![]() |
ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م
ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م |
ه‌ره‌وئه‌وین |
نه‌ورۆز
نه‌ورۆز ڕۆژ لـــه ئـــاســـۆی ســوور شه‌وق ئـــه‌داته‌وه ده‌ڵـــێ ئـــــه‌مــساڵیش نــــه‌ورۆز هــــاتــــه‌وه سـروشت سه‌رپـاکــی جــوانــی ئـــه‌نــوێــنێ وه‌ک بـــووکـــی ڕازاو خـــۆی ئـــه‌خــه‌مڵێنێ ده‌شـــت و کـوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کـێو بــزه‌ی بـــه‌هـــاریــان کـــه‌وتـــۆته سـه‌ر لێو بــه‌فــری تـــواوه‌ی ســـه‌ر شـــاخـــی تـه‌مبار ئـــه‌بـــێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕِ دێته خوار هـــاژه‌ی شــــه‌تــــاوی بـــن کــوێستانی به‌رز گـــابـــه‌رد ئـــه‌تلێــنێ کـــه‌ژ دێنــێته لــه‌رز کـــیــژی دارســتان لــــه شـــایی چـــه‌مــــا بــــه مــــۆسیـــقـــای ئــــاو، دێـــنه‌وه سه‌مـا بـــاخ و ره‌زی شـــاخ یــان مێرگ و چیمه‌ن خشــــڵـــی ڕازاوه‌ی بــــــژوێنی دیـــــمـــــه‌ن سه‌وزایــــی ده‌شــــت و زنجیره‌ی کـــوێستان تـــــاریـــف نــــاکــــرێ جــــوانی کوردستان کــــــه‌وی دڵــــداری ئـــازادی و جـــــوانــــی ده‌روونــــی کــــه‌یــــلــــی ســـۆزی گـــۆرانی بــــه‌ری حــــه‌ســــره‌تی دڵ ئــــه‌کــــاتــه‌وه بــــانـــگی پــه‌ڕِاوپــه‌ڕِ ده‌نــگ ئـه‌داته‌وه لـــه سه‌ر قه‌ندیــــل و شـــاهۆ و نــه‌که‌رۆز ئـــه‌ڵـــێ گـــه‌لـــی کـــورد نه‌ورۆزتان پیرۆز ره‌حیم لوقمانی |
|
"کاتۆر"
"کاتۆر" حه‌ز له کوڵی شینێک ئه‌که‌م دامرکێنێ دڵی پڕم رێژنه‌ی ئه‌سرینێک ئه‌توانێ رزگار کا جه‌سته‌ی له گڕم نه ئازییزه‌کانم زیندوون هه‌تا هێزوگریکم بێ نه به‌هاری ژینم ماوه ، سۆزی یاری ته‌رییکم بێ نه لاوه‌ی "دواوان" له باخ دێ .. نه ئاهه‌نگی خشڵ وبه‌رموور نه به‌رامه‌ی "سوێسنه"و "بیزا" .. شنه‌ی "مێژوه‌رد" نازی "چنوور" نه شوان لای "به‌ڕه‌زا" ماوه ، نه ئاواز له گه‌رووی بلوێر نه له‌نجه‌ی به‌ژنی کچانه‌و نه که‌روێشکه‌ی نواڵه‌و زه‌نوێر نه حه‌یران وقه‌تار ماون تێکه‌ڵ به هاڕه‌ی هه‌یاسان نه کیژان له "په‌ڵه‌مه‌نێ" وره‌شبه‌ڵه‌کی نێو رێواسان نه زه‌نگۆڵی زه‌نگی نێو ڕان .. به نیوه‌وڕۆی هه‌تاوگڕان نه پۆل پۆلی ئاسکه بێری لانکه ئه‌که‌ن بۆ مۆڵه ڕان نه دڵداری چێژی ماوه ، نه دڵ ، ماوه وه‌کوو جاران نه ئێسک سووکێ ئاسکه‌ی دێ، نه په‌یمان و وه‌فای یاران نه هه‌ڵبه‌ستی تکاوی زام.. نه ئاخێ قووڵ له ناخه‌وه نه قاسپه‌ی که‌و له ره‌وه‌ز دێ.. نه هه‌ڵۆیه‌ک به شاخه‌وه های ئازیزان .. هاوسه‌رینی خه‌م بۆ ساتێ ده‌وه‌رنه‌وه چۆن بێ هاوده‌م .. چۆڵگه‌کانیش فرمێسکێکم ناگرنه‌وه..! مامۆستا بێزار |
گه‌ردوون به ره‌حمت چه‌رخێک با ده‌رۆ |
دڵی سووتاو ئه‌ی دڵ تا به که‌ی ئه‌سیری ژانی تا که‌ی گیرۆده‌ی ده‌س ناکه‌سانی تا که‌ی خه‌م خۆری چینی عام ئه‌بی تاکه‌ی سووتاو وپڕ له زام ئه‌بی تا که‌ی بێ خۆشی ژین ئه‌به‌یته سه‌ر تا که‌ی سه‌رین خه‌م ئه‌نێیته ژێر سه‌ر وه‌ک کڵی ته‌نوور هه‌ر پڕ له تینی بۆ خه‌ڵک سووتاو بۆ خۆت بێ ژینی ئه‌ناڵی بۆ که‌س کێ بۆت بناڵێ کێ ژه‌نگی تاڵیت له سه‌ر داماڵێ زه‌نگی خه‌م خۆری بۆ هۆز ئه‌زڕێنی به‌یداخی خۆشیت هه‌ڵ ئه‌پڕووکێنی سه‌رده‌مێ مات وسه‌رده‌مێ گریان له ده‌س کۆیله‌تی وئازاری ژیان گێژ ئه‌خۆی وه‌کوو گێژاوی زه‌مان ون بوه له ده‌ریای مه‌ینه‌ت بۆ ژیان که‌ی بێ تۆیش وه‌کوو ده‌سته‌ی خۆرنشین گه‌رمای خۆش به‌ختی هه‌ڵپێچی له ژین که‌ی بێ پۆشینی خه‌م وخه‌مخۆری داماڵی له له‌ش به‌رگت بگۆڕی پێم وا ئه‌و رۆژه خاکی گۆڕستان ئه‌بێ به سوورمه‌و ئه‌ڕژێته چاوان ئه‌و جا رزگاریت له مه‌ینه‌ت وژان له ده‌س ئازار‌و خه‌می ناحه‌زان عابید ئه‌مین پوور |
چوار وه‌رزی عه‌شق
چوار وه‌رزی عه‌شق گوڵی سووری باخی عه‌شق به فیدای بۆنی خۆشت ئه‌م که‌ی بێ به‌ش له عه‌ترت یا له عه‌شقی به جۆشت عه‌شقی تۆ مه‌دره‌سه‌یه تۆ مامۆستا من شاگرد سۆز‌و کوڵی عه‌شقی تۆ هه‌ست وهه‌ناومی داگرد من بولبولی باخی عیشق له ده‌وری گوڵ ئه‌خوێنم به‌م جۆره سۆزوده‌ردی ئه‌وینی دڵ ئه‌نوێنم به ئه‌سرینی چاوانم باخی ئه‌شقم ئاو ئه‌ده‌م خه‌یاڵ زۆره‌و به خه‌یاڵ خه‌یاڵی تۆ تاو ئه‌ده‌م تاو تاو وه‌ک هاوین به جۆش ئه‌م سووتێنی به چاوت ئه‌م خه‌یته گیروداوی زوڵف وپه‌رچه‌می خاوت ساتێ ئه‌بی به به‌هار عه‌شقت هه‌ر وه‌کوو باران ئه‌ڕژێ به سه‌رما به تاو پی شاد ئه‌بن گشت یاران ئه‌م جاره که قین ئه‌که‌ی ئه‌بی به وه‌رزی پاییز ئه‌بی به گێژه‌ڵووکه ئه‌تۆری لێم ئه‌بی زیز خوا نه‌کا ئه‌و رۆژه بێ عه‌شقت وه‌ک به فری زستان بی به ساردی وبڕژێته دڵ و جه‌سته و له‌ش وگیان ئازیز لێم دڵگیر مه‌به به تۆ چوار وه‌رزی ژیانی تۆ به‌هاروهاوینی تۆ پاییزو زستانی من بێ تۆ وشکه ساڵم هیچ وه‌رزێ شادم ناکا ئه‌وینت بێ سنووره هیچ کاتێ یادم ناکا بۆ له گه‌ڵم واده‌که‌ی ئه‌م کاره که‌ی ره‌وایه عاشق کوشتن که‌ی فه‌ڕزه که‌ی سوننه‌ت وسه‌وایه عابید ئه‌مین پوور |
به‌من‌چی
به‌من‌چی ئه‌ڵێن ئاری شۆخـــی شاری شه‌كه‌ر باره ده‌م‌وزاری به‌من‌چی نه‌یشه‌كه‌ر بــاری له دێی من‌و چوه شاری ئه‌ڵێن دووكانه چی جوانــه حه‌زت بكه به‌پیێوانه به‌من‌چی هه‌مه گوڵــزاری چیمه‌ن وجاڕی به‌هــاری ئه‌ڵێن گراو له‌م دیاره بـاره‌ته‌قای گـــــه‌ڵای داره به‌من‌چی كفره لا‌م كاری یـاری به ئه‌شق و دڵداری ئه‌ڵێن شوانه له‌م كێوانه بژوێن قــــژی ئه‌كا شانه به‌من‌چی هه‌مه هه‌واری به‌رانان و به‌ختیـــــــــاری ئه‌ڵێن بژێوی له‌م دیوه نه‌تدیوه رسق باریـــــــــوه به‌من‌چی فه‌ڕزه لا‌م كاری كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵــداری ئه‌ڵێن كار سازه ئه‌م جازه بۆ چۆمی خه‌م به‌رده‌بازه به‌من‌چی هه‌مه شمشاڵی شاكاری شوانی هـــــه‌واری ئه‌ڵێن بنۆشه مه‌ی خۆشه مه‌جۆشه ئه‌م ژیـــنه بۆشه به‌من‌چی هه‌مه كانیاوی بناری شاخ و كــــــــۆساری ئه‌ڵێن وه‌ره به‌جێی بێڵه لێره جه‌حێڵ گه‌وره‌ی خێڵه به‌من‌چی ئه‌ز نیمه لاری له ئادابی كـــــــــورده‌واری حه سه ن ئه مینی |
ئاشقه‌رووته
ئاشقه‌رووته په‌پووله‌كه‌ی گڕی رووتــم سووتانـی‌چی؟! هه‌تا هه‌م هه‌رله سوووڕانــــم وه‌يلانـی چی؟! رێمكه‌بڕوێم‌له‌سه‌رته‌له‌سه نــــــــگــی‌سينگتا وه‌ك‌به‌ڕه‌زا له‌جێی‌بڵينـــد وبه‌ربينـــــــگتا تاڵێ تيشكت بڕژێنه‌ناوشه‌وێنــــــــــــم ه‌وه شه‌خته‌به‌ندی شه‌وستانم بتوێــنــــــــــــه‌وه له‌خاكه‌لثـــێـــــــوه‌ی لێوته‌وه بمڵێــره‌وه با_پاييزم به‌هارتی تێ‌بزێتــــــــــــــــــــه وه له وبانـگه‌وه له دوومناره‌ی تۆم بيستــــــوه سۆفی ئاسا نوێـــژی ئه‌شقم قه‌ت نه‌چــــــوه له‌كانيلكه‌ی چاوه‌كانتا ده‌سنـوێــــژئه‌شۆم هه‌تا تۆمبی تۆبه‌كـــــــــاری ته‌كيه‌كه‌ی تۆم ديم هه‌واری بــــه‌ژن‌وباڵات بوومه‌ڕه‌شمــــاڵ هه‌ڵم داوه له‌كه‌ل گۆنات چون ورده‌خـــاڵ له‌كوێستـــــــــــــانتا به‌ری دووره توانه‌وه‌م هه‌رسێ كوچكه‌كه‌ی دوا ئاگـــــــر‌وكوژانه‌وه‌م ده‌به‌س كه‌به‌س لاده‌لاده قاروقيــــــــــــنت ته‌مه‌ن تارا كه‌ره‌م‌كه پێم پێ‌كه‌نـــــــــــينت مه‌چۆلابه پياوی چا به دوور ده‌نگـــــــۆيـه ئه‌وه‌ی راست بێ له‌م جيهانـه چاوی تۆيــه لێم ببووره ئاسكه‌ناسكه‌ی دڵ سرك و سڵ ئاشقه‌رووته هه‌رهه‌يه‌تــــــــی وتۆزقاڵێك دڵ ده‌نا ده‌مكرد زێڕه‌و شانـــــــــــی ئه‌وباڵايه خۆشه خاك بـــــی له ژێـر سايه‌ی ئه‌وئاڵايـه |
اکنون ساعت 09:00 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)