجه‌ت کۆت و به‌ندکـا به‌ئه‌ڵقه‌یه‌ک
ده‌ترسم له‌و ڕۆژه‌ی حاکم تۆم له‌ده‌ستبا به‌ به‌ڵگه‌یه‌ک

ده‌ترسم کاتێ بتبینم تۆ بوک بی له‌ ئاهه‌نگێــــــــــــکا
ڕوخساری گه‌شت لێم دوربێ له‌ژێر تارای هه‌ر ڕه‌نگێکا

ده‌ترسم زۆریش ده‌ترسم ئه‌مـــــــــانه‌ هه‌مو بێنه‌ دی
نه‌ من ده‌ستم بگا به‌ تۆو نه‌ بهێـــــڵن تۆش بۆ من بی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #313  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تۆم هه‌ر له‌ بیره‌


له‌شایدا له‌ وه‌ختی هه‌ڵپه‌ڕینا
له‌ خۆشیدا له‌ کاتی پێکه‌نینا
له‌ کۆڕی ماته‌م و گریان و شینا
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌


به‌ شه‌و تاکو به‌ سه‌رما زاڵ ده‌بێ خه‌و
به ‌ڕۆژ تاکو دووباره‌ دێته‌وه‌ شه‌و
له‌ کاتێکدا که‌ د‌ه‌دوێنم ئه‌م وئه‌و
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌


زه‌مانێکی که‌ ده‌چمه‌ سه‌یری گوڵزار
له‌ گه‌ڵ پۆلی ره‌فیقانی وه‌فادار
ته‌نانه‌ت وه‌ختی ده‌سبازی له‌گه‌ڵ یار
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌


له‌ کوێستانێ وه‌ختی ڕاوو شکارێ
له‌ مه‌زرایه‌ که‌ خۆم هه‌ڵکرد له‌ کارێ
له‌ جێژوانێ که‌ ده‌گوشم ده‌ستی یارێ
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌


ده‌که‌م ته‌رخان له‌ ڕێی تۆدا ژیانم
لو سه‌نگه‌ردا به‌ره‌و ڕووی دووژمنانم
به‌ خاکی تۆ ده‌می ئاویلکه‌ دانم
ئه‌من ئه‌ی نیشتیمان تۆم هه‌ر له‌ بیره‌



له‌ شیعری ( هێمن )
سه‌رچاوه‌ له‌ دیوانه‌که‌ی شاعیر وه‌رگیراوه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #314  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

دیاری

گیانه‌ وه‌نه‌وشه‌وچنوور له‌گه‌ڵ گوڵ
سه‌ودای دیده‌نی تۆیان که‌وته‌ دڵ
چنوور له‌ کێوان ، وه‌نه‌وشه‌ له‌ چه‌م
گوڵ له‌ گوڵستان یه‌کیان گرت سه‌رجه‌م
هاتنه‌ لام ووتیان ؛ تۆ رابه‌رمان به‌
ئه‌مه‌مان بۆ بکه‌و تاجی سه‌رمان به‌
ئه‌وا هه‌رسێکم به‌ستن به‌ده‌سته‌
هاتنه‌ خزمه‌تت به‌ ده‌ستی به‌سته‌
هه‌ر یه‌ک به‌ ڕه‌نگێ مه‌رامی پێته‌
بۆ نیازی خۆی خاکی به‌ر پێته‌
چنوور بۆ زووڵفت لوول و په‌شێوه‌
وه‌نه‌وشه‌ مل که‌چ خاڵی لای لێوه‌
گوڵ که‌ نازکی گۆنای تۆی دیووه‌
چقڵی خۆی له‌ ژێر پێی هه‌ڵچه‌قیووه‌
تۆ پایه‌ به‌رزی شای شیرین ئه‌ندام
با له‌ سایه‌تا بگه‌ن به‌ مه‌رام.

هه‌ڵبه‌ستی ( پیره‌مێرد ) ی شاعیر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #315  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌ ده‌رزی پچه‌وه‌

جاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو کاتی به‌یانی
ئه‌ڕۆیشتم خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی

بۆ سه‌وزایی ده‌وروپشتم بۆ ئاسمان
بۆ شاخی به‌رز خانووی تازه‌ دنیای جوان

ئه‌ڕۆیشتم به‌ ئه‌سپایی کش و مات
لاشه ‌سست و دڵ که‌یلی تاسه‌و ئاوات

له‌ پڕ نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی
به‌رامبه‌رم به‌ژنێک ده‌رکه‌وت وه‌ک په‌ری

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ عه‌باوه‌ ئاڵا بوو
له‌ دیمه‌نی شیرینی ئاشکرا بوو

باڵا به‌رزو بچکۆڵه‌ پێ و ئیسکارپین
گۆره‌ی و پووز سفت و سپی و ئاوڕیشمین

ئه‌ڕۆیم و دزه‌ی نیگام جار جارێک
له‌ ژێر عابای ڕه‌شا ئه‌یدی نازدارێک

به‌ ڕه‌وتی که‌و له‌نجه‌ی تاوس و قومری
گورج گورج جوان جوان ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی

مابووی بگاته‌ عاستم چه‌ند هه‌نگاوێ
درزێ که‌وته‌ په‌چه‌و دیم نیگای چاوێ

ده‌ستو په‌نجه‌و مه‌چه‌کێک و نیگایه‌ک
چی بنووسم ؟ خوایه‌ هێزی ئینشایه‌ک

قۆڵ و مه‌چه‌ک ساف و سپی وه‌ک شووشه‌
سه‌رپه‌نجه‌کان یاقووتێک بوون به‌ ووشه‌

بێینه‌ سه‌رچاو، چاوێک بڵێم چ چاوێک
کانی سیحر ده‌ریای عیشوه ‌ گێژداوێک

که‌وا که‌وته‌ به‌رشه‌پۆڵی هه‌ستی من
له‌و ڕۆژه‌وه‌ هه‌ر نوقم ئه‌بێ به‌ره‌و بن

شیعری ( گۆران )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #316  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

خوايه...

ئيي تويه هه مو ئه رزو هه مو حوايه
بو كه س نيه غه يري تو په نايه

گه ر تو به دلي نه ده ي په نايه
ئه و دل په ره كايه هه ل ودايه

هه ركه س كه جيهاني روني دييبي
ئيدي مه گه هه ر نه ديو بدي بيه

ئينا تو هه ر به خويي ده ناسي
هه رچي هه شه هه ر له تويي ده ناسي

تو بيژي به ئاو مه رو ده ويستي
گه ر بيژي به به رد برو ده بيستي

به گشته دروه كوتوته تيژ تيژ
به و گشته زمان داره بيژ بيژ

هه ر توي كه ده زاني چيان له دلدا
ئه و زيله هه زار ئه وان له گل دا

ريشاليه گيا له بن زوييدا
كي بي په لي نيشاني وي دا

كاله ك ده چي شيرينايه تي بيني
كه كره ش به ري تفت و تالي ديني

ئه و ئه رزه كرا هه زار تيشه
تيدايه به شي هه زار ريشه

ده ي كيه كه وا به شيان كات
تيكرا به به شي خوي دابينيان كات


مه هاباد - عه بدوللا ئه حمه دیان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #317  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ده که س به ری یه کدا هاتن
له پر دو که س توشیان هاتن

ئه و دو که سه هه لمه تیان برد
ده یه کانیان زور زو چه ک کرد

به روتی هاتنه وه مالان
خزمان له ده وریان هالان

وه به ر تیر و تانه دران
هه مو وه به ر پرسیار خران

((بوچی ئیوه ته سلیم ده بون
خو وان دو بوون ئیوه ده بوون))

یه کیان له به ر نه دامه تی
سه ری هینا ده ری کوتی
:

((ئه وان دو بوون هه ر دویان یه ک
ئیمه ده بووین هه مو یه ک یه ک

ئه هوزی من لیم ببیسن
گشت خاونی هه ست وویستن

هه رگیز مه لین : ئیمه چه ندین
هینده ئازو مه ردو ره ندین

بیژن:ده گه ل یه کتر چونن
رو خوشن یا له یه کتر مونن

هه زار مه ردی بی وینه بن
بیتو له گه ل یه کتر نه بن

پال ریک ده ده ن چه ند نامه ردان
ده تان که نه توزی هه ر دان

خوا فه ر موویه : ((اعتصموا
بحبل الله)) بگرن هه موو

په یمانی خوا بلاو مه بن
به یه ک گرتن رزگار ده بن


شیعر له ماموستا دوکتور ئه حمه دیان مه هابادی
به فرانباری ۱۳۴۱
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #318  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

فرميسـکـی چــاوم

فرميسـکـی بــێ نــازی چــاوم وامــه‌زانـه‌ بــێ هۆيه‌
ئازاری بـێ حـه‌دی دڵــم بۆ کۆچ و ســه‌فــه‌ری تــۆيه‌

به‌بــێ چـرپه‌ بـه‌جيت هێشتم ئــه‌شکی چاوانت رژاندم
غه‌مت به‌خشی بـه‌روخسارم خـه‌وی شه‌وت لێ زراندم

چه‌ند سه‌يره‌ کاتێ ئــه‌م بينــی هـه‌ر ده‌ڵێی منت نه‌ديوه‌
بيرت چوو چه‌نده‌ ٿرمێسکت به‌سه‌ر سنگی من سريوه‌

بـێ مروه‌ت بـووی هه‌ناسه‌که‌م که‌ی نێوانی ئێمه‌وا بوو
چۆن دڵت ريگای دا بـه‌تۆ که‌ بێ ووه‌فايت کرد به‌ خوو

له‌بيرم دێ رۆژانی زوو هه‌رچی خه‌می تۆبوو خواردم
که‌چی رۆيشتی پێش سه‌فه‌‌رت دوودێر نامه‌ت بۆنه‌ناردم

ده لير محه مه د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #319  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

رۆژنــیــه‌ بــۆت نـــه‌ســـوتــێـــم

شێته‌‌ به‌بێ باڵای تۆ له‌ریزی سه‌رمه‌ستانم
ساتێک به‌بێ یادی تۆ خه‌و ناچێته‌ چاوانم

هۆش و بیرم نه‌ماوه‌ چرای رونی شه‌وانم
بۆچی ئازاررم ئه‌ده‌یت بی تۆ کوانێ ژیانم

رۆژنیه‌ بۆت نه‌سوتێ دڵ و ده‌روون و گیانم
شه‌و نیه‌ نه‌یبارێنم ئه‌سرینی دووچاوانم

بیرت چوو پێت ئه‌وتم من بێ تۆ کوا ژیانم
دڵی من هه‌ر هی تۆیه‌ ئی تۆش هی منه‌ باوانم

که‌چی ئێستا نایناسی دڵی پر له‌ هاوارم
خه‌نده‌و خۆشیم له‌ده‌ست چوو چاو پر پر له‌گریانم

هۆنراوه‌ : پشتیوان عوبێد
به‌رواری نوسین : 6:10:2009
ئۆسلۆ

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #320  
قدیمی 11-11-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئیشاره‌ت كه‌ به‌ برژانگت بڵێ‌ خوێنم بڕێژن زوو
ئه‌وا مردن له‌ هیجرانت نه‌ما سه‌برم ته‌وانم چوو


هه‌تاكه‌ی‌ بم وه‌كوو مه‌جنوون منی‌ بێچاره‌ سه‌رگه‌ردان
له‌ عه‌شقی‌ ماهی‌ تابانت له‌ چینی‌ په‌رچه‌م‌و گیسوو


ده‌مێكه‌ دڵ‌ برینداره‌ عه‌زیزم تو خوا سا ده‌ی‌
بڵێ‌ با زوو له‌ گیانم كه‌ن جه‌لاوی‌ دیده‌یی‌ جادوو


به‌ غه‌مزه‌ی‌ چاوی‌ فه‌تتانت منی‌ بێچاره‌ ئه‌وگارم
ئه‌زانم كوشتنه‌ چاره‌م ده‌ بیكه‌ چاوه‌كه‌م فه‌رموو


له‌ حه‌سره‌ت قامه‌تی‌ سه‌روت ئه‌وه‌نده‌ دڵ‌ په‌رێشانم
ئه‌ناڵێنم وه‌كوو قومری‌ هه‌میشه‌ ویردمه‌ كووكوو


سبه‌ینێ‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌ به‌ قوربانت ئه‌كه‌م قوربان
سه‌ر‌و ماڵ‌‌و دڵ‌‌و گیانم به‌ چاوی‌ تۆ قه‌سه‌م هه‌ردوو


به‌ حه‌یرانی‌ ئه‌سووڕێمۆ وه‌كوو په‌روانه‌یه‌ "مینه‌"
له‌ شوعله‌ی‌ شه‌معی‌ سه‌ركوڵمت له‌ عه‌شقی‌ خاڵه‌كه‌ی‌ سه‌ر روو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 05:42 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها