بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
جدید ژیاننامه ی خوێنه ره به ڕێزو ناوداره کانی قورئانی پیرۆزه وه


ژیاننامه ی خوێنه ره به ڕێزو ناوداره کانی قورئانی پیرۆز
عبدالباسط محمد عبدالصمد

کێ له ئێمه به ده نگى ( عبدالباسط ) ئاشنانيه و نرخى نازانێ ... ؟
ئه و به و ده نگه پاک و زوڵاڵه که ى زه وى قورئان پرژين کردوه ....
ناوازه به بێ پيا هه ڵدان .... به هێزه به بێ هه ڵچون .... کاريگه ره به بێ نواندن .... قوتابخانه يه کى که م وێنه يه ... که زۆرێک له قورئان خوێنانى دواى خۆى لێوه ى فێربون .

مامۆستا عبدالباسط له دايک بووى شارى ( ئه رمه نت ) ى پارێزگاى ( قنا ) يه له 1/1/1927 ز دا .
له ته مه نى 7 ساڵى يه وه توانى له به رکردنى زۆر بووه و باش قورئانى خوێندوه ته وه ، هه ر بۆيه پێش گه يشتنه ته مه نى 10 ساڵى هه موو هه موو قورئان له به ر ده کات وه له به ر ئه وه ى باوکى له زانايانى ئاينى شارى ( قه نا ) بوو گرنگيه کى تايبه تى پێدا به هۆى ئه و باش خوێندنه وه و ده نگ خۆشيه ى که هه يبوو ئه وه بوو نارديه ( په يمانگاى ئاينى ) له شارى ئه رمه نت له وێ جۆره کانى خوێندنه وه و زانسته کانى قورئان فێر بوو وه جێگاى سه رنج و گرنگى پێدانى مامۆستاکه ى زاناى ئه زهه رى ( محمد سليم حه ماده ) که له گه ڵ خۆى دا ده يبرده ئاهه نگ و بۆنه ئاينيه کان هه ر بۆيه عبدالباسط بووه که سێکى به ناوبانگ له کاتێکدا ته مه نى له 15 ساڵ تێپه ڕى نه ده کرد تاواى لێهات به ته نها بانگ ده کرا بۆ بۆنه و ئاهه نگه کان .

له ساڵى 1951 ز دا ( شێخ الضباع ) داوايلێکرد که ببێته قورئان خوێن له ڕاديو ، به ڵام عبدالباسط له سه ره تا ئه مه ى ره ت کرده وه م الضباع ئه ندامى ليژنه ى هه ڵسه نگاندنى ده نگ و تاقى کردنه وه ى خوێنان بوو له ڕاديۆ ، به ڵام دواتر ڕازى بوو .
مامۆستا عبدالباسط له ته مه نى لاوى دا ژيانى هاوسه رى پێک هێناوه ، وه له ساڵى 1952 ز دا له گه ڵ ئه ندامانى خێزانه که ى شارى ئه رمه نتى بن جێ هێشتووه چووه ته قاهيره و له وێ نيشته جێ بووه .

دواى ده ست به کاربوون له ڕاديۆى قاهيره تا ساڵى 1981 ز له مزگه وتى ( ئيمامى شافعى ) دامه زرا پاشان گوازرايه وه بۆ مزگه وتى ( ئيمان حسێن ) وه زۆرێک له ئاهه نگه قورئانيه کانى زيندوو ده کرده وه له مزگه وته کانى قاهيره و سيده زه ينه ب و السبطان ابو على و مزگه وتى ( الرفاعى ) .

ساڵى 1952 ز چووه بۆ فه ڕه نسا بۆ زيندوو کردنه وه ى شه وانى ڕه مه زان له مه رکه زى ئيسلامى .

شا محمدى پێنجه م پاشاى مغريب که هاوڕێيه تى و په يوه نيه کى توندو تۆڵى هه بوو له گه ڵ عبدالباسط داواى لێکرد که له مه غريب نيشته جێ ببێت به ڵام ئه م ره تى کردۆته وه وتى که ناتوانم وڵات و هاوڵاتيانى خۆم به جێ بهێڵم مامۆستا عبدالباسط دوو که س کاريان تێکردووه :

1ـ مامۆستا محمد رفعت .

2ـ مامۆستا موصطفى ابراهيم قورئان خوێنى کۆشکى شاهانه .

ئێستا 2 کورى مامۆستا ڕۆژانى هه ينى له مزگه وتى ( محمود ) سوره تى ( الکهف ) ده خوێنه وه ، سه ڕه ڕاى قورئانى به يانيانيان له هه مان مزگه وت له مانگى ره مه زاندا .

کاتى خه وتنى مامۆستا له دواى نيوه ى شه وه وه ده ستى پێ ده کرد ، هه رچه نده خه وه که ى پچڕ پچڕ بووه وه تا نوێژى به يانى ده مايه وه پاشان ده خه وته وه تا سه عات 9 وه 2 سه عات پێش نيوه ڕوان ده خه وت .

ئه و ووڵاتانه ى که سه ردانى کردووه و قورئانى تۆمارکردووه تياياندا :

ساڵى 1951 ز سه ردانى سعوديه ى کرد بۆ ئه نجام دانى حه ج وه دواى چه ند سه ردانێکى له دوايه ک له سه ر داواى وه زاراتى ڕاگه ياندنى سعوديه خه تمى قورئانى تۆمارکرد .

سه ردانه کانى بۆ وڵاته عه ره بيه کانى وه ک سوريا و لوبنان و جه زائر و کويت هه ندێکى له لايه ن وه زاره تى ئه وقافه وه بۆ زيندوو ڕاگرتنى مانگى ڕه مه زان هه ندێکى له ڕێگه ى بانگهێشتى تايبه تيه وه بووه .

له سه ر بانگهێشتنى مه رکه زى ئيسلامى له ( جوهانسبێرگ ) دوو جار سه ردانى باشوورى ئه فريقياى کردووه و زياتر له 2 مانگ له وێ ماوه ته وه .

وه هه روه ها سه ردانى پاکستان و ئه نده نوسياو بۆرما و ماليزيا و بريتوريا و ئۆگه ندا و سه نغال و نێجيرياى کردووه ( به شدارى کردن له کردنه وه ى هه ندێک له کۆنگره ئاينيه کان ) .

وێراى سه ردانه زۆره کانى بۆ ئه مريکا .

يه که م سه ردانى له ساڵى 1967 ز له سه ر داواى من رکه زى ئيسلامى له واشنتن که تيايدا زياتر له 14 ويلايه تى ئه مريکى کرد .

هه روه ک سه ردانى هه ندێک له وڵاتانى ئه وروپى کردووه وه ک فرنسا و ئيسپانيا و بريتانيا .

مامۆستا به درێژايى ژيانى گيرۆده ى نه خۆشى ( لاوازى جگه ر بووه ) به ڵام ئه مه مه ترسى بۆ ژيانى دروست نه کردبوو .

له 30/11/1998 ز له ته مه نى 61ساڵيدا کۆچى دوايى کرد .

خه ڵاتى ڕێزلێنان :

1ـ سه روک ( صبرى العسلى ) ساڵى 1956 سوريا.

2ـ سه روک ( سامى الصالح ) لوبنان .

3ـ حوکمه تى سه نغال .

4ـ مصر بڕوانامه ى ڕێز لێنان له لايه ن وه زاره تى ڕاگه ياندن له ساڵى 1938 ز .

ئه و تۆ مارکراوه قورئانيانه ى که تۆمارى کردوون بۆ ڕاديۆ عه ره بى يه کان :

خه تمى قورئان بۆ که ناڵه کانى / مصر ، سعوديه ، کويت و مغريب .

منبع: ڕێگای ڕاستی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 11-03-2010 در ساعت 11:35 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

محمد صديق المنشاوي


کورى صديق مه نشاويه قورئان خوينه ، ساڵي (1920 ز) له پاريزگاى (سوهاج) له مصر له ناو خێزانێکى قورئان په روه ردا هاتۆته دونياوه و گه شه ى کردووه ، باوکى قورئان خوێن و مامۆستاى تجويد بووه ، مه نشاوى له ته مه نى هه شت ساڵى هه موو قورئانى له به ر کردووه ، شێخ احمدى سيدى مامى له گه ڵ خۆى بردوويه تى بۆ فێربوونى جۆره کانى خوێندنه وه و زانسته کانى قورئان ، له ته مه نى دوانزه ساڵييه وه ده ستى کردوه به قورئان خوێندنى شه وانه به هاوه ڵى مامۆستاکه ى تا ته مه نى ده گاته پانزده ساڵ ، دواى ئه وه ى ناوبانگى بڵاوبوويه وه زياتر متمانه ى به خۆى په يدا کردو کاريگه رى گه وره ى هه بوو له سه ر گه شته که ى له گه ڵ قورئاندا . ناوبانگى جوان خوێندنه وه و ده نگه خۆشه که ى بووه باسى باوى ناو خه ڵک له مصر ، کاتێک به ر پرسانى ڕاديۆ ئه م هه واڵه يان بيست داوايان لێ کرد که تاقيکردنه وه ئه نجام بدات و وه ک قورئان خوێن له راديۆ دابمه زرێت ، به ڵام مه نشاوى ئه مه ى ڕه ت کرده وه و وتى نامه وێت ببمه خوێنه رى قورئان له راديۆ ، وه پێوستم به ناوبانگه که ى نى يه ... هه ر بۆ يه به ڕێوه به رى ڕاديۆ بڕيارى دا که راديۆ برواته ئه و شوێنه که مه نشاوى له ئاهه نگێکى ڕه مه زانى دا بوو له گوندى (اسنا) . هه رچه نده بۆ جارى دووه ميش داواى به رپرسانى ڕاگه ياندنى ڕه ت کرده وه به ڵام له کۆتايى دا به هۆى داواى به رده واميانه وه مه نشاوى ڕۆيشت بۆ باره گاى ڕاديو ، تا کۆچى دوايى کرد وه ک قورئان خوێن له وێ مايه وه .

هه ر به و هۆيه شه وه هه ندێک کاسێتى بۆ ڕاديۆ کانى سورياو له نده ن تۆمارکرد .

له ساڵى ( 1938 ز ) ژيانى هاوسه رى يه که مى پێک هێناوه و بووه ته باوکى چوار منداڵ دواى ته مه نى چل ساڵى هاوسه رى دووهه مى‌هێناوه و نؤ منداڵى لێبووه . سه رکه وتنى مه نشاوى له قورئان خوێند ندا توشى گێچه ڵى زۆرى کردووه تا کار گه يشتۆته ئه وه ى هه وڵى ژه هر ده رخواردکردنى بدرێت .

مه نشاوى زۆر ساده و خۆبه که م زان بووه ، زۆر جار عه مامه که ى لابردووه و به به رگێکى سپى يه وه له به ر ده رگاى ماڵه که ى دانيشتوه زۆر که س وايان زانيوه ده رگه وانه .

به رده وام په يوه ندى به هاوشاريه کانيه وه هه بووه و هه ژارانى خۆ ش ويستووه .

مه نشاوى له ساڵى ( 1966 ز ) توشى فراوانبوونى لوله خوێنه کانى بۆرى خواردن هات ،هه ر بۆيه پزيشکه کان داوايان لێکرد که خۆى ماندوو نه کات به ڵام مامۆستا سور بوو له سه ر قورئان خوێندن به ده نگى به رز ، ته نانه ت ئه و رۆژه ى که کۆ چى دوايى کرد قورئانى خوێند ، ئه وه بوو له 20 /6 / 1969 گيانى سپارد .

مه نشاوى دواى ئه وه ش که بوو به قورئان خوێنێکى به ناوبانگ ( هه روه ک باوکى په روه رده ى کردبوو ) داواى پاداشتى له هيچ که س نه ده کرد ، وه چاوى له و بڕه پاره يه نه بوو که بۆى دائه نرا 0

وه زاره تى ئه وقاف له مزگه وتى ( الزمالک ) دايمه زراند ، وه له وێ مايه وه وه ک خوێنه رى سوره تى ( الکهف ) تا کۆچى دوايى کرد .

ئه و کاسێتانه ى مه نشاوى به ته جويده وه بۆ ڕاديۆى تۆمار کردبوون ، له ساڵى 1980 ز به هۆى که مترخه مى به رپرسانى ڕاديۆوه به رنامه ى تريان له سه ر تۆمار کران .

مه نشاوى به بێ جياوازى گوێى له ده نگى قورئان خوێنانى هاوچه رخى خۆى ئه گرت و ( محمد رفعت ) ى قورئان خوێنى زۆر خۆش ده وىست و هۆگرى ده نگ و خوێندنه وه که ى بوو .

له يه که م گه شتيدا بۆ ده ره وه ى وڵات به هاوه ڵى مامۆستاى قورئان خوێن ( عبدالباسط محمد عبدالصمد ) له کاتى قورئان خوێندندا گريا به هۆى ئه و پێشوازيه ناوازاه گوێگرتنه ى گه لى ئه نده نوسيا له قورئان و به پيرۆز راگرتنى په يامى خوا .

ئه و خاڵانه ى به ده ستى هێناون :

1ـ سه روکى ئه نده نوسى ( احمد سوکارتو ) خه ڵاتى ڕێزلێنانى پێ به خشى .

2ـ له سوريا خه ڵاتى ڕێزلێنانى پله دووى پێ به خشرا .

( له مصر هيچ خه ڵاتێکى ڕێزلێنانى پێ نه به خشراوه )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




محمود خليل الحصر ى


خزمه تگوزارى راسته قينه ى قورئان ... قوتابخانه يه کى ناوازه له قورئان خويندنه وه ، وه يه که مين که س بووه له ڕاديۆ قورئانى خوێندوه ، وه ته نها قورئان خوێنه که له ( کۆ شکى سپى ) ئه مريکى قورئانى خوێندۆته وه .

ساڵى 1917 ز له گوندى ( شبرا النمله ) له پارێزگاى ( الغربيه ) له دايک بووه له ته مه نى 4 داڵيدا ده ستى کردووه به خوێندن ، وه له ته مه نى 8 ساڵيدا هه موو قورئانى له به ر کردووه ، به هۆى که مى ته مه نيه وه نه يتوانيوه له په يمانگاى ئاينيه کاندا بخوێنێ ، هه ر بۆ يه له گه ڵ مامۆستاکه يدا ماوه ته وه و فێرى تجويد بووه ، وه له مزگه وتى گونده که ياندا ڕۆژانه له دواى بانگى عه سر قورئانى خوێندۆته وه ئه مه ش ده روازه يه ک بوو که به هۆيه وه زياتر ناسرا ، له ته مه نى 12 ساڵيدا په يوه ندى کردووه به په يمانگاى ئاينى يه وه له شارى ( طنطا ) و به رده وام بووه له خوێندن تا قۆناغى دواناوه ندى پاشان وازى له خوێندن هێناوه بۆ ئه وه ى جۆره کانى جوان خوێندنه وه ى قورئان فێربێت .

له گونده که ى مايه وه تا ئه وه بوو له ساڵى 1944 ز په يوه ندى کرد به ڕاديۆوه .

له ساڵى 1948 ز به بانگبێژ دامه زرا له مزگه وتى ( سيد حمزه ) له شارى ( طنطا ) به ڵام داواى کرد به قورئان خوێنى سوره تى ڕۆژى هه ينى دابمه زرێت و داواکه ى په سه ند کرا .

دواتر له 10/10/1948 ز به فه رمانى وه زاره تى ئه و قاف ئه رکى سه رپه رشتى هونه رى بنکه کانى قورئان خوێندنى پارێزگاى ( الغربيه ) ى پێ سپێردرا .

له ساڵى 1949 ز له مزگه وتى ( سيد احمد البدوى ) له شارى ( طنطا ) وه ک قورئان خوێن ده ستبه کاربوو تا ساڵى 1955 ز دواتر گوازرايه وه بۆ مزگه وتى ( امام حسن ) له قاهيره .

له ساڵى 1960 ز کرا به سه ر په رشتيارى هه موو بنکه کانى قورئان خوێندن له مصر ، دواتر به ڕاوێژکارى کاروبارى قورئان له وه زاره تى ئه وقاف له ساڵى 1963 ز ، پاشان له هه مان ساڵدا کرا به سه رۆکى ليژنه ى ڕاستکردنه وه ى قورئان و پێداچوونه وه ى له ( ئه زهه ر ) وه بوو به پسپۆڕى هونه رى بۆ زانسته کانى قورئان و سوننه له ساڵى 1976 ز دا .

محمود الحصرى يه که م که س بوو که له ساڵى 1960 ز دا قورئانى به ده نگه وه خوێنده وه له ڕادێۆ ، ئه مه ش له به ر ئه وه ى که سێکى دوربين بووه له جۆرێک له و بابه تانه ى په يوه ندى به بيروباوه ڕه وه هه بووه ، وه هه ستى به مه ترسى هه وڵى که نيسه کردوه له به مه سيحى کردن و هه ڵگێرانه وه ى قورئاندا بۆيه قورئانى له سه ر کاسێت تۆمار کرد .

دواى ئه م تۆمارکردنه ( جمال عبدالناصر ) خه ڵاتى ڕێزلێنانى له بوارى زانست و هونه ردا پێ به خشى له ساڵى 1967 ز هه روه ک له لايه ک زۆرێک له سه رۆ کى وڵاتانى عه ره بى و ئيسلاميه وه ده ستخۆشى ئاراسته کرا .

مامۆستاى قورئان خوێن خۆى ژماره يه ک کتێبى داناوه سه باره ت به خوێندنه وه ى جياوازه کانى قورئان ، وه هه ر خۆيشى ئه م کتێبانه ى به چاپ ئه گه ياند و به خۆ ڕايى بڵاوى ئه کرده وه .

له ساڵى 1938 ز ژيانى هاوسه رى پێک هێناوه ، به هۆى گه شته زۆره کانى مامۆستاوه هاوسه ره که ى ڕۆڵێکى گه وره ى بينيوه له په روه رده کردنى مناڵه کانيدا .

مامۆستا حوصه رى گرنگى زۆرى ئه دا به وه ى که منداڵه کانى قورئان له به ر بکه ن ، هه ر بۆ يه هه موويان قورئانيان له به ر کردووه .

وه له ساڵى 1980 ز دواى گه ڕانه وه ى له گه شته که ى سعوديه نه خۆشيه که ى په ره ى سه ندو به و هۆيه وه دواى ئه نجامدانى نوێژى خه وتنان گيانى سپارد .

هه ر له و ساڵه دا که کۆچى دوايي کرد مامۆستا خۆى سه رپه رشتى ته واو بوونى بيناى په يمانگاى ئاينى گونده که ى ئه کرد ، وه هه وڵى دا دروست کردنى مزگه وتى گونده که ى ومزگه وتێکى تر که بۆ له به ر کردنى قورئان بنيات ده نرا ته واو بکات .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



سعد الغامدى



ناوى سعد الغامدييه ، ساڵى 1967 ز له شارى ( الدمام ) ى وڵاتى سعودى يه له دايک بووه .

ژيانى هاوسه رى پێکهێناوه و سێ منداڵى هه يه به ناوى مجاهد ، سلمان ، عبدالعزيز .

هه موو قۆناغه کانى خوێندنى له شارى ( دمام ) ته واو کردووه و هه ر له ڕۆژانى خوێندنيدا به شدارى چالاکيه کانى لاوانى کردوه وه ک خوله کانى هاوينه يي و ئه ڵقه ى له به ر کردنى قورئانى پيرۆز ، وه به رده وام سه ردانى ئه و ده زگايانه ى کردوه که گرنگيان داوه به په ره پێدانى تواناى قورئان خوێندن و سرود وتن .

غامدى له سه ره تادا ڕێگه ى سرودبێژى تۆمار کردوه که ديارترينيان ( ملکنا هذه الدنيا قرونا ) له گه ڵ ( غربا ) .

هه ر له ڕۆژانى چونه زانکۆوه ، سوربوه له سه ر پێداچونه وه ى قورئان و له ساڵى 1990 ز دا هه موو قورئانى له به ر کردووه ، هه ر له و کاته شه وه مامۆستا وه ک قورئان خوێنێکى ده نگ خۆش ناسرا ، ئه وه بوو له ساڵى 1991 ز بۆ يه که م جار پێش نوێژيى کرد له نوێژى ته راويحدا .

يه که م بڵاو کراوه ى هه ردوو سوره تى ( الاحزاب و الزمر ) ى له خۆ گرتووه .

غامدى له مزگه وته جياوازه کانى جيهاندا پێش نوێژى کردووه وه کو مزگه وته کانى نه مساو ئه مريکاو بريتانيا ، هه روه ک بانگهێشتکراوه بۆ پێشنوێژيکردن له به حره ين و کوه يت .

مامۆستا له هۆگرانى ده نگى مامۆستا محمد صديق المنشاوى و مروان القادرى يه ، وه ک ده ڵێ : هيچ قورئان خوێندنه وه يه ک وه ک خوێندنه وه که ى منشاوى نه چۆته دڵمه وه ، به تايبه ت خوێندنه وه که ى له کۆتايى سوره تى ( الحشر ) دا .

مامۆستا ئێستا ئيمامى مزگه وتى ( يوسف بن احمد کامل ) ه له شارى دمام .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #5  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مشارى بن راشد العفاسى


گومانى تێدا نيه که مامۆستا قورئان خوێن مشارى له ناو موسوڵماناندا جه ماوه رێکى تايبه تى هه يه به هۆى ئه و ده نگه خۆش و هێمنه ى که خواى گه وره پێى به خشيوه ، له هه مان کاتدا ملکه چى و هه ستى ناوازه ى له ئاست ئايه ته کاندا واى کردووه که خه ڵکانێکى زۆر به په رۆشه وه چاوه ڕواني به رهه مه کانى بن .

مامۆستا له دايکبووى 5/9/1976 ز له کويت .

خێزانداره و دوو کچى هه يه ، به باوکى نورا ناسراوه .

له زانکۆى ئيسلامى مه دينه ( کۆليژى قورئانى پيرۆزو لێکۆڵينه وه ى ئيسلامى ) خوێندووه ئێستا پسپۆڕه له ته فسيرو 10 شێوازه که ى خوێندنه وه .

له ته مه نى 20 ساڵيه وه ده ستى کردووه به تۆمارکردنى سوره ته کانى قورئان به ده نگى خۆ ى ، يه که م جار سوره ته کانى ( غافر ـ فصلت ـ الشورى ) وه ... به م شێوه به رده وام بوو تا له ماوه ى 10 ساڵى ڕابردوودا ئه م تۆ مار کراوانه ى بڵاوکرد‌ه وه

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #6  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



عبدالرحمن السديس


ئه و له فێرخوازانى زانست ، قورئان خوێنانى به توانا ، وتاربێژانى کارامه ، زمان پاراوانى لێهاتوو ، پێشه نگه .

ناسراوه به پێداگر له سه ر بانگه واز بۆ بيروباوه ڕه که ى و ڕێنمايي کردن له پێناوى خوادا .

له ديارترين ئه دگاره ڕ‌ه وشتى يه کانى / خۆبه که م زانينى ، زوهد و سنگ فراوانى يه .

مامۆستا ( عبدالرحمن السديس ) ئيمامى حه ره مى مه ککه ى پيرۆز ناوى ( ابو عبدالعزيز عبدالرحمن بن محمد بن عبدالله ) يه و نازناوى ( السديس ) ه .

له شارى رياض ساڵى 1963 ز له پارێزگاى ( البکيريه ) له ناوچه ى ( القصيم ) له دايک بوه . دواى په يوه ندى کردنى به کۆمه ڵ له به رکردنى قورئانى پيرۆز له رياض له ته مه نى 12 ساڵيدا قورئانى له به رکردووه .

مامۆستا هه ر له رياض گه وره بووه خوێندنى قۆناغى سه ره تايى له قوتابخانه ى ( المثنى بن حارث ) ته واو کردووه ، پاشان په يوه ندى کردووه به ( په يمانگاى رياضى زانستى ) ه وه و ساڵى 1979 ز به پله ى ( باڵا ) ده رچوه و دواتر په يوه ندى کردووه به( کۆليژى شه ريعه) وه له‌رياض وه ساڵى 1983 ز خوێندنى زانکۆى ته واو کردووه . سه رقاڵى بونى به کارى زانکۆ وه :

کراوه به ( عميد ) له کۆليژى شه ريعه ، دواى ده رچوونى له به شى ( اصول الفقه ) وه به پله ى ( باڵا ) ئه م قوناغه ى تێپه راندووه .

وه ک پێشه وه و وتار خوێن کارى کردووه له ژماره يه ک له مزگه وته کانى شارى رياض .

شان به شانى خوێندنى زانستى له زانکۆ ، له سه رده ستى ژماره يه ک له مامۆستايانى مزگه وت وانه فێربوه و سودى لێ وه رگرتوون .

وه ک مامۆستاکارى کردووه له ( معهد امام الدعوه العلميه ) .

له 1984 ز وه ک پێشه واو وتارخوێنى مزگه وتى ( الحرام ) ده ست به کاربووه .

له 1988 ز پله ى ماسته رى به ده ست هێناوه به پله ى ( باڵا ) له کۆليژى شه ريعه ى زانکۆى ( الامام محمد بن سعود الاسلاميه ) به شى ( اصول فقه ) ، نامه که ى به ناونيشانى ( المسائل الاصوليه التعلقه بالادله الشرعيه التى خالف فيها ابن قدامه الغزالي ) بوو .

دواتر کرا به مامۆستاى ( محاضر ) له به شى قضاء له کۆليژى شه ريعه ى زانکۆى ( ام القرى ) له مه ککه .

له کۆليژى شه ريعه ى زانکۆى ( ام القرى ) به پله ى ( باڵا ) دکتۆراى به ده ست هێناوه ئه ويش له ساڵى 1995 ز نامه که ى به ناونيشانى ( الواضح فى الاصول الفقه لابى الوفاء بن عقيل الحنبلى : دراسه و تحقيق ) بوو .

دواتر وه ک مامۆستاى ياريده ده ر له کۆليژى شه ريعه ي زانکۆى ( ام القرى ) دامه زراوه .

هاوکات له گه ڵ کاره کانيدا ئه رکى ئيمام و وتارخوێنى و وانه وتنه وه ى له ئه ستۆ گرتووه له ( المسجد الحرام ) ، کاته کانى وانه وتنه وه شى دواي کردن له فتوادا .

گه شتى بانگخوازيى زۆرى ئه نجام داوه له ناوه و ده ره وه سعوديه دا ، که زۆرێک له وڵاته عه ره بى و بيانى يه کانى گرتۆته وه . به شدارى له ژماره يه ک له ديدارو کۆنگره و کردنه وه ى مزگه وت و مه ڵبه ندى ئيسلاميدا کردوه .

پله ى ئه ندامێتى هه يه له ژماره يهک له ده زگاو دامه زراوه زانستى و بانگخوازى و خێرخوازيه کاندا .

شێخ عبدالعزيز بن باز ( ره حمه تى خواى لێ بێ ) هه ڵيبژاردووه بۆ ئه ندامێتى ده سته ى شه رعى ده زگاى فرياکه وتنى ئيسلامى .

به شدارى هه ندێ له کاره کانى ڕاگه ياندنى کردووه له ڕيگه ى وتارو بابه تى جۆراوجۆره وه .

سه ره راوى به شدار بوون له چالاکى بانگخوازيدا له ڕێگه ى به شداربون له کۆنگره دا له ناوه وه و ده ره وه ى وڵات .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #7  
قدیمی 11-03-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


علي عبدالرحمن الحذيفي
ناوى علي عبدالرحمن احمد حوزه يفى يه .

له دايک بوى ساڵى 1947 ز له گوندى ( القرن المستقيم ) له سعوديه .

له خێزانێکى ئاين په روه ردا چاوى به دنيا هه ڵهێناوه ، باوکى ئيمام و وتار خوێنى سوپا بووه له سوپاى سعوديه دا .

سه ره تاى خوێندنه وه ى لاى مامۆستايانى گونده که ى ده ست پێ کردووه ، قورئانى خه تم کردووه و به شێکى لێ له به ر کردووه ، هه روه ها زانسته شه رعيه جۆراوخۆره کانى خوێندووه .

له ساڵى 1962 ز په يوه ندىکردووه به قوتابخانه ى ( سه له فى ئه هلى ) يه وه له به لجه رشى و ، پاشان له ساڵى 1963 ز له په يمانگاى زانستى خوێندويه تى ساڵى 1968 ز بڕوانامه ى به ده ست هێناوه ، به م شێوه يه قۆناغى ئاماده يى ته واو کردووه دواتر درێژه ى به خوێندنى زانکۆ داوه له کۆليژى شه ريعه له رياض ساڵى 1968 ز و له 1972 ز خوێندنى ته واو کردووه وه ک مامۆستا له ( په يمانگاى زانستى ) له به لجه رشى وانه کانى ته فسير و نحو و صرف و خۆشنوسى وتۆته وه ، سه ره ڕاى کارى پێشه وايى و وتارخوێنى له مزگه وتى به لجه رشى .

له زانکۆى ئه زهه ر ساڵى 1975 ز پله ى ماسته رى به ده ست هێناوه ، وه هه ر له وێ پله ى دکتۆراشى به ده ست هێناوه له به شى ( فقه ) لقى ( سياسه تى شه رعى ) ، ناونيشانى نامه ى دکتۆراکه شى بريتى بوو له ( طرائق الحکم المختلف فى الشريعه الاسلاميه دراسه مقارنه بين المذاهب الاسلاميه ) .

له ساڵى 1977 ز ه وه له زا نکۆى ئيسلامى کارى کردووه ، وانه کانى يه کتاپه رستى و فقهى وتۆته وه له کۆليژى شه ريعه و کۆليژه کانى فه رمووده و بانگه واز وه هه روه ها وانه ى مه زهه بيه کان بۆ خوێندنى باڵا و وانه ى جۆره کانى خوێندنه وه ى قورئانى له کۆ ليژى قورئانى پيرۆز وتوه ته وه .

هاوکات له گه ڵ کارى زانکۆ دا ، ئه رکى پێش نوێژ و وتار خوێنى مزگه وتى پێغه مبه ر دامه زراوه له ساڵى 1979 ز ى ، دواتر گوێزراوه ته وه بۆ مزگه وتى ( حه رام ) له ساڵى 1981 ز دا پاش جارێکى تر کراوه ته وه به نوێژخوێن و وتار خوێنى مزگه وتى پێغه مبه ر له ساڵى 1982 ز دا و به رده وام بوه تا ساڵى 1997 ز .

له چه ند ليژنه ودامه زراوه يه کى زانستى دا به شدارى هه يه له وانه ش :

1ـ سه رۆکى ليژنه ى زانستى بۆ پێداچونه وه ى په ڕاوى پيرۆز له مه دينه .

2ـ ئه ندامى ليژنه ى سه رپه رشتى تۆمارکردنى خوێندنه وه يه کدا کردوه له ناوه وه و ده ره وه ى ووڵات .

3ـ ئه ندامى ده سته ى باڵاى ده زگاى شافه هد بۆ چاپکردنى په ڕاوى پيرۆز.

هه روه ک به شدارى له چه ند کۆڕو کۆبونه وه يه کدا کردوه له ناوه وه و ده ره وه ى وڵات .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #8  
قدیمی 11-04-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


احمد العجمى

ناوى احمد کوڕى علي کورى محمد آل سليمان عجمى يه ، له دايکبوى ساڵى 1968 ى زاينى يه له وڵاتى سعوديه .
مامۆستا له ناوخێزانێکى چاکه کارو پارێزگاردا گه شه ى کردوه ، باوکى پێشنوێژو وتارخوێن بوه له ( الجامع الکبير ) ، وه هه وڵى داوه به چاکترين شێوه منداڵه کانى په روه رده بکات و قورئانيان پێ له به ر بکات .

هه ر له قۆناغى ناوه نديه وه و له ته مه نى 17 ساڵى دا مامۆستا عجمى له پێش نوءژى و خوێندنه وه ى قورئانى پيرۆزدا ئه ستێره ى ده روشاوه ته وه . يه که مين مزگه وت که نوێژى تيادا کردووه مزگه وتى ( العز بن عبدالسلام ) بوه ، دواى دوو ساڵ وه ک پێش نوێژ له ( الجامع الکبير ) ده ست به کار بووه .

له يه که مين بڵاوکراوه کانى : کاسێتى سوره تى آل عمران ، دواتر بڵاوکراوه کانى دى .

مامۆستا عه جمى به هۆ ى ئه و ده نگه خۆ شه ى خواى گه وره پێيى به خشيوه تاڕاده يه ک رووى کردۆته جيهانى سرودو هۆنراوه ، هۆ نراوه ى ( خلاد ) ى تۆمارکردوه وه ک وه فايه ک بۆ هاوه ڵى کۆچکردووى ( عادل الوديک ) .

له و مامۆستا قورئان خوێنانه ى که عه جمى حه ز ئه کات گوێبيستيان بێت : مامۆستا على جابر ، خالد قحطانى ، سعد الغامدى ، سعود الشرم ، محمد صديق المنشاوى و حوصه رى .

مامۆستا له قورئان خوێنه به ناوبانگه کانى جيهانى ئيسلامى يه ، و له لايه ن چه ندين سه نته رو يانه و که ناڵى ئاسمانى يه وه بانگهێشت کراوه وه ک که ناڵى ابو ظبى .

تا ئێستاش مامۆستا به رده وامه له به خشينه کانى له م بواره دا .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #9  
قدیمی 11-04-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



محمد آيوب

مامۆستا له مه ککه ى پيرۆز له ساڵى 1953 ز له دايک بووه ، هه ر له وێش قۆناغه کانى خوێندنى بڕيوه ، له سه رده ستى شيخ خليل عبدالرحمن قورئانى پيرۆزى له به ر کردووه له ساڵى 1962 ز .
پاشان هه ردوو قۆناغى ناوندى و ئاماده يى له په يمانگاى زانستى مه دينه خوێندوه و ساڵى 1972 ز ته واو کردووه .

په يوه ندى کردوه به زانکۆى ئيسلاميه وه و ساڵى 1976 ز کۆليژى شه ريعه ى ته واو کردوه ، پاشان پسپۆرى له ته فسيرو زانسته کانى قورئاندا وه رگرتوه ، پله ى ماسته ر له کۆ ليژ ى قورئان به ده ست هێناوه ، وه بابه تى نامه که ى بريتى بوو له ( مرويات سعيد بن جبير فى تفسير من اول القران الى اخر سوره التوبه ) پاشان پله ى دکتۆراى له هه مان کۆليژ به ده ست هێناوه له ساڵى 1988 ز وه نامه ى دکتۆراکه ى بريتى بوو له (مرويات سعيد بن جبير فى تفسير مناول سوره يونس الى اخر القران ) .

دواى ده رچونى له زانکۆ کارى وانه بێژى له ئه ستۆ گرت له کۆ ليژى قورئام 1977ـ1978 ز ، وه بۆ ماوه ى 10 ساڵ تاقيکردنه وه کانى کۆليژى پێ سپێردرا .

هه روه ک دواى به ده ست هێنانى پله ى دکتۆرا کرا به ئه ندامى ده سته ى وانه وتنه وه له به شى تفسير ، تا کاتى ئاماده کردنى ئه م ژياننا مه يه له کارى خۆى به رده وامه .

سه ره ڕاى کارى له زانکۆ ئه ندامى ليژ نه ى زانستى يه ک له مزگه وته کانى مه دينه دا کردوه له ونه ش :

ـ پێش نوێژى ياريده ده ر له مزگه وتى پێغه مبه ر 1990 ز .

ـ پێش نوێژى له مزگه وتى قباء بۆ نوێژى ته راويح و شه ونوێژ .

ـ پێش نوێژی له مزگه وتى العنابيه .

ـ سه ره راى خوێندنى له قوتابخانه و زانکۆکانى ده وڵه تدا ، لاى ژماره يه ک له مامۆستايان و زانايانى ئايينى له مه دينه وانه ى خوێندوه له و وانانه :

زانسته شه رعيه کان ، ته فسيرو زانسته کانى فقه ، زانسته کانى فه رمووده ، آصول الفقه ....هتد .

ـ چه ند بڕوانامه يه کى به ده ست هێناوه له قورئان خوێندنه وه دا .

به شدارى ژماره يه ک کۆرو کۆبوونه وه ى هێناوه ى کردووه له وانه :

ـ کۆ نگره ى لاوان له شارى کامبيسى له به رازيل له گه ڵ نوێنه رى زانکۆى ئيسلامى .

ـ خولى فيربوونى زمانى عه ره بى له چه ند وڵاتێکى ئيسلامى .

ـ ثێش نوێژى ته راويح له مزگه وتى باکستان ، تورکيا ، سنگال ، ماليزيا ، له سه ر داواى زانکۆ ئيسلاميى .

مامۆستا محمد آيوب له قورئان خوێنه به ناو بانگه کانى سعوديه و جيهانى ئيسلامى يه ، که تۆمارکراوى قورائا نيى له ڕاديۆو ته له فزيونه کاندا هه يه .

( ده زگاى شافهد بۆ چاپکردنى قورئانى پيرۆز ) هه موو قورئانى بۆ تۆمارکردووه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 04:58 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها