بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 10-13-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هه ڵ سه نگاندی شیعری « هه ڵۆ » ی سواره له گه ڵ « عقاب »ی خانله ریدا.


هه ڵ سه نگاندی شیعری « هه ڵۆ » ی سواره له گه ڵ « عقاب »ی خانله ریدا.

به راورد كردن و هه ڵ سه نگاندی شیعری « هه ڵۆ » ی سواره له گه ڵ « عقاب »ی خانله ریدا.

پۆشکین شاعیری هه ره گه وره رووسی ده قێکی ئه ده بی له ژێرناوی « هه ڵۆ » داهه یه که هێند به مانا قووله که تا ئێستا وه رگێڕاوه ته سه ر زۆربه ی زمانه کانی جیهان و توانیویه خۆی وه ک ده قێکی به رزی جیهانی به دنیا بناسێنێت . دوو زمانی کوردی و فارسییش ئه م شیعره یان به خۆیانه وه دیووه له زمانی فارسیدا دوکتور په رویزی ناتلی خانله ری و له نێو کورده کان دا مامۆستا هه ژار و سواره و ئیلخانی زاده و چه ن که سێکی تریش خۆییان به هۆنینه نه وه یێک له م شیعره تاقی کردووه ته وه .وا دیاره که هه ر سێک له م شاعیرانه به راده یه کی زۆر بۆ هه مووان ناسراون پێویست به هێنانه وه ی بیوگرافی و ژیان نامه ییان ناکات .ته نیا ئه وه نه بێ که ئێمه له کوردستانی ئیراندا سواره ئیلخانی زاده به یه که م ین شاعیر نوێ ویژ ده زانین و به باوکی شیعری نوێ کوردی کوردستانی ئێران ناوی لێ ده به ین بۆیه لێره ش دا ، له م وتاره ده مانه وێ که له م شیعره دا که هه رسێ شاعیر له سه ر شیعر و چوارچیوه ی شیعری کون و کلاسیک دایاناوه نیشان ده ین که شیعره که ی سواره له چا وشیعره که ی هه ژار و خانله ری نوێتر وئازادتره .هه رچه ن که له نیو کورده کاندا هه ژار پێشتر له هه مووان رووی له به شیعر کردنی ئه م ده قه کرد و دواتر سوار به چاو لێکردنی شیعره که ی هه ژار به جۆرێکی تر ئه م شیعره دانا هه ر چه ن زۆربه ی شیعره که ی سواره له باری وشه کان و زه ریفی و ته شبیهه کانی هه ر هه مان وانه کانی هه ژارن به ڵام له چه ن شوێندا بۆ خۆی هه ندێک داهێنانی دارشتوه که له باری شیعره وه ئێگجار جوانن . هه ڵبه ت ئه وه ی لێره دا پێویسته باسی لێ بکه ین ئه وه یه که ئێمه نامانه وی دوو شیعری هه ژار وسواره پێکه وه به راورد که ین به ڵکوو مه بستمان به راورد کردنی شیعری خانله ری و سواره ییه ؛ باس کردن و ئاماژه به شیعره که ی هه ژاریش ته نیا له به ر ئه وه بوو که سواره له کاتی شیعره که دا چاوی له شیعره که هه ژار بووه و ئه و شیعره سه رچاوه و ئیلهام ده ری سواره بووه هه رچه ن هه ژاریش خوی کاتی نووسینی ئه م شیعره شیعره که ی خانله ری له به رده م دا بووه و به هوی شیعره فارسیه که وه ئه و شیعره ی کردووه به کوردی به ڵام ئه م چاولیگه رییه نابێته هۆی که م بایه خ کردنی شیعره که هه ژار و سواره چۆنکه ده بینین له ئه دبی ئه وڕوی جیهاندا وه رگێڕان له زمانێکه وه بۆ سه ر زمانێکی تر به شێکی گه وره له ئه دبیات ده گرێته وه و جگه له مه ش له نێو ه هه ر زمانێکدا ئیقتباس کردنی شیعرێک یان نووسراوه یێک زۆر باوه و پله ی ئیقتباس که ر ناهێنێته خواره وه و به ڵکو ئه گه ر توانیبێتی هه ندێک شت و بیر و وشه ی نوێ له ئاسه واره که ی دا به کار هێنابێت ئه وا جێگای ریز و پایبه رز بوونی ئه و شاعیره ییه و بۆ نموونه شیعره که ی سواره له و شیعرانه یه که ئیقتباسی له شیعری هه ژار ؛ به جۆریکی تره وه کردووه . ئێستاش له دوای ئه م کورته ئاماژه ده چێنه سه ر له هه مبه ر دانان و به راورد کردنی دوو شیعری خانه له ری و سواره به ڵام با له بیرمان نه چێ ئه وه ی ئه و ده قه ی له پێشدا خسته نێو چوار چێوه ی شیعره وه ره حمه تیی خانله ری بوو . که وابوو پێویسته زۆر رێزی ئه و کار و ئه و شاعیره بگرین و تا هه تایه چ کورد و چ فارسیش له باری ئه دب و شیعره و خۆیان به قه رزداری بزانن چۆن ئه گه ر ئه و نه بوایه نه فارس و نه کورد له وانه بوو که به م زووانه نه بنه خاوه نی ئه و شیعره به رزانه ی « هه ڵۆ » . ئه مه ش به راورد کردنه که مان.

1- یه که میین خاڵ شیواری ده س پێ کردن و سه ره تای شیعره که س : له شیعره فارسییه که دا خانله ری بێ ئه وه ی زه ینی خوێنه ر بو لای رۆژێکی تاڵ و نزیک له نه مان و مه رگ ئا ماده بکات راسته خۆ ده چێته سه ر شیعره که و ده س ده کات به ده رخستنی باره دۆخی ژیانی هه ڵوه که وه ک ئه وه ی وابێ که خوێنه ر یان بیسه ر پێشتر ئا گا و ئاماده بووه بۆ بیستنی مه رگ و نه مان وهه ڵویشی به جوانی ناسیوه ، شاعیر نه یویستووه زه ینی ئه و ئاماده بکات تا باشتر بتوانێ هه ستی نه مان وه مه رگ له مێشکدا هه ڵسه نگێنێت و له گه ڵ ژیانی خۆی دا به راوردی بکات شاعیر هه رله سه ره تا وه ده ڵێ :
گشت غمناک دل و جان عقاب
چو از او دور شد ایام شباب

دید کــش دور به انــجام رسید
آفتــابش به لب بام رسید ...


به ڵام سواره پێش له وه ی بچێته سه ر باسی هه ڵۆ و باره دوخ و ناوه ڕۆک و بیر و زه ینی هه ڵوه که و چه ند به یتێک له سه ر دوایین روژه تاڵه کانی روو له نه مانی گیان له به ران و شورشت ده هێنێته وه وو خوێنه ر ئاماده ده کات که بتوانێ بیرێک له زه ینی خۆیدا بۆ بیستنی دوایی پێ هاتنی ژیانی یه کێک له به هێز ترین و خاوه ن ناودارترین گیان له به ران هه ست بکات . ئه و تاڵییه به هه موو گیان و مێشکه وه بچێژێت . سواره ده ڵێ :

پـــــــاییزه دار و ده وه ن بێ به رگه
دڵ په شــووکاوی خه یاڵی مــه رگه

هه ر گه ڵایی که له دارێ ده وه رێ
نووسراویێکه به ناخـۆش خه وه ری

تــاو ه ناوی نیــیه وا مات و په شــیو
لــه شــی زامــاری ده کیـشیتـه نـشیو

روژپه ره ، سارده کزه ی بای زریان
کـاته بـو ژینـی لـه ده س چـو گریـان


هه ر بیسه ر یان خوێنه ریکی ئه م شیعره هه ر له سه ره تاوه ده که وێته یادی مه رگ و دڵی به خه یاڵی مه رگ پڕ له په ژاره و په شووکاوی ده بێت و گریان دای ده گرێت ، هاوردنی هه ندی وشه له چه شنی ، پاییز ، بێ به رگی ، دڵ په شووکاوی ، گه ڵا وه رین ، ناخۆش خه وری ، بێ تاوی هه تاو ، مات و په شیوی ، له شی زامار ، نشیو ، رۆژپه ڕ بای زریان و کزه که ی ، ژینی له ده س چوو ، گریان .. له باری ره وانییه وه کاری وا له سه ر خوێنه ری شیعره که ده که ن که به هه موو گیان و دڵ بیر له ژیان بکا ته وه و پر به دڵ حه ز به درێژه دان به م ژیانه بکا شاعیر هێنده به قوه ت و به هێز و غمگیناوی باسی دواین رۆژه کانی ژیانی کردووه که خوێنه ر ئه گه ر له و مرۆڤانه ش بیت که ته نانه ت هه موو ژیانیشی به سه ر شۆڕی و ژێره ده ستی و هه ژاریشه وه رابواردبێت هێشتا هه ر مه رگی پێ ناخۆشه و حه ز ده کات تا ده کرێ زۆرتر بژیت ، وه ک ده بینین بێ ئه وه ی ئاماژه به گیان له به رێک تایبه ت بکات راسته خۆ ده چێته سه رجۆری گشتی و هاو به ش له مه رگ ونه مان له سورشتدا ، پاییز وه ک کود وهێمای نه مان و داویی هاتن به خۆشی و ژیان و بوون بووته سه ره تای شیعره که ، واتا خوێنه ر هه رله هه مان سه ره تادا ده که وێته بیری نه مان ومه رگه و ه و بێ ئه وه ی وشیارانه خۆی بزانێ به جۆرێک دۆخی ده گوڕدرێت و هه ست به بایخ و گه وره یی وخۆشه ویست بوونی « ژیان » ده کات و رقی له « مه رگ » و نه مان و هه ڵ ده ستێ ، بویه ئه گه ر دواتر که له شوێنێکدا خوێنه ر ببینێت که گیاندارێک ته نانه ت با سۆکترین وبێ بایه خترین گیانداریش بێت ته قه لا بۆ ژیان ده دات و ده یهه وێ که خۆی له مردن رزگار بکات ئه مه خالیکی گرینگه له و بابه تانه و ئه تیک مورالانه ی که له سه رئه می مودرنیته دا هاتنه ئاراوه واتا بایخ به ژیانی ئه م جیهانه و دنییایی بوون ، نه وه ک هیوا و ئاوات و ئامانج به ژیانی ئه و دنیا و هیوادار بوون به رزگاری و سه رکه وتوویی له و دونیا و ده س شوردن له م ژیانه ههر ئه مه به لگهییکه بو ئه وهی که تی بگه ین شیعری سواره نویتره له هی خانله ری . )؛ هه ستی ئه و گیانداره به لاییه وه زور شیاو و مه نتقییه نه خوازه که ئه و گیانداره هه ڵۆ بێت که هه موو ژیان به شانازی و به رزی و شه ره ف و گه وره یی به سه ر بردووه جا ئێسته چۆن ده توانێ هینده سۆک و سانا چاو له و ژیانه بپۆشی بۆیه حه وڵ ده دات که خۆی له مردن ته نانه ت ئه گه ر بۆ ماوه ییکیش بووه ده رباز بکات .

2- ئه ژما ری به یته کانی شیعری ئه م دوو شاعیره نه ختێک سرنج راکێشه خانله ری له 81 دێڕ، یان به یتدا شیعره که ی داناوه به ڵام سواره له 46 به یتدا ئه و کاره ی کردووه . ئیمه سواره له ئه ئده بی کوردیدا به یه کیک له پیش ئاهه نگانی شیعری نوی ده زانین یان لانی که م له ئیراندا به باوک وداهینه ری شیعری نوێ ناوی لی ده به ین وه ک دیاره شیعری نوێ له به رهه مه کان مودرنیته و سه رده می روشنگه رییه ، له سه رده مه مودرینته دا ناوه روکی شیعره کان گوڕا و دواتر ورده ورده چوار چێوی شیعره کانیش گوڕا . له شیعری کوندا زۆرتر داکوکی له سه ر سه نه عاتی ئه ده بی و زه ریفیه کانی شیعر و وه کو ته شبیه و توسیف و پاشیر و کیشی و.. ئه وانه ده کرا و هه تاکو ناوه رووک و بنه مای بیری شیعره که ، هه لبه ت مه به ست ئه وه نییه که بایه خ به ناوه رووک و بنه مای شیعر نه ده دریا به ڵکۆ مه به ست ئه وه یه که ناوه روک و بنه ما له چوار چێوه و كێش وپاشێل و سه نه عاتی شیعری گرینگتر نه بوو . ئه مما له مودرنیته و شیعری نوێدا ناوه روک بو یه که م جار له سه نه عاتی شیعری پێشی گرت و بایه خی زۆرتر به ناوه رووکدرا هه تا سه نه عات . بویه ورده ورده چاو له درێژه دان به شیعر و کێش هاوردنی شیعر هونا و ورده ورده شیعری کورتیش رووی له ئه ده بی گه لان کرد ئه گه ر له ئه ده بی کلاسیک و کوندا شانامه گه ل به ده یان هه زار به یته وه هه بوون ، ئه گه ر مه سنه ویه کانی ئاشقانه و عارفانه به دیان وچه ندین هه زار به یته و به دی ده کران له شیعر نوی دا به ده گمه ن تووشی شیعرێک یان ده فته ره شیعرێکی شاعرێک ده بین که له هه زار به یتی تێپه راندبێت که وابوو کورت وکۆڵی شیعر له فاکتوره کانی شیعری نوێیه هه ر چه ن هێشتا له شیعری نوێدا شیعری درێژیش هه یه و باشیش هه یه وه ک شیعرعه کانی شێرکۆ که رومانه شیعرن به ڵام ئه مه بۆ خۆی جۆرکی جیاوازه که ده توانین به شیعری پوست مودرن ناوی لێ به رین که دریژییه که ی شیعری کلاسیکی له گه ڵ بایه خدار بوونی ناوه رووکی شیعری سه رده می مودرن دا تێکه ڵا و کردووه و بۆ خۆی بووه به شیعرێكی جیاواز له گه ڵ ئه و دوو فورمه له شیعری جاراندا . له شیعری کلاسیکیشدا گه لێک جار تووشی شیعری کوڵ و کورت ده بین وه ک چوا رینه و غه زه ل و... به ڵام له وانه شدا هێشتا هه رچوار چێوه و زه ریفیه کان گرینگن ، نه وه ک ناوه رووک . جا ئێستا ده مانه وی بڵین که چۆنکه هه ر دووک شیعری سواره و خانله ری له باری ناوه رووکه وه هه ڵگری یه ک مانان ئه وه ی که درێژتره رووی له شیعری کلاسیک بووه و ئه وه ی که کوڵتره رووی له شیعری نوێ بووه ، نوێخوازی سواره هه رلێره شدا دیاره . جگه له وه ی ئه وه ی که شیعری خانله ری درێژتر کردووه ته وه هه ندیک ته وسیفاته که زۆر له ته وسیفاتی شیعری شاعیره کۆنه کانی فارس ده چێت و مرۆڤ ده خاته بیری شاعیره کانی قوتابخانه ی خوراسانییه وه . کاتی باس له هه ستانی هه ڵۆ و هه ڵاتنی گیان له به ره کان نێو ده شت و که ژ وکێو ده کات و وه ک شه ره کانی نیو شانا مه ی فیرده وسی وایه ، یان کاتی باس کردن له ماڵی قاڵاو ده کات ، مرۆڤ ده خاته بیری شیعری شاعیره دووره دنیا و خواناسه کانه و که باس له ژیانی دنیایی ده که و لومه ی ئه و ژیانه ده که ن . جا ئێستا چه ن به یتیک له هه ردووک شیعره که :

... صــ‌ـبگاهی زپی چاره کار
گشت بر باد سبک سـیر سوار

گله کاهنگ چرا داشت به دشت
ناگه از وحشت پر ولوله گشت

وان شــبان بــیم زده ،دل نگران
شــد پــی بره نـــوزاد ، دوان

کبــک در دامـــن خاری آویخت
مـار پجید وبه سوراخ گریخت

آهــو اســـتاد ونـــگه کرد ورمید
دشت را خط غباری بکشید....


شیعره که ی سواره :

هه ڵفری راوه که ری زاڵی که ژ و کێو
له چـیای به رزه وه رووی کرده نــشێو

که وته ئه و ده شته له ترسا ته ق وڕه و
ده رپه ڕی کوڕکوڕ وکه ڕمایه وه که و


وه ک دیتمان سواره هه ر هه موو پێنج به یته که له دوو به یتدا به جوانی جێ کردووته وه باسی کردوه و مه به ستی خۆی که ترس داگرتنی گیان له به ران له هه ستانی هه ڵۆ بووه راگه یاندووه. له شوینیکی تریشدا ئه و کاته که قاڵاو باس له ژیان و ماڵ خۆی ده کات خانله ری زۆرتر له سواره دریژه ی به باسه داوه و گوتویه:

من که صد نکته نکو دانم
راه هر برزن و هر کو دانم

آشیان در پس باغی دارم
اندر آن گوشه سراغی دارم

خوان گسترده الوانی هست
خــوردنیهای فراوانی هست

آن چه زآن زاغ داد سراغ
گــند زاری بـود در پس باغ

بوی بد رفته ازآن تا ره دور
مــعدن پشــه مــــقــام زنـبور

نفرتش گشته بالای دل وجان
سوزش وکوری دودیده ازآن


به ڵام لێره ش دووباره سواره یه، که شیعره ی که ی کوڵ و کوتاتر کردووه :

په یـن وپـاڵێ کـه لــه پاڵ دێــیـه
مـــه نــزڵــی نـــوکــه ری خــۆتــی لــێیــه

که ره توپیو وکه لاکی گویــلـک
هه ڵمی دڵ روونکه ره وه ی سه رگوێلک

پێکه وه چینه بکه ین له و په ینه
بـۆی سـه نـیـر مــه لــحه می بیر و زه ینه

له چه ندین شوینی تریشدا هه ربه م جوره سواره کورتر و که متر له سه ر باسه کان دواوه .
جا ئه وه ش که جێگای سرنج و بیر کردنه وه ی ، وه ک گوتمان سواره به وه سفی دوایین رۆژه کانی ژیان و هاتنی ئه جه ڵ و مه رگه وه ده ستی پێ کردووه . ئاخۆ ئه گه ر خانله ریش هه ر ئه و کاره ی بکرداییه و باسی ئه و روژانه ی بکردایه شیعره که ی ده بووه چه ن دیر یان به یت .

3 - خاڵێكی تری جیاواز له نێوان دوو شیعره كه دا باسێكی کیشه ی ئه خلاق یان کردوه ییه له چیروکی هه ڵو وقاڵاو دا . خانله ری له هه ندێ شوێندا زۆر به راشکاوی و خراپه ی ئه م دوو گیان له به ره ی باس کردووه ، له هه ندێ شوێندا له زمان « راوی » یان گیران ده ری شیعره که و وهه ندێ جاریش له زمانی قاره مانه کانی نێو شیعره که وه بۆ نموونه ، کاتێ باس له قاڵاو ده کات به م ئاوه ڵکردارانه وه وه سفی ده کات :

آشیان داشت در آن دامن دشت
زاغکی زشت وبد اندام وپلشت

سنــگها از کف طفلان خورده
جـــان ز صـد گونه بلا در برده

سالهــا زیــسته افـزون زشمار
شــکــم آکنــده ز گــنــد ومـردار

وه ک دیتمان چوار له سه تی شیعره که له لۆمه ی قاڵاو دا گوتراوه . به ڵام سواره ته نیا له تاکه به یتێکدا ، ئه و سێ به یته ی ده ربڕیوه هه ڵبه ت نه ك به باسی خراپ گوتنی قاڵاوه وه که وه :

هاته لای قه ل به کزی و لاوازی
قه ل گوتی مامه هه ڵو ناسازی


له شوێنیکی تردا ئه وکاته که قه ل و هه ڵۆ پێکه وه ده دوین قالاو له رواله تدا هه ر تاریف له دهه ڵۆ ده کاته و به لام له دله وه به م جوره هه ڵۆمان پی ده ناسینیت :

این همه گفت ، ولی در دل خویش
گفـت و گویی دگر آورد به پیش

کــین ستــمــکار قــوی پنجه کنون
از نیاز است چنین زار و زبون

لیــک نــاگــه چــو غصـبناک شود
زو حساب من و جان پاک شود


سواره لیره شدا زور به کورتی و به پاکی ئه م روو به روو بوونه وه مانه بو ده گیریته وه :

هاته لای قه ل به کزی و لاوازی
قه ل گوتی مامـه هه ڵۆ ناسازی


ئه گه ر به وردی بۆ شیعره که بڕوانین ده بینین که سواره له شیعره که دا که متر له م دوو ره نگی و دوو زمانی و زمان شڕییه که ڵکی وه رگرتوه و ژینی هیچ کام له قاره مانه کانی نه خستووته به ر گومان و پرسیاره وه و وا ده رده که وی که سوار باوه ری به ئایدیولوژیای «نسبی گه رایی » و « دیموکراسی » هه بووه که به پێ ئه م باوه ر و ئایدیولوژیا هه موو بایه خه کان ده توانن راست بن و که س مافی ئه وه ی نییه که ئیهانه به ژیان و بایه خ و ئه تیک و موراله کانی که سێک یان چینیکی تر بکات . با هه ر لێره شدا ئه وه بڵین که ئه وه له ناوه رووکی شیعره که دا دیاره و هه م پۆشکین خۆی و هه م وه رگیره کان واتا خانله ری و سواره و هه ژاریش ئاماژه یان پێ کردوه ، دوو جۆر ژیان له جیهانی ئه مرو دایه :

یه که م : ئه و چین و گرۆپ وتاقمانه ن که ئه خلاق ده که ن به بنه مای کاره کانیان ، له هه موو بواراندا ، کارێکی بێ ئه خلاق وبێ په سندی کۆمه ڵگایان به لاوه په سند نییه لێره دا مه حه ک و پیوانه ییان بۆ کار و کردووه یان ئه خلاق و باوه ری ئه خلاقی نێو کومه لگاییه . له م شیعره دا هه ڵۆ ئایدیاڵی « نموونه » ئه و چینه س :

خانله ری:

گر در اوج فلــکم بـاید مرد
عمر در گند به سر نتوان برد

سواره :
لای هه ڵۆی به ڕزه فری به رزه مژی
چۆن بژی شه رته نه وه ک چه نده بژی

هه ژار:

کێ به سه ر به رزی ژیــابێ تاوێ
ژیــنی قــاڵاوی بـه پـــۆشـێــک نــاوێ

به هه ڵۆیی که له ژین بێ به ش بم
نه ک هه زارساڵه قه لی رووره ش بم


دووهه م : ئه و چینانه ن که ئاکامی کاریان به لاوه گرینگه و هه ل ومه رجه کانی گه یشتن به و ئاکامه به لایانه وه زۆر گرینگ نییه . ئێستا له دنیای ئه وڕۆ و سیاسه تدا به و باوه ره ده ڵێن «ماکیاولی بیر کردنه وه» ره نگه که ئه م ناوه ش نه ختێک جی گومان بێت .

خانلری:

ما از ان ، سال عمر بسی یافته ایم
کـز بـلنــدی ، رخ بــر تافتـه ایم

زاغ را مــیل کنـد دل بــه نشــیـب
عمر بسیارش از آن گشت نسیب


سواره :

ورد بـه وه چـه نـده بـه مـانـا قـووله
مه ســـــه له و گفتی که وی ماقووڵه

بیکه سه ر مه شقی ژیان ئه و ئیشه
هه رله سه رداری نه وی هه ل نیشه


هه ژار:

یان له ناو بۆگه ن و نزمایی ژیان
یان به سه ر به رزیه و بسپێره گیان .


ئه وه ی لێره دا سه رنج راکێش و جوانه و پڕ ماناییه هه ر ئه و تاکه به یته ی هه ژاره که هه ر دووک باوه ره که ی له تاکه دێڕێکدا هه ڵرشتووه و ده توانین به شا به یتی شیعره که ناوی لێ به ین واتا هه موو شیعره که ی تێدا جێ کراوه ته وه .هه م ژیان سه ر شۆڕی و گه نده ڵ خۆری و پیسایی به ڵام به عومریکی دوور و درێژه وه وه کو قاڵاو ، هه میش ژیانێکی به سه ربه رزی و به رزه فڕی و چاکه خواردن به ڵام به ته منێکی کورت و کوڵه وه وه ک هه ڵۆ. بویه ئه گه ر خوێنه ر یا بیسه ر ئه گه ر هه موو شیعره که یشی نه خوێندبیت یان نه یبیستبیت ته نیا به چاو پێ که وتنی ئه م شیعره ئه گه ریش نه توانین بڵین له هه موو مه به سته که ، لانی که م له زۆربه ی شیعر و چیرۆک ومه به ستی شاعیره که تێگه یووه . تاکه به یته ی سواره ش هه ر ئه و ئه رکه ده باته پێشی به لام نه ک روون که ره وی هه ر دوو چینه که بیت . مه به ستم :

لای هه ڵۆی به رزه فڕی به رزه مژی
چۆن بژی شه رته نه وه ک چه نده بژی


1- شیوازی کوتایی پی هینان و دوایین به یتی شیعره که ش له جیاوازییه کان دوو شیعری کوردی و فارسی هه ڵۆییه . له فارسیه که دا خانله ری به وشه ی « نبود » کوتایی پێ هێناوه به ڵام له کورده ییه که دا هه م هه ژار و هه میش سواره به دوو وشه ی « به رزه » و « بژی » یان ئه گه ربه ته واوی بیهێنینه وه ئه وا ده بی :

خا نله ری :

لحظه ایی بر این لوح کبود
نقطه ایی بود و دگر هیچ نبود

هه ژار :

قه ل هه زار ساله ژیا به و ته رزه
سه رنه وی و هێشتا هه ڵۆ هه ر به رزه

سواره :

لای هه ڵۆی به رزه فری به رزه مژی
چۆن بژی شه رته نه وه ک چه نده
بژی

وه ک دیاره له م دوو شیعره دا هه ژار و سواره به هاوردنی ئه م بیته ویستویانه هیوا و ئومید و بایه خ به ژیان به خشن . ژیان و به رزی کود و هیمای ژیان و هیواداری به مانه . خانله ری ده لی هه ڵۆ که گه یشته دوایین شوێنی خۆی ئیدی ده مریت و نامێنیت ، واتا سنوورێک بۆ هه رچه شنه به رزه فڕی و سه ربه رزییک هه یه که کاتێ گیانله به رێک گه یشته ئه و شوێنه ئێدی نامێنی « سپس هیچ نبود » به ڵام له لای هه ژار و سواره به رزه فڕی و سه ربه رزی دوندی بۆ نییه و به رزه فڕی و سه ربه ری هه ر ده مێنته وه وهه ربه رزتر ده ڕون « هه ڵۆ هێشته هه ر به رزه » که چی هه ڵۆ مردووه و کۆچی ئێگجاری کردووه به ڵام هێشتا هه ر به رزه و چۆن ژیابێ مه رجه بۆ مانی نه وه که چه نده ژیابێ بۆ به ربه ره کانی له گه ڵ نه مانی ، واتا چۆنیه تی مان گرینگه ئه گه ر باش و سه ربه رز و به رزه فڕ ژیابیت هه رماوی به ڵام گه نده ڵ خۆر و نزم نشین و په ست بیت با زۆریش ژیابیت و چه نده ش ژیابی هێشتا هه ر روو له نه مان و فه وتانی .

سه ر چاوه کان :

1 – بو کوردستان / هه ژار
2- فارسی عمومی / غلام رضا ارژنگ
3- زه مزه مه ی زولال / سواره ی ئیلخانی زاده
4- زندگی نامه پوشکین / سایت اینترنتی ویکی پدیا

م : بزرۆكه

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 10-13-2013 در ساعت 06:46 PM
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:03 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها