بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض قسه ی خوش...


کاک مه‌حموودی که‌یوان له شاری سه‌قز و دێهاته‌کانی ده‌ورووبه‌ری ناوێکی ئاشنایه.
له قسه‌کردن بۆ خه‌ڵک له کۆبوونه‌وه گه‌وره و بچووکه‌کاندا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو.
له دێهاته‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌چوه هه‌ر دێیه‌ک خه‌ڵکی له مزگه‌وت کۆ ده‌کرده‌وه و قسه‌و باسی بۆ ئه‌کردن.
شێوه‌ی قسه‌ کردنێکی جوانی هه‌بوو به‌و جۆره‌ی که هه‌م خه‌ڵکه‌که له مه‌به‌ستی تێده‌گه‌یشتن و هه‌م به هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی وا بۆ خه‌ڵک ئاشنا بوون و یا ئه‌و نه‌قڵ و مه‌سه‌لانه‌ی وا له نێویان‌دا باو بوو، نه‌یده‌‌هێشت خه‌ڵکه‌که ماندوو بن.
بۆ ئه‌وه‌ی قامووسی ئه‌و ناو و نه‌قڵ و مه‌سه‌ڵانه‌یشی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات، ده‌چوه هه‌ر ماڵێک ناوی کێو و شاخ و دۆڵه‌کانی ئه‌و ئاوائیه‌ی ده‌پرسی .
رۆژێک ئه‌مه له دێیه‌کی سه‌رشیوی سه‌قز رووی‌دا:

کاک مه‌حموود له‌ به‌رانبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که و کابرای ساحێب‌ماڵیش له په‌نای په‌نجه‌ره‌که دانیشتبوون.
کاک مه‌حموود که له په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌ورووبه‌ری ئاوایی ده‌بینی، رووی کرده ساحێب‌ماڵ و لێی پرسی:

_" ئه‌رێ ئه‌و کێوه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه ناوی چیه؟". ساحێب‌مال پشتی له په‌نجه‌ره‌که بوو، به ناچار لایه‌کی کرده‌و‌ه‌و و وه‌ڵامی دایه‌وه.

"ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ولاتریان ناوی چیه؟"
ئه‌م جاره ساحێب‌ماڵ زۆرتر ئاوڕی دایه‌وه و ناوی ئه‌و جێگایه‌یشی کوت.

"ئه‌ی ئه‌و به‌رده‌ی ئه‌و به‌ره‌وه ناوی چیه؟"

ساحێب‌ماڵ ده‌بوایه به ته‌وای ئاوڕبداته‌وه تا ئه‌و به‌رده ببینێت و له‌م کاته‌دا تڕێکی لێ به‌ر بوو، رووی کرده کاک مه‌حموود و وتی:

_ "ئه‌رێ بێ‌قه‌زا بی، من چووزانم ئه‌و دار و به‌رده ناویان چیه؟"

ماڵپه‌ڕی بیره‌وه‌ری



پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سێ شت خۆشه...



یادێک له خوا لێ خۆشبو مامۆستا مه‌لاغه‌فوری ‌ده‌بباغی:

ملاغه فور نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بو (دیابت) و پارێزیان بۆ دانابو.
به‌ڵام زۆر ده‌ربه‌ستی ئه‌و پارێزه نه‌بو.
که پێێان بوتایه:
"مامۆستا ئه‌وه مه‌خۆ بۆت باش نی‌یه"،
ئه‌یوت :
"له دنیا دا سێ شت خۆشه، دیتن و. ... و خواردن،
ئه‌وه له منداڵیه‌ نابینم و چاوی دیتنم نی‌یه، پیر بوم و چیم پێ ناکرێ،
هه‌ر ده‌مێنێته‌وه خواردن،
به‌خوای پێشی بمرم هه‌ر ده‌خۆم و پارێز ناکه‌م"


پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هه‌فتا حۆری ...




ئه‌م بابه‌ته له عه‌لی خه‌ندان قسه خۆشی به‌ناوبانگی بۆکان ده‌گێڕنه‌وه:
ڕۆژێک له مه‌لا ده‌بیسێ :
"ئه‌وه‌ی پیاوی خوا بێ و چاکه بکا،
دوای مردن ده‌چێته به‌هه‌شت و هه‌فتا حۆری ده‌درێتێ که هه‌رکامیان باڵای هه‌فتا کیلۆمێترێک ده‌بێ!!!"

عه‌لی خه‌ندان ده‌ڵێ :
"مامۆستا! ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ ده‌ڵێی به‌هه‌شت نی‌یه و خه‌راپخانه‌یه،
ئه‌وه حۆری وا باڵا‌به‌رز له بۆکان سه‌ری له‌سه‌ر ڕانم بێ، چوزانم له میاندواوێ چی لێ ده‌کرێ،
به‌خوای ئه‌وه به‌هه‌شت نی‌یه!!"





پاسخ با نقل قول
  #4  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ته‌عادول....



شه‌وێکی به‌هار له چۆمی به‌ینی 'قه‌ره‌‌گوێز' و 'گه‌ردیگلان' ده‌په‌رینه‌وه.
ئاو یه‌کجار زۆر بوو تراکتۆرمان پێویست بو. ئه‌سپێکیشمان هه‌بوو که به کاک 'ره رسولی' بوو.
کاک ره سول هه‌ر جاره ‌یه‌کی له وانی له دوای خۆی سوار ده‌کرد و ده‌یپه‌رانده‌وه.
نۆبه‌ی یه‌کێک له کچه‌کان هات.
هه‌ر که چوونه نێو ئاوه‌که،
کچه‌که هه‌ستی کرد خه‌ریکه ده‌که‌وێته نێو ئاوه‌وه. هه‌رای له کاک ره سولی کرد:

- "خه‌ریکه ته‌عادولی خۆم له ده‌ست ده‌ده‌م".
کاک ره سول که نه‌یده‌زانی ته‌عادول چی‌یه و به ساک یان که‌ل و په‌ل تێگه‌یی بو، وه‌ڵامی دایه‌وه:

- "ته‌عادول لێیگه‌رێ ئاو بیبات، خۆت نه‌که‌ویته نێو ئاوه‌که"!


پاسخ با نقل قول
  #5  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گۆرانی‌بێژ شایی ....


له زه‌ماوه‌ندێکدا دو گۆرانی‌بێژ شایی ده‌گێڕن, وایان دانابو یه‌ک له‌وان شاباشه‌کان وه‌رگرێ و پاشان به‌یه‌که‌وه به‌شی بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شاباشه‌کانی وه‌رده‌گرت دوای هه‌ر دو سێ گۆرانی‌یه‌ی، خۆی به بیانوی ده‌ست به ئاوگه‌یاندن ون ده‌کرد.
وای لێ هات ئه‌وی تر وه‌ شک که‌وت و ئه‌ویش وه‌دوای ‌که‌وت.
که چاوی لێ کرد، هاوڕێکه‌ی هه‌ر جاره به‌شێک له پاره‌که، ده‌شاردرێته‌وه.
هیچ ده‌نگی نه‌کرد تا زه‌ماوه‌ند کۆتایی هات و کاتی به‌ش کردنی شاباش کوتی:
دابێنه بزانین چه‌ندمان به‌ر که‌وتوه.
کابرا کوتی:
ئه‌وه‌تا، ئه‌وه‌ش ده‌سکه‌وتمان.
کابرای که له هه مو شتی ئاگادار بوو کوتی:
ئا بێ‌زه‌حمه‌ت جه‌مه‌دانه‌که‌ت هه‌ڵگره، له دڵم چه‌قیوه شتێکی تێدایه.

گۆرانی‌بێژ شایی کوتی:
ئای خۆ ڕاست ده‌که‌ی، ئه‌وه پوڵی تێدایه.
بێ و نه‌بێ ئه‌و ده‌مه‌ی شاباشه‌که‌م وه‌رگرتووه سه‌رم خوریوه و ئه‌وه‌نده پاره‌یه چۆته ئه‌وێوه!

کابرا کوتی:
باشه قه‌یدێ ناکا.
نازانم بۆ دیسان وام به خه‌یاڵ داهات گیرفانی کراسه‌که‌شت شتێکی تێدا. ئه‌رک نه‌بێ، ئه‌ویش چاو لێ که.
گۆرانی‌بێژ شایی کوتی:
کوڕه به‌سه‌ری تۆ ڕاست ده‌که‌ی.
خۆ لێره‌ش پوڵی تێدا. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌شم دانا.

کابرا کوتی:
خه‌جاڵڵه‌تتم، پێم وابێ گۆره‌ویه‌که‌شت هێندێک پاره‌ی تێدا.
لێره‌دا دۆسته‌که‌ی توڕه بو وتی:
"سه‌گباب ئه‌گه‌ر خدری زینده‌ی، بۆ هاتویی شایه‌ری‌یه ده‌که‌ی؟!!"


پاسخ با نقل قول
  #6  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شانی چه پ و راست..


ده‌نگ وایه که دو مه‌لایه‌که له سه‌ر شانی ڕاست و چه‌پی هه‌مو که‌س هه‌یه.
هی لای ڕاست چاکه ئه‌نوسێ و هی لای چه‌پ، خراپه.

ئه‌وه‌ته له ئاخری نوێژ لا ئه‌که‌نه‌وه به لای ڕاسته‌وه و ئه‌ڵێن :"السلام علیکم و رحمة الله و برکاته".

لاله سه‌رحه‌د نوێژی ئه‌کرد.
کاتێ که به لای ڕاستا سه‌لامی ئه‌کرد ئه‌یوت :" سڵاوه‌له‌ی فره له قه‌یتول (ناوی کوڕه‌که‌ی) خۆشه‌ویستتر"
که لای ئه‌کرده‌وه به لای چه‌پا بۆ سه‌لام دانه‌وه ئه‌یوت :"

بڕۆ فره بێ‌فه‌ڕه‌ی نه‌گریسه، گۆڕت گوم که!"


پاسخ با نقل قول
  #7  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



مه‌لایێک باسی به‌هه‌شتی بۆ خه‌ڵک ئه‌گێڕاوه.
ئه‌یوت:
به‌هه‌شت پڕیه‌تی له کانیاوی سافی ڕون، له هه‌مو لایێکه‌وه گوڵ و گیا خه‌رمانه‌یان داوه ، ئه‌م گوڵ و گیایانه هه‌ر چڵێکیان جۆره بۆنێکیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان بکه‌وێ، خێرا یێکێکی تر له شوێنه‌که‌ی ئه‌ڕوێته‌وه.
ئه‌مانه قه‌ت له دوایی هاتن نایه‌ن.

کابرایێک له کۆڕه‌که به ته‌واوی دڵی دابووه قسه‌کانی مه‌لا، هه‌ر له ناکاو هه‌ڵیدایه و وتی:
" ئه‌ی دایکم به ساقه‌ت بێ مه‌لا، به‌خوا جێ به‌رخ له‌وه‌ڕاندنه!!!"


پاسخ با نقل قول
  #8  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ئه‌نکیر و مونکیر ....



پیاویک سه‌ر و به‌ری مردنی بو.
وتی :
" کوڕینه وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه به په‌له بچن له ناو شادا چی کۆنه‌و مۆنه هه‌یه بیهێنن و بیکه‌نه به‌رم بابه‌و جله کۆنانه‌وه بمرم!!
وتیان :
" ئه‌مه بۆچی؟"
وتی :
" بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نکیر و مونکیر له قه‌بره‌که‌دا هاتنه سه‌رم، با وابزانێ من مردویێکی کۆنم و ئی تازه نیم."

پاسخ با نقل قول
  #9  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گۆرانی...


شه‌وێک ده‌نگخۆشێک به میوانی بانگ ده‌کرێ.
پاش باس و خواسێکی زۆر داوای لێ ده‌که‌ن گۆرانیێکیان بۆ بڵێ.

ئه‌ویش ده‌ڵێ:
" شه‌و دره‌نگه، خه‌ڵک نوستوون، با توشی کێشه نه‌بین"
خاوه‌ن ماڵ ده‌ڵێ :
" براکه‌م! خه‌وی چی و کێشه‌ی چی؟
ئه‌م جیرانه‌مان سه‌گێکیان هه‌یه له شه‌وێ ڕا تا به‌یانی ده‌وه‌ڕێ ده‌نگمان ده‌رنایا،
ئێستا بۆ چه‌ند خوله‌ک گۆرانی ئێوه چتوانێ هیچ بڵێ؟"

پاسخ با نقل قول
  #10  
قدیمی 02-10-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 16,901
سپاسها: : 2,624

3,368 سپاس در 1,820 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گ.. ..



ژن و مێردێک به‌زمیان ده‌بێ،
ده‌ڕۆنه لای مه‌لا.
دوای قسه‌و باسێکی زۆر ژن ده‌ڵێ :
به‌ مه‌رجێک ده‌ڕۆمه‌وه لای، به‌ڵین بدات.
کابراش ده‌ڵی:
به‌ڵێن ده‌ده‌م.
ژن ده‌ڵێ: وا نابێ زۆرت به‌ڵین داون، ده‌بێ به‌ڕاستی به‌ڵێن بده‌ی.
کابرا ده‌ڵی: باشه ده‌یده‌م .
ژن ده‌ڵی: نه.
کابرا ده‌ڵی :
" وه‌الله له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا، گ.. ده‌خۆم کاری وا بکه‌مه‌وه".

مه‌لا ده‌ڵی :
" هه‌سته ..باب ، له شوێنێکی دیکه گ..ه‌که‌ت بخۆ بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی من"!!!!!

پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:34 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


لینک فروشگاه سایت: صد تومن !




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها