بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 11-17-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض مێژووی مەهاباد


مێژووی مەهاباد - به‌شی یه‌که‌م

بەرایی:
بە باوەڕی من دووپات کردنەوەی مێژوو کارێکی ئاسانە، داڕشتنەوە و نووسینەوەی مێژوو ئەرکێکی قورس و گرانە. ئەوەندەی کە من لێی بزانم زۆرینەی مێژووی سەدساڵی رابردووی نەتەوەی کوورد هەم بە شاراوەیی ماوەتەوە هەمیش کەسانی بیانی قەڵەمیان لێ داوە. بە بێ گومان ئەو کارەش بە دوور لە بەرژەوەندی سیاسی و بە لاڕێبردنی رێگوزەری نەتەوەکەمان نابێ. لایەنی هەرە مەزن کە جێگای رەخنەی مەزنە، لە دیرۆکناسی کورد و نووسەری کورد و لێکۆلێنەری کوردە کە ناکرێ خۆمانی لێ بدزینەوە.
دوای شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی جۆغڕافیای کوردیش کەوتە ناو گەمەی سیاسی و زلهێزەکانیش تووشی ئەو کارەساتانەیان کردین کە لە نێوان چوار دەوڵەتی درەندە دا پەلەقاژەمانە و بە شێوەگەلی جۆرواجۆر خەریکی پاراستنی ناسنامەی خۆمانین. برینی جەستەی وڵاتی کورد بە هزر و رامانی کەسایەتی کوورد ساڕێژ دەبێ. ئەو بەڕێزانەی کە لەم بوارە دا هەستی ئەمەگناسیان لە ئاستێکی بەرز دا بوە و شەو و رۆژان هەڵوەدای تاکە وشەیەک بوون بۆ بڵیند کردنی دیواری مێژووی کورد جێگای رێز و حورمەتن. پەرتوکی "مێژووی مەهاباد – سەید موحەممەد سەمەدی" یەکێک لەو شاکارانەیە کە بە دەستی توانای ئەو بیرمەندە دڵسۆزە نووسراوە. پەرتووکەکە توانیوێ زۆر شارەزایانە پەیام بدا بە کەسانێک کە قۆڵی هیممەت هەڵماڵن و بەرامبەر بە مێژووی خۆیان کەمتەرخەم نەبن. لە وانەش بترازێ بنەماڵەی سەمەدی بلیمەتێکن لە شاری مەهاباد بۆ نەتەوەی کورد کە دەست و پەنجەیان لە کۆمەڵگا دا بەدی دەکرێ.
ئەگەر بڵێم من لەم بوارە دا پەڕاوێکی دیکەم لە لایەن کەسێکی دیکەوە وەبەرچاو نەکەوتوە نابێتە درۆ. ئەگەریش هەبووبێ لە بارتەقای مێژووی گەلی کوورد دا نێ. بە خوێندنەوەی ئەو پەرتووکە و وەرگێڕانەوەی بە زبانی کوردی (وەرگێڕانەوە لە فارسی بۆ کوردی: جەعفەر کەریمی) پاش چەند ساڵ ژیان لە هەندەران ئەو جار شاری مەهابادم ناسی. داخی گرانم لە کاتی خۆی دا بە چاوی ورد بینانە و لە روانگەی "مێژووی مەهاباد" کووچە و کۆڵانی ئەو شارە مێژووییەم هەڵنەسەنگاند. ئەو پەرتووکە لە هەندەران من لە وڵاتەکەم دوور ناکاتەوە، خۆزگە لە هەر شارێکی کوردستان کەسێکی خاوەن باوەڕ ئەو ئەرکەی وە ئەستۆ گرتبایە و مێژووی شارەکەی خۆی لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەراندا هێنابایە دەرێ و لاپەڕەیەکی بۆ مێژوو تۆمار کردبا. ئێمە خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە مرۆڤێکی ئاوا مەزن لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بۆتە ورێگوزەرێکی مەزن.
پەرتووکی مێژووی مەهاباد چمان پێ دەڵێ؟ با پسپۆڕانی ئەم رێبازە وە دوای ئەو پرسیارە و هەزاران پرسیاری دیکە بکەون بۆ ئاشکرا کردنی مێژووی داهاتوومان.
جەعفەر کەریمی

سەروتار:

مێژوو بە هەموو لایەنە بەربڵاوەکانیەوە ئاوێنەی روون و نیشاندەری ئەو رووداوانەیە کە گەلان بە خۆیانەوە دەبینن. پسپۆڕانی ئەم بوارە گوتویانە: "گرینگی مێژوو بۆ گەل وەک گرینگی بنج بۆ روەک وایە". زانستی مێژوو لە سەردەمی ئێمە دا گەلێک لق و پۆی لێ جیا دەبێتەوە. دەستبردنی زانستیانە بۆ هەر کام لەو لق و پۆیانە پشویەکی درێژ دەخوازێ، بێ گومان پێک هێنانی کارێکی پوخت و پاراو پێویستی بە هەرەوەزێکی بە کۆمەڵ هەیە. بەو هۆیە کە لەو سەردەمە دا کاری تاکەکەسی جێی موتمانە نیە و تووشی ئیراد و رەخنەی بێپایان دەبێتەوە. بەڵام دوور بوونی کۆمەڵگاکەمان لە کولتوری کاری هەرەوەزی هانی داوم تا رادەیەک کاری تاکەکەسی لەو بابەتە گرینگەدا دەست پێ بکەم. تەواوی حەول و تەقەلام بۆ نەبوونی کەم و کورتی لەم کارە دا بوە. هیوادارم کە توانیبێم سەرکەوتنێک بە دەست بێنم.
بە هۆی هەست کردن بە پێویستی لە سەرەتای ساڵی ١٣٦٤ هەتاوی واتە 1985 زاینی، دەستم بە کۆ کردنەوەی "مێژووی مەهاباد" کرد و بە یارمەتی و هاوکاری ناوەندی چاپەمەنی عەتایی لە تاران توانیمان ٥٠٠٠ جڵد چاپ و بڵاو بکەینەوە. زانیاریەکانی ناو ئەو پەرتووکە زۆر نین و خوێنەر تەنیا زانستێکی گشتی لە بابەت مێژووی شاری مەهاباد بە دەست دەهێنێ. دوای چاپ کردنی ئەو کتێبە شاڵاوی بیر و ڕا دەربڕین لە دوور و نزیکەوە دەستی پێ کرد. بیروڕای هەندێک لە کەسایەتیەکان بە راستی باش و بە کەڵک بوون وەکوو بەڕێوەبەری "نشری ێفتاب" رێزدار غوڵامحوسێنی سەدری ئەفشار وەرگێڕ و لێکۆڵەر. هەبوون کەسانێکیش هەر لە بەر وەی قسەیەکیان کردبێ بیر و رای خۆیان دەربڕی و زۆر جاریش ئەو بیر و رایانە زۆر تووند و تیژ بوون. هەر ئەوەش بوو بەو هۆیە کە تەواو کردنی ئەو کتێبە بۆ من کە کارێکی هێدی و بە شێنەیی بێت، بوو بە ئەرکێکی کردەوەیی و کۆمەڵایەتی. بۆ پێکهێنانی ئەو ئامانجە لە زۆر کەسی خاوەن بیر و رام داوا کرد کە تا ئەو جێگایەی دەتوانن یارمەتیم بدەن. هەر لە پێدانی وێنە و بەڵگە هەتا گێڕانەوەی بیرەوەریەکان...
لە ساڵی ١٩٨٧ گۆڤاری سروە داوای نووسینی ژیاننامەیەکی لێ کردم. ئەو داوایەم بە دەرفەتێک دانا لەگەڵ ژیاننامەکە دا داوام کرد کە هەر کەس بە پێی توانای خۆی لەم کتێبە دا یارمەتیم بدا. ژیاننامەکە و ئەو داوایەی من لە ژومارەی ٢٠ی گۆڤاری سروە دا بڵاو بۆوە. بە داخێکی زۆر و دوور لە چاوەڕوانیم جوابێکی ئەوتۆم وەچەنگ نەکەوت. سەرەڕای ئەوانە لێکۆڵینەوە و کار کردن لە سەر بەڵگە و پەرتووکەکان، وتووێژ کردن لەگەڵ کەسایەتی پێویست، لە وەرگێڕانەوەی پەرتووک و نووسراوەی جۆراو جۆر بێ وچان بەردەوام بووم.
هەر لێرە دا دەمهەوێ سپاس و رێزی خۆم ئاراستەی مامۆستای زانا و خاوەن رێز، دوکتور جەمشید سەداقەتکیش لە زانکۆی شاری شیراز بکەم کە هەر کات نووسراوەیەکی لە بابەت شاری مەهاباد دیتۆتەوە زوو ئاگاداری کردووم و نووسراوەکەی بۆ ناردووم. لە هاندانی هاوشاری خۆشەویستم بەرێز سەعید خانی هوومایوون (کە بە داخەوە کۆچی دوایی کردوە)، زۆر سپاسگوزارم و هیوادارم هەر ساخ و سڵامەت بێ. ئەو زانیارانەی من کۆم دەکردەوە تەنیا لە بارەی شاری مەهاباد دا بوو، راستیەک هەیە کە هەر چی بابەتی کار ئاستەنگتر بێ کارەکە ئاسانترە. نووسین لە سەر بابتێکی بەربڵاو وەک کوردستان بە گشتی پێویستی بە دوونیایەک سەرچاوەی گرینگ و پەرتووکی بە بایەخ و وتووێژ کردن لەگەڵ کەسایەتی پسپۆر و هاتووچۆ کردن بۆ چوارگۆشەی کوردستان و هەزاران جۆر هەلی دیکە هەیە بەڵام نووسین لەسەر ناوچەیەکی ئاستەنگکراو بێ گومان دەستی نووسەر بڵاوتر دێڵێتەوە و پاساوێکی بە جێگە و متمانەتری هەیە. ئەگەر چەند کەسێکی تر لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە بابەت بە ناوچەکانیان کتێب بنووسن، لەگەڵ ئەو کارە ناتەواوەی من لە بابەت شاری مەهاباد دایە. پێکەوە لە دواڕۆژدا تا رادەیەک دەتوانن ببن بە مێژووی درێژی کوردستان. کاری نووسینی من لە ساڵی 1985ی ز. دەستی پێ کرد تا کۆتایی ساڵی 1993 بەردەوام بوو. لە زستانی ساڵی 1993 سەرەڕای بڕیاری بەردەوامیم لەسەر کۆ کردنەوەی بەڵگە و نوسراوەکان بۆ کتێبەکەم نوسراوەیەکی "ئێدوارد براون"م خوێندەوە کە بەشێک لەو نووسراوەیە بەو شێوەیە بوو: "هەر کەس بیهەوێ کارێک بکا کە لە هەموو لایەنەوە بێ کەموکووڕی بێ باشتر وایە دەست لە هیچ کارێک نەدا!".
ئەو راستیە حاشای لێ نەکراوە بوو بەو هۆیە کە رۆژی دووشەممە ١٥ی خاکەلێوە ١٣٧٣ی هەتاوی دەست بە تێکڕا کۆ کردنەوە و نووسینەوەی ئەم بابەتە بکەم کە لە دە ساڵی رابردوو دا کۆم کردبۆوە. دوای چەند مانگێک نووسینی شەو و رۆژانە و ماندوبوونێکی زۆر لە رۆژی ٦ی پووشپەڕی ١٣٧٣ی هەتاوی کاری نووسین و تایپ کردنی ئەو کتێبە تەواو بوو. سپاس بۆ خودا کە توانای ئەو خزمەتە بە من بدا، دیارە هیچ کارێک ناتوانێ بێ کەم و کورتی بێ. هەرە کات کەسانێک هەن کە تەواوی ئەو زەخت و زەحمەتکێشانەی شەو و رۆژانە و ئەو خەرجە زۆرەی کەل و پەلی نووسین و چاپ کردن بە هیچ دەزانن بە بێ راوەستان دەست دەگرنە سەر کەم و کووڕی کتێبەکە و رەخنەی بێ جێ بگرن. هەر لە بەر ئەوەش ویستم کە زەحمەتی ئەو کەسانە کەم بکەمەوە و بۆخۆم دەست بگرمە سەر هێندێک کەم و کوڕی ئەو کتێبە.
١-- مێژووی مەهاباد کارێکی لێکۆڵینەوە نییە، خوێنەر نابێ وەک مێژووی لێکۆڵینەوە لێکی بداتەوە.
٢ – زۆر تێکۆشام کە کرۆنۆلۆگی (کات شناسی) تەوەرەکان وردبینانە بێنمە نێو کتێبەکە، بە داخەوە ناچار بووم لە چەند جێگەیەک ئەو ریزبەندیە تێک بچێ.
٣ – لایەنی جێۆگرافی مەهاباد ناتەواوە. پێویستی ئەو لایەنە گرینگە بە یارمەتی پسپۆرانی وڵاتناس دەبێ پڕ بکرێتەوە. هەروەک کە لەو کتێبە دا باسم کردوە یەکێک لەو کەسانەی کە ئەو زەحمەتەی لەسەر شانی خۆی داناوە، بەرێز موحەممەدی نەمەکی قوتابی زانکۆی مەهاباد کە تێزی خۆی لەسەر شاری مەهاباد نووسیوە.
٤ – هەروەها هێندێک کەم و کورتی لە بەشی مێژووی سیاسی مەهاباد دێتە بەر چاو. تەوەرەکانی کۆمەڵگایی، سیاسی ناوچە، دەستپێکی دامەزراندنی شاری مەهاباد (دەمی شا سمایلی سەفەوی) دەست پێ دەکا تا دەستپێکی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی بەردەوامە.
٥ – بێ گومان ناو بردنی هێندێک کەس لە بەشی زانایان و هونەرماندان لە بیر چوون.
٦ – بە هۆی پەلە کردن هێندێک هەڵەی گرامێری دەبیندرێ.
ئەگەر خوێندنەوەی وردی دوکتوور عەزیزی ژیان و جەمشیدی سەداقەتکیش نەبایە هەڵە زیاتر دەبوون، سپاسیان دەکەم. لە درێژایی کتێبەکە بە بیانووی جۆر وا جۆر بیروڕای کەسانێک نووسراون کە وەکوو خۆی بڵاوم کردوونەوە. ئەو بەو مانایە نێ کە هەموویان لای من درووستن. هێندێک کەس سەرەڕای هەبوونیان لە خەباتی رێکخراوەیی وردبوونەوەیان لە سەر هەموو رێکخراوەیەک نێ ئەوەش پێویستی بە تایبەتمەندی خۆی هەیە. هێشتا مەهاباد زۆر شتی دیکەی هەیە کە باسی لێ نەکراوە. هیوام ئەوەیە کەسانێک لە داهاتوو دا بەرپرس بن و بە کاری درووست و بە بەڵگە متمانەی زیاتر بە خەڵک بدەن.
دەمهەوێ رێزی خۆم بۆ بەرێز عەبدولمۆئمێنی مەردووخ بنێرم کە هانی دام ئەو کتێبە بنووسم. بە هەر حاڵ دیاری شوان ئاڵەکۆکە و دڵنیایی دەدەم بە هەموو خوێنەرانی ئەو کتێبە کە هەڵە و چەوت بە ئەنقەست نەخراوەتە نێو نووسراوەکانم. ئەو کتێبە دەتوانێ ببێتە سەرچاوەیەکی متنانێی باوەڕپێکراو بۆ هەموو لێکۆڵیران.

سەید موحەممەدی سەمەدی
06.04.1374 ی هەتاوی

مەهاباد



سەردەمی دامەزراندنی شاری مەهاباد

شەڕەفنامەی ئەمیر شەڕەفخانی بەدلیسی کە لە ساڵی ١٠٠٥ی هیجری قەمەری نووسراوە و لە مێژووی عالەم ئارای عەبباسی لە ساڵی ١٠٢٥ی هیجری قەمەری هاتووە، سەرەڕای ئەوەی شار و ئاوەدانی یەکجار زۆر لە ناوچەی مووکریانی ئەوڕۆکە ناوی هاتوە، هیچ کاتێک ئاماژەیەک بە ناوی ساوجوبڵاخی مووکری نەکراوە.
ئەوە نیشانەی ئەوەیە لەو سەردەمانە دا شارێک بە ناوی مەهابادی ئەوڕۆیی (ساوجووبڵاخی ئەو کات) بوونی نەبوە یان ئەگەر هەشبووبێ گوندێکی بچووک و چەند بنەماڵەیی بوە. بەڵام پەرتووکەکان و بەڵگەکانی کە پاش ئەو مێژووانە نووسراون ناوی ساوجوبڵاخی مووکری لە سەر زاران هاتوە. بە پێی نووسینی ئەو سەرەتایە شاری ساوجوبڵاخی مووکری پاش ساڵی ١٠٢٥ی ه.ق. بونیاد نراوە. هەر بەو باوەڕە دەردەکەوێ ساڵی درووست بوونی شاری مەهاباد لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی بنەماڵەی سەفەوی لە ئێران بوە.
ئەو شارە ئەگەر چی مێژوویەکی ئەوەندە کۆنی نییە، دەکرێ مێژوویەکی بۆ تۆمار بکرێ لەگەڵ مێژووی ئەو شارانە بێ کە پێشینەی هەزار ساڵانەیان هەیە. مەبەست ئەوەیە بە پێچەوانەی تەمەنی کوورتی ئەو شارە ئاڵوگۆڕی جۆراوجۆری سیاسی و کۆمەڵائەتی بووە و زۆر کەم ئاسایشی بە مانای راستەقینەی بە خۆوە دیوە. لە وانەیە هەڵکەوتنی تایبەتی جۆغڕافیایی یەکێک لە هۆیەکان بووبێ. لە زنجیرە نووسراوەکاندا حەول دراوە رووداوە گرینگ و لە بەر چاوەکان و بابەتگەلێک کە سەرەتای خاڵی وەرچەرخانێک لە مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوچەکە بن، بە پشت بەستن بە سەرچاوەی جێگای متمانە دەخرێتە بەر لێکۆڵینەوە.

وەرگێڕانەوە لە فارسی: جەعفەر کەریمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2  
قدیمی 11-17-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

مێژووی مەهاباد - به‌شی دوهه م

" زمان و ئایینی خەڵکی مهاباد "


دانیشتوانی شاری مهاباد بە زمانی کوردی زاراوەی موکری یا موکوریانی قسە دەکەن .خوالێخۆشبوو شێخ موحەمەدی مەردوخ لە لاپەڕەکانی ٤٠/٤١ مێژوی مەردوخ (مێژوی کوردوکوردوستان وناوچەکانی) دا دەڵێ،،زمانی مادەکان زمانی کوردی موکری ئەو ڕۆکە بووە. هەو وەک زەندو ئاوێستا کە بە زمانی مادی نووسراوە زۆر لە زاراوەی موکری نزیکە .
ڕاهواڕت . دار مستتریش ئەو هەڵویستەیان قەبوڵە .بە گوتەی ئەستڕابون مێژوونوسی یونانی دوای ئەوەی مادەکان وپارسەکان لە وڵاتی ئۆڕاڵو وڵاتانی ئەو بەری قەوقازروویان لە پێدەشتەکانی ئیران کرد لە وانەیە زمانی هاو بەشیان هەبوبێ هەر بەو هۆیەشەوە لە نوسراوەکانی سەردەمی هێخامە نشی وشەگەلێک دێنە بەر چاو کە لە زمانی کوردی ئەوڕۆیی نزیکن و وێک دەچن .
لە هەمبەر زمانی کوردی نوسراوەکان زۆرن کە بە داخەوە هەتا رادەیەک بە دورن لە سەر بنەمای زانستی ناکەونە چوار چێوەی زانستی زمانەوانی .کاتێک باس لە زمانی کوردی دێتە گۆڕێ گەلێک جار تێکەڵاو بە سیاسەت دەبێ و ئەوەی سرنجی نادرێتێ چوارچێوەی ئاکادێمی رێگوزەری زمانە وانییە دەبێتە هۆی دوور کەوتنەوە لە ئاستی باسەکەدا جار نا جاریش تاقمێک گۆواورودەرکراوەبە نوسینی بابەتێکی بە رواڵەت زانستی ئاوری ئەو بۆچونانە خۆش دەکەن و نمونەی ئەو کارەش دەقی زمانی فارسی ونوسراوەکانی زمانی فارسی و پەرەپێدانی میللی لە گوواری ئادینە دا نمونەی ئەو شێوە بابەتانە لە دەرکراوەکانی پان ئێرانیستەکاندا دێتە بەر دیدەی خوێنەرکاندا .
باشترە ئەوکەسانەی کە وەدوای لێکۆڵینەوەی زمانی کوردی دەکەون هیندێک زەحمەت بە خۆیان بدەن و چاوێک بە جڵدی یەکەمی فەرهەنگی فارسی موحەمەد موعین لە لاپەڕەی ٢٨ دا بخشێنن .
پێش وتاری قاموسی زمانی کوردی نوسراوەی مامۆستا عەبدولڕەحمانی زەبیحی سەر چاوەیەکی باوەڕ پێکراوە بە ڵام لە هەموان جێگای متمانەتر ئەو پەڕتوکەیە "دابەش بونی جوغڕافیایی دیالیکتەکان " لە نوسینی فواد حەمە خوشید چاپی ١٩٨٥ لە ١٢٠ لاپەڕەدا ئەوبەرهەمە بە پێزە بە زمانەکانی عەڕەبی ئینگلیسی سۆئیدی وەگیڕدراوەتەوە لە هێدێک شوێنی زانکۆکاندا وەکی وانە دەگوترێتەوە .
پەڕتوکی زاراوەی کوردی مهابادیلە نوسینی خاتو ئیران کەڵباسی کارێکی بە قیمەتە ئەگەر کەسانێک وەدوای کاری زمانەوانی و لێکۆڵینەوە دەکەون بێ گومان زانیاری گرینگ بە دەست دێنن وجوابی پرسیارەکانیان دەدۆزنەوە .زمانی کوردی چوار بەشی سەرەکیو دەیان بەشی لاوەکیو ژێر زاراوەییدا دابەش بووە. ئەو زاراوەیەی کە لە مهاباد و دەوروبەری پێی دەئاخفن لقی کرمانجی ناوەڕاستە وزاراوەی موکری یا موکریانی یە کەلە وتو وێژی رۆژانەدا پێی دەگوترێ زاراوەی سۆرانی ئەو زمانە خاوەنی ئەدەبییاتێکی بەرین وجوانە خاوەنی فۆلکلۆرێکی لە بن نەهاتوی وەکو دەریایەکە بۆ لێکۆڵینەوەکی مەزن .

" ئایینی دانیشتوانی شاری مهاباد "
ئایینی دانیشتوانی شاری مهاباد سوننی شافعییە و بە دوور لە هەر چەشنە دەمار گرژی ئایینی ساڵانێکی دوورودرێژە شاری سابڵاخ شوێنی ژیانی مەسیحی ویەهودی بووە تەنانەت چەند گەڕەکێکیش بەناوی گەڕەکی هەرمەنیان / کوچەی جولەکان/ کە لەو سەردەمەشدا ناوەکانیان پاک نە بۆتەوە هەوەها کلیسا / کەنێشت / لە مهاباد هەبووە کە لایەن گرانیان بە بێ ترسو دڵە ڕاوکێ مەراسیمی خۆیان بە جێ هێناوە .

سەید موحەممەدی سەمەدی، پەرتووکی: "مێژووی مەهاباد"

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 11-17-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

مێژووی مەهاباد - به‌شی سیهه م

" مەلا مستەفا بارزانی دەگەڕێتەوە "

هەتا ساڵی ، ١٩٤٣ ز، مەلا مستەفا ژیانی ئاسایی خۆی لە رێگای ئەو بڕە پارەیەی کە لەماوەی مانەوەی لە شاری سولێمانی دەدرا بەوی دەیتوانی ژیان تێپەڕ کا ، پاشان ناچار بوو زێڕو زیوەری هاوسەرەکەی بفرۆشێ لە کاتێکدا سەر چاوەی بژیوی بەدەستەوە نەمابوو بیری لە هەڵاتن کردەوە . مەلا مستەفا ئەو فکرەی لە هاوینی ساڵی " ١٩٤٣ ز" بە ئەنجام گەیاند ، بە پێخواسی هاتە ناو خاکی ئێران و پاشان خاکی عێراق و،١٢٠ مایلی، باکوری رۆژهەڵات و گەڕایەوە بارزان ،لە گەڵ گەڕانەوە بە وڵات بە زوویی سرنجی لایەنگرانی بۆ لای خۆی راکێشا .سەرۆک عەشیرەکانی دراوسێ وپیاوانی حوکومەتی عێراق کە خوازیاری گەڕانەوەی وی بون ، کەسانی دیکەش کە ئەندامی جوڵانەوەی ناسیونالیستی کوردی باکور و تاقمێک کار بەدەستی نیزامی ولێهاتو کە خۆیان ئامادە دەکرد لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەندی بجەنگن .
مەلا مستەفا تەنیا کەسێک بوو کە خاوەنی کەسایەتی بەرز بوو، نیگایەکی بەماناو روخسارێکی هۆشمەندانەی هەبوو ،خاوەندارییەتی لە خۆونەترسییەکی زێدەی پێوە دیار بوو ،هەر چەند لە ناو حوجرەی مەلایان زانیاری وەگرتبو بەڵام توانیبوی تایبەت مەندی لە بواری سیاسیو نیزامی بە دەست بێنێ ، هەر چەند سەر هیشک بوو بەڵام لایەنی کەمو کوڕی فکری خۆی لە ڕێگای کەسانی شارەزا و ژیر پڕ دەکردەوە، ببونە جێگای سرنجی مەلا مستەفا .هەر ئەو کارەش ببو بە بەشداری کردنی خوێندکارانی زانکۆکان تێکەڵاو بونیان بە جوڵانەوەی شۆڕشی ناسیونالیستی کورد .
مەلا مستەفا بە جێگای ئەوەی داخوازیەکان وەربگرێ، رێنمونی دەکردن کە لە پەڕتوکەکانیان جودا نەبنەوە هەر لەو رێگایەش بوو کە حورمەتی قازی موحەممەدی دەگرت .
تایبەت مەندییەکانی نیگەتیوی " نەرێنی " ئەوانە بون : خۆ ویستی ، هەل پەرەستی ، کورت بینی ، سەرەڕۆیی ، یەکدەندەگی ،لە خوو خدەی خراپی کەسایەتی ئاڵۆزی وی بون کەسانێک کە ئەویان دەناسی ،بیرو ڕای جیاوازی بۆ هاوکارو دەورو بەری دروست کردبو .
مەلا مستەفا ، کاتی گەڕانەوە بۆ بارزان هیزەکانیکە کۆ کردبونەوە چەکداری کردن و هێرشیان کردە بنکەکانی نیزامی دەوڵەتی ودامو دەزگای پۆلیس ،هاو کات پەیوەندی هەبوو لە گەڵ سەفارەتی بریتانیا و جار جار وتووێژی لە گەڵ دەکردن .بە نەهێنی کەسانێکی دەنارد هەتا لە عەشیرەکان ئەندام وەربگرێ و ئەو کەسانەی لە لە ئەڕتەشی عێڕاق دا بون لە کاتی خۆیدا لایان بەرێ هێزی نیزامی کە بۆ ئارام کردنەوەی کوردوستان هاتبون دوچاری شکستی مەزن هاتن ، هەتا کۆتایی ساڵی ،١٩٤٣ ز ،لە بواری نیزامیدا گەیشتە توانایەکی مەزن کە بە هیچ شێوەیەک هێزی بچوکی دەوڵەتی توانای بەرەنگاربونەوەیان نەمابوو ، لەوە کاتە دا دەسەڵاتی تازەی عێراق بە سەر پەرەستی " نوری سەعید " خۆی بۆ وتووێژ ئامادە کرد ، وەزیری راوێژ کاری نوێ لە کارو باری کورداندا " ماجید مستەفا " مرۆوێکی " ٤٥ ساڵی " کە دوای شەڕ لە سولێمانی وێڕای شێخ مەحمود لەسەر کار لابرابو ،وەکو کوردێکی لایەنگری هێمنی وئارامی وناسیونالیست مابوو وێنەی کار بەدەستێکی عێڕاقی ئەرکی پێ سپێردرا روو لە باکوری عێڕاق بکا .بە قەبوڵ کردنی بەشێکی زۆر لە خواستەکانی مەلا مستەفا یارمەتی بە هێور کردنەوەی بارو دۆخکە بدا لە کوردوستان .
ئەو کارەی وی گومانێکی مەترسیداری خستە سەر کار بەدەستانی بەغدا کە مل بۆ داخوازییەکانی کوردان نەوی بکەن .بەو شێوەیە وتووێژی دۆستانەی ماجید مستەفا لە گەڵ مەلا مستەفا هانی دان کە بەهاوکاری کوردە ناسیونالیستەکان داخوازییەکانیان پەرە پێبدەن ،لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆک وەزیر نوری سەعید پێی باش بوو داخوازییەکان بە پێی توانا ئەنجام بدرێن بەڵام زۆرینەی هاوکارە عەڕەبەکانی کە زانیان یەکێتی خاکی عێراق لە مەترسیدایە دەبێ لە پشتیوانی خۆیان پشگەز ببنەوە . (وەرگێڕ : ئەوە هەمان سیاسەتی سەر دەمیشە لە عێراق) دەسەڵات رووخا وتەنیا توانی وەزارەتێک پێک بێنێ کە باس لە سەر داخوازییەکانی کورد بکا ، بەڵام قەت باس لەسەرخواستی سەرەکی کورد نەکرا . مەلا مستەفا پەیوەندی خۆی نەپچڕاند لە گەڵ بەغدا لە لایەکی دیکەشەوە هێرشی خۆی بۆ سەر بارەگاکانی دەوڵەتی هەر بەر دەوام دەکرد .
لە ماوەی دوورو درێژدا بە هۆی لادان لە یاسا لە لایەن مەلامستەفاوە ،پەیوەندیەکی باشو زیرەکانە لە نێوان بەغداو کوردان لە رێگای چەند کەسێک ئەفسەری کورد بە هۆی بونی خاڵی هاو بەشی زمان وفەرهەنگ پێک هات کە مایەی خۆش حاڵی بوون ، لەوانە بوو پەیوەندیباش لە دەسەڵاتی ناوەندیدا چێ بێ . یەکەم کەس " سەرگورد عێزەت عەبدولعەزیز " خەڵکی عیمادییە بوو کە کاتی خۆی ئاژانی تایبەتی کەڕی شا بوو هەر وەها کاتی خۆی حەولی دابوو کە پەیوەندی دۆستانە ی نێوان ،عەڕەب و کورد ،و بریتانیا پتەو تر بکا . کەسێکی دیکەش بە ناوی "سەرهەنگ دوو ئەمین ڕەواندوزی "بوو کە لە سەرتای ساڵی "١٩٤٤ ز "جێگری پارێزگای رەواندوز بوو کە لە لایەن حوکومەتەوە پەیوەندی رەسمی لە گەڵ مەلا مستەفا دا هەبووە .نەفەری سێهەم ،" عەبدولعەزیز گەیلانی " بووە کە لە رابوردوداوەکی کوڕی شێخعەبدوللا ئەفەندی " رێبەری ئایینی و مرۆوێکی لێهاتوی رۆژهەڵاتی کوردوستان جێگای حورمەتی تایبەت بووە .هەڵسەنگاندنی ئەو بارو دۆخە کە خوێنی کوردەکانی باشور هەڵچونێکی زیاتری لە ئاوەکانی بەغدا دا هەبووە تا ماوەیەک روون نەبووە کە تەواوی چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە حیزبی هیوا کە ئەو ئەفسەرانەی ئەندامی بوون نەبووە . هەر بۆیە بۆ خاوەن هێزە عێراقیەکان ئاشکرا بوو لە کاتی سەردەمی سەرۆک وەزیریی "نوری سەعید " بە پێی راپرسی دەگەڵ ماجید مستەفا دا چوار ئەفسەری دیکە بۆ پەیوەندی کردن لە ناوچەی بارزان دیاری کران .
ئەو چوار ئەفسەرە لەسانی ناسیونالیست بوون و ناسیاو ،لە وەگەڕ خستنی کۆمەڵەی ،ژێ ،کافدا ، لە مهاباد دەریان هەبووە ." سەروان میرحاج ،لەزاخۆ ، مستەفا خۆشناو ، لە کۆی سەنجەق ، سەروان مەجید عەلی ، و سەروان فوواد عارف (وەزیری دەسەڵات لە ساڵی ١٩٦١ ز) لەشاری سولێمانی . وتووێژ لە رێگای ئەو ئەفسەرانە دوا جار لە ساڵی " ١٩٤٤ ز) هەلی ئازاد کردنی شێخ مەحمود و گەڕانەوەی بۆ بارزان رەخساند ،وەە بە هۆی ئەوەی دووبارە وەک رێبەرێکی ئایینی ئەرکی خۆی بە جێ بگەیەنێ بەڵام لە راستیدا کۆنترٶڵی سەرەکیو کاریگەر لەبواری سیاسیو نزامیدا لە ژێر رکێفی بە توانای مەلا مستەفادا بووە .
سەر چاوە : مێژووی مهاباد / س،م ،سەمەدی
و: جەعفەر کەریمی / سەرکەوت کەریمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4  
قدیمی 11-17-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

مێژووی مەهاباد -بەشی چوارهه‌م

”کوشتاری عەشیرەی مەنگوڕ لە مەراغە”

عەشیرەی مەنگوڕ لە سەردەمی دەسەڵاتی کەریم خانی زەند بە سەر پەرستی باپیر ئاغا لە عێڕاقەو رویان کردە ناوچەی "ئێڵ تەمر "لەو سەردەمەدا .دانیشتوانی ئێڵ تەمریان یا ڕاو نا یا وایان لێکردن مل کەجی وان بن .بەدوای ئەو کارەدا جێگیر بون وسەرە ڕۆییان لە حاند دەسەڵاتی ئەو کات لە مهاباد بەناوی "بوداق خانی موکری" دەست پێ کرد و سازی نا سازیان ژەنی .
بوداق سوڵتان لە چەنگیان وەتەنگ هاتبو بۆیە پەیامی نارد "ئەحمەد خانی موقەددەم " حاکمی وەختی مەراغە کە یارمەتی بدا و هاو فکری یەکتر بکەن تا باپیر ئاغا لە ناو بەرن .پێویست بە وەبیر هێنانەوەی کە ئەو کات لە دەسەڵاتی بنە ماڵییدا دەبوایە هاوکاری یەکتر بکەن .
لەو سەردەمە دا "نەجەف قولی خان " حاکمی تەورێز و "خان موقەددەم " حاکمی مەراغە "موحەممەد قولی خانی ئەفشار " حاکمی وەمێ و "بوداق خان کوڕی کوڕی شێخ عەلی خان موکریش " حاکمی مهاباد بووە ولە نێوان هەمویاندا هاوکاری بووە وبەو پێیەش بوداق خان داوایلە ئەحمەد خانی موقەددەم مەراغەیی کردووە کە یاریدەدەی بێ. " ئەحمەد خانی موقەددەم مەراغەیی " ڕێوشوێنێک دادەمەزرێنێ و نامەیەک بۆ "باپیر ئاغا " دەنوسێ و ئاوادەڵێ :نێوان من وحاکمی تەورێز تێک چووە و دەمهەوێ هێرش بکەمە تەورێز ودەبێ یارمەتیم بدەی ، پاشان هەرچی وەدەستمان کەوت بەشی دەکەین . باپیر ئاغاش بە خۆیو هەزار سوار روو لە مەراغە دەکا ، کاتێک دەگاتە گوندی "هەمزاوا" نزیکی شاری مهاباد ئەسپی باپیر ئاغا دەگلێ وبراییم سۆڵتانی برای بە باپیر ئاغا دەڵێ :گلانی ئەسپەکەت واتای رووداوێکی تاڵە باشترە لە سەفەرەکەت پاش گەزبیەوە . باپیر ئاغا تووڕە دەبێ و دەڵێ :ئەگەر دەترسێی بڕۆوە ماڵێ من نامهەوێ دەگەڵ ترسنۆکی وەک تۆ هاو سەفەر بم ، براییم سوڵتان تەنیا دەگەڕێتەوە وباپیر ئاغاو سوارەکەنی درێژە بە ڕێگای خۆیان دەدەن تا دەگەنە شاری مەراغە، لە وێ دوو یا سێ سێ لە نێوان خەڵکی مەراغەدا دابەش دەکرێن تا شەویان لێ ببێتە رۆژ . باپیر ئاغاو چەند کەس لە نزیکانی دەچنە ماڵی ئەحمەد خان کاتێک دووکات ژمێر لە شەو تێپەڕ دەبێ لە لایان ئەحمەد خانی موقەددەم بە تەواوی خەڵکی شار دەستور دەدرێ کە دەبێ میوانەکانتان بکوژن ، گۆیا تەنیا کەسێک بە ناوی " وەستا عوزە یر " رزگار دەبێ چونکی زمانی تورکی باش زانیوە توانیوە خۆی رزگار بکا کاتی گەڕانەوە رووداوەکی بۆ عەشیرەی مەنگوڕ دەگێڕێتەوە .ئەو روداوە لە ساڵی ١١٩٥ ی هیجری ، قەمەری لە کاتی دەسەڵاتی عەلی موراد خانی زەند پێک هاتووە .پاش ئەو رووداوە ناخۆشە بۆ ماوەیە کی دووەرو درێژعەشیرەی مەنگوڕ هاجوو واج دەمێنن .
لە ناوە ڕاستی دەسەڵاتی " فەتحعەلی شای قاجاڕ " لە ساڵی ١٢٣٥ قەمەری کەسێکی دیکە بە ناوی "باپیر ئاغای دووهەم " نەوەی باپیر ئاغا لە ناو عەشیرەی مەنگوڕدا هەڵدەکەوێ ، بۆئەوەی منداڵی زۆر بن چەند ژنی هە بوە .ناوی ژنەکانی بەمجۆرەن ،زێڕین، شەم ،ئامان ،مرۆت ، زین ، . پێویستە بگوترێ هاو کات مارە کراوی وی نەبون ، چونکی لە ئایینی ئیمامی شافەعیدا وەکی دینەکانی دیکە بونی زیاتر لە چوار چوار ژن مارەکردن دروست نییە .ئەگەر یەک لەو ژنانە مردبا یا تەڵاق درابا ژنێکی دیکە جێگای دەگرتەوە ،بۆیە دەبوایە هەتا کۆتیی تەمەن چوار ژنی هەبایە .دەگوترێ ١٤ تا ١٢ منداڵی کوڕی هەبوە وبەو پێیەش مەنگوڕەکان خاوەنی " پێنج تایفەن "کە بە ناوی ئەوژنانەن .تایفەی " زێڕین " تایفەی شەم " تایفەی مرۆت " تایفەی ئامان " تایفەی زین " وتایفەیەکی دیکەش بە ناوی " خزر " پێنج تایفەی یەکەم پێیان دەگوترێ " کادەروێشێ " بەڵام تایفەی "خزر " چون لە نیژادی باپیر ئاغا وژنەکانی نین کادەروێشی بە حیساب نایەن .دەگوترێ تایفەی دووهە میش بە ناوی تایفەی " وسێنی" هەبوە .
هۆزی مەنگوڕ لە چەند هۆز پێک هاتون ،دەربارەی هپزی ئووجاق لە نێوان مەگوڕەکاندا بیرو ڕای جیاواز هەوە کە ئایا ئەو تایفەیە لە ریزی مەنگوڕەکانن لەو ناوچەیە بونیان هەبووە .کەسانێکی کۆمەڵناس کە بۆ لێکۆڵینەوە چونەتە ناو مەگوڕان گوتویانە :ناوی عەشیرەی مەنگوڕ بە ناوی ژنەکانیان کراوە ودەگەڕێتەوە بۆ دەورانی " دایک سالاری " و ژن سالاری ئەو باوەڕە هەتا رادەیەکی زۆر هەڵەیە ناوی هۆزەکان بە ناوی ژنان پەیوەندی بەو رووداوانەن کە باسمان کرد .
لە بەرگی شەشمی مێژووی پیاوەکانی ئیران لە نووسینی " مێهدی بامداد / کتێب فرۆشی زەوار / "کە ١٣٥١ لا پەڕەیە لە لاپەڕەکانی ١٩ / ٢٠ /دا لە بارەی "ئەحمەد خانی موقەددەم مەراغەییدا ئاوادەڵێ : ئەحمەد ئاغاکە پاشان ناو بانگی بە ئەحمەد خانی موقەددەم مەراغەیی کوڕی حاجی عەلی موحەممەد ئاغا حاکمی شاری مەراغە بووە لە ساڵی ١١٩٠ ی هیجری قەمەرریدا کە نەجەف قوڵی خانی دەنبەلی بەیک لەر بە گی شاری تەورێز بابی کوشتووە .ئەحمەد ئاغا جێگای گرتۆتەوە و بۆتە دەسەڵات داری شاری مەراغە ، یەکێک لە کارەکانی وەدەر نانی تایفەکانی " بڵباس " مامەش " ومەنگوڕ بووە کە کاریان راووڕووت کوشتو کوشتار بە تاڵان بردنی خەڵکی ناوچەکانی "ورمێ "و "مەراغە " بووە .
باپیرئاغای گەورەی عەشیرەی مەنگوڕ و مامەشو بڵباسی کوشت بۆیە هەتا ماوەیەک ئەو ناوچانە ئارام بونەوە وپاشان بە لەشکرێکی ززۆر هێرشی کردوو توانیویە سەر کوتیان بکا . عەشیرەتەکان کاتێک بارو دۆخەکەیان دیت لە لایەک دەگەڵ پادشای عوسمانی ولە لایەکی دیکەش لە گەڵ عەلی مراد خانی زەند دەسەڵات داری بەشێک لە ئیران بوونە هاوپەیمان وداوای هاوکاریان لێ کرد . عەلی مراد خانی زەند بە پێی دەستورێک ئەحمەد ئاغای لە حوکومەتی مەراغە وەلا نا وبوداق خانی ساوجوبڵاغی لە جێگای وی دانا .
ئەحمەد ئاغا کە لە حکومەتی مەراغە دەرکرا بە ناچاری رووی کردە ئیمام قولی خانی ئەفشار بەیگلەربەگی ورمێ وئەحمەد خانی دەنبەلی دەسەڵات داری شاری " خۆی " ئەو دوو کەسە لە ساڵی ١١٩٨ ی قەمەری پشتیوانیان لێ کرد و لە گەڵ "مەحمود پاشای عوسمانی" توشی شەڕ بون و مەحمود پاشا لەو شەڕەدا کوژرا وئەحمەد ئاغای هەمیسان بووە بە دەسەڵاتداری شاری مەراغە .
نوسەرەی " گولشەن ئەل تەواریخ " دەنوسێ : ئەحمەد ئاغاچۆوە "ورمێ " و لە ئیمام قولی خانی بیگلەریبەیگی ئەفشار کە لە راستیدا ئازەربایجانی بووە ناز ناوی "خان " ی وەدەگرتو بو بە ئەحمەد خانی موقەددەم .
ئەحمەد خانی موقەددەم مەراغەیی ،لە زەمانی " فەتحعەلی شای قاجاردا "یەکێک لە کار بەدەستانی گەورەی ئیران بووە و خزمایەتی لەگەڵ شادا هەبووە .یەکێک لە کچەکانی بە ناوی " زێنەب " کردە هاوژینی خۆی بو بە هاوسەری حەفدەهمین و لە فەتحعەلی شادا منداڵی نەبووە ، کچێکی دیکەی بووە بە ژنی موحەممەد عەلی میرزا دە وڵەت کە موحەممەد حوسێن میرزا حیشمەت ئەلدەولە لە کوڕی گەورەی دەوڵەت شا کچی ئەحمەد خانی موقەددەم .
ئەحمەد خانی موقەددەمی بەگلەربەیگی مەراغەیی لە ساڵی ١٢٣١ ی قەمەری لە شاری میاندوواو کۆچی دوایی کردووە
لە هەمان حاڵدا جەددی گەورەی سەمەد خانی شوجاعولدەولە وفەتح خانی سەردار موئەییدەولە بووە م

ته واو

سەرچاوە: مێژووی مهاباد لە نوسینی ، موحەمەد سەمەدی
وەگێڕانەوە لە فارسی : جەعفەر / سەرکەوت کەریمی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:49 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها