بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 06-19-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ساته‌ خۆشه‌کانی ژیان

ساته‌ خۆشه‌کانی ژیان

د. ڕێدار محمد ئه‌مین


پسپۆری نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان

شاعیریكی عەرەب دەڵیت”مرۆڤ تەنها بریتیە لە سواری شەمەندەفەری تەمەن,هەموو رۆژ دوور لە دونیا و نزیك لە مردن”ئەم دیرە شیعرە پێمان دەلێت,كەوا هەر ساتە چركەیەك بڕوات ناگەرێتەوە,ئەگەر بێهودەش هەوڵی گەرانەوەی بدەین,ئەوا ساتی ترمان لەدەست دەچێت و ئەویش ناگەڕتەوە,هەروەك كاتێك لە نێو شەمەندەفەردا,دەمانەوێت دیەمەنێكی سەرنجڕاكێش ببینین,كەوا تێپەڕیوە,ڕەنگە حەسرەتی بۆ بخۆین,جا گەر كاردانەوەیەكی خێرامان هەبێت و,بمانەوێت ئەم دیمەنە لەدەست نەدەین,ئەوا سەرمان لەشەمەندەفەر دەردەهێنین وتەماشای دواوە دەكەین,بەڵام ئێستاكە دیمەنەكە دوور كەوتۆتەوە وتام وچێژی نەماوە,یان لە كاردانەوەیەكی هێواشدا لە شوێنی خۆمان دادەنیشین وچاومان دەنوقێنین وحەسرەتی بۆ دەخۆین,ئەمانەش هەردووكیان بێبەشمان دەكەن لەو دیمەنانەی كە تێپەریون و,لەو دیمەنانەی كە دوایی دێن.
ژیانی مرۆڤ پڕە لە دیمەنی جوان,بەڵام هەر دیمەنەو لە شوینی خۆی تاموچێژی هەیە,زۆر جاران ئێمە وەك كەسێكی ڕاكردوو بەپەلە بۆ ئامانجێك رادەكەین,بەو مەبەستەی بگەینە ئەوێ ودوایی دەست بە چێژ وەرگرتن بكەین,بەڵام هەرگیز تاموچێّژ لەوێ نین.
لە دیمانەیەكی هونەرمەندی كۆمیدی سوری دورەید لەحام ناسراو بە (غەوار),لێی دەپرسن,تۆ ئیستاكە هەستت چۆنە یەكێكی لە دەوڵەمەندەكانی سوریا,ئەو لە وەڵامدا دەلێت”من كاتێك منداڵ بووم,هەموو حەزم ئەوەبوو پایسكلێكی سێ چەرخە بكرموبەڵام چونكە هەژاربووم نەمتوانی بیكرم,ئێستاكە ئەوەندە پارەم هەیە بەشی كرینی هەموو پایسكلەكانی سوریا دەكات,بەڵام سوودی چیە؟ئەم چیرۆكەی غەوار باس لەهەدەرچوونی كات دەكات,ئەو كاتانەی كەوا تاموچێژی تایبەتیان هەیە و هەرگیز ناگەرینەوە,رۆژێك سەردانی هاوڕێیەكم كرد,كەوا خێزانەكەی هەمیشە گلەیی لەكەمتەرخەمی وبەخیلی ئەو بوو,منیش هۆكاری ئەم بەخیلیەم لێ پرسی و,ئەو لە وەڵامدا گووتی,كەوا دەیەویت وەك دراوسێكەی خانووەكەی بكاتە دوو نهۆمی,من پێم گووت,بەڵام چەندە كاتت پێویستە تا ئەم كارە بكەیت,خۆ تۆ وەك ئەو پارەو دەستكەوتت نیە,پێم گووت,كەوا لایەنی كەم پێویستت بە پێنج ساڵە,بەلام بزانە لەم پێنج ساڵە چەندین كات ودەرفەتی خۆش لەدەست دەدەیت,چەندین دیمەن و وێنەی جوان تێدەپەڕن ودووبارە نابنەوە.
لە وڵاتی ئێمەدا,خەڵك زیاتر بەرەو كۆكردنەوەی سامان رادەكەن,بە جۆریك سەرمایە لە هۆكار بۆتە ئامانج,بۆیە مرۆڤەكان هەمیشە ماندوون,هەمیشە دڵتەنگن,هەمیشە هەست بە بێزاری وبێ قەناعەتی دەكەن,ئەوان كاردەكەن,پارە پەیدا دەكەن,تاكو لە كۆتاییدا پشوو بدەن وبەرهەمەكەی رەنجیان بخۆن,بەڵام ساتێك دادێت و نەخۆشیەكان ڕێگای پشووی پێ نادەن!
ئیمە لەشەمەندەفەرەكەی تەمەن دەڕۆین وچاومان نووقاندووە و هەموو ئەو دیمەنە جوانانەی سەر ڕێگاش فەرامۆش دەكەین,بەو هیوایەی لە دوا وێستگەدا بتوانین هەموو جوانیەكان ببینین,بەڵام ئەم دیمەنەی لێرە هەیە لەوێ نیەو,شەمەندەفەرەكەش یەك سەرە یەو گەڕانەوەی نیە.
كاتێك مەبەست وئامانج وشێواز تێكەڵ دەبن,مرۆڤ سەرگەردان و پەڕگەندە دەبێت,بەڵام رەنگە ئەو زوو هەست بەمە نەكات و زۆر جاریش دەگاتە دوا ویستگە وهەر هەستی پێناكات! چ شتێك لەمە جوانترە بەیانیەك بەدەم كردنەوەی گوڵێك لە باخچەكەتدا پێبكەنیت,بەدەم پیاسەیەك بۆ كڕینی كۆلیرە لە بەیاندا سەیری گزنگی خۆر بكەیت,لە ئێوارەیەكی هێمندا كتێبێك بخوێنیتەوە,لەگەڵ هاوڕێیەكت بە پێ پیاسەیەكی شار بكەیت,لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەیت لەسەر یەك سفرە نان بخۆیت,گەشتێكی دوور و درێژ بكەیت؟
ئەمانە هەمووی ساتە خۆشەكانی ژیانن,بەڵام بە خۆزگەی ئەوەی ڕۆژانی جوانتر دین,ئێمە هەموو ئەوانە فەرامۆش دەكەین….لە دەستیان دەدەین,ئەمانە دەڕۆن وناگەڕێنەوە,ئەو ساتەی كە چاوەڕێشی دەكەین دێت,بەڵام كە دێت نەڕەنگی خۆی,نەدەنگی,نە جوانی خۆی,نە هەستی خۆی,نە تاموچێژی خۆی هەیە,ئەگەر بمانەویت بەهای هەموو ئەمانە بگەڕێنینەوە,با وەك سواری ئەم شەمەندەفەرە بەدەم زەردەخەنەوە و بە ئەسپایی,یەكە یەكە سەیری دیمەنەكان بكەین و بێگومان دوا ویستگەش دیمەنی جوانی خۆی هەیە, ئەمە لە كاتێكدا نازانین,كەی وكوێ دوا وێستگەیە!


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 11:42 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها