ئه‌م کاته‌و هه‌موو کاتێکتان باش هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانی پی سی سیتی ئه‌م جاره‌یان به بڕگه‌یه‌کی زۆر خۆش دێمه‌وه لاتان ئه‌ویش بڕگه‌ی (مه‌ته‌ڵی کورده‌واریه)...دیاره زۆرێکمان له کۆن و له تازه‌دا ئه‌م مه‌ته‌ڵانه‌مان به‌رگوێ ده‌که‌وێت به‌ڵام زۆربه‌ی کات وه‌ڵامه‌کانیمان بیر نین ،چونکه به هۆی زۆرێک له بواره‌کانی ته‌کنه‌لۆجیاو پێسکه‌وتن خه‌ریکه لایه‌نی کوردیمان تۆزێ لا کاڵ ئه‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له شته کۆنه‌کانی کورد و فۆلکلۆر و مۆردکی کوردی پێوه‌یه .....
............................................................ ...............................
بڕگه‌که چۆنه؟
---------------
من هه‌موو کات کۆمه‌ڵێک مه‌ته‌ڵی کورده‌واری داده‌نێم ئه‌ندامه‌کانیش وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه،ده‌بێت ئه‌م بڕگه‌یه چالاک بێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پرسیار و وه‌ڵامه‌کان دابنیین و زیندویان بکه‌ینه‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه له دوای وه‌ڵامی ئه‌ندامان زو زو مه‌ته‌ڵی نوێ داده‌نێم.....
-------------------------------------
پرسیاری نوێ هه‌ر لێره داده‌نرێت وه له کۆتای وه‌ڵامه‌کانیشدا داده‌نرێت بۆ ئاگاراد کردنه‌وه ئه‌ندامه‌کان..وه ئه‌م به‌شه ڕۆژانه چالاک ده‌کرێت...
تێبینیه‌کی گرنگ:ناوی ئه‌وانه‌ی که هه‌ر پێنج پرسیاره‌که ده‌زانن لێره‌دا داده‌نرێت وه‌کو براوه‌ی بڕگه‌که ،یاخود وه‌ڵامی زۆرترتن پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه به ڕاستی
مه‌ته‌ڵه‌کان:
بڕگه‌ی یه‌که‌م:
1-ئه‌ملای گڵه،ئه‌و لای گڵه،ناوه‌ڕاستی فێنکی دڵه؟...وه‌ڵام( )
2-ئاوی پیاکه ته‌ڕ نابێ،خه‌نجه‌ری پیاکه شه‌ق نابێ؟...وه‌ڵام( )
3-ئه‌گرمێنی وه‌ک و هه‌ور،فڕێ ده‌دات سپی چه‌ور؟...وه‌ڵام( )
4-ئێمه هه‌مانه و خوای گه‌وره نیه‌تی؟...وه‌ڵام..( )
5-ئه‌وه چیه دۆستی خۆته‌و دوژمنی خۆته و هه‌ر له خۆته؟...وه‌ڵام...( )
6-ئه‌مه چیه له رانیه ده‌ست پێ ده‌کات و له هه‌ولێر کۆتای دێت؟...وه‌ڵام..( )
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆتان