بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 07-12-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆک :کۆ بۆنه وه ی گوڵ سوره کانی جاده

کورته چیرۆک


کۆ بۆنه وه ی گوڵ سوره کانی جاده

نووسه ر : ئیره جی عیبادی

تۆفان تازه ده ستی پێ کرده بوو.
مه له کانی کێوی له مه ترسیدا بوون و کۆسه ماسییه کان به رواله تێکی نۆێ له نێو ئاوا نه بوون و ده که وتنه شوێنیان ، پێم وا بوو که ده توانن له ویشکیشدا رێ به پێون و مه له که ن !
تانگه کان چه قێونه نێو هه ره گه ره ش و خوێناویه کانه وه و بی وچان چاوه روانی ویشک بونه وه ی جاده کان بوون .
جاده کانیش به هیوای فرینی کۆتره کانی چاره نووس.
ده نگی به رزی بروسکه به شوێن بروسکه له نێو ئه و شه وه ترسناکه دا خه ونی لێم بڕی بوو.هێشتا له شم ده له رزێ ، ره گه کانم نا ئارام خوێنمیان له له شما ده سوورانه وه، زینم توشی سه ر سوورمان بوو.
لێزمه ی باران دووایی نه ده هات و وه کوو چرکه کانی ته مه نم خۆیان ده کوتا به ده ڵاقه ی باران نه دیوی خانووه که ما. کۆڵه که کانی ویشک ، که ونه و داقڵیشاو ی ده ڵاقه کان ده میان بۆ مژینی دلۆپه کانی فێنێکی باران که له ئاسمانه وه ده هاته خۆواره وه ده کرده وه. تا ئه و هه موو زامه له له شیان دا دامرکێنێ.
باران کوچه ،
کۆڵان و شه قامه کانی ته ر کرده بوو و بیرۆکه کانی شاری ده شۆرد ، خاکه کان سه ر جاده کانی رابردوو،
هاو سه فه ری جوگه له کانی
خه م بوون.
له پشت شوشه ی ده ڵاقه ی ماله که مه وه چاوم بری بووه نێو شه قا مه کان و دڵم به شوێن مۆسیقای بارانه وه ده گه را! سه عا ت یه کی نێوه شه و بوو.
دوو په یکانی سه عاته که پێم وا بوو له گه ڵ ده نگی نا دیاری شه وا ده س به یه کیان کردوو بوو تا سمفۆنیای رابۆاردنی ته مه نمان به گۆی بیسه ران به گه ینن! ده نگێیکی نامیرا ده هاته گوێم .
CD که له قه فه سی ده زگای بڵاوکردنی ده نگ که دا له سه ره تای شه وه وه تا ئێستا چه ن که ره ت دووپات بووته وه.
که وا بانگه وازی بوو :

"با نم نمی باران بێ

با زه وینی ویشک تر کا

با ئاهه نگی ژیانمان بۆ بخوێنێ

دڵ ته نگتم

دڵ ته نگتم"

له نێو ئه و تۆفانه دا ئه م مۆسیقا زۆر دڵی هێور ده کرده وه و منی له گه ڵ خۆیا ده برد بۆ بیره وه رییه کانی سه ر ده می مندالی و جوانییه وه.
کاره با که برا ، ده نگی مۆسیقایش برا.
بروسکه ، بروسکه که ئاسمانی پڕ ده کرد، ئه مانی لێ بری بوم، ئێستامۆسیقای باران وه کوو ده نگی گیتارێک خۆلیای منی بۆ دونیای تازه ێک د ه برد.
برواکانم بوو به په ره سیڵکه ێک به باڵه کانی ته ره وه که زۆر تر له وه تاقی ژوره که م توانای فرینی نه بوو.
ئه و مه له ده فری و ده هاته وه بۆ لاێ دڵه خۆرپه کانم. لێدانی دڵم ده ستی پێ کرد ، بی وچان و توند ، ره نگه پێ وا بوو که ره هێله بۆ چراخانی کردنی لیره وار نه هاتبو و باخی تاریکیش کاره بای نه ئه ویست.
کاره با که گه رایه وه ، دڵۆ په کانی باران له سه ر گه ڵاکانا وه کوو سه دان ئه ستێره به جرێوه جرێوه کانیان هاتنه کایه.
به ڵام لێزمه ی باران ئزنی نه ده دا. تا چاو ده هات که ئاشنا بێت به ئه و هه موو ئه ستێره ، باران شیه کانی خاوین ده کرده وه .
هاتمه ده ره وه، به یانی تێپه ر بوو ، ده ست فرۆشه کان وه تاقێکی له چێو و پڵاستێکیان بۆ خۆ ساز دا بوو.
کۆپن فرۆشه کانیش به چه تره کانی ورد و خان سه رو ژوری شه قامه کانایان ده ژمارد..
کوره کانی برسێ نانی ته ریان ده خوارد. باوکه کانیان که بابی حسرت یان ده نواند.
سه رمای تازه پێ گه یشتووه ی زستان ده می گوشا. له نێو گیر فانه که مـا ته نیا 100 تومان چاوی له سکی خالی من ده قرتاند!
پاره که م له ده ستم به ر دا و خستمه نێو جۆگه له کان .
ره نگه ئه و پاره له گه ڵ ته نیاییم دا بۆ خانووه کانی ئه و په ره ی شار سه فه ریان ده کرد .
سه رم له و هه موو تانگ و تۆپه و ئه و هه موو سه ر بازه سوور ما! سه بازێک به ته مای ها تنه وه ی نامه ێک بوو.
کامپیو ته ره کان له کار کردن راوه ستا بوون.
سه ته ڵاته کاان بێ ده نگ له پێکه ره کانی نا شیرینی نێو

مه یدانه کان ده چوون..

دوستی رێبوارم ئه و کاته منی بینی ، ئاماژه ی به به رژه وه ندی ئاوییه ر کرد.
پیاوێک نه چیروان به ته فنگیێکی لوله کورته وه له وێ راوه ستا بوو.
دوو مه ڵ له ده ر به ندی هه سێله که بێ باڵ و په ر کرابوون.
تامه زرویی دای گرتم! بووم به مه ڵ و نه م ده زانی که بۆ باڵ و په ری من براوه.
له به رانبه ر خۆ ما له گه ڵ مه له کا به کورتی ده فریم . نا نا
ئه و مه به رواله تێکی تازووه له ده له من ده چوو. زۆر سیر بوو. به شوێن ئێمه هزاران مه ڵ ده سیان کرد به فرین.
ده نگی ته فه نگی راو چی که به رز ۆ بوو ، ده یان مه ڵ رێژانه خۆاروه. منیش دڵم وه کووگوڵه سووره کانی سه ر شه قام په ره په ره ده بوو. ترس و مه ترسی مه له کانی دا گرتوبوو.
چاوم لێڵ بوو. ده سم شکا، ره نگم به ره شی هه ڵگرابوو. ژنێک که بۆنی گوڵه سووره که ی دراوسێکه مانی ده دا، دووا بوو به دڕک. و تا جه رگمی نه قڵیشان ئارامی نه گرد.
دیم دیمه نی منیش گۆرا، من بوم به گوڵ ، کچه که بوو به قاڵاوێکی بزێو. که به شوێن نه چیرا ده گه را .
چه ند که ره ت من و ئه و کچه له یه کا تێکه ڵ بووێن! به ڵام من یه خسیری ئه و نه کرام و به ر زایی ئاسمانم گر ته پێش ، ته قه ی تفه نگ یه ک چر که راوه ستانی نه بوو.
و مله کانیش ده ستایان له فرین نه ده کێشا.
شه رێکی نا دیار ، بێ عداله ت وه کوو فیلمه کاند باێکوت کراوه له به ر چاوم هات و چووی ده کرد.
گۆرانه وی مه له کان به گوڵ و گوڵه کان به مه ڵ منی تووشی حیرت کردوو بوو.
لاشه ی مه له کان له سه ر شه قامه کانا لێره و له وی دا که وتوو بوو،
رێبوارێک که شێوه ی جوانی منی ده دا گوتی :
" ئه و کاته که باڵێک ده شکێ ، ئازادی که م و زامه کان زۆر تر ده بن "
له نێو ئه و رووداوانه دووای بیستنی ته قه ی تفه نگێ ، کوترێک خوێن ئاوی و باڵ شکاو که و ته به ر پێ من.
چاوانی مه ستی ئه و مه له له چاو کچێک
ده چوو که ساڵ ها پێش هاتنه وم بۆ ئه م شاره، خۆشم ده ویست.
که وتره که گیانی خۆی به راحه تی له ده ست نه ده دا! ئه وین دڵی پڕ کرده بوو ، هێزی پێ ده دا.
له نێو چاویا هه زاران پرسیار ده هاته ده رێ. رێبوار به رانبه ر من و برێ جار له گه ڵ منا پیاسه ی ده کرد. نا نا، ئێستا له نێو
ده ستما گوڵێکی سوور به جێ ما بوو.
گێژ بووم. رێبوار بۆ من گه ڵیک ئاشنا بوو. ئه و رواله تی له که وتر ێک ده چوو که ماوه یه ێک له موو پێش که و ته به ر پێه کانم! دیم گوڵه کان جاده یان پر کردوه.
، مه له کان له نێو گوڵه کانا هات و چوویان ده کرد! دڵم پر بوو.
گه رامه وه ومستێک خاکم کۆ کرده وه، به پی دزییه وه خۆمم گیانه نزێک نه چیروانه که و خاکه که م رێژانه نێو چاوا کانی بۆق کراوی. ته فنگه که له
ته قه که وت. ده نگی هاواری ئه و زڵامه که ش و کێوی له رزاند.
که ده نووکی مه ڵه کان که و ته کار ، ڵاشه ی نه چیروان له به رزایی ئاوییه ر دا که وته خواره وه.
تفه نگه که ی له ده ستی نه ما بوو ، ره نگه نوقم بوو بێ.
گوله کانی سه ر شه قام و جاده کان که وتنه سه ما! سای بابا له هیند وستاندا گوتوو ی بوو که مردووه کان هه ڵ ده ستنه سه رپێ و له شوێن جۆرواجۆره کانی ژیان دا خۆیان پێشان ده ده ن. و ده چنه نێو له شی یه ک تردا!
به ڵام تا ئێستا شته ی وام نه دیبوو.
منیش چومه سه ر جاده کان و مه ر گی ئه و زاڵمه م کرد به شایانه!له و هه موو له شه بێ چانه ئازاره کانم زۆرتر ده بوو. به ڵام باش ده م زانی که لایه نی که م عشق مردوو زیندوو ده کاته وه.
چاوم به گوڵه سووره که م که وت که بوو به مه ڵ ، ئه و مه له به فرینه وه تا ژروه که م هاته پێش. خۆ مم بینی که شه قامه کان نا ناسم، شار نا ناسم.
جاده کان ویشک ویشک بوون. باران نه ده هات. کوچه کان بێ ده نگ بوون . ، ئاوازی Cd که خه فه کرا بوو. ،
من له پشت ده ڵاقه که ما وچانم گرتبوو و بێ ده نگ سه عات ها بوو که هه واڵم له خۆم نه بوو، بیره وه ریه کانم ده فێرین ، ته نیا ده نگی تانگه کان ده بیسرا.
منیش ته ما شای شاری کش و ماتم ده کرد.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:16 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها