بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #61  
قدیمی 12-19-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مه‌رگه‌خه‌ون

نارنجی فڕین

«ژیان! بڵێ گنخان و پڕووكان لە بن توێژێك پەڕۆوپاڵی ڕِەشدا. خۆزگە ئەم پەڕۆیانە ئاوریان تێبەربێ و بەجێی ئەم‌گنخان و پڕووكان و پووكانەوە بەرەبەرە و پڕلەئازارە، ببنە باڵی سوور و نارنجی و هەڵم‌فڕێنن.ڕۆحە تەم ‌لێ‌نیشتووەكەم هەڵگرن و لەگەڵ دووكەڵێكی خەست و بۆكوڕووزێكی پشووبڕ بەرزی بكەنەوە و لەم خاكەی دوور بخەنەوە. لەم ژیانەی داببڕن. لەم خاكە نەگبەتەی كە مرۆڤ ڕموودەی كردووە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ جوانی و پاكییەكانی دەسڕێتەوە. خاك! خاكی چی؟! ئەم‌خەڵكە وەك قاڵۆنچەی گووخلێركە دەمیان لەو تۆپەڵە قوڕە ناوە و بەدەوریدا دەخولێنەوە و هەزار باری پێدەكەن.، بۆئەوەی لە نێوی بەرن. ئاخری لە نێوی دەبەن!»
بوغزێكی تاڵ گەرووی گرتووە. خەمێك دڵی ڕێك‌دەگوشێ، هەڵقرچانە لە ناخەوە.
«ئاخ زەوی، دەرد و ئازاری تۆش بەدەست ئەوخۆركە و مۆركانەوە هێندە زۆرە، خەریكم لە تاوی تۆ ئازارەكانی خۆمانم لە بیر دەچێتەوە.»
دیسان هاتووەتەوە بەردەلاقەكە. تەمێكی لێڵ بەری چاوی تەنیوە. دەورییە پیوازەكە دادەنێ و دەستێك بەشووشەكەدا دێنێ. كێردەكە بەدەستی چەپەوەیەتی، ئەویش دادەنێ. دەستێك بەچاوەتەڕەكەیدا دێنێ. تەمەكە دەڕەوێ بەڵام هەروا لێڵی دەبینێ. دەربیجەكە دەكاتەوە، دیسان چاو لە كێوی دووبراكوژراو دەبڕێ. جگە لەو كێوە هیچ جێگایەكی‌تر دیار نییە. كێوەكە هەڵدڕهەڵدڕ كراوە و تەپوتۆزی لێ‌هەڵدەستێ. كەڵپەی شۆڤڵ و بۆڵدزێر دایدەپاچن. لە داوێنیشییەوە دووكەڵێك هەڵدەچێ و خەریكە لەگەڵ نەرمەبای دەمەو نیوەڕۆ دەچێ خۆ لە پەلك و گەڵای ئەو دارانەی بەرقەدی كێوەكە هاڵێنێ كە زۆربەیان گابەردی جاڵەبوو لەبەر دەمیاندا گیرساوەتەوە و لەوانەیە چۆكی زۆریشیانی شكاندبێ. هەناسەیەك هەڵدەكێشێ.
«دەی بۆ چۆكی من نەشكاوە؟ دووكەڵم بەسەردا نەكراوە؟ خەریكم خەم بۆ سروشت دەخۆم؟»
هەناسەی سواربووە. گەرمایەكی تاقەتپڕووكێن خەریكە لە ناخەوە لەشی دەتوێنێتەوە. هەتا شانی سەری لە دەلاقەكە بردۆتە دەرێ. جگە لە كێوە بریندارەكە هیچ‌كوێی دیكە نابینێ. قوونەبانی چەند سەربان دیارن، جاروبار چۆلەكە لەسەریان دەنیشنەوە و هەڵدەفڕنەوە. گوێسوانەوەی تەویلەیەك لەبەری لای ڕِاستەوە دارەكانی وەك ددانی زەرد و شاشی پیاوێكی تووڕە و غەزریو ڕیچەی لێ‌دەكا. جاروبار شمشێرباڵ بەپڕتاو دێن و خۆ بە كەلێنی ئەوددانە ڕزیوانەدا دەكەن، بەپەلەش دێنەوە دەرێ و باڵ‌دەگرن. ڕەنگە ئەم ‌دیوارە خەمبارانەش تەنیا دڵخۆشیان ئەو زیندەوەرە وردیلانە بن.
«دەی ئەو پەلەوەرە وردانە بۆ دیوارەكانیش هۆی دڵخۆشی نەبن، لانیكەم بۆ ئێمە هەن. لەوان زیاتر چاومان بە هیچ‌ كەس و هیچ‌ شتێك ناكەوێ. هیچ‌ كەس ناوێرێ بێتە ماڵمان. چەند ساڵە ئەودیوی درگای حەوشەكەمان نەدیوە. ڕۆژی چەندچركە، كاتێك كە ڕمووزن دەڕواتە دەرێ، لەو دەلاقەیەوە چاو لەكێوی دووبراكووژراو دەكەین و هەڵدێینەوە سەرفەڕشەكە. ژووری فەڕشەكەش تاقە دەرووی ڕووناكییەكەی ئەو شووشەیەی سەردرگا یەك‌ تاییە ژنگاوییەكەیە. كاتێك ڕمووزن لەماڵێ نییە گوڵۆپەكە هەڵدەكەین و دەتوانین جوانتر هیلمە و ڕەنگەكان لێك‌بكەینەوە. (خودا غەزەب لە پوورە ئایشێ گرێ دوو مانگ هات لێرە دایكوتا و ئەو تەونە نەگبەتییەی فێر كردین.) ڕۆژی چەند جار بە نۆرە دەچینە بەر پەنجێرەكە و چاو لە كێوەكە دەكەین. جاران ئەو كێوە جوان و سەوزەپۆشە ڕۆحی دەلاواندینەوە و دیمەنی بەژن و باڵا ڕازاوەكەی تەمی خەمەكانی تۆزێ دەڕەواندین. ئێستا ئەویش بەدەردی ئێمە چووە و جەستەی تواتوا بووە.»
سەری هەروا لەدەلاقەكە هێناوەتە دەرێ، سووچێكی درگای حەوشەكەی لێ‌دیارە. دەروازەیەكی ئاسنی قورس، ژەنگی هەڵێناوە و قەت ڕەنگی بە خۆیەوە نەدیوە. پشیلە ڕەشی دەستەمۆی ڕمووزن لەسوچێكی دیوارەكە قنگەڵستی داوە و چاوی زیت و زەردی لەشوێنێكی نادیار بڕیوە. لەسەر پشیلەكەوە چاوی دەگوێزێتەوە سەر دەروازە ژەنگاوییەكە. ئەودەروازەیەی ڕۆژی چەندجار دەكرێتەوە و ڕمووزن لێوەی دێتە ژوورێ، پێ‌دەنێتە حەوشە و غەزریوانە جگەرەكەی بە لالێویەوە دەنێ و بەرەو ژوورە تەنگ و شێدارەكە سەر پێوەدەنێ و پشلیە ڕەشیش بە دوایدا دێتە ژوورێ.
سەری كێشاوەتە دەرێ و چاوە تەم لێنیشتووەكانی بەدار و دیوار و دیمەنی كێوە بریندارەكەی دوو برا كوژراودا دەگێڕێ. جلە ڕەشەكانی باوەشیان لە لەشی وەرهێناوە، گیانی گۆڕەوشار دەدەن و خوێن و تەڕاییی جەستەی دەچنن. وشكی دەكەن، لەپڕ درگای حەوشەكە تەقەی قوفڵەكەی دێت و بەپەلە سەری دەباتەوە ژوورێ. دەروازەكە لەسەر جیڕەیەكی وشك و مێشك‌تاسێن دەكرێتەوە. ڕمووزن بەباقەیەك دووكەڵەوە دێتە حەشەو شەققەی توندی درگاكە دەیانتاسێنێ. بەرلەوەی بەرەو ژوورێ مل‌پێوەنێ ئەو ژوورەی كە ناویان ناوە چێشتخانە و زیاتر لە تاریكخانە دەچێ؛ چونكە تەنیا شوێنێك كە ڕِووناكاییی لێوە دەڕژایە ژوورێ ئەو دەلاقە چكۆلە بوو. ئەویش پەنجێرە نەبوو، بەرلەوەی ژووری پێش ئەو دروست بكەن ـ ژووری فەڕشەكە ـ تاقە بوو. تاقەیەكی چكۆڵە بوو لەچكە كۆنێكی پێدا بەردرابۆوە. بوخچەی جلەكانی دایكیانی لەسەر بوو. كاتێك ئەو ژوورەیان دروست كرد، ئەم چێشتخانەیە تاریك داگەڕا و لە هیچ كوێوە ڕِووناكیی تێ‌نەدەكەوت. ڕمووزن بوخچەی جلەكانی دایکیانی داگرت و تاقەكەی دیواودەر كرد، ئەو چوارچێوە دارینەی تێگرت و ناوی نا دەلاقە. ئیتر دوای ئەوە چاویان بەجلەكانی دایكیان نەكەوتەوە. نەیانزانی بردی بوكوێ و چیی لێ‌كردن.
«بریا لەڕووناكاییی ئەودەلاقەیەش بێبەش بوایەین، بەڵام جلەكانی دایكم هەر بمایەن، بۆئەوەی ڕۆژی چەندجار بۆنیان پێوە بكەین و بەسەریدا بگریین و كوڵوكۆی دروونمان دامركێ.»
تەقەی درگاكە هات و خۆی كرد بە ژووری تەونەكەدا، تاپۆیەكی ڕەش بەباقەیەك دووكەڵ و بۆنی خڵتەوە بەری ئەوتۆزە ڕووناكییەشی گرت. بەسێ و ئینتیهای خوشكی لە سەر تەختەی فەڕشەكە هەستان و بەپێوە وشك بوون. سەریان بەردایەوە و ڕەنگی مردوویان لێ‌نیشت. لە دوای مردنی دایكیان ئەم قانوونە ـ وردە وردە یان كتوپڕ لە بیریان نییە ـ جێ‌كەوت و ئیتر ناتوانن بە موو لێی لادەن. هەتا دایكیشیان مابوو هەروا غەزەب بوو. ڕۆژ نەبوو بەهانەیەك نەبینێتەوە بۆ كێشە و هەرا و لێدانیان. كاتێك دەهاتەوە ماڵێ ئیتر قسە كردن قەدەغە بوو، هیچیان هەقیان نەبوو زمانیان بگەڕێ. كەپێی دەنایە ژوورێ، لەشیان دەبوو بەبەرد و زمانیان دەبوو بە لەتكە گڵمتكێكی وشك.
«حەتمەن ئێستا چاو لەفەڕشەكە دەكا. لەو خەتەی بەیانی لێی‌داوە. هەموو بەیانییەك كە دەچێتە دەرێ، هەرچوار قامكەخەریتەكەی لەسەر فرێتەكە دادەنێ و بەقەڵەمێكی ڕەش دیاریی دەكا.»
ـ هەتا نیوەڕۆ ئەوەندە.
ئەوانیش سەریان بەردەدایەوە و ژانێك، تەزوویەك یان ترسێك بەسەرتاپای لەشیاندا مێروولەی دەكرد. تەنانەت نەیاندەوێرا چاو لە چاویشی بكەن. چەندساڵە چاویان بەڕوخساری نەكەوتووە.
«بەش‌بەحاڵی خۆم تەنانەت شێوەیم وەبیر نایەتەوە. نازانم لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا ڕەنگی گۆڕاوە، ڕیشی سپی بووە، ددانی كەوتووە؟ نازانم شێوەی ئەدگاریم لە بیر نەماوە. تەنیا كاتێك دەتوانین چاوی لێ‌بكەین كە پشت هەڵدەكا و دەڕوا بۆ ژوورەكەی خۆی، یان دەڕواتە دەرێ.»
چەند خولەكێك لەمەوبەر هات بەلای چێشت لێنانەوە، قامكێكیان مابوو بگەنە دیارییەكە. گوتی: «خوشكێ گیان دەستی لێ‌هەڵێنن، من دەبێ بڕۆم بەلای چێشتەكەوە، ئێستا دێتەوە نان و چێشت سازنەبێ ...»
زرمەی لاقی هات و دەنگی هەڵبڕی:
ـ داوەشێن، داڕزێن، تەواوتان نەكردووە؟ ئەی لەبەیانییەوە چیتان كردووە، بە سێ‌ كەس ... مردبوون؟!
تەپەیەك و تەقەی بەربوونەوەی قولاپ و كەركیت. لەدواوە لەچكە و قژی بەسێ و ئینتیهای گرت و بەری‌دانەوە خوارێ. وەك هەمیشە. هەموو ڕۆژێك ئەوە پیشەیەتی. ڕۆژێك لێیان نەدا نابێ، كاتێك لەسەر فەڕشەكەن و سەریان داخستووە، درگاكە دەكاتەوە، دێتە ژوورێ، لەبەر درگاكەدا ڕادەوەستێ هەتا جگەرەكەی تەواو دەبێ، قوونچكەكەی لەبن پێیدا دەكوژێنێتەوە و كەلاقی لەعەرزەكە دەخشكێنێ دەزانن، جگەرەكەی تەواو بووە. چاوی لەپشتەسەریان دەبڕێ. سێبەرەكەی ژوورەكە تاریك دادەگێڕێ بەری ڕِۆشناییەكەی دەگرێ. پشیلەكە خۆی لە دەلینگی پانتۆڵەكەی هەڵدەساوێ . هەڵدێتە ژێرتەختەكە و دێتەوە لای لاقی. ڕمووزن دوای ئەوەی بەرچاوی ڕوون بۆوە و چاوی بەتاریكایی ژوورەكە ڕاهات، دەچێتە پێشێ. كچەكان هەستیان بۆتە چركەژمێر، دەزانن چەندە لەپشت ‌سەریان ڕادەوەستێ، ئەوەندەی كێشانی جگەرەكەی. بەپێوە سەریان دادەخەن و چاوەڕوانن قژیان بگرێ و لەسەر تەختەكە بەریان‌داتەوە. لەپڕ باشووی چنگی لەڕێشۆڵەی پرچیان ڕۆدێ و بەسەرەوە بەریان دەداتەوە. پێلاقە و مست و چەپۆك دەخاتە كار. پشیلەكە هەڵدێتە سووچێك و قنگەڵتس دەدا و چاوی زیت دەكاتەوە. تەنیا دەتوانن دەست‌بەسەریانەوە بگرن و ددان بەجەرگی خویاندا بنێن. هەقی گریان و هاواریان نییە. خۆی دەڵێ: «پرووكەتان لەدەم بێتەدەرێ، سەرەوبن هەڵتاندەواسم بەو دەستەكی بن‌میچەدا و شووڵكەتەڕ دێنم.» زرمەی مست و پێلاقە خاتوون دەتاسێنی.
«ئەو دوو خوشكە چارەڕەشەم ئێستا لە ژێر ئەو زەبرە دڕندانەیەدا دانیان بە خۆیاندا گرتووە و لە ژێر مست و پێلاقەكانیدا جینگڵ دەدەن.»
حەوتووی پێشوو ئێوارەیەك هاتەوە و دەستی كرد بە لێدانیان، بە پێلاقە دای بە پشتی ئینتیهادا و نركەی لێ‌هەستاند. خاتوون بەسەر ژان و ئازاری خۆیدا خەمی ئەوی بوو. ئەو و بەسێ لەژێر گۆپاڵەبارانی مست و پێلاقەدا بوون. چاوەڕێ بوون زەبرێكی ئاواش وەئەوان بكەوێ. لەبنەوە چاوی لە لاقی ڕمووزن و جەستەی تخێڵ‌ بووی ئینتیها بوو. زیتەی زەردی چاوی پشیلەكەش، دەتگوت پێدەكەنێ. لە تاوی خوشكی زەندەقی چوو. هەر ئەوەندە بوو گیانی دەرنەچوو.
«كوشتی، حەیاتی لێ‌بڕی، چاكتر، نەجاتی بوو. هەزارجار مەرگ باشترە لەو ژیانە. بەختی خۆی نەجاتی بوو.»
پشتی كردۆتە دەلاقەكە و چاوی لەگڕی وەجاخەكەیە. گوێشی لە زرم‌وكوتی مست و پێلاقەیە. دەڵێی پێلاقە بەسەردڵیدا دەدا.
«هەرئێستا دێ بۆجەستەی منیش.»
چاوێك لە كراسە ڕەشەكەی دەكا و چاوێكیش لەگڕی وەجاخەكە: «ئەم جلەڕەشانە چەن‌خۆشە ببنە سوور و نارنجی، چەندخۆشە ببنە سوور و نارنجی، ببنە باڵ، خۆم و ژوورەكەش پێكەوە باڵ بگرین. ببینە دووكەڵ و بڵێسە و باڵ بگرین. بەڵام دڵم نایە، یان ناوێرم، نازانم، لە ئاورەكە دەترسم یان لە مردن؟ نا، لە هیچیان ناترسم، لەوە دەترسم ئەو دوو خوشكە بەستەزمانەم لە بەردەستی ئەو ڕمووزنەدا بەجێ بێڵم.»
«دەی چیت پێ‌دەكرێ؟ خۆ بوون و نەوبوونت بۆ ئەوان هەروەكوو یەك وایە. بۆ دەتوانی دەستی بگری؟»
«نا، لانیكەم كارەكەیان لەگەڵ دەكەم، كارێك دەكەم بەهانەی نەكەوێتە دەست. نا، نابێ بیر لەشتی‌وا بكەمەوە.»
پێرێ بەسێ لەسەر فەڕشەكە بەچاوی فرمێسكاوی و بەدەم هەنیسكەوە گوتی: «خوشكێ وەرن با خۆمان و ئەم‌ فەڕشە گڵاوە و ماڵەكە ئاور تێ‌بەردەین و نەجاتمان بێ.» سەری بەسێی بەسینگییەوە نا و ڕوومەتە تەڕەكەی ماچ كرد. سوێراییی فرمێسكەكەی لێوی كزاندەوە. گوتی: «نا، بیر لە شتی وا مەكەنەوە خوشكێ، خودا گەورەیە، بڵێی دەردێكی بۆ نازڵ نەبێ؟» ئینتیها گوتی: «ئێوەش ئەو كارە نەكەن، من ناچارم. من حەتمەن دەبێ خۆم ڕزگار بكەم. من ئیتر زۆر لەئێوە ... چارەڕەشترم ...» بەدەم قوڵپی گریانەوە دوایین ‌وشەی دەربڕی. دوای پێلاقەكەی ئەو ڕۆژە ئینتیها ماوەیەك بێ هۆش بوو. ڕمووزن دەستی لە لێدانیان هەڵگرت و ڕۆیشتە دەرێ. بە پلیكانەكاندا وەسەر كەوت و چووە ژوورەكەی خۆی. ئەو ژوورەی دیوار بە دیواری ژووری فەڕشەكەیە و كورسەكەی بەرزە. چوار پلیكان لە دوو ژوورەكەی دیكە بەرزترە. هەمیشە قوفڵێكی گەورەی پێوەیە و داخراوە. هێشتا هیچكامیان نێو ژوورەكەیان نەدیوە. كاتێك نان و چێشتیشی بۆ دەبەن دەبێ هێواش لە درگاكە بدەن و سەر داخەن. بیدەنە دەستی و بە هەڵاتن بچنەوە خوارێ. ڕمووزن و پشیلەكەی لەو ژوورەدا دەژین. هەمیشەش یەكەم پارووی نان و چێشتەكە دەدا بە پشیلەكەی و دوای چەن ساتێك خۆی دەست دەكا بە خواردن. خاتوون و بەسێ هەستان و چوونە ژوور سەری ئینتیها. گریان. گریانێكی بێدەنگ. گریانێكی خنكێندراو. گریانێكی مردوو. خاتوون دەستی نایە سەر دڵی، سەری نا بە سینگییەوە، وەك تەپڵ دەنگی دەهات. هەڵات بۆ چێشتخانەكە و پەرداخێكی ئاوی سارد هێنا. لەسەروچاوی پڕژاند، بە ئارامی چاوی هەڵێنا. قومێك ئاوی كرد بە دەمییەوە. باوەشیان پێداكرد و خەریك‌بوو قوڵپی گریانەكەیان بتەقێتەوە، گریانێكی ئاوێتەی شادی لە ژوورەكەدا دەنگ بداتەوە. هەڵیان‌ساندەوە. پشتیان نابەدیوارەكەوە و دایان نیشاند. خاتوون قومێكی‌تری ئاو بە دەمییەوە كرد. ڕەنگی بووبووە چۆڕی شیر. سپی سپی هەڵگەڕابوو. نا زەرد هەڵگەڕابوو. پێلووی چاوی دادەكەوت و بێ‌ئیختیار هەڵیدێنایەوە. لەپەستا ئارەقەی دەردەدا. بەسێ بە لۆی لەچكەكەی نێوچاوانی بۆ سڕی. ئینتیها بەجارێ ڕەنگی هەڵبزركابوو. لەپڕ ڕەنگێكی هێناوبرد. چاوێكی لەخاتوون و پاشان لەبەسێ و داوێنی خۆی كرد. سەری هەڵێنا و چاوی لە چاوی خاتوون بڕی. گلێنەی چاوی دەتگوت هەڵدەخولێن. جۆرێك ترس و سەرسووڕمان و تاسان بەڕوخسارییەوە دیاربوو. بەپڕتاو داوێنی كراسەكەی خۆی هەڵدایەوە و دەستی برد بۆ بەینی ڕانی، شەرمێك لە چاوییەوە داڕژا و لەگەڵ فرمێسك و ئارەقە تێكەڵ بوو. دەتگوت دەستی وشك بووە و لە بەینی ڕانیدا بۆتە بەرد و ئیتر ناتوانێ بیبزێوێ. لەپڕ دەستی دەرهێنا و چاوی لێ‌كرد. چاوی خاتوون و بەسێش لەسەر دەستی گیرسایەوە، هەرپێنج قامكی خوێناوی بوون. ئیتر ئەو شەوە هەتا بەیانی گریان و هەڵچۆقان و نەیانزانی چۆن ڕۆژیان كردەوە. دوای ئەو شەوە ئینتیها ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ كزتر دەبوو و ڕەنگی زەرد هەڵدەگەڕا. هێزی لێ‌بڕابوو. تەنانەت قسەشی بەجوانی بۆ نەدەهات.
هەروا پشتی لە دەلاقەكە كردووە و بەچاوی ئاوری وەجاخەكە دەخوا. دەنگی زرم‌وكوتی مشت و پێلاقە تەواو بوو. چاوی لەسەر گڕەكەوە گوێستەوە بۆسەر درگاكە: «هەرئێستا دەكرێتەوە و دێتە ژوورێ. نۆرەی منە.» وەردەسووڕێت و چاو لە كێردەكە دەكا، لەسەر دەورییە پیوازەجندراوەكەیە و لەبەر دەلاقەكە داندراوە. قابلەمەئاوەكە قوڵتەی دێ و هەڵمی لێ‌هەڵدەستی. دەستگرەكە بەبزمارێكدا هەڵواسراوە، بەپڕتاو چاوی لەسەر كێردەكە و قابلەمەكە و دەستگرەكە دێت و دەچێ. دەست دەداتە كێردەكە، چاوێك لە نووكە تیژەكەی دەكات و دایدەنێتەوە. دەچێ بۆلای دەستگرەكە و لە بزمارەكەی دەكاتەوە. بەهەردوودەست قابلەمەئاوەكە دەگرێ و چاو لە درگاكە دەبڕێ. چاوی لە ڕەشەوە دێ. دڵی تێكەڵ دێ و خەریكە بەلادا دێ. خۆشی نازانێ بۆئاوا تووشی سەرەگێژە بووە. هەردوو دەستی بە دەستگرە و قابلەمەكەوەیە، لەپڕ درگاكە دەكرێتەوە و ڕمووزن چاوەسوورەكەی تێ‌دەبڕێ. لەمێژە ڕەنگی چاوی نەدیوە، ڕوخساری نەدیوە. قەت نەیان‌وێراوە سەرهەڵێنن و چاو لە چاوی بكەن. ڕمووزن چاوی لە چاوی خاتوون بڕی. هاتە پێشێ. خاتوون بەدەستێك سەری قابلەمەكەی لابرد و لەو لاوە داینا. ئاوەكە قوڵتەی دەهات و جارجار بە لێواری قابلەمەكەدا دەهاتە خوارێ و چزەی لە ئاورەكە هەڵدەستاند. سێ‌هەنگاوی ماوە بێگاتێ. بەڵام هێندە دوورە لە بەرچاوی تەنیا تارمایییەك دەبینێ. ژوورەكە هۆگانێك گەورە بۆتەوە. دەرك و دیوار دیارنین، دەشتێكی كاكی بەكاكی. تارمییەكە دێتە پێشێ. خاتوون هەروا دەستی بەدەستگرە و قابلەمەكەوە دەلەرزێ. چۆكی خەریكە دەنووشتێتەوە. هێزی لێ‌بڕاوە. هەنگاوێكی‌تر هەڵدێنێتەوە و دەستی دەكێشێ بۆسەر و قژی. كچە هەموو هێزی خۆی لە دەستیدا كۆدەكاتەوە و دەیهەوێ قابلەمە ئاوەكە بەرز كاتەوە. ناتوانێ بەقەد گابەردێك قورسە. دێتە پێشێ و بەدەستێكی قوڕگی دەگرێ و بەدەستەكەی دیكەی قژی. ڕمووزن پڕ بەژوورەكە دەنەڕێنێ و خاتوون بەنەڕەكەی دادەچڵەكێ. لەو دیوی دەرگاکەوە دەنگی هەڵێنا:
ـ كوانێ ئەوقەحبەیەی دیكە؟
كچە چاوێكی لە كێردەكە كرد و بەنیگای ساردی دەم و نووكە تیژەكەی سڕی. دەستی بەدەستگرە و قابلەمەئاوەكەوەیە، هاڵاوی قابلەمەكە شاڵاو دێنێ بۆسەروچاوی. سەرەكەی لابردووە. ڕمووزن خۆی بە درگاكەدا دا و كردییەوە. لاقێكی لەم دیوی درگاكە و لاقێكی لەو دیو، خاتوون قابلەمەئاوەكەی پێدادا. ڕاست دای‌بەسینگ و سەروچاویدا. هێشتا دەستی نەگەیشتبووە دەم‌وچاوی، دەمەوڕوو كەوت. كچە وەرسووڕا و دەستی داكێردەكە. هەلینگی دایە و سێ‌جار لە سەریەك ئەوەندەی هێزی تێدابوو كێردەكەی بەمۆغەرەی پشت و كورتەكەلەكەیدا كرد. ڕمووزن تلێكی‌دا و كەوتە سەرپشت، ویستی هەستێتەوە، وای‌‌نەڕاند لەوانە بوو جەرگ و دڵی كچەكان داكەوێ. خاتوون چوارەم زەبری ڕاست لە سەردڵی دا و نووكی كێردەكە هەتا بن‌دەسكەكەی چووەخوارێ. چاوی لە سەروچاوی كرد بووبووە یەكپارچە بلۆق و سوور هەڵگەڕابوو. چاوی لە بەینی دوو بلۆقدا بە مۆلەق وێستا. لەپڕ كچە هاوارێك لە گەروویدا تەقییەوە و هەڵات بۆ لای بەسێ و ئینتیها و باوەشیان بەیەكتردا كرد. دوای ساڵانێكی زۆر توانییان بە دڵ بگرین و بە دەنگی بەرز كوڵوكۆی دڵیان هەڵڕێژن. دوای ئەوەی كوڵی دڵیان دامركا، چوونە حەوشە و بیست لیترییەك نەوتیان هێنا. هەنگاویان بەسەر تەرمی ڕمووزندا هەڵێنایە و چوونە چێشتخانەكە. لە دەلاقەكەوە چاویان لە كێوی دووبرا كوژراو بڕی. هەمووی هەڵدڕ هەڵداڕ كراوە و تەپو‌تۆزی لێ‌هەڵدەستێ. بەردەلاقەكەیان چۆڵ كرد و چوون بۆلای بیست‌لیترییە نەوتەكە. ئینتیها سەرەكەی لابرد و لە تەرمەكەی باوكیان و دار و دیوارەكە و هەردوو خوشكەكەی پڕژاند. بیست‌لیترییە نەوتەكەی دایە دەست خاتوون. ئەویش ئینتیهای خووساند و بڕێكی دیكەشی لە وڵات پڕژاند. وەجاخەكە هەروا دەگڕێ. بیست‌لیترییەكە بڕێكی نەوت تێدا ماوە، خاتوون بردی لە سەر وەجاخەكەی دانا. دەستیان كردە ملی یەكتر و چوونە بەر دەلاقەكە. نیگای چاویان بەرەو كێوەبریندارەكەی دووبراكوژراو هەڵفڕاند. سێ چۆلەكە لە سەر گوێسوانەی دەستەڕاستی دەلاقەكە نیشتبوونەوە. سووك و قوشقی ملیان دەسووڕاند. دەتگوت باشوویان دیوە. لەپڕ هەڵفڕین و ڕوویان كردە كێوە بریندارەكە و بە ئاسمانەوە بوونە سێ خاڵی ڕەش و بزر بوون.
دووكەڵێك خەریكە لەگەڵ نەرمەبای دەمەونێوەڕۆ خۆ لە ماڵەكانی ئاوایی هەڵدەساوێ. بۆكوڕووزێك ئاسمانی گوندەكەی داگرتووە و هەواكەی قورس كردووە. دوای چەندخولەك خەڵك بەرەو بۆنی كەباب خێزەرەیان بەست.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #62  
قدیمی 12-27-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ئه و ده مه ی كه به فره كان..

له سه ر نه بشی شه قامێكی ئاشنادا، كابرات بینی كه پاڵتاوێكی شینی له به ر كردووه و وه كوو كه روێشكێكی هه راسان و له ته قه ی تاپڕی ڕاوچی هه ڵاتوو، له شووشه ی ویترینی دووكانه كان دا بۆ سیمای خۆی ئه ڕوانێ‌و وه ك بڵێی دوایین ساته كانی هه ڵمژینی هه وای ئازاد و بینینی ئاسمان و خه ڵك و خیابان تاقی ئه كاته وه و بڕیار وایه بۆ ماوه ی پانزده بیست ساڵێك بڕواته زیندان،‌هه وڵ‌ئه دات هه موو شتێك تازه و پڕ له بانگه وازی بێنێته به ر چاو و چێژدا و به فره سپییه بگرێ‌كه داده بارێ. تۆ نه تده ویست وه ك ئه كته ری ناو فیلمه كان ڕۆژنامه یه ك بگرێته به ر ڕوخسارت و له كونی ڕۆژنامه كه وه چاو دێری بكه یت به سه ر هات و چوون و هه ڵس و كه وتی كابرادا. له ڕاستی دا ته واوی ویست و حه زی تۆ ئه وه بوو له و په ڕی جه ساره ت و دڕنده یی و بوێری دا له كابرا بڕوانی و ته نانه ت جاروبار له ژێر سمێڵه وه جنێوێك بده یت و هه ر به نیگای تۆڵه گری خۆت كابرا شێت بكه یت.
هه ر له م وه خته دا بوو كچێكی ئه سمه ری باڵا بڵێندی چاو و برَو جوانی باشووری خۆی له كابرا نزیك كرده وه و داوای لێ كرد ئیزن بدات فاڵی بگرێته وه. كابرا هه راسان و په رێشان وتی: نه. نه . نمی خوام.
كچه دیسان چووه پێش و ئینجا داوای كرد شیشێك، چه قۆیه ك شتێكی لێ بكڕێ، كابرا دیسان هه راسان و بێ تاقه ت وتی:‌نه، نه، نمی خوام.
كچه ده س هه ڵگر نه بوو داوای لێ كرد ئیزن بدات به ده وری دا بگه ڕێ و ئه سپه ندی بۆ بسووتێنێ و پاره ێیكی لێ وه ر بگرێت.
كابرا تۆزێ به تووڕه ییه وه وتی:‌اسفند می خوام چیكار؟
كچه هیچی نه وت و بێده نگ ڕاما. وه ك بڵێی به نیگای چاوه شه هلاو جوان و به ڵام ماندووه كانی بڵێ:
- برای این كه چشم بد، بدبختت نكنه.
نه تزانی كچه باشورییه كه چۆن چووه ئه و په ڕی شه قامه كه و ده س به جێ‌له گه ڵ جه وانێك دا ڕێك كه وت فاڵی بۆ بگرێته وه و نه تزانی كابرا چۆن له سه ر چوار ڕاكه سه ری به رز كرده وه و ڕوانی بۆ ئاسمان و هه ناسه یێكی تێرو پڕ له هه وا پیس و پڕ له قوڕ قوشمه كه ی مه یدانی گومڕوكی تارانی هه ڵمژی. بیرت له وه ده كرد، كابرا چ گێل و نه فامه! بۆچی به ره و ئاسمان ده ڕوانێ؟ وا ده زانێ ئه و كه سه وا ته له فونی بۆ كردووه و هه ڕه شه ی لێكردووه قه رار وا له له ئاسمانه وه بێته سه ر سه ری و ئێخه بگرێ؟
ده بوایه كارێك بكه یت . چوویه پێشه وه. سیگاره كه ت به رز كرده وه و زۆر به كاوه خۆ پرسیارت كرد:
- كبریت دارین؟
كابرا ترسا. یان چاك تروایه بڵێی پتر ترسا. به هه ر گیانه ڵا و قوڕ‌به سه رییه ك بوو زاری كۆ كرده وه و به ترسه وه وتی:
- سیـ.. سیگاری نیستم.
- می شی. اون جا سیگار كشیدن رو شروع می كنی.
ڕه نگی ڕۆخسا ری كابرا یه كسه ر سپی هه ڵگرا. یه كه م جار بوو هێنده خویا و ئاشكرا هه راست له رۆخساری كه سێك دا ئه بینی. هیچی پێ ‌نه ده وترا. ته نانه ت نه یتوانی پرسیار بكات له كوێ؟ بۆ‌ده بمه سیگاری؟ تاوانم چییه؟ بۆ هه ڕه شه م لێ‌ئه كه یت؟
نه تزانی چۆن كابرات به جێ‌ هێشت و له یه ك ئان و سات دا خۆت كرد به شه قامێكی فه رعی دا و نه تزانی چۆن دوای نیو ساعه ت گه یشتیه كوشتارگا.
ته نیا ده تزانی وه ختی پێكه نینه و چێژ گرتن و پاشان نووسین. دوو دانه ساندویچی فێلافێلت كڕی و وه ك خه ڵاتی ئه و سه ركه وتنه گه وره یه پێشكه شی خۆتت كرد.له ناو دیوه تاریك و پیس و ته نگ و شپرزه كه ت دا كه ده سته یه ك له دۆستان پێیان ده وت دیوی ئۆلیوێر تۆیست و ده سته یێكیان به قه بری ته نگ تر له ڕاده ی ئێستاندارد ناویان ده نا، خه وت لێكه وت. پێت وابوو ئه مشه و باش ترین شانۆ نامه ی ئه م ماوه یه ت ده نووسی و زۆری پێ‌ناچێ‌ته واوی دۆستان دێن و پرسیار ئه كه ن:» هه ر به ڕاست چۆن توانیت كه سایه تی ئه كته ری پیاوه ترساوه كه هێنده جوان و عه ینی بخوڵقێنی؟ بۆچی ئه م كه سایه تییه ت له چاو كه سایه تی ته واوی شانۆ نامه كانی تر دا هێنده زیندووه؟
له مێژ بوو خۆت ئاماده كردبوو له به رامبه ر ئه م پرسیاره دا بێژی: »ئه وه ده سكه وتی تێڕامان و قووڵ‌بوونه وه ی منه. من مرۆثه كان جوان ده ناسم.
نه تزانی چلۆن به و نیوه شه وه،‌خوساوی ئاره قه ڕاچڵه كای و هه ستت كرد ناخۆش ترین موته كه ی ژیانی خۆتت بینیوه.ده س به جێ‌جنێوێكت به خۆت داو تووڕه بوویت له وه ی كه دیسان خه ون و موته كه ی خۆتت فه رامۆش كردووه. ته نیا زانیت كه ترساوی و ته واوی له شت خوساوه وقاچی ڕاستت ده له رزێ‌و ترپه ی دڵت گه یشتۆته سه د و یاویشت هه یه.
ته له فوونه كه م هه ڵگبرم و زه نگ بۆ‌كابرا لێ‌ بده م و بێژم درۆم له گه ڵ كردووه؟ بێژم ته واوی ئه م ماجه رایه هه وڵدانی نووسه رێكی وه سواسی بووه بۆ‌نووسینی شانۆیه ك و فام كردنی چۆنیه تی ئاشكرا بوونی ترس و هه راسی پیاوێك له ئاشكرا بوونی تاوانه كانی ڕابردووی؟
بێژم بێهووده هه ڕه شه م كردووه و هیچ كاره م و هیچ جۆره ده سه ڵات و زانیارییه كم سه باره ت به ڕابردووی ئه و و تاوانه كانی نییه؟ باشه ئه گه ر پرسیاری كرد چۆن زانیوته من تاوانبارم و ئه و پێوه ندییه ته له فونی و هه ڕه شه یه به هه ند ده گرم و دێمه ئه و شوێنه كه پێش تر پێت ڕاگه یاند بووم. وڵامم چی بێت؟
ئه گه ر ئه مه ی وت بێژم ئێمه هه موومان تاوانمان هه یه و شه و و رۆژ ترسی ئه وه مان هه یه تاوانه كانمان ئاشكرا بكرێن؟
ئه گه ر وا بڵێم ناڵێ مادام وایه بۆچی هه موومان زیندانی ناكرێین؟ ئه گه ر پرسیاری وا بكات ئه یژم ئێمه هه موومان له ناو زیندانی ترسه كانمان داین. ئه گه ر هه ر رازی نه بوو چی بكه م؟ باش تر نییه باسی حه وت هه شت تاوانی ڕابردووی خۆمی بۆ‌بكه م ته سكینی به ترس و هه راسه كانی بده م؟
عه‌لی ده‌سماڵی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #63  
قدیمی 01-26-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گۆڕه‌وشار



گۆڕه‌وشار

راست و هەڵچوو، لەو بەرزایی‌یە‌ڕا دەڕوانێتە شار. لەوەتی چاوم كردۆتەوە، دیومە. دایكم دەیگوت: مێر منداڵ بووم، وردە وردە لە مانای خەم دەگەیشتم. شار هێندی ئێستا گەورە نەبوو، ئێواران كاتی رۆژپەڕ، دوای ئاوپڕژێن و ماڵینی حەوشە و دەرك و بان، ئەو دەمەی پەرەسێلكەكان پۆل پۆل، نەوی بە سەر كۆڵانەكانی شاردا دەفڕین و دەیانجریواند، پاڵم وە كۆڵەكەی بەر هەیوانی ماندوێتی دەدا و لە دوورم دەڕوانی. لەو شوێنەی كە هێدی هێدی هەتاوی تێدا نوقم دەبوو.
هەورەبانەكان و هێندێك خانووی دوو نهۆم و بەرزایی‌یەكی رۆژئاوا و تاقەدارێك و دوورتریش، زۆر دوور، ریزەشاخێكی مژگرتووم لێ دیار بوو. و پرسیار لە دوای پرسیار...
سێبەرەكان دەهات و دەتوانەوە، سپای تاریكی زاڵ و زاڵتر دەبوو. فەنەر و چرای حەوت نمرە بۆ بەر هەیوان و پێشخانە هەڵدەكران.بەڵام ژوور تاریك و لە ئاویلكەی بێدەنگیدا بوو.
بەیناوبەین شۆقێكی رووناك بە كووچەدا تێدەپەڕی و نیسێی دوو لاقی زەلام لە سەر سواغی دیوارەكان پێشەبڕكەیان دەكرد. پیاوەكان لە دەستێكدا پاكەتێكی زەردی كاغەزیان لە ئامێز گرتبوو و لە دەستەكەی دی‌دا چرا تۆڕی دووكانیان بە هەڵكراوی پێبوو. ژیان و ئاوەدانی دەهاتەوە نێو ماڵەكان و شۆقی فەنەر و حەوت نمرە كز دەبوو.
ژوور وەكوو دڵی جەستەی ماڵ، وەكوتان دەكەوتەوە. ئیدی باس و خواس بوو و حەسانەوە و كاسە جیرانەتی و میوانداری. شار ماڵێكی گەورە بوو، دانیشتوانیش ئەندامی یەك بنەماڵە. شۆرباوی ئەم لە سەر سفرەی ئەو، دۆڵمە و هەڵوای ئەو لە سەر سفرەی ئەم دەخورا. شار بە شار بە شەو دنیایەكی تر بوو. هەموو لێك ئاگادار. خەم ئی هەموان، شادی ئی هەموان بوو.
ساتێك، دوو سات، وردە وردە جووڵە دەبڕا. دەستەلاوێك، چەن هەواڵێك، درەنگانێ بە كووچەدا رادەبردن و دەنگێكی خۆش، گەلێك بە سۆز، وەك لای‌لایە، دەهۆش‌ڕ‌اچووانی سەر بان و بەر هەیوانی دەلاواندەوە و شێعری وەفایی دەینواندن:
مەمكووژە تۆ گەردنی خۆت، روو لە زوولفان دەرخەوە
ئەی ستارەی سوبحدەم! ئەمشۆكە زووتر دەركەوە
چ شەوێك بوو؟! مانگ بە پەلە بوو! زوو ئاو بوو.
خەوی ئەو شەوە خەو نەبوو. هەندی ساڵێك، دوو ساڵ، دەیان ساڵ درێژ بوو ئەو شەوە. نوستوان رەنگی مردوویان لێ‌نیشتبوو. كەڵەبابی نیوە شەو نەیخوێند.
ئەمجار، خۆرێكی ماندوو، بە چنگەكڕكێ، بە پشت كێوەكانی رۆژهەڵات هەڵدەگەڕا. لە لووتكەدا بە هەناسە‌بڕكێ سەیری شاری دەكرد. تاقەدار بەدەوری خۆی‌دا روانی. لە نێو پۆلێك داری بیانی‌دا خۆی دیتەوە. لە تاریكانی دوێ‌شەودا شار گۆڕابوو. " گۆڕەوشار " بوو.
ئاپۆرەیەك تێكیان داویشت. كاڵای هەموان هەر مرۆ بوو. یەكیان دەفرۆشت. یەكیان دەكڕی.
لە لووتكەی چیاكانی رۆژهەڵاتەوە خۆر پێی خزی و خللۆر بۆوە. لە رۆژئاوا گورج رۆچوو. شار بەهەزاران چراوە تاریك بوو. ئەستێرەكان تۆران. هەورەبانەكان فڕین. بەرهەیوانەكان تێكڕمان.
هەموو رۆژێ، خۆر میلی كاتژمێرێكی بە پەلە بوو. هەڵدەهات و ئاوا دەبوو، هەڵدەهات و ئاوا دەبوو. دیوارەكان بەرزتر و بەرزتر دەبوون. جیرانەكان لە یەك دڕدۆنگ. شار لە ئاپۆرەیی‌دا، چۆڵ.
تاقەداریش لە شەپۆلی داران‌دا، ون.


فاتیمە سوڵتانی
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #64  
قدیمی 02-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




تــــۆڵه‌

بۆ هادی سوهه‌یلی

نووسه‌ر: سیروان حه‌میدی

کچێکی تری خۆش ده‌ویست، به‌ڵام باوکی بۆی نه‌هێنا. کچه‌که‌ چوو بۆ سه‌فه‌رێکی دور و درێژ و ئیدی قه‌ت نه‌گه‌ڕایه‌وه‌. به‌ڵام بیره‌وه‌ری ئه‌و چه‌ن مانگه‌ی پێکه‌وه‌ ڕایانبوارد هه‌ریس وازی لێ نه‌هێنا و تا مرد پێی‌ تلایه‌وه‌. باوکی پیاوێکی نه‌سته‌ق زل و ده‌مار به‌رز بوو؛ بنه‌ماڵه‌ی باوکی پاشماوه‌ی خێزانێکی ڕه‌سه‌ن چاک و جوامێری چه‌ن سه‌ده‌ له‌وه‌و پێش بوون و ئه‌مه‌ش ده‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆی نه‌بێ ئیدی که‌س به‌ پیاو نه‌زانێت. دیواره‌ بڵنده‌کانی ژوره‌کانی ماڵه‌وه‌یان به‌ وێنه‌ی مردووه‌ سمێڵ فشه‌کانی ئه‌ژدادی دا‌پۆشیبوو، ئه‌ویش به‌ هۆی نه‌بووی نیگارکێشی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا وێنه‌کان زۆریان له‌ مشک ئه‌چوون و زۆریان له‌ سه‌گی دوڕر و هار. به‌ خنجێره‌کانی به‌ر‌ پشتێنیانه‌وه‌ پاسه‌وانییان له‌ ڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌کرد و هه‌میشه‌ چاویان وه‌کو چاوی مار به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه‌، کاتێ سه‌یرت ده‌کردن هه‌ستت ده‌کرد به‌ملا و ئه‌ولادا چاو ده‌گێڕن و بچوک ترین جوڵانه‌وه‌ت لێیان شاراوه‌ نیه‌.
هه‌موو سوچ و قوژبنی ماڵه‌که‌ تاریک و نماوی بوون، ڕۆژگار ژاری خۆی کردبووه‌ بنی دیواره‌کان و ئه‌ستونه‌کان و تا ناوی ناوه‌وه‌ ڕزاندبووی و به‌ره‌و کاولی ده‌بردن. سه‌گه‌ درگاوانه‌کان، پیر و که‌نفت له‌ مڕره‌ که‌وتبوون و هێز له‌ چۆکیاندا نه‌مابوو به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستن. خه‌واڵوو و برسی، سه‌ر له‌ سه‌ر ده‌ست چاویان ده‌بڕیه‌ ئه‌و ڕێبواره‌ی به‌ ته‌نیشتیاندا تێ ده‌په‌ڕی، به‌ڵکو پاروه‌ نانێکیان بخه‌نه‌ به‌ر ده‌م. ئاسه‌واری ئه‌و بنه‌ماڵه‌ گه‌وره‌ی وا سه‌رده‌مێک باوی بوو به‌ره‌و مه‌رگ و فه‌وتان ده‌ڕۆشت.
وێنه‌کان ته‌پ و تۆز دایپۆشیبوون و هه‌ر چه‌نده‌ باوکی ده‌ی نه‌وی له‌ خۆی خاوێنیان که‌نه‌وه‌، خاوێن نه‌ده‌بوونه‌وه. ئه‌و سمێڵه‌ ڕه‌ش و سه‌ر به‌ره‌و ژورانه‌یان زه‌رد ببوو و له‌ تاوان ده‌میان لار ده‌کرده‌وه‌ به‌ڵکو لانی که‌م دانه‌درێنه‌وه‌. باوکی زیاتر له‌ هه‌موو که‌سێک به‌م بارودۆخه‌ ناته‌با داده‌چوو و هه‌میشه‌ دڵ په‌رت و په‌ک که‌وته‌ ده‌ینواند، هه‌میشه‌ به‌دوای ڕێگه‌ چاره‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕا ئه‌و سه‌ربه‌رزیانه‌ی ڕابوردوو بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
کچی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خاوه‌ن دراڤ و زه‌ڕ و زۆری بۆ ته‌نیا کوڕه‌که‌ی داوا کرد، ئه‌وانیش پێش نیاره‌کایان له‌ سه‌ر چاوو دانا و زوو به‌ زوو ته‌پڵ و زوڕنای زه‌ماوه‌ن ئه‌و دۆڵه‌ به‌ ته‌م و مژ داپۆشراوه‌ی‌ گرته‌ به‌ر و کاروانی جوامێره‌کان له‌ چوار ده‌ور و پشته‌وه‌، به‌ خه‌ڵات و پۆیله‌وه‌ هاتن و زه‌ماوه‌نده‌که‌یان ڕازانده‌وه‌. سه‌ره‌تا کوڕه‌که‌ پای چه‌قاند و گوتی ئیلا و بیلا من له‌ گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ زه‌ماوه‌ن ناکه‌م به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ کانی باوکی له‌ که‌ری شه‌یتان دایبه‌زاند و هێدی و هێمن سه‌ری بۆ فه‌رمانه‌کانی له‌ خۆ گه‌وره‌تره‌کان دانه‌واند. زه‌ماوه‌نی کرد.
زۆری پێنه‌چوو له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی نێوانیان شێوا و قڕه‌ که‌وته‌ به‌ینیان. تاوانباریش کوڕه‌که‌ بوو. ڕۆژێکی ئاخر و ئۆخری زستان که‌ به‌ شه‌ڕ هاتن، کوڕه‌که‌ به‌ شه‌ق و به‌ مشت که‌وته‌ گیانی ژنه‌که‌ی و تا خوا بێژێ به‌سه‌ کوتای، پاشان سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ڕۆشت. ژنه‌که‌ی کاتێ تین و گوڕی تێ هاته‌وه‌ خۆی داپێچاو رێگه‌ی روباری گرته‌ به‌ر. ماویه‌ک له‌ قه‌راخ‌ روباره‌ به‌ هات و هاوار و به‌ ته‌وژمه‌که‌دا دانیشت و بیر بردیه‌وه‌. هه‌ستایه‌ پێ، ماوه‌یه‌کی تر وێستا پاشان گه‌ڕایه‌وه‌. بیری کوڕه‌ بچکۆله‌که‌ی په‌شێمانی کرده‌وه‌. کوڕه‌که‌ش کاتێ کرده‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی خۆی هێنایه‌وه‌ بیر شه‌رم گرتی و بڕیاری دا ببێته‌ پیاو و چیتر له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی قڕه‌ و هه‌را به‌ر پا نه‌کات.
هه‌ردوکیان گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵ. ژنه‌که‌ کاتێ له‌ به‌ینی دار چناره‌کانی قه‌راخ چۆمه‌وه‌ کاتێ چرای ئۆمێدێکی نوێ له‌ ژیانیدا رۆشن کرابوو، ڕێگه‌ی ماڵه‌وه‌ی گرته‌ به‌ر. زۆری نه‌خایاند، چه‌ن ده‌نگی گڕ که‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو نیزیک ده‌بونه‌وه‌، هاته‌ گوێی. ترسا. ڕومه‌تی داپۆشی، سه‌ری داخست و به‌ په‌له‌ ده‌ستی کرد به‌ هه‌ڵاتن. ده‌نگه‌ کان ماوه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان و سه‌یریان کرد. ته‌ماشای یه‌کدیان کرد و وه‌ دوی که‌وتن. خێرا لیباسه‌کانیان له‌ به‌ڕ داڕنی و ده‌سدرێژیان پێ کرد و به‌جێیان هێشت. ژنه‌که‌ کاتێ برینه‌کانی ده‌میان کرده‌وه‌ ده‌سیان کرد به‌ زیڕه‌زیڕ لیباسه‌کانی به‌ خۆیه‌وه‌ لکاند و به‌ره‌و روبار گه‌ڕایه‌وه‌. گوتی رۆله‌ ئاخو... و خۆی هاویشته‌ لێڵاوی روباره‌که‌وه‌ و خۆی خنکاند. پیره‌ ژنێکی کورته‌ باڵاو ره‌شتاڵه‌ که‌ بۆ شنگ هه‌ڵکه‌ندن چبوو ته‌واو کاره‌ساته‌که‌ی بینی و به‌ هه‌ڵه‌وداوان و هه‌ناسه‌ بڕکێ خۆی گه‌یانده‌ ماڵی باوکی کوڕه‌که‌ و هه‌واڵه‌که‌ی راگه‌یاند.
کوڕه‌که‌ خێرا تفه‌نگی کرده‌ شان و سواری ئه‌سپه‌که‌ی بوو و ڕێگه‌ی چۆمی گرته‌ به‌ر. ئه‌وانه‌ی ده‌سدرێژیان کردبووه‌ ژنه‌که‌ی سێ که‌س بوون دوانیان ئامۆزا بوون و ئه‌وی تریشیان خاڵۆزای یه‌ک له‌و کوڕانه‌ بوو. وه‌ دویان که‌وت و به‌ قه‌راخ چۆمه‌که‌دا هه‌ڵی بڕین. ته‌قه‌ له‌ ده‌سیه‌وه‌ هات یه‌کیانی پاڵ خست، ئه‌و دوانه‌ی تریان هه‌ڵاتن. کوڕه‌که‌ دابه‌زی و گولله‌یه‌کی تری له‌ سه‌ریدا خاڵی کرده‌وه‌ و مێشکی پاشیه‌ سه‌ر عه‌زه‌که‌دا. سوار بوه‌وه‌ و وه‌ دویان که‌وت. خێرا پێشی پێ گرتن و دابه‌زی. ئه‌و دوانه‌ وه‌ گوومان خوارد که‌وتن و نیشتنه‌ سه‌ر چۆک و ده‌ستیان کرد به‌ تکا و ڕجا. له‌ پشتێنه‌وه‌ خوار دایانیه‌ به‌ر گولله‌ و خستیانیه‌ لقی زه‌وی. ده‌گریان و خۆیان ده‌تلانه‌وه‌. چوه‌ سه‌ریان و ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ لێی ڕوانین پاشان دو گولله‌ی تری له‌ سه‌ریاندا خاڵی کرد و مێشکی پاشینه‌ سه‌ر عه‌رزه‌که‌دا. ده‌ستی کرد به‌ گیرفانیدا و چه‌قۆیه‌کی ده‌رهێنا. دۆخینی پانتۆڵه‌کانیانی پچڕان گونی هه‌ردوکیانی بڕی و کردی به‌ ده‌میاندا. ئه‌وی ترشی وا لێکرد و پاشان خۆی هاویشته‌ رووباره‌که‌وه‌.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #65  
قدیمی 02-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض تــــۆڵه‌




تــــۆڵه‌

بۆ هادی سوهه‌یلی

نووسه‌ر: سیروان حه‌میدی

کچێکی تری خۆش ده‌ویست، به‌ڵام باوکی بۆی نه‌هێنا. کچه‌که‌ چوو بۆ سه‌فه‌رێکی دور و درێژ و ئیدی قه‌ت نه‌گه‌ڕایه‌وه‌. به‌ڵام بیره‌وه‌ری ئه‌و چه‌ن مانگه‌ی پێکه‌وه‌ ڕایانبوارد هه‌ریس وازی لێ نه‌هێنا و تا مرد پێی‌ تلایه‌وه‌. باوکی پیاوێکی نه‌سته‌ق زل و ده‌مار به‌رز بوو؛ بنه‌ماڵه‌ی باوکی پاشماوه‌ی خێزانێکی ڕه‌سه‌ن چاک و جوامێری چه‌ن سه‌ده‌ له‌وه‌و پێش بوون و ئه‌مه‌ش ده‌بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی خۆی نه‌بێ ئیدی که‌س به‌ پیاو نه‌زانێت. دیواره‌ بڵنده‌کانی ژوره‌کانی ماڵه‌وه‌یان به‌ وێنه‌ی مردووه‌ سمێڵ فشه‌کانی ئه‌ژدادی دا‌پۆشیبوو، ئه‌ویش به‌ هۆی نه‌بووی نیگارکێشی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌و سه‌رده‌مانه‌دا وێنه‌کان زۆریان له‌ مشک ئه‌چوون و زۆریان له‌ سه‌گی دوڕر و هار. به‌ خنجێره‌کانی به‌ر‌ پشتێنیانه‌وه‌ پاسه‌وانییان له‌ ڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌کرد و هه‌میشه‌ چاویان وه‌کو چاوی مار به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه‌، کاتێ سه‌یرت ده‌کردن هه‌ستت ده‌کرد به‌ملا و ئه‌ولادا چاو ده‌گێڕن و بچوک ترین جوڵانه‌وه‌ت لێیان شاراوه‌ نیه‌.
هه‌موو سوچ و قوژبنی ماڵه‌که‌ تاریک و نماوی بوون، ڕۆژگار ژاری خۆی کردبووه‌ بنی دیواره‌کان و ئه‌ستونه‌کان و تا ناوی ناوه‌وه‌ ڕزاندبووی و به‌ره‌و کاولی ده‌بردن. سه‌گه‌ درگاوانه‌کان، پیر و که‌نفت له‌ مڕره‌ که‌وتبوون و هێز له‌ چۆکیاندا نه‌مابوو به‌ پێوه‌ ڕاوه‌ستن. خه‌واڵوو و برسی، سه‌ر له‌ سه‌ر ده‌ست چاویان ده‌بڕیه‌ ئه‌و ڕێبواره‌ی به‌ ته‌نیشتیاندا تێ ده‌په‌ڕی، به‌ڵکو پاروه‌ نانێکیان بخه‌نه‌ به‌ر ده‌م. ئاسه‌واری ئه‌و بنه‌ماڵه‌ گه‌وره‌ی وا سه‌رده‌مێک باوی بوو به‌ره‌و مه‌رگ و فه‌وتان ده‌ڕۆشت.
وێنه‌کان ته‌پ و تۆز دایپۆشیبوون و هه‌ر چه‌نده‌ باوکی ده‌ی نه‌وی له‌ خۆی خاوێنیان که‌نه‌وه‌، خاوێن نه‌ده‌بوونه‌وه. ئه‌و سمێڵه‌ ڕه‌ش و سه‌ر به‌ره‌و ژورانه‌یان زه‌رد ببوو و له‌ تاوان ده‌میان لار ده‌کرده‌وه‌ به‌ڵکو لانی که‌م دانه‌درێنه‌وه‌. باوکی زیاتر له‌ هه‌موو که‌سێک به‌م بارودۆخه‌ ناته‌با داده‌چوو و هه‌میشه‌ دڵ په‌رت و په‌ک که‌وته‌ ده‌ینواند، هه‌میشه‌ به‌دوای ڕێگه‌ چاره‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕا ئه‌و سه‌ربه‌رزیانه‌ی ڕابوردوو بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
کچی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خاوه‌ن دراڤ و زه‌ڕ و زۆری بۆ ته‌نیا کوڕه‌که‌ی داوا کرد، ئه‌وانیش پێش نیاره‌کایان له‌ سه‌ر چاوو دانا و زوو به‌ زوو ته‌پڵ و زوڕنای زه‌ماوه‌ن ئه‌و دۆڵه‌ به‌ ته‌م و مژ داپۆشراوه‌ی‌ گرته‌ به‌ر و کاروانی جوامێره‌کان له‌ چوار ده‌ور و پشته‌وه‌، به‌ خه‌ڵات و پۆیله‌وه‌ هاتن و زه‌ماوه‌نده‌که‌یان ڕازانده‌وه‌. سه‌ره‌تا کوڕه‌که‌ پای چه‌قاند و گوتی ئیلا و بیلا من له‌ گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ زه‌ماوه‌ن ناکه‌م به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ کانی باوکی له‌ که‌ری شه‌یتان دایبه‌زاند و هێدی و هێمن سه‌ری بۆ فه‌رمانه‌کانی له‌ خۆ گه‌وره‌تره‌کان دانه‌واند. زه‌ماوه‌نی کرد.
زۆری پێنه‌چوو له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی نێوانیان شێوا و قڕه‌ که‌وته‌ به‌ینیان. تاوانباریش کوڕه‌که‌ بوو. ڕۆژێکی ئاخر و ئۆخری زستان که‌ به‌ شه‌ڕ هاتن، کوڕه‌که‌ به‌ شه‌ق و به‌ مشت که‌وته‌ گیانی ژنه‌که‌ی و تا خوا بێژێ به‌سه‌ کوتای، پاشان سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ڕۆشت. ژنه‌که‌ی کاتێ تین و گوڕی تێ هاته‌وه‌ خۆی داپێچاو رێگه‌ی روباری گرته‌ به‌ر. ماویه‌ک له‌ قه‌راخ‌ روباره‌ به‌ هات و هاوار و به‌ ته‌وژمه‌که‌دا دانیشت و بیر بردیه‌وه‌. هه‌ستایه‌ پێ، ماوه‌یه‌کی تر وێستا پاشان گه‌ڕایه‌وه‌. بیری کوڕه‌ بچکۆله‌که‌ی په‌شێمانی کرده‌وه‌. کوڕه‌که‌ش کاتێ کرده‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی خۆی هێنایه‌وه‌ بیر شه‌رم گرتی و بڕیاری دا ببێته‌ پیاو و چیتر له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی قڕه‌ و هه‌را به‌ر پا نه‌کات.
هه‌ردوکیان گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵ. ژنه‌که‌ کاتێ له‌ به‌ینی دار چناره‌کانی قه‌راخ چۆمه‌وه‌ کاتێ چرای ئۆمێدێکی نوێ له‌ ژیانیدا رۆشن کرابوو، ڕێگه‌ی ماڵه‌وه‌ی گرته‌ به‌ر. زۆری نه‌خایاند، چه‌ن ده‌نگی گڕ که‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو نیزیک ده‌بونه‌وه‌، هاته‌ گوێی. ترسا. ڕومه‌تی داپۆشی، سه‌ری داخست و به‌ په‌له‌ ده‌ستی کرد به‌ هه‌ڵاتن. ده‌نگه‌ کان ماوه‌یه‌ک ڕاوه‌ستان و سه‌یریان کرد. ته‌ماشای یه‌کدیان کرد و وه‌ دوی که‌وتن. خێرا لیباسه‌کانیان له‌ به‌ڕ داڕنی و ده‌سدرێژیان پێ کرد و به‌جێیان هێشت. ژنه‌که‌ کاتێ برینه‌کانی ده‌میان کرده‌وه‌ ده‌سیان کرد به‌ زیڕه‌زیڕ لیباسه‌کانی به‌ خۆیه‌وه‌ لکاند و به‌ره‌و روبار گه‌ڕایه‌وه‌. گوتی رۆله‌ ئاخو... و خۆی هاویشته‌ لێڵاوی روباره‌که‌وه‌ و خۆی خنکاند. پیره‌ ژنێکی کورته‌ باڵاو ره‌شتاڵه‌ که‌ بۆ شنگ هه‌ڵکه‌ندن چبوو ته‌واو کاره‌ساته‌که‌ی بینی و به‌ هه‌ڵه‌وداوان و هه‌ناسه‌ بڕکێ خۆی گه‌یانده‌ ماڵی باوکی کوڕه‌که‌ و هه‌واڵه‌که‌ی راگه‌یاند.
کوڕه‌که‌ خێرا تفه‌نگی کرده‌ شان و سواری ئه‌سپه‌که‌ی بوو و ڕێگه‌ی چۆمی گرته‌ به‌ر. ئه‌وانه‌ی ده‌سدرێژیان کردبووه‌ ژنه‌که‌ی سێ که‌س بوون دوانیان ئامۆزا بوون و ئه‌وی تریشیان خاڵۆزای یه‌ک له‌و کوڕانه‌ بوو. وه‌ دویان که‌وت و به‌ قه‌راخ چۆمه‌که‌دا هه‌ڵی بڕین. ته‌قه‌ له‌ ده‌سیه‌وه‌ هات یه‌کیانی پاڵ خست، ئه‌و دوانه‌ی تریان هه‌ڵاتن. کوڕه‌که‌ دابه‌زی و گولله‌یه‌کی تری له‌ سه‌ریدا خاڵی کرده‌وه‌ و مێشکی پاشیه‌ سه‌ر عه‌زه‌که‌دا. سوار بوه‌وه‌ و وه‌ دویان که‌وت. خێرا پێشی پێ گرتن و دابه‌زی. ئه‌و دوانه‌ وه‌ گوومان خوارد که‌وتن و نیشتنه‌ سه‌ر چۆک و ده‌ستیان کرد به‌ تکا و ڕجا. له‌ پشتێنه‌وه‌ خوار دایانیه‌ به‌ر گولله‌ و خستیانیه‌ لقی زه‌وی. ده‌گریان و خۆیان ده‌تلانه‌وه‌. چوه‌ سه‌ریان و ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ لێی ڕوانین پاشان دو گولله‌ی تری له‌ سه‌ریاندا خاڵی کرد و مێشکی پاشینه‌ سه‌ر عه‌رزه‌که‌دا. ده‌ستی کرد به‌ گیرفانیدا و چه‌قۆیه‌کی ده‌رهێنا. دۆخینی پانتۆڵه‌کانیانی پچڕان گونی هه‌ردوکیانی بڕی و کردی به‌ ده‌میاندا. ئه‌وی ترشی وا لێکرد و پاشان خۆی هاویشته‌ رووباره‌که‌وه‌.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #66  
قدیمی 02-27-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چه ند کورنه چیروک

چه ند کورته چیروک

تاوان
له‌مێژ بوو یه‌کتریان ده‌ناسی. هه‌ر که‌چاوی پێکه‌وت، نیگای خزایه‌ژێر ئه‌و کراسه‌ته‌نکه‌ی به‌ری و حه‌زێک له‌گیانی ئاڵا. زۆر به‌لایه‌وه‌سه‌یر بوو، هه‌موو جارێ به‌بینینی ئه‌م ئافره‌ته‌پێست ئاڵه‌، وای لێئه‌هات. هه‌رچی ئه‌کرد نه‌یده‌توانی چاوی لێ هه‌ڵبڕێ.
ناچار خۆی تێکه‌ڵ کۆڕی هه‌ڵپه‌ڕکێ کرد. نه‌یده‌زانی چۆن هاته‌ده‌ستیه‌وه‌. هێچ کاتێ هێنده‌لێی نزیک نه‌ببو. ئافره‌ته‌که‌بۆنێکی خۆشی لی ئه‌هات. بۆنی له‌ش بوو. ئه‌میش به‌و بۆنه‌هێنده‌یتر سه‌رمه‌ست ده‌بوو. جارێک به‌توندی ده‌ستی گوشی و زیاتر خۆی لێ نزیک کرده‌وه‌. ورده‌ورده‌کات و ساتی له‌بیر چوو. پاش زه‌مه‌نێکی نادیار که‌وه‌خۆ هاته‌وه‌به‌جوته‌سه‌مایان ده‌کرد. به‌س ئه‌م و ئه‌و.
جه‌ماعه‌ت ئاپۆڕه‌یان دابوون. هه‌ندێ به‌رقه‌وه‌ئاماژه‌یان بۆ ئه‌کردن و هه‌ندێ به‌به‌زه‌یی و پرسیاره‌وه‌سه‌یریان ده‌کردن. ترسێک به‌سه‌ریا زاڵ بوو. نه‌یده‌زانی چۆن کۆتایی به‌و سه‌ما دوو که‌سیه‌بێنێ. هاوار له‌گه‌رویا خنکا، ویستی خۆی ده‌رباز کات. به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و؟ ئه‌و چی لێبکات؟! تاسابوو. له‌پڕ به‌زرمه‌ی سه‌ری له‌هۆش چوو. له‌و ڕۆژه‌وه‌ئه‌م به‌ته‌نیا سه‌ما ئه‌کاو ئه‌ویش بوه‌ته‌تابلۆیه‌کی زیندوی جێ پێی رێبواره‌تۆزاویه‌کان.
فه‌ره‌یدون ئه‌مینزاده‌
29.09.86بانه‌


تهنیا
منداڵه‌کان قوتابخانه‌یان به‌جێ هێشت. ئه‌میش خۆی فڕێدایه‌سه‌ر ئه‌و قه‌ڕه‌وێڵه‌ی که‌ته‌نیا دڵخۆشی ئه‌و له‌و هۆده‌تاریک و چڵکنه‌دا بوو. له‌سه‌ر گازی پشت راکشا. ده‌ستی برد بۆ پاکه‌ته‌جگه‌ره‌که‌، سه‌یرێکی پاکه‌ته‌جگه‌ره‌که‌ی کرد. هێنده‌ی تیا نه‌مابوو، جگه‌ره‌یێکی داگیرساند. په‌نجه‌ی نا به‌دوگمه‌ی زه‌فته‌که‌یا. حه‌یران بێژه‌که‌ئه‌یوت:
ئه‌رێ گه‌لی دۆستی براده‌رینه
چ بکه‌م بۆ برایێکی له‌دایی و بابی
بینێرمه‌کن مه‌لا گچکه‌ڵانه‌که‌ی کۆیه‌
له‌بۆم دابنێ ئیبنی عه‌جه‌ڕێ
بزانم به‌لای مردنێم‌دا دێم یان به‌لای ژینێ؟
ئه‌گه‌ر به‌لای مردنێم‌دا دێم، له‌بۆم بگێڕن گه‌رمه‌شینێ... ئای ئای ...
ته‌زویێکی سارد به‌له‌شیا هات. هه‌ردوو ئه‌ژنۆی کۆ کرده‌وه‌و له‌سه‌ر ته‌نیشت خۆی گرمۆڵه‌کرد. مژێکی توندی له‌جگه‌ره‌که‌دا. حه‌یران‌بێژه‌که‌ئه‌یوت:
ئه‌وه‌ئاگرێ به‌ربوه‌ته‌ده‌رونی ده‌رونخانێ
نه‌به‌بای ده‌کوژێته‌وه‌نه‌به‌بارانێ
ره‌ببی گه‌لی براده‌ران ئازاد نه‌بن ئه‌گه‌ر مردم له‌قه‌برم نه‌که‌ن سێ مسقاڵ خۆڵی جێژوانێ ئای ئایی ....
له‌شی سڕ ببو، هه‌ستی به‌ته‌نیایێکی فراوان کرد. هه‌ر دوو ده‌ستی خسته‌نێوان ئه‌ژنۆکانی و زیاتر خۆی گڕمۆڵه‌کرد. حه‌یران‌بێژه‌که‌ش هه‌ر ئه‌یوت.
فه‌ره‌یدون ئه‌مینزاده‌
29.09.86بانه‌

ددانی زهرد
له‌ته‌ڵا فرۆشیه‌که‌هاته‌ده‌ر. ناچار بوو بیفرۆشێ. خۆی کرد به‌دووکانی جلوبه‌رگ فرۆشه‌که‌دا. مام حاجی هه‌ر وه‌کوو جاران له‌پشت مێزه‌که‌ی دانیشتبوو. ئه‌میش باڵته‌یێکی هه‌رزان بایی منداڵانه‌ی هه‌ڵگرت و پاره‌که‌ی له‌سه‌ر مێزه‌که‌دانا.
به‌شه‌قامدا تێپه‌ڕی، که‌وته‌به‌ر سیله‌ی رێبواره‌چاو برسیه‌کان. جار جار ئاوڕێکی له‌دواوه‌ده‌دا. هه‌میشه‌ئه‌ترسا له‌وه‌ی که‌سێک به‌دوایه‌وه‌بێت. هه‌ر بۆیه‌فێر ببو به‌په‌له‌خۆی بگه‌یێنێته‌ماڵه‌وه‌. ئه‌و شه‌وه‌که‌ژاڵ له‌خۆشی باڵته‌که‌ی هه‌ر زوو خه‌وی لێکه‌وت.
له‌و کاته‌وه‌هه‌ر کات دایکی ده‌م ئه‌کاته‌وه‌، چاوه‌زیته‌کانی که‌ژاڵ به‌شوێن ددانی زه‌ردا ئه‌گه‌ڕێ.

ههنار
کتێبه‌که‌ی هێنایه‌به‌ر ده‌مم و وتی:
مامۆستا بزانه‌باشم ره‌نگ کردوه‌؟
لێم وه‌رگرت. سێوێکی زه‌رد، خه‌یارێکی سه‌وز، به‌ڵام هه‌نارێکی ره‌ش ره‌ش ...
که‌سه‌یری چاوه‌کانیم کرد زانیم هه‌نار بۆ ره‌شه‌.
فه‌ره‌یدون ئه‌مینزاده‌
29.09.86بانه‌

بهرهبهیان
سه‌ر رێ که‌وتبوون. نه‌یده‌زانی له‌که‌یه‌وه‌به‌ڕێوه‌ن. شه‌وه‌زه‌نگ بوو، ئه‌نگوسته‌چاو. شه‌که‌ت و ماندوو، ئه‌میش نوقمی خه‌یاڵ. بێ ئۆقره‌بوو، بیره‌وه‌ری رابردوو به‌هه‌نگاویه‌وه‌بوو. بێئه‌وه‌ی خۆی هه‌ست بکا به‌خێرایی هه‌نگاوی ده‌نا.
کوێره‌رێ بوو، به‌ڵام هه‌مویان شاره‌زای دارستانه‌که‌بوون. وه‌رزی گه‌ڵارێزان بوو، خشپه‌ی پێیان وه‌ک شنه‌ی شمشاڵێکی کۆن بێده‌نگی دارستانه‌که‌ی ده‌شکاند. له‌دووره‌وه‌سه‌گوه‌ڕی ئاوایی ده‌هاته‌به‌ر گوێ. پاش ماوه‌یێک به‌پارێزه‌وه‌خۆیان گه‌یانده‌ئه‌و دۆڵه‌ی که‌له‌ لاسه‌رووی ئاواییه‌وه‌بوو. به‌بێده‌نگی و به‌بێ چرپه‌وه‌ک جۆگه‌له‌به‌ره‌و ناودێ شۆڕ بونه‌وه‌. بۆنی لادێ له‌پاییزانا گه‌لێل له‌لای خۆش بوو. به‌تایبه‌ت که‌بیری ئه‌چوه‌سه‌ر ته‌نور و نانی گه‌رم. بۆنی ژیانیان پێوه‌بوو... هه‌ناسه‌یێکی هه‌ڵکێشا به‌په‌له‌خۆیان کرد به‌ماڵی مام مینه‌دا. هه‌موو برسیان بوو. خێزانی مام مینه‌شێوێکی هه‌ژارانه‌ی بۆ دانان. پیاوێکی میوانگر بوو. چه‌ند ساڵێک بوو که‌مام مینه‌ی ده‌ناسی.
ئه‌و شه‌وه‌جگه‌ره‌یێکی زۆری کێشا. بێده‌نگ بوو، وه‌ک جاران نه‌ده‌چوو. مام مینه‌رووی تێکردو به‌گاڵته‌یێکه‌وه‌وتی:
ئه‌رێ کاکه‌ئه‌م هه‌موو جگه‌ره‌یه‌چیه‌ئه‌یکێشی؟! تۆ ئاوا بکه‌ی ناگه‌یته‌به‌یانی.
ئه‌میش مژێکی توندی له‌جگه‌ره‌که‌دا و به‌بزه‌یێکه‌وه‌هاته‌جواب.
نا نا لاله‌مینه‌. خه‌مت نه‌بێ، به‌یانی ده‌بینم. هێشتا زۆر شت ماوه‌بیبینم.
لاله‌مینه‌سه‌رێکی له‌قاند و وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌شیمان بووبێ له‌قسه‌که‌ی، وتی:
به‌ڵێ ... به‌ڵێ ... پێشینیان وتویانه‌تا سه‌ر بمێنێ قون حه‌لامات ده‌بینێ.
هه‌مویان دایانه‌قاقای پێکه‌نین. ئه‌و شه‌وه‌به‌ماندوویی خه‌و بردنیه‌وه‌. نیوه‌شه‌و ده‌نگی ته‌قه‌گوێی ئاوایی که‌ڕ کرد. مام مینه‌وه‌خه‌به‌ر هاته‌وه‌. هێشتا خۆر نه‌که‌وتبوو ته‌رمێکی شه‌ڵاڵی خوێنیان هێنایه‌مزگه‌وتی ئاوایی. به‌په‌له‌خۆی گه‌یانده‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌. هه‌ر که‌چاوی پێی که‌وت، بیره‌وه‌ری شه‌و وه‌ک ئازارێکی کۆن له‌له‌شیا سه‌ری هه‌ڵدا.
فه‌ره‌یدون ئه‌مینزاده‌
29.09.86بانه

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #67  
قدیمی 03-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سەیرترین چیرۆك

سەیرترین چیرۆك

چیرۆكێكی نامۆ.. بەڕاستی نامۆ.. كە شەیخ عەلی باسی كردووە لە هەندێ‌ كتێبی دا وە دەڵێت:
رۆژێك چوومە نێو یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری حەلەب، جا گەنجێكم بینی نوێژی دەكرد، كە ناسراوبوو بەوەی كە یەكێكە لە خراپترین كەسی نێو خەڵك، كە مادەی سەرخۆشی دەخوات، و كاری داوێن پیسی دەكات، ریبا و سوو دەخوات، ئاشكرا بێ‌ ڕێز بوو بەرامبەر دایك و باوكی... هەتا گەشتبووە ئەوەی دەری كردبوون لە ماڵكەی خۆی... ئاخۆ چی ئەم گەنەی هێنابێتە مزگەوت..! ئیتر نزیكی بوومەوە و لێم پرسی: ئەوە تۆ فڵانە كەسی؟!! وتی: بەڵێ‌... وتم: سوپاس بۆ خودا كە هیدایەتی داویت.. باشە بۆم باسكە چۆن خودا هیدایەتی دایت؟؟ وتی: وتاری مامۆستایەك بووە هۆی هیدایەتم كە لە دانس خانە پێشكەشی كردین.. بەسەر سوڕمانێكەوە وتم.. لە دانس خانە؟!! وتی: بەڵێ‌ ئەمەیە چیرۆكەكە.. ئیتر دەستی كرد بە گێڕانەوەی و وتی: لە ناوچەكەماندا مزگەوتێكە گچكە هەبوو.. كە مامۆستایەكی بەتەمەن پێش نوێژی بۆ خەڵك دەكرد... جا رۆژێك مامۆستا رووی كردە نوێژخوێنان و پێی فەرموون: ئەرێ‌ خەڵكی كوان؟!.. ئەوە بۆ خەڵكی دەرناكەون لە مزگەوت و رێگەی مزگەوت نازانن؟؟ بەتایبەتی گەنجان..!؟ ئەوانیش وتیان زۆریان دەچنە سەماگە و مەلهاكان... مامۆستا فەرموی: جا سەماگە و مەلها خانە چیە ؟!! وتیان هۆڵێكی گەورەیە كە مەنەصەیەكی دارینی بەرزی تێدایە، كچی ڕووت و نیمچە رووت دەخەنە سەری و دانس و سەما دەكات و مەردووم سەیری دەكەن.. مامۆستا وتی: یانی ئەوانەی سەیریان دەكەن لە موسوڵمانانن؟ وتیان: بەڵێ‌.. وتی: لاحول ولا قوة الا بالله.. وتی دەبا بچین بۆ ئەو شوێنە و دوو قسە بۆ ئەو خەڵكە بكەین.. وتیان: كورە مامۆستا.. تۆ لە كوێ‌ و ئەو شوێنە لەكوێ‌.. ئەچی ئامۆژگاری خەڵك بكەیت لە مەلها و سەماگە ؟؟! وتی: بەڵێ‌..، زۆریان هەوڵدا كە ڕایگرن و پاشگەزی بكەنەوە: كورە مامۆستا دوای گاڵتەت پێ دەكەن، پێت پێ‌ دەكەنن، ئەمە كاری تۆ نییە.. ئازارت دەدەن.. وتی: جا من چیم لە پێغەمبەرەكەم زیاترە..؟! مامۆستا دەستی یەكێك لە نوێژخوێنانی گرت بۆ ئەوەی شوێنەكەی پیشان بدات، جا كە گەشتنە سەماگە، پرسگەی سەماگە وتی: چیتان ئەوێ‌..؟ مامۆستا وتی: دەمانەوێ‌ ئامۆژگاری ئەو خەڵكە بكەین.. ئەویش سەیری پێهات.. جا ڕێگەی پێنەدان كە بچنە ژوورەوە. ئەمانیش زۆریان لەگەڵدا وت، سودی نەبوو.. تاوەكو نرخی یەك رۆژ پارەیان دایە.. رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە سبەی لەسەرەتای دەست پێ كردنەوە بێن..
جا ئەم گەنجە وتی: جا ئەو ڕۆژە منیش لەوێ‌ بووم.. یەكێك لە كیژەكان دەستی بە سەما و دانس كرد.. تا ماوەكەی تەواوبوو.. هەر كە پەردەكە داخرایەوە و كرایەوە.. لەناكاو بینیمان ئەوە مامۆستایەكی بە ڕووخسار و هەیبەتە دانیشتووە لەسەر كورسیەك و بسم الله ی كرد و سوپاسی خوای كردو دوای صڵاوات لەسەر پێغەبەر دەستی بە ئامۆژگاری كرد بۆ ئەو خەڵكە، كە مەست و سەرخۆش بووبوون... سەریان سوڕمابوو... وایان دەزانی ئەوەی دەیبینن بۆ گاڵتە و گەپ هێنراوە...! تا گەشتە ئەوەی دەستیان كرد بە فیك و هوڕ... بە پێكەنین و هەرا... بەڵام مامۆستا هەر بەردەوام بوو لە گوتارەكەی و ئارامی گرت.. هەتا یەكێك لە خەڵكەكە وتی: ئەرێ‌ بووەستن... بێ‌ دەنگ بن... گوێبگرن بزان چی دەڵێت. ئیدی بێدەنگی و هێمنی باڵی بەسەر سەماگەدا كێشا... تا وای لێهات دەنگی هیچت نەدەبیست جگە لە دەنگی مامۆستا، كە بەڕاستی هەندێ‌ وتەی فەرموو... هەرگیز پێشتر نەمان بیستبوو... هەندێ‌ ئایەتی قورئانی پیرۆزی و فەرموودەی شیرینی بۆ باسكردین... جا فەرمووی: ئەی خەڵكینە.. ئیوە ماوەیەكی زۆرە دەژین و سەرپێچی خودا دەكەن... جا كوانێ‌ تام و چێژی تاوانەكانتان...؟! خۆ بەدڵنیاییەوە تام و چێژی تاوانەكانتان تەواوبوو... بەڵام دەفتەری ڕەش و پڕی گوناهەكانتان ماوەتەوە... كە دڵنیابن لە دوا ڕۆژدا لێ‌ پرسینەوەتان لەسەر هەمووی لێ‌ دەكرێت... لە ڕۆژیكدا كە هەموو شتێك نەمانی بەسەردا دێت جگە لە خوای پەروەردگار... ئەی خەڵكینە.. ئیوە سەیری كارەكانتان كردووە بۆ كوێتان دەبات...؟! ئێوە خۆ بەرگەی ئاگری دونیا ناگرن كە یەك لە حەفتای ئاگری دۆزەخە... ئاخۆ خودی ئاگری دۆزەخ چۆن بێت... پەلە بكەن بۆ تەوبەكردن و گەڕانەوە پێش ئەوەی دەرفەتتان لەدەست بچێت...
جا وتی: هەر هەمووخەڵكی دەستیان كردبووە گریان... ئیتر مامۆستاش رۆشتە دەرەوە... وە هەموو خەڵكەكەش بەدوای ئەودا بەڕێكەوتن بۆ دەرەوە... تەوەبەی هەموویان بە هۆی ئەو مامۆستایەوە بوو... تەنانەت خاوەنی سەماخانەكەش تەوبەی كرد و پەشیمان بووەوە لەسەر ئەوەی پێشوو ئەنجامی دابوو.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #68  
قدیمی 03-11-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض نامه‌یه‌كــی خۆشه‌ویستی به‌ڵام سه‌ر سوڕهێنه‌ر....!!!

نامه‌یه‌كــی خۆشه‌ویستی به‌ڵام سه‌ر سوڕهێنه‌ر....!!!


ئه‌مه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ده‌یخوێنیته‌وه‌ نامه‌یه‌كــی خۆشه‌ویستی سه‌یر و داهێنه‌رانه‌یه‌ كه كه‌ كوڕێك ناردویه‌تی بۆ خۆشه‌ویسته‌كــه‌ی
باوكی كچه‌كــه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوره‌كه‌ی به‌ دڵ نه‌بوه‌ بۆیه‌ چه‌ند جــارێك به‌ كچه‌كه‌ی ووتوه‌ كه‌ واز له‌م كــوڕه‌ بهێنێت چیتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی دا نه‌بێت كه‌چی كوڕه‌كــه‌ ئه‌یزانی باوكی كچه‌كــه‌ش نامه‌كه‌ ده‌بینێت بۆیه‌ بڕیاری دا به‌م شێوه‌یه‌ نامه‌كه‌ی بۆ بنوسێت :_


١-ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی من بۆ تۆم هه‌بوو


٢ -ئێستا له‌ دڵما نه‌ماوه‌ و هه‌ست ده‌كه‌م ڕق و توڕه‌یم له‌ به‌رامبه‌رتا


٣ - ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ ئه‌سه‌نێ


٤ -ته‌نانه‌ت ئاره‌زوو ناكــه‌م ڕووخساریشت ببینم


٥ - ته‌نها شتێ ده‌مه‌وێ ئه‌نجامی بده‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌


٦ - سه‌یری كچانی تر بكــه‌م هه‌رگیزیش نه‌مویستوه‌ كه‌

٧ - بتكه‌مه‌ هاوسه‌ری خۆم . كۆتا ژوانمان به‌یه‌كه‌وه‌


٨ - هیچ هه‌ستێكی پێ نه‌به‌خشیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێم نه‌وتی


٩ - ژوانێكی خۆش و ئاشقانه‌ بوو


١٠ - تۆ ته‌نها بیر له‌خۆت ده‌كه‌یته‌وه‌


١١ - دڵنیام ئه‌گه‌ر ئێستا هاوسه‌ری یه‌كتر بوینایه‌ ژیانمان پڕ ده‌بوو له‌


١٢ -ناخۆشی و خه‌م و خه‌فه‌ت له‌ جیاتی


١٣ - ئاسووده‌ی و به‌خته‌وه‌ری ،من ته‌نها دڵێكم هه‌یه‌ كه‌


١٤ - بيبه‌خشم ،به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ستم نه‌كردوه‌ كه‌


١٥ - ده‌مه‌وێ بیده‌م به‌تۆ ، هیچ كه‌سێ نیه‌ هێنده‌ی تۆ

١٦ - خۆ په‌رست بێ ، تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه‌ هه‌رگیز ناتوانیت


١٧ - یارمه‌تی ده‌رم بیت له‌ ژیانا


١٨ - بۆیه‌ ده‌مه‌وێ دڵنیابی له‌وه‌ی كه‌


١٩ - من ڕاستیت پێ ده‌ڵێم كه‌ زۆر ئاسووده‌ ده‌بم ئه‌گه‌ر


٢٠ - په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان كۆتای بێت هه‌وڵیشش مه‌ده‌


٢١ - وه‌ڵامی نامه‌كه‌م بده‌یته‌وه‌ چونكه‌ به‌رده‌وام نامه‌كانی تۆ پڕن


٢٢ - له‌ قسه‌ی بێزار كــه‌ر ، هه‌موو شتێكیان تێدایه‌ جگــه‌ له‌


٢٣ - له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ بۆ من ، خوات له‌گه‌ڵ بڕواشم پێ بكــه‌


٢٤ - له‌‌ ئێستا به‌دواوه‌ تۆ هیچ گرنگیه‌كت نیه‌ له ژیانی مندا پێشت وانه‌بێ كه‌


٢٥ - تۆ بۆ من هه‌تا هه‌تای و خۆشه‌ویستی منی


به‌راستى نامه‌يه‌كى خرابه تۆش باوه‌ڕت هه‌ر وایه‌ وانیه‌.. ؟؟

به‌هه‌رحاڵ به‌ڵام ده‌مویست شتێكی گرنگت پێ بڵێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ بدات به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێی وتبوو كه‌ دێره‌ تاكه‌كان بخوێنێته‌وه‌ واتا ته‌نها ئه‌و دێرانه‌ی كه‌ به‌ژماره‌ی تاك ده‌ست پێده‌كات
بۆیه‌ تۆش هه‌وڵ بده‌ جارێكی تر نامه‌كه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ به‌ڵام بیرت نه‌چێ ته‌نها ژماره‌ تاكه‌كـــان..

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #69  
قدیمی 03-11-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیروک....


ك
ه نجيكي موسلمان ده رؤيشت بؤ مزكه وت له ناكاو ده نكيكي سه ير ده هات هاواريكي كجيك بوو ئه م كه نجه رؤيشت به ده م ده نكه كه بيني كوريك داوا له م كجه ده كات بؤ ئه وه ي زيناي له كه ل بكات كه بيني ئافره ته كه هه ردوو ده ستي و قاجي به ستراوه كه نجه كه خؤي بيرانه كيرا له كه ل كوره كه شه ريكرد به لام له ناكاو كوره كه جه قؤيه كي ده رهينا كوره كه نجه كه جه قؤيه كه ي ليسانده وه كيشاي به زكيه وه وه ئافره ته كه ي رزكار كرد ده موو ده ست بؤليس كه يشتنه رووداوه كه كوره كه نجه كه يان قؤل به ست كرد وه كوره كه ش ده م و ده ست كياني له ده ست دا باش جه ند رؤزيك داد كا برياريدا كه كوره كه نجه كه له سيداره بدريت كوره كه نجه كه ش شه و بارايه وه له خواي كه وره زؤر سجده ي ده برد له سجده دا خه وي ليكه وت له خه ونيدا يه كيك بيكوت خه م مه خؤ خواي كه وره له كه لته هيج خه م مه خؤ به ياني به دليكي باكه وه برؤ بؤ به رده م به تي سيداره كه خه به ري بووه كوتيان ئيستا كاتي له سيداره ته ئيتر له به رده م به تي سيداره كوتي به س يه ك داواكاريم هه يه كوتيان بيلي كوره كه نجه كه كوتي ئيستا كاتي نويزه به س ليم كه رين با نويزه كه م بكه م كوتيان باشه نويزي دابه ستي كوره كه نجه كه سه لامي دايه وه بيني ئه وانه ي هه موو له كه لي بوون ده س ده كه ن به كريان كوره كه نجه كه كووتي ئه مه بؤ ده كريين؟ كوتيان حاكم برياريدا كه تؤ ئازاد بكري كوره كه نجه كه كوتي بؤ جي؟ كوتيان بزيشكه كان كوتيان بيش ئه وه ي كه تؤ جه قؤيه كه ي له كوره كه ي بده ي خؤي كياني له ده ست داوه بؤيه حاكم به به له برياري دا كه تؤ ئازاد بكري كوره كه نجه كه له خؤشيا سجده ي برد بؤيه له قسه كاني كوتي خوايه كيان تؤ هه ركيز بشتت تينه كردم ته نانه بؤيه ك جركه ش بؤيه هه ركه سيك له سه رحه ق بيت خواي كه وره بشتي ده كرئ

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #70  
قدیمی 03-13-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض واژین بۆ خوا

واژین بۆ خوا

ئێواره‌یه‌ و رژنه‌ی باران ، شریخه‌ شریخی هه‌وره‌کان گوێی هه‌رچی مرۆڤه‌ که‌ڕ ده‌کا ، شه‌قامه‌کان سه‌رئاو گه‌ڕاون ، رێکخه‌ری قوتابخانه‌ چاوێک له‌ کات ژمێر ده‌کا و دوایین زه‌نگی ئه‌مڕۆ لێده‌دا ، مناڵه‌کان وه‌ک هه‌میشه‌ په‌ڕاو ، پێنووس ، راسته‌ و که‌ره‌سته‌کانی تریان له‌ کیفه‌کانیان داوێن و به‌ره‌و ماڵێ ده‌چنه‌وه‌ .
هه‌ڤاڵ له‌ حه‌ساری قوتابخانه‌ دێته‌ ده‌رێ ، که‌وشه‌کانی زاریان کراوه‌یه‌ ، وێده‌چێ تێنوویان بێت ، پێ ده‌نێته‌ شه‌قام و لاقه‌کانی به‌ گۆمی ئاو ده‌سپێرێ ، له‌و کاته‌ که‌ لاقه‌کانی مه‌له‌ ده‌که‌ن ده‌ڕوانێته‌ ئارمین که‌ له‌ولای تر سه‌یوانی هه‌ڵداوه‌ ، ده‌ڵێی چاوه‌ڕێی که‌سێکه‌ ، پێژۆیه‌ک دێ و سواری ده‌کا ، هه‌ڤاڵ له‌ دڵی خۆیدا ده‌ڵێ : ( ئێستا بۆم راده‌گرن یان هه‌ر نه‌بێ چه‌تره‌که‌م ده‌ده‌نێ ) ، پێژۆ ده‌ڕوا بێ وه‌دی هاتنی قسه‌کانی دڵی هه‌ڤاڵ ، چاره‌ی نییه‌ ، رێگا ده‌گرێته‌ به‌ر تا ده‌گاته‌ قوتابخانه‌ی خوشکی ، هه‌ناو هه‌نیسکان دێنێ ، هه‌ڤاڵ ده‌چته‌ کنی ، ماچی ده‌کا ، ئه‌وسا له‌ کۆڵی ده‌کا و ده‌ڕۆن ، شه‌ڵاڵ ده‌گه‌نه‌وه‌ ماڵێ ، له‌ ده‌رگا ده‌ده‌ن ، زڕدایکیان لێیان ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێ وه‌رنه‌ ژوورێ به‌ ملی شکاوتانه‌وه .
له‌ ژوورێ بۆنی ترخێنه‌ دێ ، زڕدایکیان ( که‌ژاڵ ) دوو قاپی ‌ به‌ده‌سته‌ ، هه‌ڤاڵ و هه‌ناو ده‌چریکێنن : ئاخ گیان ئێستا گه‌رممان دێته‌وه‌ ، که‌ژاڵ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ ئی من و کوڕه‌که‌م کاروانه‌ ، ئێوه‌ گه‌ر بابتان هاته‌وه‌ ده‌گه‌ڵ ئه‌و بخۆن . هه‌ڤاڵ کتێبه‌کانی ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ست به‌ خوێندن و نووسین ده‌کا ، وانه‌ی خۆی ته‌واو ده‌بێ و ده‌چێت یارمه‌تی خوشکی بدا که‌ له‌ کوێ کێشه‌ی هه‌یه‌ پێی بڵێ ، شه‌و دره‌نگ بوو ، بابیان نه‌هاته‌وه‌ ، بێ خواردن ، بێ راخه‌ر خه‌ویان لێده‌که‌وێ ، هه‌ژار دێته‌وه‌ ماڵێ و مناڵه‌کانی ده‌باته‌ سه‌رجێ ، شه‌و هه‌ڤاڵ دایکی له‌ خه‌و دێ که‌ به‌ دوو قاپ ترخێنه‌وه‌ دێته‌ لایان ، ده‌یان داتێ و ده‌ڵێ خواحافیز مناڵه‌کان ئیتر کاتیه‌تی من بڕۆم ، هه‌ڤاڵ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێ ، ده‌بینێ به‌یانییه‌ ، هه‌ناویش وه‌خه‌به‌ر دێنێ ، هه‌ژار بانگیان ده‌کا : وه‌رن وه‌رن نانه‌که‌تان بخۆن ، له‌ نان خواردن ده‌بنه‌وه‌ ، هه‌ناو ده‌ڵێ : بابه‌ پاره‌مان ده‌یێ بۆ ئه‌وه‌ی پاش نیوڕۆ له‌ قوتابخانه‌ خه‌رجی که‌ین ، هه‌ژار ده‌ڵێ : به‌ خوای رۆڵه‌ هه‌ندێکم دا به‌ دایکت گوتی نازانم چی بۆ کاروان ده‌کڕم و ئه‌وی تریش ده‌بێت ده‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌ی پێشتر وه‌لام ناوه‌ له‌ کرێ خانووی بده‌م ، ده‌ی رۆڵه‌ خواحافیز من ده‌بێ بچمه‌وه‌ قاوه‌خانه‌ ده‌نا کاک هه‌ڵگورد تووڕه‌ ده‌بێ . رۆژ له‌ نیوڕۆ نیزیک ده‌بێ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌ناو و هه‌ڤاڵ بچنه‌وه‌ قوتابخانه‌ ، هه‌ڤاڵ چوار بابۆڵه‌ ساز ده‌کا دوویان بۆ خۆی دووشیان بۆ هه‌ناو ، یه‌کیان ده‌رله‌جێ ده‌خۆن و ئه‌وه‌ی تریشیان هه‌ڵده‌گرن بۆ قوتابخانه‌ له‌ بات خه‌رجی .
ئێره‌ قوتابخانه‌ی هه‌ڤاڵه‌ ، زه‌نگی یه‌که‌م واژینیان هه‌یه‌ ، مامۆستا ده‌ڵێ : ده‌ی کوڕه‌کان ده‌ست پێبکه‌ن ، هه‌ڤاڵ خوله‌کێک ڕوو ده‌کاته‌ ئاسمان و دوایی سه‌ر به‌ لێنووسه‌که‌ی داده‌گرێ و ئاوا ده‌ست پێده‌کا :
( سڵاو خوا گیان ، ببووره‌ بێ ناوی تۆ ده‌ستم پێکرد ، ئاخر بیرم کرد کاتێ ده‌گه‌ڵ تۆ ده‌دوێم پێویستی نییه‌ بڵێم به‌ ناوی خوای گه‌وره‌ ، ده‌زانی بۆ ده‌نووسم ؟ شه‌وێکیان دایکم له‌ خه‌ودا پێی گوتم : رۆڵه‌ هه‌ر کاتێ شتێکت هه‌بوو بۆ گوتن بینووسه‌ چون باشتر ده‌مێنێته‌وه‌ ، ده‌ی خوا گیان چۆنی ، ئه‌و سه‌ره‌وانه‌ خۆشه‌ ، راستی خانوه‌که‌ت چه‌نده‌یه‌ ؟ ره‌نگه‌ خانوه‌که‌ت به‌ قه‌د خانووی ته‌واوی مرۆڤه‌کان بێت ، باشه‌ خوایه‌ چ ده‌بێت خانوێکمان بۆ بنێریه‌ خوارێ ، چووکیش بێ قه‌ینا ، به‌سمانه‌ تێیدا ده‌حه‌وێینه‌وه‌ ، حه‌ساری ماڵی هاوڕێی دراوسێمان زۆر گه‌وره‌یه‌ هیچ باخچه‌شی له‌نێو دایه‌ ، ده‌نگی تێکه‌ڵاوی بولبول و چۆله‌که‌کان ئاهه‌نگێکی یه‌جگار خۆش ساز ده‌کا ، خوایه‌ من نه‌ ئاهه‌نگی خۆشم ده‌وێ نه‌ باخچه‌ نه‌ حه‌سار ، به‌س خانوێکی گچکه‌م ده‌وێ لێت ، دوێنێ ئاگات لێبوو باران باری ؟ ببووره‌ بیرم نه‌بوو که‌ تۆ خۆت ده‌بارێنی ! ده‌زانم چاوت له‌وه‌ش بوو که‌ بابی ئارمین به‌ پێژۆ به‌دوای داهات و سواری کرد ، نا نا من پێژۆم ناوێ ، دوو جووت که‌وشم به‌سه‌ یه‌کیان بۆ خۆم ئه‌وی تریش بۆ هه‌ناو ، به‌ هه‌ر دووکمان سه‌یوانێکمان بده‌یه‌ به‌سمانه‌ ، خوایه‌ ده‌زانم تازه دایکمان نانێریه‌وه‌ به‌س ئاگات لێ بێت ، وڵام مه‌ده‌وه‌ جا خۆت بچۆ پاره‌ په‌یدا بکه‌ و ئه‌و شتانه‌ی پێ بکڕه‌ ، خۆت باشتر ده‌زانی که‌ من نیوڕۆیان له‌ قوتابخانه‌م ، شه‌وانه‌ وانه‌که‌م ده‌خوێنم و ڕۆژانه‌ هه‌ر به‌یانی زوو ده‌چم که‌وشی خه‌ڵک بۆیاخ ده‌که‌م ، هه‌ر چییه‌ ئه‌مڕۆ نه‌چووم بیرت چۆته‌وه‌ ، باوه‌ر ناکه‌م ئاخر هیچ شتێک له‌ تۆ شاراوه‌ نییه‌ و هیچ شتێک بیرت ناچێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌بینی ئه‌و پاره‌ی له‌ ئیش ده‌ستم ده‌که‌وێ ده‌یده‌م به‌ زڕدایکم ده‌نا رامان ناگرێت له‌ ماڵێ ، ده‌ی خوایه‌ ناتوانم چیتر بنووسم ، ئاخر په‌ڕه‌کانی په‌ڕاوم ته‌واو ده‌بێ و دوایی په‌ڕاوێکی ترم پێ ناکڕێته‌وه‌ ، خۆشم ده‌وێی خوا گیان ئاگات له‌ دایکم بێت ) .
هه‌ڤاڵ واژینه‌که‌ی ده‌خوێنێته‌وه‌ ، مامۆستا په‌ڕاوه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێ و به‌ ئه‌سرین شه‌ڵاڵی ده‌کا ، ماچی ده‌کا و ده‌ڵێ : بژی هه‌ڤاڵ بژی کوڕه‌که‌م ، دوایین زه‌نگ راوه‌سته‌ کارم پێی .
ئێره‌ قوتابخانه‌ی هه‌ناوه‌ ، زه‌نگی یه‌که‌م ته‌واو بووه‌ ، مناڵه‌کان له‌ حه‌سارن ، زۆربه‌یان له‌ پێش دوکان راوه‌ستاون به‌ڵام هه‌ناو پاره‌ی پێ نییه‌ ، بیری دێته‌وه‌ هه‌ڤاڵ دوو بابۆڵه‌ی بۆ کردبوو که‌ یه‌کیانی نه‌خواردووه‌ ، له‌ قوژبنێک دائه‌نیشێ و به‌ هێمنی ده‌ست به‌ خواردن ده‌کا ، هه‌لی حه‌سانه‌وه‌ ته‌واو بووه‌ و ده‌بێ قوتابیه‌کان بچنه‌وه‌ سه‌ر پۆله‌کانیان ، زه‌نگی دووهه‌م پۆلی هه‌ناو رێنووسیان هه‌یه‌ ، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ناو نژوه‌ وه‌رگرێ ، مامۆستا ده‌ڵێ ده‌ی هه‌ناو ده‌ست پێبکه‌ ، هه‌ناو ده‌ڵێ هاوڕێیان بنووسن :
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌
( لای من هه‌نیسک رازاوه‌ترین شێعره‌ بۆ ده‌ربڕینی ئازار ، خوایه‌ گیان سپاس بۆ تۆ که‌ هه‌نیسکت دامێ تا هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانی پێ له‌ناو به‌م ، بیرم نایه‌ له‌ کام کتێبه‌دا ئه‌م رسته‌م خوێندۆته‌وه‌ که‌ نووسه‌ر ده‌ڵێ : له‌ سه‌ره‌تادا وشه‌ هه‌بوو،وشه‌ لای خوا بوو،وشه‌ خوا بوو ، به‌ڵام ده‌زانم گه‌ر وشه‌ نه‌بێ هۆنراوه‌ش نابێ که‌واته‌ یه‌که‌مین شاعیر واته‌ هۆنه‌ری مێژوو تۆی خوایه‌ ، منیش زۆر خۆشم که‌ هۆنه‌ری هه‌نیسکم ) .
له‌ قوتابخانه‌ی هه‌ڤاڵ زه‌نگی دوایین لێدراوه‌ ، مامۆستا ده‌ستی هه‌ڤاڵ ده‌گرێ ، سواری ماشێنی ده‌کا و ده‌چن به‌ دوای هه‌ناودا ، ده‌یانباته‌ بازار و که‌وش ، په‌ڕاو ، پێنووس و سه‌یوانیان بۆ ده‌کڕێت ، هه‌ندێکیشیان پاره‌ ده‌داتێ ، بۆ یه‌که‌م جاره‌ هه‌ڤاڵ و هه‌ناو خۆشن .

منبع : خانووچکه‌ی شێعر


معادل برخی از کلمات داستان(واژین بۆ خوا)

به‌رامبه‌ری هه‌ندێک له‌ وشه‌کانی چیرۆکی(واژین بۆ خوا)‌

واژین : انسان

رژنه‌ی باران : باران شدید
مرۆڤ : انسان
شه‌قام : خیابان
رێکخه‌ر : ناظم
قوتابخانه‌ : مدرسه‌
کات ژمێر : ساعت
دوایین : ‌‌آخرین
په‌ڕاو : دفتر
پێنووس : قلم
راسته‌ : خط کش
که‌ره‌سته‌ : وسایل
سه‌یوان : چتر
چاوه‌ڕێ : منتظر
هه‌نیسک : گریه‌
وانه‌ : درس
کێشه‌ : مشکل
راخه‌ر : رختخواب و ...
پاره‌ : پول
هه‌ندێک : اندکی
مامۆستا : معلم
خوله‌ک : دقیقه‌
لێنووس : دفتر
ببووره‌ : ببخش
بیر : فکر
ده‌دوێم: حرف میزنم
هاوڕێ : دوست
دراوسێ : همسایه‌
گچکه‌ : کوچک
وڵام : جواب
بۆیاخ : واکس
ئیش : کار
ئه‌سرین : اشک
قوژبن : گوشه‌، کنار
هێمن : آرام
هه‌لی‌حه‌سانه‌وه‌:زنگ‌تفریح
پۆل : کلاس
رێنووس ، نژوه‌: املا
بڕیار بوو : قرار بود
رازاوه‌ : آراسته‌
رسته‌ : جمله‌
سه‌ره‌تا : آغاز
وشه‌ : کلمه
هۆنراوه‌ : شعر
که‌واته‌ : پس
واته‌ : یا همان
هۆنه‌ر : شاعر
مێژوو : تاریخ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 08:25 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها