بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 06-30-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ئاشناییەکی کورت بە ژیان و بەرھەمەکانی عەلی ئەشرەف دەروێشیان.


ئاشناییەکی کورت بە ژیان و بەرھەمەکانی عەلی ئەشرەف دەروێشیان.

وەرگێڕانی بە دەسکارییەوە: ئازاد نەجم



عەلی ئەشرەف دەروێشیان لەساڵی ١٣٢٠ ی ھەتاوی لەشاری کرماشان ھاتۆتە دونیاوە. لەساڵی ١٣٣٧ دوای تەواوکردنی خوێندن ، بەپیشەی مامۆستایی و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لەدێھاتەکانی گەیلان غەرب (اسلام اباد) ، وانە دەڵێتەوە. لەتەمەنی منداڵیەوە ، ھاوکات لەگەڵ خوێندندا ، لەگەڵ زۆر کاردا دەستوپەنجەی نەرم کردوە. لەساڵی ١٣٤٥ دا دەچێتە زانکۆی تاران و لەبەشی ئەدەبیاتی فارسی درێژە بەخوێندن دەدات و سەرکەوتوانە قۆناغەکانی خوێندن دەبڕێ. لەساڵەکانی ١٣٥٠ تا ١٣٥٧ بەھۆی نوسینی کۆمەڵە چیرۆکی ( لەم ویلایەتە) و ھەڵسوڕان و چالاکی سیاسیەوە ، سێ جار دەسگیر دەکرێت و دەخرێتە بەندیخانەوە و مافی نوسینی لێ زەوت دەکەن و لەجاری سێیەمی بەندکردنیشیدا فەرمانی یانزە ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەدرێ و دوای تەواو کردنی شەش ساڵ، بە ھۆی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە ڕزگار دەبێت. بەشێکی زۆر لەبەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانگەلێکی وەک ئنگلیزی ، فەڕەنسی ، ڕوسی ، ئەڵمانی ، عەرەبی و ئەرمەنی و لەم دواییانەشدا وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فینلاندی.

بەرھەمە چاپکراوەکانی لە بوارەکانی ڕۆمان و چیرۆکدا بریتین لە: لەم ویلایەتە، ئاشۆرا، وەرزی نان، لەگەڵ گۆرانیەکانی باوکمدا، چیرۆکەکانی زیندان، ژوری تاکەکەسی ژمارە ھەشت، گەورەیی، ساڵە ھەوریەکان، لە نەداریەوە تا دارایی، ھەڵبژاردەیەک لە چیرۆکەکان، چوار کتێب.


لەبواری نوسینی چیرۆکی منداڵانیشدا خاوەنی بەرھەمەکانی وەک: ھەوری ڕەشی ھەزار چاو، ڕەنگینە، کەی دەگەڕێیەوە براگیان، ئاگر لە کتێبخانەی منداڵان و چەندانی ترە ...


لە بوارەکانی فەرھەنگ و کلتوردا چەند بەرھەمێکی وەک: پەند و ئەفسانە کوردیەکان ، فەرھەنگی ئەفسانەکانی گەلانی ئێران ، کە ئەمەیانی بەھاوکاری ڕەزا خەندانی مەھابادی تەواو کردوە و خۆی لەبیست بەرگدا دەبینێتەوە. جگە لە نوسینی چەندین وتار و لێکوڵینەوەی ئەدەبی و دو کتێبیش لەبارەی بەرھەمەکانی سەمەدی بەھرەنگیەوە.

بەڕێز مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە لەپێشەکیەکەی کۆمەڵە چیرۆکی ھەتاودا لەبارەی دەروێشیانەوە دەنوسێ: (زۆربەی خوێنەرانی کورد چیرۆکنوسێکی پایەبەرز و پێشکەوتنخوازی ئازەربایجانی ئێران بەنێوی سەمەدی بەھرەنگی دەناسن کە بیر و قەڵەمی خۆی بۆ خزمەت بە چەوساوەکان و لەوەش واوەتر بۆ پەروەردەکردنی شۆڕشگێڕانەی منداڵان تەرخان کردبو. بەڵام ڕەنگە کەم کەس لەخوێنەرانی کورد ، چیرۆکنوسێکی شۆڕشگێری کورد لەئێراندا بەنێوی (عەلی ئەشرەف دەروێشیان) بناسن. کەژیان و بەسەرھاتی زۆر لە سەمەدی بەھرەنگی دەچێت. ئەویش نوسەری ھەژاران و چەوساوەکانە ، ئەویش دەرد و داخی ستەملێکراوان دەردەبڕێ و دەیەوێ منداڵان بەڕۆحێکی شوڕشگێڕانەپەروەردە بکرێن. ئەو دۆست و ھاوڕێ و ھاوبیری سەمەد بوە. نوسینەکانی کاریگەری سەمەدیان پێوە دیارە و دەکرێ بڵێین ئەویش سەمەدێکی ترە. ئەویش وەک سەمەد نەیتوانیوە بە زمانی زگماکی خۆی بخوێنێت و لەئاکامدا ھەمو نوسینەکانی بەزمانی فارسین. بەڵام بەشی ھەرە زۆریان ئاوێنەی باڵانوێنی ژیانی نێو کۆمەڵی کوردەواری و تەنانەت ھەندێک جار ، کەم تا زۆر باس لە ستەمی نەتەوایەتیش دەکات*).


دەروێشیان لەیەکێک لەچیرۆکەکەکانیدا کە لەزمانی مامۆستایەکەوە دەگێڕدرێتەوە نیشاندەری ئەو پشتیوانی و ھاوسۆزیە کە دەروێشیان لەگەڵ خەڵکانی ھەژار و بەشمەینەتدا ھەیەتی.


یەکێک لەقوتابیەکان ، بەنێوی نیاز عەلی کوڕیژگەیەکی ھەمیشە نەخۆش و بیمارە ، لەپۆلی دوی سەرەتاییە و لەوانەکانیدا بەباشی دەچێتەپێش. ئەو ناتوانی لەگەڵ منداڵەکانی تردا بکەوێتە یاری کردن ، چونکە ھەرکاتێک یاری دەکات ، کۆخەیەکی توند دەیگرێ و خوێن ھەڵدێنێتەوە. تاکەھۆکاری یاریکردنی نیاز عەلی ئەو تۆپەیە کە لە کاغەزی نوسراو ، دروستی کردوە. ھەل ومەرج و گوزەرانی ماڵەوەیان خراپە و کاغەزی فڕێدراوی نێو تەنەکەی خۆڵەکان بۆ نوسینەوەی وانەکانی بەکاردێنێ.


ھەمیشە کاتێ بەیانیان ناوی منداڵەکان دەخوێندرێتەوە نیاز عەلی ئامادەیە و کاتێ مامۆستا دەڵێ: نیازعەلی نەدار ، ئەم ڕادەچەنێ و بەشەرمەوە لەکاتێکدا ئەو قەڵەم و دەزوە دەشارێًتەوە کە بەکراسەکەیوە دوریوە ، بەدەنگێکی کزۆڵکەوە دەڵێ: بەڵێ.


ڕۆژێکیان مامۆستاکەی لەنێو پۆلدا ھەڵیدەستێنی و ئەو کاغەزەی پێ دەخوێنێتەوە کە لەبری شوشە بەپەنجەرەی پۆلەکەوە چەسپاندویانە.


ئەویش بەدروستی بێ ھەڵە دەیخوێنێَتەوە: چاکەتی دوسەد و پەنجا تمەنی لەتاراندا ھەڕاج کرا.


باوکی نیاز عەلی بێکارە و دایکیشی پێشتر ڕۆژانە بەبیست وپێنج قڕان لەلای مەشھەدی باقر کاری (تەقاندنی فستەق) ی کردوە و ئێستا بەھۆی کەوتنی ددانەکانیەوە ، لەماڵێدا دانیشتوە و بێکارە. براگەورەکەشی ساڵی پێشتر لەکاتی کارکردندا کەوتۆتە ژێر خاک وخۆڵەوە و مردوە.


ڕۆژێکیان مامۆستا داوا لەقوتابیەکان دەکات خەونەکانیان بگێڕنەوە. نیاز عەلی خەونەکەی خۆی دەگێڕێتەوە کە چۆن لەخەونیدا لەگەڵ باوکیدا بونەتە چۆلەکە و بەنێو ژورێدا ھەڵفڕیون و چۆن دایکی سەرەتا پێدەکەنێ بەڵام دواتر دەست بەگریان دەکات و لەناکاو ھەژدیھایەکی گەورە خۆی بەژورێدا دەکات و دایکی بەبینینی ھەژدیھایەکە زارەترک دەبێت و ھاوار دەکات: ئەی ھاوار مەشھەدی باقر ھات.


مەشھەدی باقر خاوەن کارە و دایکی نیاز عەلی لەلای ئەو کار دەکات . دایکی نیاز عەلی بەبینینی مەشھەدی باقر دەترسێت و خێرا چنگێک فستەق لەکۆشی خۆی دێنێتە دەرێ دەست بەتەقاندنیان دەکات و نیاز عەلی دەبینێ کە چۆن لەئەنجامی تەقاندنی فستەقەکاندا خوێن بەپوکەکانی دایکیدا دێتەخوارێ. فستەقەکان لەنێو خۆیاندا بڕیار دەدەن لەڕقی مەشھەدی باقر ، نەتەقن و دەم نەکەنەوە . مەشھەدی باقریش کاتێ دەبینێ ھەمو فستەقەکان دەمیان داخستوە و ناقەڵشێن توڕە دەبێت و دەچێ دارێک لە فستەقەکان ھەڵدەگرێ و دەیەوێ دارکاریان بکات بەڵام لەو کاتەدا بەرپێیەکانی پڕدەبن لە ددانی کەوتو و لەسەریان ھەڵدەخلیسکێ و بەپشتدا بەردەبێتەوە. لەئەنجامی بەربونەوەی مەشھەدی باقردا فستەقەکان پێکەنین دەیانگرێ و دەم دەکەنەوە. مەشھەدی باقر ئیدی کەیفی ساز دەبێ و دەکەوێتە سەر ئەو فێڵەی کە چۆن کارێکێ وابکات فستەقەکان دەم بکەنەوە ، ھەربۆیە دەست دەکات بەئەنجامدانی چەندین کار وکردەوەی سەیر سەیر وەک ئەوەی ملی درێژ دەکات بۆ ئاسمان و ئەستێران ھەڵدەلوشێ و سەرمەقولاتان دەکا و چاوەکانی چەپ و چوێڕ دەکا. نیاز عەلیش بەبینینی ئەم کاروکردەوە گاڵتەجاڕیانەی مەشھەدی باقری ھەژدیھا ، پێکەنین دەیگرێ. بەھۆی پێکەنینەکەیەوە مەشھەدی باقر دەیبنێ و ئیدی دەگاتە ئەو ئاکامەی کە ھەمو ئەو کاروکردەوانە لەژپَر سەری نیاز عەلییدان. بۆیە دەیەوێ بیگرێت. نیاز عەلیش کە لەوخەونەیدا بۆتە چۆلەکە ، دەیەوێت لەپەنجەرەکەوە بفڕێت و خۆی ڕزگار بکات ، بەڵام لەوکاتەدا دەمی پەنجەرەکە بەخێرایی بچوک دەبێتەوە و نیازعەلیش زۆر ترسی لێ دەنیشێ. ئیدی لەوکاتەدا یەکێک لە فستەقەکان دەبێتە باڵۆنێک و بەنیاز عەلی دەڵێ وەرە سەر پشتم با ڕاکەین. ئەویش لەسەر باڵۆنەکە دادەنیشێ و پاشان لە لولەی سۆبەکەوە دەیباتە دەرێ و بەرەو ئاسمان بەرزی دەکاتەوە. لەو خەونەدا نیازعەلی لە ئەستێرەکان نزیک دەبێتەوە و دەیەوێت دانەیەکیان لێبکاتەوە و بیھێنێتەوە بۆ دایکی تا بیکاتەملی ، بەڵام لەوکاتەدا قاچی ھەڵدەخلیسکێت و سەرەوبن بەر دەبێتەوە و وردە وردە شۆڕ دەبێتەوە خوارێ و دەبینێ ئەوا باوکی خەریکی گرتنەوەی قوڕی سواقە و نیازی ھەیە سەربانەکەیان سواق بدات. لەئەنجامدا دەکەوێتە نێو قوڕی سواقەکەوە و وەخەبەردێ و دەبینێ سەربانەکەیان لەئاستی سەری ویدا دڵۆپان دەکا.


دوابەدوای گێڕانەوەی خەونەکەی ، ھەمو قوتابیەکان پێدەکەنن و چەپڵەی بۆ لێدەدەن.


چەند ڕۆژ دواتر کاتێ مامۆستا دێتەوە نێو پۆل و نێوی منداڵەکان دەخوێنێتەوە ، کاتێ دەگاتە سەر نیازعەلی ، منداڵەکان وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن ئامادە نیە. کاتێ مامۆستا لەھۆکاری نەھانتنەکەی دەپرسێ ، منداڵەکان لەوەڵامدا دەڵێن: دوێنی ئێوارێ ، بەدەم گوتنەوەی ئەستێرەم دەوێ ، ئەستێرەم دەوێ بۆ دایکم ، لەسەرمان مرد.

ئەم چیرۆکە بەسەرھاتی خەمگینی کوڕیژگەیەکە کە ھەژاری و نەداری بڕستی لە خۆی و خێزانەکەشی بڕیوە و لەھەمان کاتیشدا لەشارەکان چاکەتی دوسەد و پەنجا تمەنی دەفرۆشرێ. جیاوازیەکی بەرچاوی چینایەتی لەم چیرۆکەدا بەدی دەکرێ. پەنجەرەکانی قوتابخانە بەو سەرمای زستانە شوشەیان پێوە نیە و ڕۆژنامەیان تێگرتون. منداَڵەکان بەو سەرمایە لەڕێگایەکی دورەوە بە ڕەنج و کوێرەویەکی زۆر خۆیان دەگەیەننە قوتابخانە ، جل و بەرگەکانی نیازعەلی کۆن و دڕاون و دەفتەری نوسینی نیە و کاغەزی نێو تەنەکە زبڵًەکان کۆدەکاتەوە بۆ نوسین.


خستنەڕوی ئەم ڕاستیانە ، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەوەی ئەو دێڕەی سەر ڕۆژنامەکە و گێڕانەوەی خەونە سیمبولیەکەی نیاز عەلی ، نیشاندەری پشتیوانی نوسەرن لە منداڵانی ھەژار و خەڵکانی ھەژار و کەمدەرامەت.


دەروێشیان بۆخۆی لەبارەی نوسینی ئەم چیرۆکەیەوە دەڵێ: لەڕاستیدا ئەوە زیندانی کرماشان بو وای لێ کردم ئەو چیرۆکە بنوسم. لەساڵی ١٣٥٠ لە کەنگاوەری کرماشان دەسگیر کرام ، لەوێدا سەرگەرمی کۆکرنەوەی ئەفسانە کوردیەکان بوم ، شەوانە لەچایخانەکاندا دەنوستم و پۆلیس ناسیمیانەوە و ڕادەستی ساواکیان کردم ... دوای تێپەڕینی قۆناغی لێکۆڵینەوە توانیم لەنێو زیندانیە ئاسایی و سیاسیەکاندا جێگای خۆم بکەمەوە و لەگەڵ تێپەڕینی ڕۆژەکاندا و ئەزمونی ژیانی ڕابردوم ، لەناکاو لەو گۆشە دڵگیرە ، دور لەچاوی سیخوڕان ، ڕقی خۆم لە ڕێی قەڵەمەکەمەوە ڕشت و چیرۆکی نەدارم نوسی.
_______________________________________________________
سەرچاوەکان:

کۆمەڵە چیرۆکی ھەتاو، عەلی ئەشرەف دەروێشیان، وەرگێڕانی عەبدوڵا حەسەنزادە ١٩٨٦.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 10:07 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها