بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 02-25-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ژوانگه‌ی مه‌جازی




ژوانگه‌ی مه‌جازی

شتێک له‌ ناخمدا ده‌جوڵا و سه‌ره‌تاتکێی بوو.
دیتنی
پێکه‌نینێک هه‌ژاندبومی.
ئه‌و پرچه‌ خاوه‌ی که‌ به‌ قژگیرێک له‌ پشته‌وه‌
گرێدرابوو، به‌لامه‌وه‌ رووداوێکی ساده‌ نه‌بوو، تابلۆیێکی دڵڕفێن بوو.
هه‌ر کات
ده‌مبینی ته‌زویه‌کی خۆش به‌ له‌شمدا راده‌خوشی.
زۆرتر گوێم له‌ ئاهه‌نگی قسه‌کانی
بوو هه‌تا ناوه‌رۆکی وشه‌کان. له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوکه‌یێکی زۆر به‌ شوێن رسته‌داده‌گه‌ڕام هه‌تا زیاتر بیدوێنم.
به‌ڵام چ سود. له‌حن و مۆسیقای وه‌ڵام گێژو وڕی
ده‌کردم. زه‌رده‌خه‌نه‌ی پاش وتنی رسته‌که‌ به‌ شێنه‌یی رۆحمی ده‌شێلا وئه‌ونده‌ی‏تر له‌ ماناکان دووری ده‌خستمه‌وه‌.
جێگایێک بۆ وشه‌ نه‌مابوو، نیگایێک
سنوری هه‌موو رسته‌کان، هه‌رچی وشه‌ هه‌یه‌ ده‌یبه‌زاندوشه‌ و مانا بۆیه‌به‌که‌ڵکن، چونکا یارمه‌تیت ده‌ده‌ن تێبگه‌یت و پاشان چێژی لێوه‌ربگریت. به‌ڵامئه‌مجاره‌یان به‌ وشه‌وه‌ ده‌ستی پێنه‌کرد، به‌ڵکو وشه‌ دوای لێکدان و زرینگه‌یهه‌ست و چێژوه‌رگرتن هه‌ڵده‌قوڵاهه‌موو جارێک له‌ کاتی حه‌سانه‌وه‌ی کرێکار وخزمه‌تکاره‌کانی هۆتێل له‌ ژووری حه‌وانه‌و‌ه‌ی گشتی ده‌مبینی.
ئه‌و چه‌ند ده‌قیقه‌
که‌ له‌ پاڵ یه‌کتر یان به‌رانبه‌ر یه‌کتر بۆ خواردنه‌وه‌ی کافه‌یه‌کداده‌نیشتین، هێزێک هه‌موو جه‌سته‌می ده‌لاواند.
زۆر جار ده‌ستپاچه‌ ده‌بووم و به‌
جیاتی قسه‌کردن مۆنتر ده‌بوم و کافه‌که‌شم زۆر به‌ په‌له‌و ناقۆڵایانه‌هه‌ڵده‌قوڕاندله‌ خۆم ده‌پرسی، ئایا ئه‌مه‌ عه‌شقه‌ یان ته‌نیا هه‌ستێکیئاسایی‌ دوای بینینی جوانیی ئافره‌تێکه،‌ یاکو سێکسه‌ که‌ به‌ره‌و گه‌ردنی سپی وبۆنی سینه‌و به‌رۆک هانم ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی خۆم زیاتر شی بکه‌مه‌و و‌زیاتر تێی بگه‌م له‌ هاوڕێکم که‌ له‌گه‌ڵ مندا کاری ده‌کرد، پرسیارمکرد
_
ئه‌رێ تۆ قه‌ت ئاشق بوویت؟ هاوکاره‌که‌م له‌ مێژ بوو ژیانی ئاسایی خۆی به‌جێ هێشتبوو ودوای کۆچ کردن ژیانی غه‌ریبی هه‌ڵبژاردبوو و له‌ دووره‌وڵات ده‌ژیا.
نه‌ختێک
چاوه‌ڕوانی هێشتمه‌وه‌.
دوای راوه‌ستانێک وتی

_
له‌ ئۆروپا هه‌ست به‌ عه‌شق ناکرێ، نا، تا ئێستا ئاشقی کچیئوروپی نه‌بووم وڵامه‌که‌ی به‌ره‌و بابه‌تێکی‏تری ده‌بردین، هه‌ربۆیه‌لێنه‌گه‌ڕام و به‌ خێرایی‌ پرسیارێکی‏ترم لێکرد و وتم
_
ئه‌ی کچی خۆماڵی یان رۆژهه‌ڵاتی؟خه‌ریکی کار کردن بوو.
له‌ته‌قه‌ی وه‌یه‌ک که‌وتنی
ده‌ورییه‌کان و هاڕه‌ی مه‌کینه‌ی شۆردن خۆی نوقم کردبوو.
به‌ڵام وادیاربوو زۆرتر
له‌پرسیاره‌که‌ رامابوو.
وه‌ک ئه‌وه‌ی رێزێکی تایبه‌تی بۆ
بیره‌وه‌ریه‌که‌ی هه‌بێت، زۆر به‌ هێمنی وتی
_
ته‌نها یه‌ک جار ده‌مویست هه‌ستی خۆم به‌ ته‌جروبه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنم و لێکیبده‌م، جگه‌ له‌وه‌ به‌سه‌رهاته‌که‌ سه‌رنجی راکێشام وتم
_
چه‌نده‌ عاشقی بوویت و ئه‌و عه‌شقه‌ چی به‌سه‌رهات؟هاوڕێکه‌م بێ ئه‌وه‌ی خۆی بزانێ، له‌ناو ژیانی سه‌ختیپه‌ناهه‌نده‌گی و ته‌نیایی داڕمابوو. له‌ ئۆروپاو له‌ناو فراوانی ئازادی ده‌ژیا،به‌ڵام پێده‌چوو ته‌نیاییه‌کی کوشه‌نده‌ تێکی شکاندبوو. دوای جێگۆرکانه‌یێکی زۆر وئه‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات رێگه‌ی پێدرابوو کار بکات و ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌ به‌رێت.
له‌
وڵامدا وتی
_
له‌ شارێکی‏تر ده‌ژیا. ماوه‌ی چه‌ند مانگێک پێکه‌وه‌قسه‌مان ئه‌کرد. ته‌نیا وێنه‌که‌یم دیبوو.
هه‌تا جارێک ئادره‌سی شایی و
زه‌ماوه‌ندێکی دامێ و پێی وتم وه‌ره‌ با له‌وێ یه‌کتر ببینین بیرم فڕی و ئه‌و کاته‌م هێنا به‌رچاوی خۆم که‌ یه‌کتریانبینیوه‌ و که‌ هه‌ردووکیان چۆن له‌ ناوه‌وه‌ خرۆشابێتن.
به‌ په‌له‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌
پێشبینیه‌کانی خۆم رووداوه‌که‌ نه‌گۆڕم و نه‌یخه‌مڵێنم، وتم
_
ده‌ی، دیت؟
_
نا
_
بۆ؟ نه‌هات؟
_
نا، من نه‌چووم، نه‌خۆش که‌وتم لێی رامام و ئیتر پرسیارم لێ نه‌کرد، لێره‌وه‌ چاوه‌ڕێ مامهه‌تا خۆی قسه‌کانی ته‌واو بکات. درێژه‌ی به‌ قسه‌کانی داو وتی
_
یه‌ک حه‌فته‌ له‌ جێدا که‌وتم. ئه‌و حه‌فته‌ نه‌متوانیقسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م.
که‌ هه‌ستامه‌وه‌ زۆر ماتڵی بووم و حه‌ولم‏دا قسه‌ی له‌گه‌ڵ
بکه‌مه‌وه،‌ به‌ڵام هه‌ر رێنه‌که‌وت و نه‌کرا.
شه‌و و رۆژم لێ‏گۆڕابوو.
مانگ
تێپه‌ڕی.
ده‌چوومه‌ ئه‌و ئادره‌سه‌ی که‌ له‌وێ پێکه‌وه‌ قسه‌مان ده‌کرد.
نامه‌م بۆ
نارد، جوابی نه‌بوو.
هه‌تا له‌ لایه‌ن هاورێیه‌کمه‌وه‌ خه‌به‌ردار کرام ماره‌
کراوه‌ وتم بۆ نه‌تده‌توانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی؟ مه‌گه‌ر قسه‌کردن وپێوه‌ندی تۆ و ئه‌و به‌ چ شێوه‌یێک بووتی
_
به‌ ئینتێرنێت و
له‌ رێگای چات کردن


فه‌رهاد نێعمه‌ت‏پوور


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 03:59 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها