بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #1  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هۆنراوەکانی شاعیر " هەوار ئەحە "



هۆنراوەکانی شاعیر " هەوار ئەحە "

ئەزانم

خــۆ ئـەزانم مـەحـاڵـە بـە دڵى تـۆ بـگـــەم
دایم خەیاڵ لە خۆشەویستى خۆم و خۆتەکـەم
ئەوەندە خۆشەویستى، وا خەیاڵت لێ دەکەم
کام شـتەى زۆر جوانە ،پێشکەشـى تۆیەکەم
لــە شـــیـلەى هەنـگویـن شـــەکــراوت بـگـیـََڕم
لەسەر پەڕەى گوڵ کارتى ئاهەنگت دابەش کـەم
ئــەمــەوێ لـە مانـگ تــاراى بـوکـێنیت لەســــەرکـــەم
بە دڵى خۆم لە ڕۆژ جوانترین کراسى بوکێنیت لەبەرکـەم
ئنجا لە گوڵى نێرگز تاجى بوکێنبت لەسەرکەم
لە گوڵى نازناز بـازنێکى جوانت لە دەســت کەم
لە تەرزى مێو جوانترین ئەڵقەت لە دەست کەم
لە بەرســیلە خــرخاڵێکى جوانـت لەپێ کــەم
لە گــولــَە مــروارى مـلـوانـکـەت لـە مـل کــەم
لـە پەنجـەى خـانم بۆنـت بـۆ دروســت بکــەم




جوانى گوڵان

چــەنـد خۆشـــە لە باخـێـکــا تێپــەڕ بـــووم
بــە دیمــەنى جــوانى زۆر ســـەرســـام بــووم
نــاز نــازو کـرابوونـەوە هەمـوو ڕەنگێ تێکەڵ
زەردو ســــورو ســـپى پـەمـەیـیــەکــى کــــاڵ
پـیـَئــەکەنـین ســــەریــان ئـەدا لـە یـەکـتــر
گــوڵ لە گــوڵ جوانتر یەک لە یەک ناســک تر
لـەو لاتـر چاوە پشــیـلە و مێـخـەک و میـنـــا
لەگەڵ بـادا گۆرانیان ئەوت بەســەر ئەوینــا
لە لایـەکى تـر ســـاردۆنـیــاو شـەســـت پـەڕ
زۆر جــوان بــوون بە لایــان دا بــووم تێپــەڕ
لـە لایەکى تریـش ڕەنـگەکــانى لالۆ عبــاس
وەک بوک لە بەریان کردبو هەموو ڕەنگێ کراس
پــۆلێکـیـش پێکەوە بــوون بەیـبـــون و جۆرى
دەســـتە دەســـتە خەڵک ئەهـاتنـە ســـەیرى



وا بەهارە

دڵـى جــوانـم ئـەزانێ وا بـەهــارە
گـوڵ خونچـەى کــردوە لـەو نــزارە
تـۆش تـاقە خـونچەى منى ئەزانـى
دایم شـیرینى لەلام و لەسـەر دڵانى
جا منیش هەر ئاوا خۆش نابم لێت
هەرکـات دیمى مـاچـم ئـەوێ لـیـَت
مــاچـى دەم لـەگـەڵ گـۆنـاى ئــاڵ
جار جارێکیـش ماچى خەت و خـاڵ


چۆن دڵت هات

چــۆن دڵــت هــات وەهـا بمشــکێنـى
لـە دڵتـم دەرکـەیـت و نـاوم بـزڕێنـى
چەنـد ناشــرینم کەیـت و نەم دوێنـى
بە دەمى منـدا نایەت و نـایڵێم نـهێنى
جـنێـودان بـەمـن مـرتاحـت ئـەکـات؟
خۆشــەویســتى منت لە دڵ دەرئەکــا؟
خــۆ مــن تــۆم بـە دڵ ئـەپـەرســــت
داواى دڵت بکردمایە لە لێدانمەخست
دڵـم هەسـتى بـە لێدانى دڵـت ئەکـرد
کە برسى بویتایە هەستم پێ ئەکرد
ئـەوەنـدە هـۆگــرى تــۆ بــوو بـــووم
هــەمــوو کات لە هـۆش خوـَم چوبـوم


گوڵێکى شکاو

ئەى گـوڵى جــوان کوانـێ بـۆنەکــەت
کوا تکە ئاوى وەستاوى سەر گۆناکەت
کوا ســەرە بەرزو ڕو لە ئاســمانەکەت
کـوا دڵـە خـۆش و پـڕ لە ئـاوازەکـەت
کوا پەپولەى بێگەردى ســەر دڵەکەت
کـوا ڕەنگى تێرو پـڕ لە شــەوقەکەت
کـێ واى لێَ کـردى خـەبــەردارم بـکـە
دەســتى ناحەزبوو یـا بـاخـەوانەکـە
ســـەرت لـە ئـەرزو مــلـت شــــکـاوە
هەرکەسـێ بوو خێر نەبینێ هەتا مـاوە




نەم زانى بوو

شـــەو مــیوانى کێ یـە ئــەو بـاڵا جـــوانــــە
لەگەڵ کێ ئەم گوڵە تا بەیان دەست لە ملانـە
بـــۆ ئــەبێ ئەم گوڵە لە بەختى من نــەبێت؟
ئـەم هـەمـوو جوانیــە لە شـانسى من نەبێت؟
خــۆ تــازە زانــیـم تــۆ هـاوجـووتت هــەیــە
شـــەو هەتــا بـەیــان هـاو جـیـَگـەت هـەیـە
تــاس بـردمـیــَوە کـــە زانــیــم وایـــــــــــە
بــــۆ شـــەوى مـــن قـەت ڕۆژى لــێ هەڵنایـە
خــۆم لـێ خـۆش کـردیـت کـە تـۆ هى من بیت
دەســـت لــە مــلانـــى مـــالــَى دلــَم بـیـــت
شــــەو تـــا بـەیـانـى ســـاقى پـێـکـم بیـت
کــە پێـکـت بــۆ تێـردم خـۆشــت مەزەم بیـت
ئـەى لەو خەیاڵەم چەنـد خۆش و قـوڵ بــوو
نــەمـزانى خــەو بــوو وا زوو خـەبـ،ەرم بـوو



بە من چى

کــزەى ســەرمــا خــۆى کـرد بــە ژوردا
کـــوژانـدیــەوە چــراکـە بـە ڕوومــدا
بون یـان نەبـوونى چــرا بـەمـن چــى
دنیــا چـراخـان بێ بـە دلـَى مـن چـى
چــونـکــە دڵــم تــاراوە لـەم ژیـانــە
پیشــەى مــن هـەر نـاڵین و گـریـانــە
گەر کزە باش نەبێ ناو دڵى من زریانە



شەرت بێ

شـەرتە تا مردن کەسـم خۆش نەوێ
ئـەو دڵـە شــکاوەم بخەمـە ژێر پێ
چونکە زۆر ستەم کاربوو دڵدارەکەم
هـەڵى نەگرت تـۆزێ نـازى دڵەکـەم
کە گەیشتە لاى من هیچى پێ نەبوو
هــەمـووى لە پێشـدا هەڵڕێشـتبوو



لەبەر چاومە
ڕەنجت بــۆ داوم لـەبـەر چــاومـە
لــە بیرم نـاچێت هـەر لەیـادمــە
ئەزانـم مـانـدووى بەبێ ئەنـدازە
یاداشــتى مـن بـۆ تۆ هەمووى نازە
گیـانەکەم نـابێت تـۆ بێزار ببیت
ئەبێ تـا ئـەمرى هـەر تێبکۆشـیت
تاکو دروست کەین بناغـەى ژیـان
گـەورەکـەیـن کـۆرپـەى زۆر جـوان
فێـریــان بکەیــن چــۆنـە ژیـــان
نیشانیان بدەین ڕێگاو ڕاستیەکان


خاوەن سەروەت

ســــەروەت و ســامـان تـــا ســـەر نـیــە
کــۆشـــک و تـەلار بۆ هیچ کـەس نـیـــە
ئــــــــەى خـــــاوەن دیـنـــــــارو دۆلار
چـاوتـان ســوور بووە بۆ وا بوون بێ بـار
وا ئـەزانـن پـارە ئەتـان کـات دڵ خــۆش
لەبـەر پـارە هـەمـووتان بوون نـەخـۆش
وا ئەزانى کە پارەت هەبوو منیش ئەکڕى؟
هـــەرچیــەکـت بـە دڵ بــوو ئـەیپچـڕى؟
نــا نــا مــن تێــرم لـەو بـابەتەى تــۆ
ئــەوەى مـن نیمـە دەسـت ناکەوێ لاى تۆ
جــارێکى تــر نــامـەوێ بـبینـم چـارەت
حاشـا لـە خــۆت و لـە بـــوون و پـارەت


چیت کرد

شەرتە لەبیرم نەچێ ئەوەى تـۆ کــردت
تـــاوانـى گـــەورە و تــاوانـى وردت...
ئـەگـەر ئـەزانـى چەنــد تـاوان بـاریت
لـەو دنیـاش شـایسـتەى ئاگـر و نـاریت
چونکە زۆر لە خۆباى و بە خۆت ئەنازیت
لـەگـەڵ هــەمـوو کـەسێ هەردەم سازیت
تــەنـهـا بــۆ دڵـى مــن خـەمــو زوخاویت
واش خــۆت نیشـان ئـەدەیت زۆر چــاکیت
بـەبـێ شـــەرمـانـە بـەرەو ڕوو ئـەڵێیـت
دە وایـــــە بـــڕۆ دڵـــــم نـــایـەویـَیــت
پــاش چـى وا ئەڵێیت ؟ کە داتوەشـــاندم
زوخــــاوى دنــیـــات پـێ ڕەتـــانـــــدم؟
وا ئــەزانـى گەر تۆ نەبى من تەواو ئەبــم؟
نە ْ باش بزانە لە داخى تۆ من زۆر باشەبم
بـــــڕۆ وازبـێـنــە لەســـەر قســەى خـۆت
بــزانـە هیچ کـات ئـەخـۆم خەفەت بــۆت
دلـَنیــابــە زۆر لــە خـــۆم ڕائـــەبیـنــم
تــــەواو ســاڕێـژى ئـــەکــەم بــریـنـــم
بـۆ ئەنجامـەکـەى هـەر تـۆ ڕەنـجـەڕۆیت
چـــونـکـە هــۆى ئەم کارە هـەمووى تۆیت


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:36 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها