پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 10-01-2014 01:47 PM


شێعری کامیل شه‌ریف پوور-سه‌قز

گومانێکی هه‌ره‌ساوی

خویندنه‌وه‌ی خه ونێکی وه‌نه‌وشه‌یی
له سه ر باڵی خه‌یاڵی خۆڵێکی ته‌زیو
هه‌ر نه‌بێ ئه‌مانباته‌وه ساڵی وه‌نه‌وز
ئه‌مانباته‌وه به‌رده‌م باره‌گای باوێشک
له دیالکتی جێ و بان گه رێن
ده‌س به‌ینه زمانی شه‌و چه‌ند پاراوه‌ شه‌ویلکه چه‌ند تۆکمه‌یه هه‌راسانی
گومانی خوێن له ڕه‌نگی خه‌ونی به‌ردیله‌یه‌ک
گه‌مه ده‌که‌م گومانی چی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی پوخت و نه‌ختێک قه‌ره‌باڵغه ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ هه‌ر نه‌بێ
سه‌د پیاوی بنجی لێیه
پیاو گومان ئه‌با به‌گه‌مه
گه‌ڕه‌کێک حوزوریان هه‌یه له کڕینی قۆرغی گومانی خه‌ون
سوێند بێ قه‌ت خه‌به‌ری ناکه‌ین
له ده‌سپێکی وه‌نه‌وشه‌ی خه‌ونا چه‌پکێ خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌یی بوونه به‌رۆکی ده‌راوو
زه‌رده‌خه‌نه‌یش نایان گه‌زێ
ڕه‌نگه ڕه‌نگی سه‌وزو شینی وه‌نه‌وشه‌ییت خه‌ون بن و ڕه‌نگه سه‌وزو شینی خه‌ونیش
وه‌نه‌وشه‌یی
هه‌ردو به‌ردی وڵاته‌که م ئیتر وایه
نه گومانه و نه یه‌قین بروا ناکه‌م ئه‌م نێوانه‌یش وه‌نه‌وشه‌ی گومانێکی هه‌ره‌ساوی له خۆ بگرێ
ده‌ره‌تانی به‌قه‌د خاڵی لێوی تۆیه کچه کوردی خه‌ون نه‌دیو
هه‌ره‌س وه‌ڕه‌زه‌ له‌ خنکانی باڵاخانه‌ی وه‌نه‌وشه‌یی خه‌ونمان
خه‌ونیش قه‌تیسه‌ له‌ نێو دو که‌وانی سه‌وزوشینی ئاوێنه‌دا
گومانی خۆم و خۆت و ده‌شتۆکه‌یه‌ک وه‌نه‌وشه‌ کوژ ده‌بنه‌ هه‌ره‌س
هه‌ره‌سێکی گوماناوی نه‌ گومان ده‌نێته‌ ته‌ره‌ نه‌ وه‌نه‌وشه‌کانی خه‌ونیش
ده‌بنه‌ سه‌وزو شینی سه‌ر ڕێ
ڕێکه‌وتێکه‌ به‌بێ هێڵ پانتایه‌که‌ به‌بێ خێڵ
حه‌ز ئه‌که‌ی با بچینه‌وه‌ سه‌ره‌تا

behnam5555 10-01-2014 01:49 PM

غه‌زه‌لی نوێ-عه‌لی حسه‌ینی
چ شه‌و‌گارێکه‌ وا ڕمیا به‌ سه‌ر شان و ملی شارا
چلۆن بدرووم وشه‌ و شێعرم به‌ به‌ر ته‌نیایی هاوارا



له‌ بێ وازیی سه‌ری شێتم پڕووکا تاقه‌تی جاده‌
ده‌سا ئه‌ی مانگ و ئه‌ستێره‌م ده‌مێ بڕوانه‌ په‌تیارا



به‌ره‌و دووپێ گوزه‌ر ناکه‌م نه‌وه‌ک بۆژۆ بێ ته‌نیاییم
له‌ ساواقی دڵ و دیده‌،له‌ ژێر هه‌نگاوی ئه‌غیارا



چ سه‌ردارێکه‌ بتوانێ ئه‌وه‌نده‌ی ڕووت ئه‌من بگرێ
ده‌با مه‌ستی شه‌می ڕووت بم له‌ میوانیی سه‌ری دارا



سه‌رت به‌ستم چ ئازاد و چ سه‌ربه‌ستم به‌ مه‌خمووری!
ده‌با من ڕۆژی سه‌ربه‌ستیم ئه‌تۆ بێنم به‌ سه‌ر زارا



چه‌وه‌یلم هوون ئه‌بارێنێ،له‌ عاشق بۆ هه‌راسانی
بپڕژێنه‌ حه‌ز و تاسه‌ت به‌ سه‌ر هه‌ستی دڵی زارا

behnam5555 10-01-2014 01:49 PM


شێعڕی ناسر یه‌زدانی
له‌ خه‌یاڵی ناسکتا رێواس ئه‌روێ...
که‌سێک
له‌ خه‌یاڵی ناسکیا رێواس ئه‌روێ و
لێوێک ناسک ئه‌قرتێ
نیگا شه‌راویه‌کانتم تێ مه‌گره‌
با نه‌پرووکێم
برژانگه‌کانت
مه‌خه‌ ناو بێکه‌سیمه‌وه‌
من خه‌یاڵم کۆڵانێک ته‌سک
تۆش باڵات خیابانێ درێژ
پڕه‌ له‌ پێڵاو و
بۆتیک و
ماتیک
ئه‌ڵبه‌ت هه‌زارێ وه‌ک منیش
پیاسه‌ ئه‌که‌ن له‌ باڵاتا...
له‌ لای راسته‌ وه‌
چه‌پ چه‌پ ته‌ماشات ئه‌شکێ
له‌ شه‌رمێکا که‌ کجێنیت...
خڵتانی خه‌یاڵتم خاتوون
خولیاکانم ئه‌گۆڕی یان
دوایین گۆڕه‌وشارم ئه‌بێ شه‌رمێکی ژنانه‌ی تۆ بێ
که‌ ناسک ئه‌قرتێ لێوت و
لێواو لێو تاسه‌م
تۆزێ ئودکولۆن بپرژێنه‌ به‌ خولیاکانما
بۆنی عاره‌قیان لێ دێ
هه‌ناسه‌ ئه‌گه‌ر له‌ تۆوه‌
به‌ من نه‌گا
شێعر ئه‌خنکێ...
**
تۆ ئه‌رۆیت و
پرته‌قاڵێک
ئه‌خه‌ێته‌ گیرفانی پاڵته‌که‌ته‌وه‌
شه‌و به‌ توڕه‌یی یه‌وه‌
به‌ گژ منا ئه‌چێ
26/12/90

behnam5555 10-01-2014 01:50 PM


شێعری محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه

ده‌ریا شه‌پۆلێکی خاڵیه‌ و شێتانه‌ شینه‌ چاوت

نه‌بوونیت زامه‌
زامێکی کۆن
من تێناگه‌م
زه‌ریا چه‌ند توونیه‌ له‌ هاواری ماسی دا و
منیش چه‌ند شێت، چاوه‌کانم
له‌ شینایی جاوه‌کانتا
ئاسمانی سوور

له‌ بیرت دێ؟
له‌ شێعرێکا پێت ئه‌وتم
شێته‌گیان؛
بیانوو به‌ په‌نجه‌کانمه‌وه‌ مه‌گره‌
بۆیه‌ی نینۆکم تا هه‌تایه‌ وا گه‌ش نابن
پرچه‌کانم تاکوو به‌رپێم درێژ نابن
من به‌ ماچێ هه‌ڵم لوشی و
نه‌م ئه‌زانی به‌ ماچێ ژیر ئه‌بم
تا یه‌که‌م دێڕی بێ تۆیی
تاکوو ئێستا
هه‌ر له‌ شێعرا تێری چاوت
هه‌ر له‌ شێعرا شؤڕابه‌ی زه‌ریا و
شه‌وانی باوه‌شی لێوت و
سه‌مای بزه‌ و
هه‌ر له‌ شێعرا شتی تریش ....

شاعری ده‌ریا بووم و
شه‌پۆلی ده‌ریاتم ونه‌
شاعری ده‌ریا بووم و
هه‌نگاوی به‌له‌مم گێژه‌
شاعری ده‌ریا بووم و
مانگ و شه‌و و شێعرم شێتن
شاعری ده‌ریا بووم و
که‌ تێناگه‌م له‌م بیابانه‌وه‌
چلۆن خه‌ونی شه‌پۆلم هه‌ڵئه‌پروێ
له‌م بووره‌وه‌ وشه‌ی ماسیم تیا ره‌ق ده‌بن
که‌ تێناگه‌ن
ده‌ریای هیچ نیگایێکی بێ ره‌حمت
که‌ چۆن من گوڵه‌گه‌نمی عه‌شقم تیا ئه‌پشکوێت
که‌ بێ تاوان شێعره‌ ماسیم تیا ئه‌خنکێت

تۆ قاتڵی
قاتڵی هه‌موو ماسیه‌کانی لاشه‌م
له‌م گۆیه‌دا هه‌ر تۆ زه‌ریای
نیگات به‌م شه‌قامه‌دا روبارن
ئه‌ی بۆ ونن؟
هااااای ..... شه‌قامی ئه‌م شاره‌م چه‌نده‌ وشکن...!
ئه‌ی شین ترین ئاسمانی شێعرم
تۆ ده‌ریامی
ده‌بڕژێ با شه‌پۆلت بم
که‌ ئامێزم
روونتر له‌ چه‌مکی مانگه‌ و
ئاشقتر له‌ دێڕی ئاسمان
هه‌موو ژه‌مێ
زه‌ریا
زه‌ریا
ه‌!
و
مه‌
تخۆ
ده

behnam5555 10-01-2014 01:51 PM


هاوده‌می ڕێم هه‌موو جیهان جه‌هه‌ندمێکی بریانه‌
گه‌میه‌ی چاوی پڕ له‌ فرمێسک قه‌تاره‌ی به‌حری گریانه

هه‌رچوار پارچه‌ی بێ ده‌ره‌تان خه‌ون ده‌خۆن به‌ نانه‌وه‌
په‌له‌قاژه‌ی کۆڵی کۆڵان پڕ له‌ خلیسکی پێ کانه

هاوسه‌رینم هاژه‌ی باڵی قه‌قنووسی پیر له‌ گوێمایه
به‌ پیری مه‌رگه‌وه‌ عومرێکه‌ ژینی ویردی سوتانه

ته‌سکه‌ به‌سته‌ی به‌ستێنی ڕی بێ موسه‌مما وه‌ک ده‌می تۆ
دیدی چرا چڕژاوه‌ته نێو نیگای هه‌رچی چاوانه

هه‌نگاوێکه‌ بێ به‌رایی له‌ کاف تا قاف مه‌ساف کورته‌
په‌رته‌وازه‌ن باڵی هه‌ڵۆ له‌ بن میچی ئاسمانه

دامه‌مێنه‌ له‌ مه‌رگی گوڵ ڕۆژێ ده‌بنه‌ شێعری ژیان
گه‌رچی ئێستا شه‌ماڵی شێت شه‌ونخوونی ڕێی زریانه‌

ها باوه‌شم که‌م له‌نجه‌ی خۆت بژاکێنه‌ به‌ په‌نجه‌ی دێو
بحه‌جمێ و وه‌ربه‌ له‌ دڵما تا دیته‌ ده‌ر له‌ ته‌نگانه

هاوسه‌فه‌رم نێو نیشانی ماندوبوونت تۆزی کوڵمت
ته‌نافی بێ ئۆقره‌یی من هه‌ڵبواسه‌ بۆ جۆلانه‌‌

کامیل شه‌ریف پوور-سه‌قز

behnam5555 10-01-2014 01:53 PM



« بمکه شاعێر...یا له‌ تیشکا بم پێچه‌وه‌ »
ده‌تلێمه‌وه له داوێنی چاوت
و
به‌ره‌ و خوار
ده‌بمه شه‌ونمی گۆنات.
ره‌نگه شاعێر نه‌بم!
تاڵ تاڵ
ده‌هۆنمه‌وه
هه‌ورێشمی نیگات،
ده‌یکه‌مه کراسێ پڕ هه ست
بو نا ...! ناتوانمه‌کانم.
ره‌نگه شاعێر نه‌بم!
ده‌سته‌واژه‌ی چاوه‌کانت
ده‌خوێنمه‌وه
ده‌نووسمه‌وه
ئه‌ی که‌م به
ئاهه‌نگی خه‌ونه‌کانم.
چاوه‌کانت خؤر هه‌ڵسانی هیواکانن
به‌ڵام.... جه‌خار!
ده‌سته‌کانت .....
خۆرنشینی هه‌سته‌کانن.
بۆ جارێک و
ته‌نیا جارێک
بمکه شاعێر.
وا هه‌ست ده‌که‌م چاوه‌کانت
دوو کۆتری سه‌وداسه‌رن
ده‌سته‌کانت
سارایێکی گوماناوین.
بمکه شاعێر‌‌‌
ئاسمانێ
بۆ ئارامی کۆتره‌کانت.
بمکه شاعێر
ده‌ریایێ بۆ
سارای تینووی
هه‌سته‌کانت.

شێعری په‌یمان نیلووفه‌ڕی _سه‌قز

behnam5555 10-01-2014 01:54 PM


غه‌زه‌لی ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز

هێنده‌ گه‌ڕاوم له‌ دووت،دار و ده‌وه‌ن شایه‌ته‌
هه‌ڵده‌وه‌رێ ئاره‌زووت!،وا خه‌می ئه‌و لایه‌ته‌

داوه‌که‌ دانه‌ ده‌مێ،تاقه‌ نه‌چیرت منم
لاوه‌ بهانه‌ ده‌مێ!،تۆ که‌ چه‌لی کایه‌ته

‌ من خه‌می ئه‌و داره‌مه‌ ،هاکه‌ به‌ری هه‌ڵوه‌ری
ئه‌و دڵه‌ بێچاره‌مه‌، هه‌ڵگری خه‌م‌، دایه‌ته

هه‌ر که‌ ته‌کانی دڵم،بێ‌خه‌ویه‌ پیشه‌مه‌
بۆ وته‌کانی دڵم ، ڕوومه‌تی من ئایه‌ته

ساتێ که‌ داواری دڵ ، ده‌م به‌ بزه‌ دیتمه‌
وایه‌! که‌ هاواری دڵ ، لاوک و لای‌لایه‌ته

ئاوه‌ڵی مانێکه‌ یار ، ماتڵی من نا نیه‌
ئاوه‌ ده‌مانێکه‌ یار ، بۆ دڵی من نایه‌ته‌...

...جێگه‌ به‌ڵێنێ که‌ بوومانه‌ به‌ چه‌ندین ساڵ
‌‌‌خوێن ده‌ده‌ڵێنێ به‌دووتا جگه‌ر ئه‌و ڕایه، ته‌...

...ماته‌ له‌ ده‌ورت گه‌ڕێ ، تا به‌ هه‌تایه‌ ڕه‌وان
خۆشه‌! ده‌ بریا‌ له‌ ڕێتا سه‌ری من بایه‌ته‌...

...تۆپێ ، له‌ به‌ر پێت بێ ، تۆ که‌ پیاسه‌ ده‌که‌ی
‌‌لازمه‌ با پێت بێ ، له‌م ته‌مه‌نه‌ وایه‌ته!

behnam5555 10-01-2014 01:55 PM


3کورته شێعری سه‌لاح گوڵ ئه‌ندامی_ نورویژ
۱ـ
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده عاشقی ئه‌و خاکه‌ی
ده‌ستم بگره
پڕم که له خۆت
له ته‌نیایی ده‌رم بێنه
وای پێ کوتم
گۆرێکی به‌تاڵ
۲ـ
ره‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌تاو
له چاوه‌کانتدا
گه‌مییه‌ک له ئاگره
ده‌ریای روناک کردۆته‌وه‌.
۳ـ
من ره‌نجێکی ئینسانی
تۆ شێعرێکی یه‌زدانی.
من نه‌خه‌وتوی سه‌دان ساڵه
تۆ خه‌وێکی ئه‌فسوناوی ده‌م‌به‌یانی.
من تاراو و ته‌ریکه بوو له سه‌رچاوه
له شوێنێکا عه‌قڵ نایبرێ سنوره‌کانی جودایی
تۆ خه‌یاڵێکی رازداری.
من به تاسه‌ی هه‌ڵفرین و
تۆش دو باڵی په‌ریه‌کانی

behnam5555 02-19-2015 08:08 PM


تا شمشاڵێک ئه‌زریکێنێ!‌
1
‍‍چما شێعر،
تاوێک دێڵێ ئاسووده‌ بم!
ملم ده‌کا به‌ په‌ته‌وه‌!
2
شێعر ،
به‌رزم ده‌کاته‌وه‌!
تا سه‌رداری!
3
هه‌رچی خۆڵه‌،
پاشماوه‌ی له‌شی مرۆڤه
مردن ئه‌م وانه‌ی فێر کردم!
4
هه‌رچی خۆڵه‌،
پاشماوه‌ی له‌شی کوردانه‌!
ئه‌نفاله‌ ئه‌نفاله‌ ئه‌نفال!
5
بۆنی نان و
خۆڵی ئاوپڕژێن کراو دێ!
شایی ده‌گرێ نیشتمانم!
6
بۆنی خوێن و
بارووت و دووکه‌ڵ تێکه‌ڵه‌!
نیشتمانم ئاواره‌یه‌!
7
نووشتایه‌وه‌!
تا دوا ڕۆژی مناڵه‌که‌ی بپارێزێ
عومه‌ر خاوه‌ر!
ک.د.ئازاد

behnam5555 02-19-2015 08:10 PM


هزری دڵ

كە شەو دادێ شەوی قەیران
هەڵدەفڕێ دڵ وەكوو تەیران

كە شەو دادێ شەو پاییز

دڵم تەنگە بۆ تۆی ئازیز

غەم دێ بەرۆكم پێ دەگرێ
دادێ خەفەت وێنەی هەورێ
كۆتایی نایە هزری دڵ

تەنیا و ساوایە كۆرپەی دڵ

هاوڕێی شەوگاری تەنیاییم
من تەنیاتر لە تەنیاییم

من و پێخەف تاك و تەنیا
هاوڕێی یەكین بە دڵنیا
ئەی پێخەف بمگرە باوەش

با نەترسێم لە شەوی رەش
پێخەف ئەمگرێتە باوەش

دەبارێنم فرمێسكی گەش

من پشكۆی هەموو خەمانم

ناپشكوێن رۆڵەكانم
چەندە تاڵ بوون ئەو رۆژانە
یادت هاوسێی خەم و ژانە
***

هاوارەكان مەخنكێنن
گەڕامەوە بۆ زێدەكەم
كۆڵانەكان زۆر نامۆ بوون

كپ كرابوون
پەنجەرە و رۆچنە و درگاكان
هاوارم كرد بۆ خەڵكینە

پەنجەرەكان بكەنەوە

هاوارەكان مەخنكێنن
بیخەنە دەر
با بە وێنەی تۆقتۆقەكەی
رۆژی چوارشەمەی ئاخر ساڵ

دەگوێچكە بێ‌باوەڕەكان

بتەقنەوە و
ئەمجارە دنیا بزانێ
هاوارەكان

هاوار دەكەن
مێشكە نەخۆش و خەوتووەكان
بڵاو دەكەن
سۆغرا ڕه‌زگه‌یی

behnam5555 02-19-2015 08:12 PM


سوور... سوور
هه‌تاو بوو باران
هه‌ر ئێواره‌یه‌ك و ڕێبوارێك هه‌تاو
خون... خون ده‌خوناوه نێو باران
ئه‌م جاره‌ت گرتن نه‌بوو هه‌ڵوێست
خسته ڕێی گه‌وزێك خوێن بوو، دروێنه.
نا... نا... نا...
به‌شێك له ماچی شین بووی من و تۆ بوو كه‌نارێ
باس له تۆ مه‌كه
با پێبكه‌نین ده‌نوسكه‌وه‌م نه‌با و
با زه‌لاله‌ت قوڵه‌پێچم نه‌كا و...
خوێن به ئاوه‌ڕوویه‌دا نه‌مخوا
باس له تۆ مه‌كه
تۆیه‌كی تۆ... تۆیه‌كی تۆ
***

شوێن
له شوێن جێ پێی هه‌ناوی ناخم دا
به‌شێک بوو له وره‌ و
سه‌همێک بوو له باوه‌ڕ
دڵێک بوو له دڵدانه‌وه‌دا
چاوێک بوو له چاوه‌ڕوانی دا
نوقم نوقم توایه‌وه
هه‌ستێک بووی به‌رانبه‌ر به مردن
ده‌وه‌ستای و نه‌ده‌وه‌ستای
هۆ خۆڕاگری
لغاوی مه‌رگ بووی
ده‌سته‌مۆکاری ژیان
هۆ به‌ڵێنی... هۆ به‌ڵێنی
چاوه‌کانت وه‌کو ژیان
دڵت وه‌کو به‌ڵێنی
به‌رانبه‌ر به مردن ده‌وه‌ستای و نه‌ده‌وه‌ستای.
جه‌لال ئه‌حمه‌دی

behnam5555 02-19-2015 08:15 PM


وه‌ره با پێكه‌نینت سپی كه‌م

له ئاوێنه‌ی چاوه‌ڕوانی‌دا
ڕاژانی سارد و سڕی ڕوانین شانه
ئه‌گریجه‌كانی به‌فر مه‌شكه‌ی شه‌ڕابی كۆچه‌رێك
بۆ عه‌شقه‌كه‌مان
قه‌ڵبه‌ز‌ه‌ی ژیانی ڕه‌شی شووشه‌یه‌كی شكاو
سه‌مای ئاگر و وشه له لانكه‌ی چوارشه‌ممه‌ سووره‌یه‌ك‌دا
بۆ ده‌ستگیرانی ئه‌وینێكی گه‌رم و گوڕ
تۆش
پیاڵه‌یه‌ك خوێنی به‌هار بۆ مه‌ستێكی وریا
چاو داگرتنی زامێكی تاڵ
له ڕسكانی سفره‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك چركه‌ی خه‌واڵوودا
له‌ززه‌تی سێوێك له سفره‌دا... تۆی
شه‌و ده‌بینن
ڕێگا چوار په‌لی له خاچ دراوه
له ئامێزی جێژواندا
نه‌كا... نه‌كا
بیره‌وه‌رییه‌كانی جگه‌ره بكێشن كۆتایی هه‌نیسكدانی چڕژانێك یاد
وه‌ره با پێكه‌‌نینت سپی كه‌م
با گۆنای لێوه‌كانم بمژێ سێوی نیگات
سێوی نیگات پێنووسی شكاوی لاپه‌ڕه
له بیر چوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ی ته‌نیایی پێش خۆمان خه‌و ده‌یبرده‌وه
ئه‌و شه‌وه‌ی نووسین به شاراوه
ده‌ستی نایه ناو هه‌گبه‌ی دڵۆپێك فرمێسك
چاوی گرتم سفره‌یه‌كی ڕازاوه
ڕه‌شبه‌ڵه‌كی سروشت و ئاده‌میزاد
ده‌یان چوارشه‌ممه سووری و هه‌زاران به‌هار
باوه‌شێك ئاگر دوی هه‌ڵپه‌ركێ
به‌ڵام
ته‌نیا
وشه‌یه‌ك بۆ نووسینی نامه
ئاخ ته‌نیایی چه‌ند ئاشنای به‌ڕازه‌كانم
ته‌نیایی
خۆزگه‌یه‌كی شكاو
چاویلكه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كی كور
بۆ شێعرێكی زگ سووتاو
هه‌ر ئێستا بوو لێوڕێژ له چاوه‌ڕوانی بووكه‌بارانه‌یه‌ك ده‌باری
تا شه‌قام ڕووسپی كا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌فه‌ر له په‌نجه‌ره‌ی ئێواره‌دا
لێره‌دا بوو
چاوه‌ڕێی تاڵان كردنی ئازادی بوو ئه‌ندێشه‌یه‌كی تۆزاوی
ئه‌و كاته‌ی قاچاقی ئازادیمان ده‌كرد
بۆ پێشانگای كوران
خواردنی جه‌سته‌ی فڕین گه‌مه‌ی هه‌ژاره‌كانی شارستانیه‌ت
وێنه‌یه‌ك توونێتی ده‌خوارده‌وه
با باران ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێ له چه‌تره‌كان بۆ جێژنی بووكه‌بارانه
ڕوانین میوانی چاوه‌ڕوانی توانه‌ی كلۆ به‌فرێك هه‌ناسه‌ی هه‌تاو
ته‌نیا وشه‌یه‌ك بۆ نووسینی نامه له هه‌ڵپه‌ڕكێی شێعرێك‌دا
ته‌نیا وشه‌یه‌ك
ئاخ ته‌نیایی
چه‌ند ئاشنای به ڕازه‌كانم

هه‌ژار ئیوه‌ر

behnam5555 02-19-2015 08:17 PM


داگیر کرا جوغڕافیای جۆراوجۆری پێنج پرسیار:

یه‌که‌م:له‌ کاتی عیباده‌تی هه‌ڵواسین چ هه‌نگاوێک لێ‌بڕاو نه‌گه‌ڕاوه‌؟
وه‌ڵام:که‌ عیباده‌تی هه‌ڵواسین، رووگه‌ی هه‌ڵچوون بێ،
گشت هه‌نگاوه‌کان نه‌گه‌ڕانه‌وه‌.
دووهه‌م:ئه‌و کاته‌ی کلیلی ده‌رگای ده‌ربازبوون قیژه‌ی تێبه‌ر بوو، چ مرۆڤێک رزگار و، چ مرۆڤێک دیل؟
وه‌ڵام: گشت مرۆڤه‌کان دیلن، به‌ یاسای ئه‌به‌دی مرۆڤ.
سێهه‌م:سه‌ره‌تا کام گیرفانی یه‌قین کون و کام په‌یژه‌ی گه‌یشته‌ باڵای بیر و بۆچوونی گومان؟
وه‌ڵام:یه‌قین حورمه‌تی گومانی له‌‌سه‌ر چاوه‌ و باڵای ناگاته‌ باڵای گومان.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌خشه‌نده‌ و بێ‌گوناه‌ تووشی به‌ تووشی حه‌رامترین کرده‌وه‌ بێ،
عه‌زاب به‌ ئه‌ستۆی کام دۆزه‌خ؟
وه‌ڵام: دۆزه‌خ ده‌ڵێ چی له‌ مه‌ڕ حورمه‌تی جاه‌ و جه‌لالی مرۆڤ!
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر مرۆڤ داگیر که‌ر و پڕ تاوان رێگه‌ به‌ زرمه‌‌زرمی مردن خۆش کاته‌وه‌،
دۆزه‌خ دوور، لێی ده‌کشێته‌وه‌،. بۆچی؟
وه‌ڵام: خودا خۆی ده‌زانێ و زاتی پاکی.

ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی

behnam5555 02-19-2015 08:24 PM


زستان
زستان سـارد و ســـەرمایە
بەفـــر و كـــڕێـــوە و بایــە

باڵتۆكــەم لە بەر دەكــەم
كــڵاویش لە ســــەر دەكەم

بە ســەرمایە هەس دەكەم
دەسكێشم لە دەس دەكــەم

بەفـــرم زۆر لــە رێ‌دایـــە
چـەكمەشـــم لـــە پێ دایـــە

كڵـــووی بەفر زۆر جــوانە
دەڵێـــی نوقڵـــی شــــارانــە

كـــۆ بنــــەوە منــــاڵەكان
لـــە كـــوچە و كـــۆڵانــەكان

مرۆی بەفری ساز دەكەین
دڵی خــۆمان خۆش دەكەین

دوگــمەی لە جێـی چاوانە
گێــزەری لـــووتــی جـــوانە

شاڵێكــی لە مل دەكــەین
كـــڵاوی لە ســـەر دەكــەین

هـــاواڵەكان گـــاز دەكەین
هەڵپەڕكێێ بۆ ساز دەكـەین

بە ئــاواز و هەڵپـــەڕكـــێ
لـە كــۆڵان و بــەر دەركـــێ

لـە گەڵ دۆست و بـەڕێزان
دەیـــكەینە چـەپــڵەڕێـــزان

زستــان وەرزێــكی خۆشـە
وەرزێــكی پــڕ لــە جــۆشە

تێكـــڕا بە یــەك دەنگەوە
دەڵێیـــن بە ئاهـــەنگــــەوە

زستان هاتووە بەخێر هات
بۆ هــەرێمــی گشـــت وڵـات

سۆغرا رەزگەیی

behnam5555 02-19-2015 08:25 PM



ساڵێكی‌ نوی‌، ساڵێك مناڵی‌ كاڵده‌كاته‌وه
له‌دیسمبه‌ردا هه‌موو خه‌یاڵێك ده‌مباته‌وه‌،
سه‌ربازگه‌ی‌ كۆتایی‌..
چۆن ئه‌و خه‌یاڵه‌ بشارمه‌وه‌،
پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست‌و په‌نجه‌كانم، خاڵی كا
له‌زریانی‌ نزا، دڵم ده‌گه‌زێ‌..
تۆ سه‌یركه‌ له‌باشووری‌ وه‌رزه‌كانه‌وه‌،
چ مه‌حشه‌رێكه‌ دیسمبه‌ر؟!
هێشتا سێو به‌فریكه‌یی‌ قسه‌ی‌ ده‌كرد،
كه‌چی‌ نه‌رم، نه‌رم ده‌چوویه‌وه‌ سه‌ر،
گوناحێكی‌ سور‌وسپی‌!
پرته‌قاڵ‌ به‌پێكه‌نینه‌وه‌ مزر بوونی‌،
خۆی‌ ده‌گێڕایه‌وه‌،
كه‌چی‌ ورد، ورد ده‌چویه‌وه‌ سه‌ر حوزنی‌ حه‌بیبه‌...
گێلاس به‌كوڵمی‌ سوره‌وه‌ ده‌گه‌ڕا،
كه‌چی‌ كه‌م، كه‌م ده‌چوویه‌وه‌ ناو
ده‌هلیزه‌كانی‌ ده‌م‌ودان...
هه‌رمێ‌ به‌گرفتی‌ زه‌ردبوونه‌وه‌،
ئاخی‌ هه‌ڵده‌كێشا،
كه‌چی‌ ده‌م، ده‌م ده‌چوویه‌وه‌ ناو په‌راسووه‌كانی‌ حه‌وا
ترێ‌ له‌به‌رسیله‌وه‌ پیاده‌ ده‌بوو بۆ پێگه‌یشتن،
كه‌چی‌ هێشوو، هێشوو،
ده‌بووه‌ زیندانی‌ كوپه‌ڵه‌..!!
له‌دیسمبه‌ردا حه‌زێك هه‌یه‌ كۆتایی‌
(با) هات‌و چرپه‌یه‌كی‌ له‌ده‌ست كه‌وت و ووتی‌:-
حه‌زم له‌ڕنینه‌وه‌یه‌، سه‌ری‌ سنه‌وبه‌ر،
له‌سه‌رپۆشی‌ هه‌ور فڕی‌ ده‌م...
باران هات‌و له‌دوگمه‌ی‌ دڵۆپێكیدا،
وتی‌:- حه‌زم له‌ڕوتبوونه‌وه‌یه‌،
له‌ستیانی‌ خاكدا گازێك بگرم،
چه‌تر هات‌و ووتی‌:-
ئیكمال ده‌بم به‌دیسمبه‌ر
پێكه‌نینم درێژبووه‌ وه‌ ئه‌م ده‌س له‌دیواره‌،
چۆن هه‌ڵكه‌م؟؟
خۆر هات‌و وتی‌:- له‌م ئه‌زمونی‌
دیسمبه‌ره‌دا ده‌رناچم،
له‌دێڕی‌ گزنگێكدا،
به‌یانی‌ چۆن هه‌ڵگرم، له‌توحفه‌ی‌ ماچێكدا..!!
زه‌رده‌په‌ڕ هات‌و وتی‌:- به‌م هه‌موو ئاوابوونه‌وه‌،
حه‌زێكم نییه‌ نه‌چێته‌وه‌ سه‌ر پیری‌..
دیسمبه‌ر چی‌ نه‌كرد،
ساڵی‌ نوێ‌ مانای‌ چی‌؟!
وه‌ی‌ له‌ڕۆحم، به‌م ئاوابوونه‌وه‌ به‌رده‌بمه‌وه‌..
نام په‌رژێ‌ نامه‌یه‌ك بۆ دڵی‌ شه‌وبنووسم،
باوه‌ڕ نه‌هێنی‌ به‌دڵی‌ یه‌ڵدا....!!
***
ده‌خیلتم دیسمبه‌ر ئه‌م هه‌موو ته‌رزه‌ی‌ بیره‌وه‌ریانه‌
بۆ له‌كۆتایی‌ تۆدا ده‌بارێن‌و
ده‌گه‌نه‌ كونجی‌ قه‌ناعه‌ت...
ته‌ماشاكه‌ مناڵی‌ له‌كانوونی‌ حه‌وته‌وه‌ دێت،
كه‌دێت ده‌ماری‌ شه‌قامێك له‌پێیه‌كانیدا،
مێروله‌ ده‌كا،
كه‌ ده‌گاته‌ تۆشتێك نییه‌ ناوی‌ پیاده‌ بێ‌...
گوڵ‌ له‌ئینجانه‌دا ئاوه‌دانی‌ ته‌ڕده‌كا،
كه‌ ده‌گاته‌ تۆ ئینجانه‌ ده‌بێته‌ تابووتێك!
جۆلانه‌ له‌كاتی‌ فڕینا چاوی‌ لێ‌ دائه‌گرێ‌
كه‌ ده‌گاته‌ حزووری‌ تۆ،
له‌باخچه‌ی‌ ئاسماندا به‌تاڵه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ فادا...
مه‌ساسه‌ به‌زمانی‌ لوسه‌وه‌، پێكه‌نین ده‌باته‌وه‌
چاوه‌كانی‌.. كه‌ده‌گاته‌ حه‌قیقه‌تی‌ تۆ
زمانێ‌ نییه‌ له‌ته‌رجه‌مه‌ی‌ پێكه‌نین بگا...
مناڵی‌ له‌كانوونی‌ حه‌وته‌مه‌وه‌ دێت...
به‌ڵام كه‌ له‌ڕوانینی‌ كتێبێكدا مه‌ته‌ڵی‌ عیشقی‌ زانی‌
ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای‌ كانوونی‌ حه‌وته‌مه‌،
به‌ره‌و قاقای‌ دیسمبه‌ر
له‌دڵی‌ دیوارێكا چاوشاركێی‌ بینی‌،
ئه‌وه‌ دوا خشتی‌ كانوونی‌ شه‌شه‌مه‌،
له‌ڕۆحیانه‌تی‌ ڕووخان...
له‌گۆمێكا گۆره‌ویه‌كانی‌ مانگی‌ دی‌...
ئه‌وه‌ دوا ماچی‌ كانوونی‌ پێنجه‌مه‌،
له‌مه‌رقه‌دی‌ لێوه‌كان...
له‌كێلۆنی‌ ده‌رگایه‌كدا، كلیل كرانه‌وه‌ی‌ پێ‌ ناساند
ئه‌وه‌ داخستنی‌ كانوونی‌ چواره‌مه‌
به‌ڕووی‌ پیری‌...!
له‌ناو پشتێنی‌ پایزێكدا،
قژی‌ ئاڵۆزكاوی‌ ئینجانه‌ی‌ بینی‌،
ئه‌وه‌ قه‌ده‌ری‌ كانوونی‌ سێیه‌مه‌، قیامه‌تێكه‌ گریان!
له‌ناو فه‌رشی‌ ده‌شتاییه‌كدا، ڕه‌نگی‌ ناسی‌
ئه‌وه‌ دابڕانی‌ كۆی‌ كانوونه‌كانه‌،
له‌هۆزی‌ گیا...
له‌ناو حه‌شامه‌تێك شه‌ودا، كه‌ ڕوانی‌
تاریكی‌ ده‌كه‌وێت به‌ده‌مدا
ئه‌وه‌ باجی‌ كانوونی‌ حه‌وته‌مه‌،
له‌سه‌عات دوانزه‌دا...
***
مناڵی‌ له‌كانوونی‌ حه‌وته‌مه‌وه‌ دێت...
هه‌موو مانگێك نوقڵی‌ بیره‌وه‌ری‌،
ده‌خسته‌ گیرفانی‌،
به‌ڵام كه‌ دیسمبه‌ر هات...
(با) نامه‌كانی‌ گوڵی‌ دڕاند...
فڕین له‌باڵه‌كانی‌ جۆلانه‌دا كوژایه‌وه‌....
جیلوه‌ی‌ عیشق به‌جێماو
ته‌مه‌نی‌ كتێب زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕا...
دڵی‌ دیوار به‌شه‌پۆلی‌ په‌یژه‌وه‌،
هه‌ناسه‌ سوار...
چاوی‌ گۆم تفی‌ كرده‌ گۆره‌وییه‌كانی‌ مانگ...
قفڵ‌ به‌ژه‌نگه‌وه‌، گه‌نجی‌ ده‌رگای‌ ته‌كاند...
ساڵی‌ نوێ‌ دێت، ساڵێك مناڵی‌ كاڵده‌كاته‌وه‌،
سه‌خته‌ مناڵی‌ به‌جێهێشتن ئه‌ی‌ دیسمبه‌ر
سه‌خت وه‌ك قسه‌ خۆڵه‌مێشه‌كانی‌ به‌رد،
كپ له‌ئازاره‌كانی‌...
سه‌خت وه‌ك قه‌مبور بوونی‌ ئێواره‌،
هه‌ر گۆچانه‌ ده‌بێته‌ هه‌میشه‌ سه‌فه‌ری‌...
سه‌خت وه‌ك وێرانی‌ بوونی‌ خۆم،
حوزن گرێم ئه‌داو دڵه‌ ڕاوكێ‌،
به‌ به‌رۆكی‌ تاڵی‌قژه‌كانمه‌وه‌ ته‌سریحه‌ی‌ گریان‌و
دوودڵی‌ له‌ماڵی‌ ئه‌ندێشه‌دا،
سه‌ودای‌ گه‌ڕان...!!
مه‌یه‌ بۆلام ئه‌ی‌ دیسمبه‌ر...
مشتێ‌ ته‌مه‌نم به‌قه‌رز به‌رێ‌،
بۆ سه‌یركردنی‌ هه‌نارێك،
كه‌ قریوه‌ی‌ درزی‌ تێ‌ ده‌كه‌وێ‌،
پڕ له‌ نوكته‌ی‌ سور‌و
پێستی‌ له‌قوڵپی‌ ئاره‌زوو..
مه‌یه‌ بۆلام پێكێك تێڕامانم به‌رێ‌
با جوانی‌ له‌درزی‌ ئاوه‌ڵناوه‌وه‌،
چاوبڕكێ‌ بكا...
كه‌ عیرفانێك عاریفانه‌ پێم ده‌ڵێ‌:-
(رۆژ) تۆ له‌نه‌سلی‌ بارانێكی‌ شینی‌
له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا، ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر كه‌ناری‌...!!
عیرفان.... من مناڵانه‌ ده‌گه‌م له‌ژیان
له‌وێوه‌ هه‌نگاوه‌كانم كۆ ده‌كه‌مه‌وه‌،
كه‌ گۆزه‌یه‌ك به‌كانیه‌كی‌ وتووه‌:-
دڵی‌ مانگ وا به‌كه‌مه‌ری‌ مه‌غریبته‌وه‌
مه‌ترسه‌ له‌چاڵ‌و چۆڵی‌ شه‌و
له‌قافیه‌ قه‌به‌كانی‌ تاریكی‌..
عیرفان... من مناڵانه‌ زه‌نگیانه‌ی‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ ڕۆده‌كه‌مه‌ قۆپچه‌ی‌
تنۆكێك ئه‌سرین،
مه‌رگ له‌كراسی‌ ژیاندا،
به‌تۆخی‌ ڕه‌نگم ده‌كا...!!
ئه‌ی‌ هه‌موو عاریفه‌كانی‌ دونیا،
به‌دیسه‌مبه‌ر بڵێن:نه‌یه‌ت بۆ لام,
كه‌هات به‌ره‌ به‌ره‌ مناڵیم كاڵ ده‌بێته‌وه
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی

behnam5555 02-19-2015 08:27 PM



ئەوەی ببوورێ و هەڵفڕێ و

سڵا‌و لە سەرەتای شینی كات كا
ئەگەر داشڕژێ بە سەر لاقی و هیچیدا
لە خەفەتی مندا هەر سەرەتای پلیكانە
دەمرم بۆ ئەو شەوەی حەوا میوانداری لە بەرژەوەندی سێو نەكرد و نیسێكانی بە ژنێك بەخشی كە هۆگری ئیستعاریە كە چەقۆ تێیدا خەو بردوویە،
بایخی شەو تەنیا تاوانی رووحی من دەیدا و
ئەو ژنەی حەوسەلەی بزەی دێڕی نییە[ هەڵبەت بەداخم بۆ ئەو وشانەی مشك لە بەرزەخیاندا دەترەكێ و وەك شەیتان بوون بە ویلچێری بیگاری].
...
خوشكان و برایان؛
هەر كاتێك كە ساڵ نەیویستن، داببارن بە سەر خەونی حەشیمەتی بەفر دا
نیسێكانیان گەر جێش بێڵن
هیچ قوڵینگێك نابێ بە قورمیشی كاتژمێر[ من سوێند بە درەخت دەخۆم ئێوە بە حەوتوو تا ساڵ چیتر نەتوێنەوە
سەرەتای من با پلیكان بێ هاوڕێیان
بێقەراریم لە ئۆقرەی هیچ قوتبنەمایەكدا ناشكێ
بەو مەرجەی هەموو بەیانییەكانی جیهان
بە سەر جەنگڵی وەسوەسەمدا هەڵنەیەن.
بۆ شەوێكی كە بە سەر نیسێدا دەڕوا
ئەگەر شكیشتان لە دەسپێكی مرۆڤ هەیە
دۆزینەوەی تەناف لە باراندا
پێوەندییەكی بە تێڵدڕوو نییە
تەنانەت
هەر لە باراندا
ئەگەر شێتێك خورمای خواردبێ یا مار [ كە بە رواڵەت لە هیچ چاوێكدا عاشق نییە ] خۆی پێوابێ یا لە تێڵدڕوو بڕوانێ
نیشانەی بەختەوەری ئاوێنەیە.
[شێت كە بەردەوام مینیاتۆڕی ئەقڵە]
كە ساڵەكانی بوون بە بێژێنگ ناسنامەی هەموومان بەتڵاوە لانیكەم لەگەڵ ئاویش كە نووستین وەسییەتنامەی بارانین .
هەڵبەت نووستن لە دیاردەی شەودا
بەو مەرجەی ژنی دراوسێ نەڵێ:
پاش خەون دیتن بە ئێسكی سەگ دەبێ ترسمان لە ماسی منداریش هەبێ یا برۆی قەڵشیو لە خەوندا حوكمی جەسارەتی هەناری هەیە ـــ وەك ناشتنی پەری دەریاییە لە ژێر دەماری ماندووی كەشتیدا.
...
هاوڕێیان ؛
كە دێڕ سەری لێ دەشێوێ بەڵێن بدەین عاشق نەبین
خاكی ژەنگ‌گرتوو بسپێرین بە نیسێەی پەپوولە و
كە شارێك لە لوولەی تفەنگدا لە خۆی گەڕا
هیچ ئێوارەیەك بەرگری لە عاشق‌بوونی ئەو سەربازە بێ پارەیە نەگرین كە بریندارە و خوشكی، لە چاوی پڵینگدا خۆی دەبڕێ[ بۆ هەموو ئەو عاشقانەی نامە بە مانگ دەنووسن و بە تامی ترێ دەینێرن دێڕ بێكارە وشەو جاڕز و پلیكان بێ‌عار]
ئێرە بەندیخانەیە و
یاسای زەمان كە چووە ژێر پێی دەبینین بە هەوڵێك وەك تامی " با" [وەرناگیرێین]
پیویست‌تر لە بەلارێداچوونی قوتبنەما
لانیكەم ئاو كۆتایی هیچ دێڕیك نییە
بە تایبەت ئەو دێڕانەی خاوەن بزەن و ژن لێیان بێزارە[ چەلێ لە كاترژمێر گەڕێن]
بە گوێرەی ئەوەكە وشەكان پڕ مەترسی‌ترین شەمچەن و
دڵم ئەوەندەی جەسارەت لە جنسی هەنار هەیە
هیچ ژنێكی دراوسێ تەعبیری خەونی كلیل و دندووكی پەرەسێلكە و شووشەی ماچیی بۆ ناكرێ
...
لە هەموو ئەوانەی دەبوورن و هەڵدەفڕن
دەبێ دێڕ بشاردرێتەوە و ئاو سرنجراكێش بێ بۆ نەستی پەپوولە
چتان لێ بشارمەوە یاران ؟!
سەگ لە خەونی دراوسێدا و پلیكان لە ئەخلاقی چەتردا و خوێنی گوری كە لە ئەنگۆستی زەمان هاڵان
ئێمەش زووتر گەورە دەبین بۆ ئیسكۆڕتی رەگی شێت و مینیاتوڕی ئەقڵی پەپوولەئاساییە
كە سەربازێك لە تاڵووكەی لوولەێ تفەنگدا ئاشق بوو
عەقرەبەی سرنجی كاتژمێر ئەگەر روو لە وێستگەی دەست و ئامبوڵانسیش نەكا
شار بە شوێن خۆیدا دەگێڕێ
[ وەك ئەوەی وا غەڕغەڕەیەك مانیفستی هەزار دەروازەی لە لابێ].
ئەگەر دەڵێم لە وازی كاتژمێر گەڕێن
بەختەوەری ئاو لە سەرەتای چەترێكی كۆن تا كۆتایی باران
جیاوازی لەگەڵ حیكمەتی لێبوردن و فڕین نییە
دێڕ هەمیشە خۆی لە كۆڵانێكدا جێ دێڵێ
كە شوێن كراوە یا نیسێی دێكارتی لە لاقی ئێمە هاڵاندووە
ئەوە پێویستی بە فەلسەفە نییە كە نەبزی كۆڵان بەپەلەترە لە بڕیاری باڵندە بێ‌بەرنامەكانی شار..
...
ژنی دراوسێ خەونێكی بێ‌تەعبیری دیتبوو كە تێیدا
دوانی ئەقڵ كە كەوت
سەربازێكی رق ئەستوور نیشانەێ لە برۆی هەموومان گرت
پاساویشی ئەوە بوو كە هەنار دۆزینەوە و سازكردنی گوارە لە ئێسكی مار لە خەوندا پێوەندی بە داهاتووی ئاو و عاشق‌بوونیئێواران نییە.
بۆ ئەوانەی لە نەبزی كۆڵان دەگەڕێن
باشترین رێكار ئەوەیە؛ بەر لەوەی بە سەر ئاگردا بڕۆن واز لە باڵا هەلدانی بێنن
لانیكەم ئەگەر بیر لە ماندوویی نیسێش ناكە‌نەوە تەدبیرێك بۆ گوڵفرۆشەكانی جیهان بكەن كە پاساوی هەموو دیوارەكانی جیهانن لە نەورۆزدا...
خوشكان و برایان ...
كەمێك ئەوبەرتر لە جیهان
وێڕای ئەوە كە هیچ رەنگێك ملكەچی ژماردن و پەژاندن نییە
دیواریش لە هەر رەنگێك ببەسترێ حوكمی تابڵۆی شەڕی هەیە
ئەوەی ببوورێ و هەڵفڕێ
ئەگەر داشڕژێ بە سەر لاقی و هیچیدا
لە خەفەتی مندا هەر سەرەتای پلیكانە
من پاوانكراوی دێڕم و ئێوەش ناو نیشانێكی هاوبەش بۆ مەرگ
وەك ئەوەی وا [ ئەرێ راستە دەڵێن هەر كاتێك رەنگ سڵاوی لە دروشم كرد هەموو شێتەكان زگماك نیگاركێشن ]
خوشكان و برایان؛
سەرەتای هەموو شێتەكان تەنیاییە
بۆیە تەعبیری خەونی جادووگەر بوختانە بە شێت و خورما
ئەگەر ژنی دراوسێ بە چاوی ماریش دیتبێتی
یا بۆ سزادانی دێڕ بیری لە داهاتووی سەگ كردبێتەوە
یا لە گەشبینانەترین واژۆدا
گورگی لە قامكتان هاڵاندبێ لە سەرەتای باراندا...
ئەوەی ببوورێ و هەڵفڕێ
شێتێكە كێشك لە بارانیش دەكێشێ ....
عه‌بدولقادر نیازی

behnam5555 02-19-2015 08:28 PM


(88)زه‌رده‌خه‌نه‌ی‌ هه‌نار بۆ لێوی‌ هه‌ڵه‌بجه

هاتن‌و به‌قوژبنه‌كانی‌
هه‌ناسه‌ی‌(با)دا هه‌ڵگژان‌و
قوڕگی‌ كاتژمێریان كوژانه‌وه‌ له‌چركه‌و
هه‌رچی‌ په‌شمه‌كی‌ پێكه‌نینی‌ هه‌ور هه‌بوو،
نه‌زۆكیان كرد له‌نوقڵی‌ باران‌و
باڵای‌ مانگیان بڕی‌ به‌بالیفی‌ شه‌وه‌زه‌نگ‌و
ئه‌ندێشه‌ی‌ خۆریان سڕی‌،
له‌سه‌رچاوه‌ی‌ تیشك‌و له‌جۆگه‌ی‌ گزنگ..!
هاتن‌و هه‌رچی‌ لاسكی‌ به‌زه‌یی‌ تۆخ هه‌بوو،
له‌چاڵی‌ رۆحیانا گرمۆڵه‌یان كردو
هه‌رچی‌ ئه‌لیفی‌ قیژه‌ی‌ قه‌دباریك هه‌بوو،
به‌قولاپی‌ سمێڵیانه‌وه‌ هه‌ڵیانواسی‌‌و
له‌پێكی‌ غه‌ریزه‌یه‌كی‌ سفر سلوكدا فڕیان كرد...
ئه‌وان له‌فه‌رهودی‌ به‌ربه‌رو له‌چه‌مكی‌
عروبه‌و له‌قۆزاخه‌ی‌ لم‌و له‌قه‌ناعه‌تی‌
هستریاو
له‌ودیو جه‌نگه‌ڵه‌ سوتماكه‌كانی‌ عه‌رعه‌ره‌وه‌
عه‌رعه‌ری‌ بوون..
ئه‌وان له‌نه‌سلی‌ چه‌هره‌ی‌ چه‌ته‌وڵ‌‌و
له‌ ئافاتی‌ ئه‌نفال ئه‌وان...
ئه‌وان نامۆ به‌چنینه‌وه‌ی‌ نزا نسرمه‌كانی‌
په‌پووله‌ پایزه‌یه‌ك‌و
به‌عیشقی‌ ڕه‌های‌ ئینجانه‌یه‌كی‌ هاوین‌و
به‌باقه‌یه‌ك رۆشنایی‌ له‌شه‌تڵی‌ مۆم‌و
به‌پیاڵه‌یه‌ك خۆرنشینی‌ سه‌ر له‌ئێواره‌و
به‌دوو دێڕ شه‌وی‌ ناو جانتایه‌ك‌و
به‌لاڤه‌ لاڤی‌ لێوی‌ شۆڕبییه‌ك...
ئه‌وان نابینا به‌روئیای‌ زه‌مبیله‌یه‌ك
پڕه‌ له‌پرخه‌ی‌ میوه‌..!
ئه‌وان كه‌ڕولاڵ‌ له‌مشتومڕی‌
چه‌ند خه‌یاڵاتێك، بۆ پژمه‌ی‌ باران...!!
ئێی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وان چییان بینی‌‌و
چی‌ ده‌زانن
جگه‌ له‌ئارایشتی‌ ئه‌نفال‌و
له‌ ئارشیفی‌ كوشتن....
ئه‌وان كه‌ تۆیان كوشت، بیریان له‌حیكمه‌تی‌
ناڵه‌ی‌ كوپه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كرده‌وه‌،
به‌موناجاتێكی‌ مۆره‌وه‌،
شه‌راب له‌ناویا زیكره‌كا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، بیریان له‌فیگه‌ری‌
گوڵێك نه‌كرده‌وه‌.. ده‌ست‌و په‌نجه‌ی‌،
به‌گه‌ڵا دائه‌گیرسێنێ‌‌و
چه‌هچه‌هه‌ی‌ بولبولێك له‌ره‌حمیا
راده‌كشێ‌..
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، له‌ لۆژیكی‌
په‌نجه‌ره‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن
مینای‌ دڵی‌، پڕه‌ له‌ناسنامه‌ی‌ خواو
ته‌ماشای‌ به‌تریفه‌وه‌ سواغ ئه‌دا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، له‌مه‌عریفه‌ی‌
دارچنارێك تێنه‌گه‌شتن.. خه‌یاڵی‌
ئاوسه‌ به‌موتالای‌ جۆگه‌له‌و
نه‌شئه‌ی‌ فڕین، له‌میحرابی‌ لق‌و گه‌ڵایا
بانگ ئه‌دا..
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت گوێیان هه‌ڵنه‌خست
بۆ ترپه‌ی‌ ئه‌و تیشكانه‌ی‌ گه‌ڵا به‌حه‌زێكی‌ مزر ئاسا
خۆی‌ پی‌ ده‌شوا...!!
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، لێ‌ نه‌گه‌ڕان كه‌لاوه‌یه‌ك
هیلاكی‌ خۆی‌ بته‌كێنێ‌‌و له‌شه‌رحی‌ درزه‌كانیا
چڵه‌ گیایه‌ك پیاسه‌ بكا...
ئه‌وان كه‌تۆیان كوشت، چییان ده‌زانی‌،
له‌پلانی‌ رۆژانه‌ی‌ لاولاوێك،
كه‌ ئاوێزان ده‌بوو، به‌ژنی‌ دیواری‌
پڕ ده‌كرد له‌پرووشه‌ سه‌ما
ده‌شتی‌ ئیحا له‌خه‌و هه‌ڵده‌سا...!!
ئه‌وان هه‌ر ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر ڕه‌چڵه‌كی‌
عیفریتێكی‌ غه‌واره‌ تا ئه‌وپه‌ڕی‌
ره‌گی‌ سه‌حرا.. ئه‌وان..
ئه‌وان نه‌خۆش‌و شكسته‌،
به‌حه‌رفه‌ بزوێنه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌...
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاك ببنه‌وه‌،
هه‌رچی‌ نه‌شێ‌‌و بشێ‌ كردیان..ئه‌وان
***
هه‌ڵه‌بجه‌ واڕاهاتبوو به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ گازنده‌ی‌ كه‌سك‌و
به‌ده‌م گلله‌یی‌ سوره‌وه‌ ده‌یووت:-
كه‌خیانه‌تی‌ دوو كه‌ڵێك لێوه‌كانی‌ چرا ته‌رجه‌مه‌ ده‌كا
به‌(88) تروسكه‌ی‌ راسپارده‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌..
كه‌ كۆترێك گمه‌كانی‌ فڕێ‌ ئه‌ده‌نه‌ له‌وحه‌ی‌ عه‌ده‌م،
به‌(88) باڵه‌فڕی‌ فیرده‌وسه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ كانییه‌ك عیشقی‌ ده‌پێون به‌پیاسه‌ی‌ هه‌ڵم‌و هه‌ڵاو،
به‌(88) دڵۆپه‌ مه‌می‌ ئالانه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌بیلبیله‌ی‌ جریوه‌یه‌ك ده‌نێژن به‌زه‌نگیانه‌ی‌ خووساو
به‌(88) ملوانكه‌ی‌ دووڕو گه‌وهه‌ره‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ دار به‌روویه‌ك سه‌رشانه‌كانی‌ تژی‌ ده‌كه‌ن به‌ئه‌ستێره‌ی‌ برین
به‌(88) لووتكه‌ی‌ لووتكه‌شه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌..
كه‌ گژه‌بایه‌ك له‌ له‌شكری‌ گوڵ‌‌و
له‌خه‌رابستانی‌ خه‌زان ماره‌ ده‌كه‌ن
به‌(88) قاپه‌ شیعری‌ ره‌نگی‌ رۆمانسییه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ هه‌نگاوی‌ پرچێ‌ جانتاكه‌ی‌ پڕده‌كه‌ن
له‌دووریانی‌ مه‌نتقی‌ مه‌قه‌ست
به‌(88) خانه‌قا حوزنی‌ مه‌وله‌وییه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ كه‌نارییه‌كی‌ ساوا له‌ژێر ساباتی‌ به‌ربه‌را،
سێبه‌ری‌ گڕوگاڵی‌ ده‌ڕووشێ‌
به‌(88) ئه‌ی‌ ره‌قیبی‌ دڵی‌ دڵداریشه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
كه‌ كچێنی‌ گوڵاڵه‌ سووره‌یه‌ك كۆپی‌ ده‌كه‌ن به‌فه‌جری‌ فتوحات
به‌(88) مه‌شخه‌ڵی‌ زه‌كییه‌ ئه‌لكانیشه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌..
كه‌ قاسپه‌ی‌ كه‌وێك بار ئه‌كه‌ن به‌قورسی‌ سه‌حرا
به‌(88) ره‌نگاڵه‌ی‌ مه‌شایه‌خی‌ شنروێیه‌وه‌ نابمه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌بجه‌
***
هه‌ڵه‌بجه‌ پێی‌ وتین ته‌ماشا
به‌و هه‌موو توخمی‌ مه‌رگه‌وه‌ كه‌تێم ئاڵاوه‌
هه‌ر ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ژیان دۆستی‌...
ئیرۆسیم به‌قافله‌كانی‌ قه‌ده‌رنامه‌و
به‌سێڵاوه‌كانی‌ سه‌رابنامه‌و
به‌شه‌هاده‌ت نامه‌ی‌ شكست...
وه‌لێ‌ یاخی‌، نه‌فره‌ت له‌ساڵنامه‌ی‌ هه‌شتاو هه‌شت...
ساڵی‌ هه‌شتاو هه‌شت ساڵی‌ كفری‌ پۆستاڵ‌:-
قیژه‌ی‌ سوتاوه‌ له‌سه‌ر پۆشی‌ شاخ‌و
پلیشانه‌وه‌ی‌ تریفه‌ی‌ مانگه‌ له‌پشتوێنی‌ دۆڵ‌‌و
ناڵه‌ی‌ گیایه‌ له‌كراسی‌ ده‌شت‌و
تاڵبوونی‌ ته‌ڕاییه‌ له‌مه‌مكی‌ كانی‌..
ساڵی‌ هه‌شتاو هه‌شت:- ساڵی‌ ته‌جویدی‌ ئه‌نفال
ده‌چێته‌ بیره‌وه‌ری‌ شه‌قشه‌قه‌و
بووكه‌ شووشه‌ی‌ مناڵ‌..
ساڵی‌ ته‌رجه‌مه‌ی‌ عه‌فله‌ق:- سه‌ری‌ ده‌بڕێ‌
له‌نجه‌ی‌ دره‌خت و گه‌رووی‌ ئاو...!!
هه‌ڵه‌بجه‌ واراهاتبوو به‌ كۆكردنه‌وه‌ گازه‌نده‌ی‌ كه‌سك و
به‌ده‌م گلله‌یی‌ سوره‌وه‌ ده‌یوت:-
من پاشماوه‌ی‌ پێنج هه‌زار كاوڵاش،
ئیتر له‌سروتی‌ هه‌شته‌می‌ چ عیباده‌تێكا
شلوێ‌ بوونی‌ شه‌و به‌ته‌جللایه‌ك بێچم,
له‌هه‌شتا مه‌زهه‌بی‌ چ عیشقێكا میلۆدیایه‌ك بنوسمه‌وه‌
به‌شه‌رعی‌ چ جاف و گۆرانێكه‌وه‌,
بڕۆمه‌وه‌ سه‌ر یه‌ك ئیمام هه‌ڵه‌بجه‌یی‌,
یه‌ك ئایدیا كوردستانی‌...
منی‌ هه‌ڵبجه‌ له‌ هه‌شتاو هه‌شتا, عیشقم ئاسه‌واری‌ نه‌ما...
كه‌ عیشقییه‌تی‌ ته‌مه‌كانی‌ سێو, لێوه‌كانمی‌ كوژانه‌وه‌
پێنج هه‌زار خه‌یاڵم لێ‌ كه‌وت,له‌ پاشه‌كه‌وتی‌ ژیاناو
هه‌رچی‌ پرته‌قاڵی‌ په‌مه‌یی‌ هه‌بوو
له‌ باخچه‌ی‌ موحه‌جه‌به‌دا قیژه‌ی‌ وه‌ری‌و
له‌تل بوونه‌وه‌ی‌ به‌یانییه‌كی‌ كه‌م هۆشا
هاڕه‌ی‌ كردو
هه‌رچی‌ ئاوه‌ڵناوی‌ ئاویم هه‌بوو
له‌درزی‌ په‌چه‌كه‌ی‌ گۆراندا كه‌م ئه‌ندام و
هه‌رچی‌ چرپه‌ی‌ ناوقه‌د زراڤم هه‌بوو,
له‌ چاویلكه‌ی‌ جاده‌یه‌كی‌ ژه‌هرا, سێبه‌ر قفڵ كراو
رژانه‌ نونێكی‌ نوونئاوای‌ رێنووسی‌ نووستن..
من ئیتر ته‌واو ئیفلاس به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ی‌ چۆڕێ‌ ئاو..
چۆڕێ‌ باوه‌ش و كۆش و كورسی‌..
چۆڕێ‌ دوعاو نزاو فریا..
من ئیتر ته‌واو ئه‌نفالم به‌دوا چۆڕگه‌ی‌ چاوه‌ڕوانی‌
له‌ ژێر په‌رچه‌می‌ كام چه‌تراو
له‌ سه‌ر رانی‌ كام چرپاو
له‌جلیوه‌ی‌ كام كۆڵانی‌ كچێنیاو
له‌نۆژه‌نی‌ كام دره‌ختی‌ ئاوه‌دانییا
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ك كۆكه‌مه‌وه‌و
هه‌موو گریانه‌ له‌تكراوه‌كانی‌ مارت له‌ڕه‌گه‌وه‌ هه‌ڵكه‌نم,
بۆباوه‌شی‌ ئینجانه‌یه‌كی‌ نه‌خۆش و
بۆ كه‌مه‌ری‌ باخێكی‌ بێ‌ تاقه‌ت و
ٍبۆ داهۆڵی‌ كێڵگه‌یه‌كی‌ قوپاو..
تۆ ته‌ماشا شه‌هیدبونی‌ شارێك,
چۆن مه‌رگ دروێنه‌ ئه‌كا,
ئێستا, ئێستا له‌ چه‌مه‌كانی‌ عاتیفه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێم
(88) زه‌رده‌خه‌نه‌ی‌ هه‌نار بۆ لێوی‌ هه‌ڵه‌بجه‌.
ئێستا, ئێستا له‌ چه‌مه‌كانی‌ سه‌رابه‌وه‌ هه‌ڵده‌كشێم
(88) گریانی‌ (16/3) بۆ
ئه‌نكێته‌ ئاشناكانی‌ ئاشوب
ئێستا, ئێستا...!!
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی

behnam5555 02-19-2015 08:52 PM

كه‌مه‌ری‌وه‌ڵامێك
كه‌ خۆشه‌ویستی‌ ڕۆشت...
چه‌ند خۆری‌ نووستوو له‌په‌نجه‌ی‌ گه‌ڵایه‌كا هه‌ڵسێنم,
هه‌تا بگه‌مه‌ كه‌مه‌ری‌ وه‌ڵامێك‌و
ژوورێكی‌ هیلاك له‌ته‌نیایی‌ بته‌كێنم...
چه‌ند بانگی‌ (با) له‌مناره‌ی‌ سنه‌وه‌به‌رێكا ڕاژه‌نم,
هه‌تا زاهیدیك له‌قه‌دی‌ زیكره‌وه‌,
بگاته‌ ئه‌وجی‌ ئیحا...!
چه‌ند دڵۆپ زه‌وی‌ به‌پێیه‌كانم بكوژم,
هه‌تا له‌تارمایی‌ هه‌نگاوێكا بگه‌مه‌ تخوبی‌ ڕێگا...
چه‌ند ڕاوی‌ خه‌یاڵ‌ بكه‌م, له‌هارمۆنیای‌ هزرما,
هه‌تا بگه‌مه‌ حه‌قیقه‌تێك نزیك له‌خوا..!!
كه‌خۆشه‌ویستی‌ ڕۆشت..
چه‌ند كاتم ده‌وێ‌, هه‌تا هه‌ڵم له‌قۆزاخه‌ی‌ هه‌وراگرێ‌ ده‌م
چه‌ند هه‌ورم ده‌وێ‌, هه‌تا له‌بناری‌ بروسكه‌دا
باران به‌ ڕاڤه‌ی‌ خۆیه‌وه‌,
له‌تاڤێكدا نه‌خنكێ‌..
چه‌ند نه‌شئه‌م ده‌وێ‌, بۆ سه‌مای‌ چڵه‌گییایه‌ك
مه‌له‌بكا له‌ویژدانی‌ كێڵگه‌یه‌كدا
هه‌تا له‌ غه‌ریزه‌ی‌ ڕه‌شه‌بایه‌كدا
چرایه‌ك به‌قامكی‌ شكاوه‌وه‌,
شكات له‌مه‌عریفه‌ نه‌كا!
كه‌خۆشه‌ویستی‌ ڕۆشت
چه‌ند پێچی‌ شه‌وم ده‌وێ‌, ببپێچم له‌سه‌ر ئێشه‌ی‌ تاریكی‌
هه‌تا له‌سه‌رشانی‌ سپێده‌دا,
به‌گۆزه‌یه‌ك ڕووناكییه‌وه‌, له‌ده‌رگای‌ گزنگ بده‌م
چه‌ند باڵی‌ گزنگم ده‌وێ‌, به‌شه‌پۆلی‌ تریفه‌وه‌
ئاسمان جریوه‌ی‌ بێ‌‌و
به‌زه‌وقی‌ فڕینه‌وه‌, دووبست چۆله‌كه‌ هه‌ڵكه‌م...
كه‌ خۆشه‌ویستی‌ ڕۆشت
قه‌ده‌ر پێڵاوی‌ غوربه‌تی‌ ده‌وێ‌,
نیشتمان له‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ بكاته‌وه‌...
قه‌ده‌ر به‌یانییه‌كی‌ چرچی‌ ده‌وێ‌,
به‌تیشكی‌ خۆر پرچه‌كانی‌ نه‌شوا..
قه‌ده‌ر ئێواره‌یه‌كی‌ تووشی‌ ده‌وێ‌,
خۆرنشین له‌خه‌یاڵی‌ مانگدا نه‌نوێ‌...
قه‌ده‌ر چیمه‌نتۆی‌ باوه‌ڕێكی‌ ده‌وێ‌,
له‌جیلوه‌ی‌ مه‌رگا دوا فاتیحه‌ قبوڵ‌ كا..
كه‌خۆشه‌ویستی‌ ڕۆشت..
تۆ له‌وپه‌ڕی‌ قه‌یرانی‌ ڕۆحه‌وه‌,
خۆت به‌تاڵ‌ كرد له‌ناسكی‌...
من له‌مبه‌ری‌ ئینقیلابی‌ ئه‌ڤینه‌وه‌
شه‌ڕێكم پێ‌ نه‌مابوو یه‌خه‌ی‌ گوڵ‌ بگرم ‌وبڵێم:-
بۆ ته‌رمه‌كانی‌ بارانتان ناشت..
بۆ باڵی‌ په‌پووله‌كانتان كوشت...
شه‌ڕێكم پێ‌ نه‌مابوو شه‌پۆلی‌ ده‌ریا سه‌ربڕم و بڵێم:-
بۆ چرپه‌ ته‌ڕه‌كانی‌ نوێژی‌ نه‌وڕه‌ستان ڕشت...
شه‌ڕێكم پێ‌ نه‌مابوو ماندوێتی‌ له‌ له‌شی‌ په‌نجه‌ره‌ بكه‌مه‌وه‌‌و
به‌خشته‌كانی‌ دیوار بڵێم:- مه‌خابن...هونه‌ر
له‌درزه‌كانتانا ڕه‌نگێك ناكێشێ‌
هه‌تا (قیژه‌یه‌كی‌ پیر) له‌ناویا ڕاكشێ‌...!
تۆ له‌وپه‌ڕی‌ قه‌یرانی‌ ڕۆحه‌وه‌,
خۆت خاڵی‌ كرد له‌خۆشه‌ویستی‌
من له‌مبه‌ری‌ ئینقیلابی‌ ئه‌ڤینه‌وه‌
به‌كه‌ندوله‌ندی‌ ئه‌و قژانه‌دا ڕۆشتم,
كه‌ بۆ نخنكێك بوون له‌گریان..
ئینجانه‌ی‌ ئه‌و قژانه‌ چه‌ند بێتاقه‌ت بوون,
كه‌ماچم تیاڕواند..
له‌ناو قسه‌ی‌ ئه‌و قژانه‌دا,
مناڵیم درزی‌ بردوو هاڕه‌ی‌ كرد...
ڕۆحی‌ پاكیزه‌ییم په‌رت بوو,
پڕبوو له‌ پارچه‌ شه‌و...!!
ئه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ تۆچ شۆڕشێك بووی‌
له‌خه‌یاڵا هه‌ڵم كه‌ندی‌ وتێنه‌گه‌شتم
له‌ماڵی‌ كتێبێكا چاوم پڕبوو له‌گڤه‌ی‌ فرمێسك‌و تێنه‌گه‌یشتم..
له‌ساپیته‌ی‌ ووشه‌یه‌كدا,
ده‌ستم بووه‌ حه‌رفی‌ كاره‌سات‌و تێنه‌گه‌شتم..
له‌فه‌وتانی‌ فه‌نتازییای‌ فاریزه‌یه‌كا,
داوای‌ لێبوردنم لێ‌ كردی‌‌و تێنه‌گه‌یشتم...
له‌بڵندگۆی‌ ڕسته‌یه‌كا, دێڕێكم داگیرساند به‌تۆ‌و
له‌ناحاڵیما ووتم:- ئه‌م شه‌ڕه‌ تامی‌ قورسه‌ لێ‌ گه‌ڕێ‌..
عه‌یامێكی‌ ده‌وێ‌ بۆم ئه‌زبه‌ركرێ‌!
تۆ له‌وپه‌ڕی‌ قه‌یرانی‌ ڕۆحمه‌وه‌,
ئیفلاس به‌نه‌رم بوونی‌ خه‌مه‌ جوانه‌كان..
من له‌مبه‌ری‌ عورفی‌ ئه‌ڤینه‌وه‌
ئه‌م عیشقه‌ له‌خۆما ده‌كوژێنمه‌وه‌‌و ده‌ڵێم:-
كه‌ خۆشه‌ویستی‌ ڕۆشت..
له‌ته‌نیشت خه‌مه‌وه‌ شه‌ڕێكم پێ‌ نه‌ماوه‌
یاری‌ به‌و پرسیاره‌ شڕانه‌ بكه‌م
ده‌نگێكیان بۆ نه‌هێڵامه‌وه‌ گوێ‌ بگرم‌و
به‌كه‌مه‌ری‌ وه‌ڵامێكا خۆم هه‌ڵواسم..
ڕه‌نگێكیان بۆ نه‌هێشتمه‌وه‌
چاوم بۆنی‌ بكاو
له‌كوچه‌ی‌ بێ‌ ڕه‌نگییا نه‌مرم....!!

ڕۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی ــ سلێمانی


behnam5555 02-19-2015 08:53 PM


دایک
تێکه‌ڵاوی بیری تۆم
وێنه‌یێک له‌ دڵ و دلۆڤانی
له‌ خاونی خاوێنی
له‌ ڕوونترین ڕوانین
له‌ که‌سکترین هه‌ست
له‌ پشت پێڵۆم هه‌ڵواسراوه‌
زۆری زه‌مان، جه‌بری سروشت
له‌ پارێزدان
داڕێشراوه‌ پیلانی دابڕان
تێناگه‌ن له‌ که‌ینی من و تۆ
تۆ له‌ من دای و من له‌ تۆ
ده‌لاقه‌ی چاو ئاواڵه‌یه‌
تۆ نیت
هیچ
دنیا توونه‌
به‌س له‌ بێ تۆیدا
هیچ
بوونه‌
په‌رده‌ داده‌ده‌م
کچینه‌ی چاوم
زوومه‌ له‌ سه‌ر
چاوی وێنه‌
له‌ سه‌ر شانۆی بیری دایک
مان و نه‌مان به‌ یه‌ک مانان
به‌ڵام که‌ دێمه‌ لات
وێنه‌ چۆن ده‌وێرێ جێگای تۆ بگرێ؟
پڕ به‌ دڵ ده‌ڕوانم
به‌ چاوتدا، به‌ لێوتدا، به‌ ده‌ستتدا
نه‌کا به‌ هه‌ڵه‌ی پێنووسی بیرم
وێنه‌که‌ خه‌وشی لێ که‌وێ

ئه‌باس ئاغائی تیکابی هه‌وشار

behnam5555 02-19-2015 08:55 PM


شێت
بۆ شێت نەبم
له هاتوچوونی بێبڕانەوەی دەنگی کاتەکان
شێته
خۆم ئەدەمە دەس ئەو بایەی نائارامە
با
خەبەرت کا
به دەور شاری پڕ شەپۆلی شێعرا دەگەرم
به دەور مانگەشەوی حەزا
به دەور تەواوی ئیحساس و خوازمەنیەکانی ئاواتدا
شێتانیەکانی
چاوەکانت ، به دەور باخی شمامه دەمسوڕێنێتەوه
من ، نا، نا
هەموو گوڵه نازەکانی لەم غوربەته بێدەرەتانه
سەر شێتی کردم
مۆسیقای لێوەکانی بەهاری ئازا
دەنگی هیوای هاوارەکانی ڕووبار دەدا و
کەوتر، کەوتر
دەریا دەخوێنێ
نوسراوەکانی ون دەبێ و به تاف و تۆف
له پێنووسەکەم
وشەکانی با‌ڵدار دەڕازێنێتەوه
هەستی، وێنەکانی له ئاوێنه دووپات دەکاتەوه و
بیرەوەرییەکانی ئەم نۆته بەرزه
دەبێته پێنج هەزار و پانسەد نۆت
که له گۆزەی مێهرەبانی پڕ دەبێت و
هۆنراوێکی ڕووناك، سحرێکی نەوتراوه ,
به شوێنه نادیاریەکانی بەیانی دەبەخشێ
کێ
دەنگی له گوێی خۆشەویستی گوڵه یاخییەکانا چرپاند؟
که زایڵەی شمشاڵی هەنگاوەکانت نابڕێتەوه
سی ێره ، سه ێر
مەجنوون
گۆجانه ناچێت و ناچەمێتەوه و چۆل نابێت و
له نێو شەقامەکانی ئاوازدا دەگری
شێت نەبووم
حسی باڵای باخ و تۆ شێتی کردم
تا گەشەی ئەوینی تاڤگه چکۆلەکانی ئەستێره
بانگم که.
شێت نەبوو
ئەو ئەرخەوانە وا
سازی شێتانەی
بۆ جوانترین ئاهەنگی عەشق
به ئامێری دڵەوه ساز کرد
دڵ خۆرپەی پەنجەکانی دەلاقه و ئاسۆ
له باوەشی کاتەکانا ڕانەوەستا
سەرشێتی تەنیا بەشی من نییه
بەشی من نییه!
ئیرەج عیبادی سنه

behnam5555 02-19-2015 08:56 PM


سێ کورته شێعر
تۆپ باران ئه‌کرێی و من
له گوێسوانی تۆپخانه‌کانی ئاخر زه‌مان
ڕوحم ئه‌شکێ
...
له چوار لاوه‌وه و سوور
هه‌بوو... نه‌بوو
هه‌رمه‌نییه‌ک بلووری خه‌م
...
زوقمی نیگات
له‌نگه‌ر داوێ
دیاربه‌کرتر له جاران گلاره‌م بووی
...
هه‌رمان وه‌تمانی ــ مه‌هاباد

behnam5555 02-19-2015 08:57 PM


گێژەڵۆكە
گێژەڵۆكە گیرۆدەی ماڵە كاكم بوو
چەتری نەمانی هەڵداوە
لە ئاوێنەی زەردی دایكم‌دا دەبینمەوە
لقی بیرۆكەی كوڵەكانی وشك كرد
گێژەلۆكە لە ناو مێشكی كاكم‌دا ڕیشەی كوتاوە
گوڵ وەرێنە، تۆز، بنچینەی گوڵەكانی ‌داپۆشیوە
تەنەكەی دەستی كاكم پڕ بووە لە وشەی زەرد
گێژەڵۆكە هەرچی بیر و هۆشە لە گیرفانی‌دا نەهێشتووە
هەناسەكانی ئەتك كردووە
سەرچۆپی نەدامەتی هەر وا گەرمە
باڵەكانی پەپوولە دەسووتێنن
هەتا نەتوانن بۆنی شلێرێك هەڵمژی
هەناسەكەم هارووژاوە
تۆزی خۆڵەمێش وڵاتی داگرتووە
دڵم بڕوا ناكا شیلەی پنجی داربەڕوو
باڵی ڕەش بە سەر وڵات‌دا بكێشێ
بەڵام ناتوانی پنجی گوڵەكانی سەر چیا هەڵپرووكێنێ
ناتوانێ لقی شێعرەكانم وەرگەڕێنێ
سیس بوونی كاكم دادەبێژم
جل و بەرگی سەفەری گیاڕەنگ و قەندیل و ئاربابای دەبەر دەكەم
هەتا بە وشەكانی شمشاڵی شوان
بناغەی بە هەستی باڵەكانی داڕێژێ
ئەو جار دەتوانێ لە سەر پشتی گێژەڵۆكە بنیشێ
و لە باوەشی شلێرەكانی سەر چیادا ئۆقرە بگرێ.
سیامەند بریاجی ــ سه‌رده‌شت

behnam5555 02-19-2015 08:59 PM


ده‌ مه‌سێج

ئەوینێكی ڕۆژئاوایی
موبایلی خستوومە لەرزە
مێشكی لێ ئاڵۆز كردووم و
خۆیشم تەنیا هەست پێدەكەم
لەم سەر ئەرزە.
***
که‌وته‌ تۆڕی کورته‌نامه‌
ئه‌م دڵه‌ پڕ له‌ ئاواته
چ ڕایه‌ڵێکی له‌رزۆک و
پچڕانی چه‌ند کاره‌ساته‌ ؟!
***
کورته‌ نامه‌ :
دڵه‌
گیانه‌
جێژوانه‌
شاره‌
جیهانه‌
کورته‌نامه‌ بۆته‌ که‌ون
بۆته‌ گه‌ردوون
که‌ خه‌ت پچڕا
کورته‌نامه‌ی‌ چی
ماڵی چی
تێکده‌ڕمێ چی دار و په‌ردوون !
***
کورته‌نامه‌ت
موبایلی لا شیرین کردم
خۆزگه‌ ڤیبره‌ش
جارنه‌جارێکی ڕامژێنێ
له‌ ناو گۆڕیچه‌م
که‌ مردم.
***
نووکه‌ی حه‌زێکی پێداگر
تامی موبایلی پێچه‌شتم
خۆزگه‌ ڤیبره‌ش
سامی مردنی لێم ده‌ستاند
به‌ گۆڕیچه‌م هه‌ر که‌ گه‌شتم!.
***
بۆتە پەتا بۆ خەونووچكە
ڤیبرە و زەنگ و جووكەونووكە
بەڵام هێشتا
شێعر زیتە و
دێتە ژوور چەشنی پەیتووكە !.
***
لە سێ كوچكەی
من و
تۆ و
موبایلا وێڵە
ئەوینی ڤیبرە لێهاتوو
نازانم فێی لێداوە دڵ
یا شاگەشكە بووە خاتوو؟!.
***
ئەوین
بۆتە ئاڵ و گۆڕی
جووكە و ڤیبرە و كورتەنامە
ژوانگە چۆتە
حەشاریinboxێكەوە
كە مەودایەكی تەزیوە و
كە قوژبنێكی بێتامە!.
***
موبایلم پەشمی شیشەیە
ئۆقرە و ئارامی
هەڵگرتووم
كە مەسێجی تۆش ئه‌هێنێ
كەف و كوڵێكی دامردووم
***
كە لەلاتم
ڕووبەڕووت دامئەنیشێنی
میوانێكی
ماقووڵ و
هێژا و
سەربەرزم
كە دوورم
لە نێو جانتاكەت
ویبرەم و
هەر هەڵئەلەرزم
نە هەڵلەرزین
نە هێژایی
نە تاسەم هەڵئەچۆڕێنن
نە پێم ئەبەخشن سۆكنایی .
***
× قرتێنه‌
حه‌زی سه‌رما
جستانی هارووژاندوه‌
تارای به‌فر
به‌ده‌م باوه‌
ده‌ستم که‌سیره‌ی گیرفانمه‌
ته‌مام
له‌و قرتێنه‌ پشکۆیینه‌ی
به‌رۆکی
نازت هاڵاوه‌!
تابلۆی جێژوان
باران بۆ پێکه‌نینی خۆر
ڕاده‌کشێ
وه‌ک په‌لکه‌ حۆری
من به‌ بزه‌ی تۆوه‌ شێعرم
چونکه‌ تۆ جوانتر له‌ خۆری
شێعر و په‌لکه‌ حۆری جوانن
دیمه‌نی پێک گه‌یشتنی
خۆر و باران
تۆ و سۆرانن
شێعر و په‌لکه‌ حۆری
شه‌نگ و
باڵا به‌ باڵای جێژوانن!!.
خوێن
حه‌ز ناکه‌م قه‌ت خوێن ببه‌خشی
له‌ هیچ دۆخ و کات و بارێک
حه‌ز ناکه‌م دڵۆپێ خوێنت
به‌ر هیچ دڵیک که‌وێ جارێک
خوێنت نه‌گه‌ییه‌ ناو دڵم
وه‌ک گڕکانێکی هه‌ڵچووه‌
ئه‌وینت تێکه‌ڵ به‌ خوێن و خانه‌کانی له‌شم بووه‌
ئه‌ی که‌ خوێنت دڵێک له‌ گه‌ڵ خۆی ڕاژێنێ
بڵێی ئیتر ئۆقره‌ی به‌ خۆوه‌ ببینێ!.
نه‌ورۆزانه‌
به‌هاری نوێ
تاق تاق گوڵی تیا ئه‌پشکوێ
تاقانه‌که‌ی ئه‌م نه‌ورۆزه‌
که‌ سه‌ر له‌ به‌فر و گڵ ئه‌سوێ
لێوی گه‌رم و
باڵای نه‌رمی
بۆ خۆشی ئێوه‌ ده‌بزوێ!.
***
حه‌ز
تۆ
په‌یکه‌رێکی له‌ گزینگ
من
ده‌ستێکم له‌ شه‌و ڕه‌خسیو
تۆ
له‌ نه‌زرگه‌یه‌کی دوور
من
له‌ ده‌ربه‌ندێکی نه‌دیو!
له‌ مندا
په‌نگ ئه‌خواته‌وه حه‌زی هه‌ڵچوون
قوڵپی کانی
له‌ تۆدا
وه‌خته‌ وه‌ک گڕکان
خۆ ده‌رخا فوواره‌ی جوانی
که‌ تۆ هه‌تاو بی و
من باران
چۆن ناخه‌مڵێ ژینی ئێمه‌ به‌م ئه‌وینه‌
چۆن ڕاناخزێ
ئاسمانی حه‌ز
له‌ چه‌شنی په‌لکه‌زێڕینه ‌!.

سۆران حوسێنی_بانه

behnam5555 02-19-2015 09:00 PM


ئەو نەهێنێی له چاوی من کەوته خوارێ و
شەقامی نووقمی باران کرد
بیدۆزەوه
ئەو درەختەی له هەتاو دابڕاو
گوڵی سەوزی هەتیو کرد
هەڵیقەنە
ئەو سیبەرەی شەو شێواندی و
جێی ژوانەکانی هەڵوەراند
بیچێنەوە
ئەوە منیش هاوار دەبم بۆ کۆچەرێک
ڕەنگه
وڵامێکی بێ‌کۆتایی دام‌مرکێنێ...نیشتمان
بێدەنگ نییه شەوم
قولانج
قولانج
ئامێزم لە خەم داگرت و
خێرا
خێرا
پیاسەمە لە ناو پەنجەکانی شەو
سەهۆڵترین ئاواتەکانی ڕوحیشم
لە بەر هەتاوی شەو
دڵۆپ
دڵۆپ
دەتوێنەوه
ئاخ
ڕەشەبایەک
ئاوس بە دەنگی شمشاڵ و
سورەگوڵێک
لێی هەڵقوڵێ بۆنی پاییز
چەنده جوانن
بۆ هەو ترینگەی تەنیایی و
بۆ کاتەکانی لە تۆ زیز نیشتمان
منم بووکی هورگەزەوی
ڕەشاش
ڕەشاش
خەل ئەگرم لە بەر دمی ڕاوچی
ئەوە
سەمای
گڕێ که زێکانمه لە
سەر باڵای ئازادی و
وێڵ
ویڵ
بە دوایی هەتوانی کۆنه برین
هەڵۆ
سەقر
دەست لە ناو دەستی هەوره با
ڕاسپێرن
منم بووکێ لە خورهەڵات
لەشم حەری دەربازبوون
بروانه پیاسەی هەنگاوەکان
لە شەقامەکانی ئاسمان و
له نێو میلەکانی ژەنگ‌هەڵگرتوو
ڕوخسارم ببینەوە
ئەوە تارایە
كۆڵان بە كۆڵانڕادەكا و
ئاوێتەی مەرگ دەبێ
منم لێلی خورئاوا
گەفی شەوتی که لاوی لایه لایه و
له ناو سنوری زەوی و ئاسمان
بەری بەیان
له زوزان فارغ دەبم
منم زادەی هورگەزه و ینیشتمان
لە تۆ
کە وەرزی گریانی دارەکانی
لە خۆم
کە وەرزی گریانی منە
لە جیهان
دەگەڕێنەوە
فرمێسکەکانمان
نهێنییەکانی شەقام دادەپۆشن و
دەست لە ناو دەستی هەتاوێکی ساردوسڕ
بە ڕوخساری ترسەوە
پیاسەمانە
چ مەنشوورێکی سەد ڕەنگه
بۆ دوایین ژوان
تەزووی بێ‌ڕوحمی شەو و
هەڵوەشانی دەمارەکان
لەسەر لوتکەی دارەکان و
بزربوونی بێدەنگی
شەمی مان‌گرتووی
بە سەر ئازارەکان شۆڕ دەکاتەوە
وەکوو پاییز زەردەخەنن زەردهەڵگرا
لە تاریکی
کوچکه و
قەبیس‌ بوون
لە بەردمی وەرزەکان
بە خێرایی
ڕین دەبڕێتەوە...نیشتمان
نیشتمان محەممەدی _پیرانشار

behnam5555 02-19-2015 09:02 PM


له دڵ‌دا من ده‌نووسم ئه‌لف و لامێ
به ئینتڕنێت شه‌وێ دی ماچی دامێ
که‌چی سه‌رپای له‌شم گرتویه ویروس
گه‌شه‌ی کرد هاته ڕوو گشت ده‌رد و زامێ
له‌بۆ به‌زمی له دوور فه‌رمووی کرد فه‌رموو
په‌یاپه‌ی هات به‌ڵام هه‌رده‌م به تامێ
چییه که‌یسی له دڵ بۆ نیشته‌جێ بوون؟
له هاردی‌دا له‌بۆ جێگای نه‌دامێ؟
له مانیتۆڕه دیده‌م دێده‌وانه
به ئاواته له‌بۆ ئایدی په‌یامێ
وتم دڵ تاسه‌باری به‌ژنی یاره
بزه‌ی هاتێ به‌ڵام وێبی نه‌دامێ
له‌مه‌وپێش مانیتۆڕ به‌رده‌رکی یار بوو
نه‌بوو پێکیش هه‌بوو ماستاو به‌ جامێ
به پیری چه‌ت ڕۆم هه‌رخه‌ون و خه‌یاڵه
ده‌نێری بۆکێ ئیتر تۆ وڵامێ؟
میمۆڕی مێشکی من چه‌ند گێژ و هێژه؟
سمێڵ زل بوو وه‌کوو خۆم ده‌ردی دامێ
حامید ئه‌مین عه‌شایری _ پیرانشار

behnam5555 02-19-2015 09:03 PM


ئای بۆ بسکی ئه‌و حه‌زانەی
که‌وتنه‌ ده‌ستی ڕه‌شه‌باوه‌ .
له‌ گمه‌ که‌وتن
تۆرین
به‌ شه‌ققه‌ی شاباڵان فڕین
هێما عه‌شقه‌کانی کۆترستانی باڵکۆنی ئاواتم
زه‌ڕنه‌قووته‌ی هه‌موو ئاواته‌کانت
له‌ به‌رۆکی منه‌وه‌ باڵه‌فڕه‌ بوون، کوڕه‌ جه‌فا !
ئای بۆ به‌رۆکی جه‌رگ‌سووتاوم و
ڕۆڵه‌ ڕۆ...
هه‌ر شه‌وه‌و تووله‌نه‌مامی ئاواتێک
له‌ باغچه‌ی ژیانمان نێژرا
مه‌لابانگانی کازیوه‌ش
به‌ ده‌نک و نه‌مام و شه‌تڵ و خرسه‌ک
ماچ
جار نه‌جارێک ڕێم ئه‌که‌وێته‌
گۆڕستانی حه‌زی هه‌ساره‌ی به‌ مانگ و
زه‌مزه‌مه‌ ئه‌که‌م :
به‌رز و پیرۆز بێ یادی شه‌هیدانی
بێ‌به‌ڵێنی ئیقلیمی جه‌فا !
ئاسمان ئاوس به‌ گوناه و
شه‌رمه‌زاری ئه‌بارێ
بن گوێسوانی هیچ تۆبه‌یه‌ک
جێی تاوانت ناکاته‌وه‌ ،
بخووسێ ...
خۆ هێشتا له‌ دایک نه‌بووبووم ،
نه‌هاتی .
هێشتا جه‌سته‌ی شه‌که‌تم ڕوحێکی شه‌ڵاڵی تاڵه‌ بزه‌ی له‌ ئامێز بوو
له‌ چاڵت کردم !
که‌ هێڵنجیشم دێته‌وه‌ و
ئه‌ڕشێمه‌وه‌
له‌ به‌ر بۆگه‌ن خۆت ناگری و
چ زۆره‌ حه‌شارگه‌یه‌ک له‌ ...
ڕه‌‌نگی گه‌نم و ده‌نگی با‌ له‌ گه‌نمه‌جاڕه‌کان‌دا
بۆنی جه‌هه‌ننه‌م ئه‌که‌نه‌ بینگمه‌وه‌
سووره‌گوڵێک په‌ڕ..... په‌ڕ لێک هه‌ڵوه‌شا و
ویژدانی خه‌وتووی هیچ ڕێبوارێک خوتوولکه‌ی نه‌هات .
دڵی زه‌مه‌ن له‌ ترپه‌ که‌وتبوو
چاوی ڕوانین له‌ ڕێی نامه‌یه‌ک
که‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز په‌یتووکه‌یه‌ک نه‌یهێنا
چاوت لێیه ‌په‌پووله‌کانم چۆن نه‌زۆکن له‌‌ متمانه‌ و
هه‌ڵپرواوی‌ خه‌ڵوه‌ته‌ ژانێکن ؟!
هه‌سته‌‌ کوڕه‌ جه‌فا
خه‌به‌ر به‌ره‌ بۆ عه‌تا
بڵێ هه‌میشه‌یی‌ترین خه‌ونی له‌یلام له‌ ساتێک‌دا خاپوور کرد.
کوڕه‌ جه‌فا !
به‌زه‌ییت نه‌هات به‌ تاقێک له‌ گوڵ‌هه‌ناره‌کانی ناو په‌نجه‌ره‌که‌م
ئه‌و په‌نجه‌ره‌ شینه‌ی خۆت شینت کردبوو .
بڕۆ فه‌رهاد " ئه‌م غه‌مه‌ به‌رگه‌ی من ناگرێ "
بڕۆ و دوای دوایین هێڵی سپی که‌وه‌ ...
به‌ڵام
ده‌م بام مه‌یه‌
من باڵنده‌ نیم
تاڤگه‌م .
بڕۆن ،
تۆ و هه‌موو کوڕانی جه‌فا
تازه‌ خه‌ونی هیچ دارستانێک سه‌وزتان ناکا
که‌ بۆنێکی ئه‌هووراییتان له‌ به‌رۆکی کچانی وه‌فا تۆراندبێ
بڕۆن و دووکانه‌ و دووکان سه‌ودای ئۆدکۆلۆنی پره‌نسێس بکه‌ن
بڕۆن با زه‌رده‌په‌ڕی هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوی کچان له‌ گیانتانا وێنا بکا
بڕۆن و به‌ ده‌سرۆکه‌یه‌ک خه‌ڵتانی کچ
له‌گه‌ڵ جه‌فا سه‌ما بکه‌ن
کوڕه‌ جه‌فا !
ته‌مستانه‌ دنیا و
ته‌ونۆکه‌ی ماته‌م په‌نجه‌ره‌ی دڵمی ته‌نیوه‌
هه‌ودای وێڵی نیگای ڕووتم
له‌ عه‌ده‌م گیره‌ و له‌و‌ به‌رزه‌خم ڕاناپسکێنێ
به‌کره‌ی مێرگه‌وه‌ڕت بۆ له‌ سێداره‌ی کام دڵخۆشیم به‌م ؟!
که‌ وێنه‌ی پێنج شه‌ممه‌م
بۆ خستیه‌ چاوی عه‌سکه‌ره‌کانه‌وه‌ ، به‌س نه‌بوو؟
ئیتر نازانم جه‌للاد چۆن بێنمه‌ کڕنۆشت !
براکه‌م ...
سه‌ری خۆم له‌م مه‌مله‌که‌تی ڕه‌هێڵه‌ هه‌ڵئه‌گرم و
لیخناوستان بۆ تۆ به‌جێ دێڵم
له‌ یادت نه‌چێ
پێنج شه‌ممان فاتیحایه‌ک به‌ من قه‌رزداری ،
باوان !
مه‌هین کۆهزادی ــ بانه

behnam5555 02-19-2015 09:04 PM


چوارڕا و مسافیرێکی سه‌ره‌ڕۆ

بۆ کوێ ئه‌ڕۆی ئه‌ی مسافر
ویستگه‌یەکی نامۆییه‌ و
خولیای هه‌ناراوی‌ترین ساته‌کانی دڵت
ناگه‌یته‌ شه‌قام و
کز له‌ چرای دارتێلێکا ئه‌وه‌رێی
به‌ر له‌وه‌ی هه‌نگاوت له‌ دایک بێ
شه‌قام پچڕا و
دوڕیانیش
یه‌ک‌گرتنه‌وه‌ی هیچ عاشقێکی نه‌کرده‌ مێژوو
هه‌نگاو مه‌نێ ئه‌ی مسافیر
تابلۆکانی چوارڕا
به‌ره‌و یه‌ک شه‌قامت نابه‌ن
تابلۆی یه‌که‌م شه‌قامی باکووره‌ و
چه‌ند هه‌نگاوێک سه‌رووتر
شاخه‌ و فرۆشگه‌یه‌کی کۆتره‌ سپیه‌کان
تابلۆی دووهه‌م شه‌قامی خۆرهه‌ڵاته‌ و
ترمیناڵێک پڕ له‌ ده‌ڵاڵ و بێ‌مسافیر
پڕ به‌ ده‌نگیان ئه‌یان‌نه‌ڕاند؛
" چه‌ند نه‌فه‌ر بۆ ئاسمانی حه‌وته‌م "
" گه‌شتی مسافیره‌تی به‌ره‌و خوا "
" شه‌وڕه‌وانی تاریکی به‌ره‌و خۆر"
تابلۆی سێهه‌م شه‌قامی باشووره‌ و
١٠٠ متر ئه‌ولاتر
نه‌خۆشخانه‌یه‌ و دڵ ئه‌به‌خشن
خوێن ئه‌به‌خشن
-هاواری پیرێک بوو، له‌ ده‌رکه‌وه‌ قاوی ئه‌کرد؛
بێ‌دڵ و بێ‌خوێن، پووچه‌ڵم! بڕیار نه‌بوو پڕم که‌ن له‌ خۆر؟
هه‌موومان خاڵیئه‌کرێین له‌ خوێن و هیچ خاڵیه‌ک پڕ نه‌بووه‌!!!-
تابلۆی چواره‌م شه‌قامی خۆرئاوایه‌ و
فاڵچیه‌ک و
چنگێ گڵ و چه‌پکێ گوڵ و مستێ ئاو
دامه‌به‌زه‌ مسافیر
عێلی شه‌قامانی ئێره‌
قه‌ت نایه‌نه‌وه‌ چواڕا
نه‌ کۆتر و نه‌ خوێن نه‌ دڵ
ئه‌م چوارڕێیانه‌ ئه‌ناسن؛
نه‌ فڕۆکه‌ی ترمیناڵێک
بۆ ئاسمانێک باڵ ئه‌گرن
فاڵچیه‌ک بوو به‌ ته‌نیایی
گڵی کرده‌ نیشتمان،
گوڵی کرده‌ به‌هار و
ئاویشی کرد به‌ ئازادی
دامه‌به‌زه‌ ئه‌ی مسافیر
سێوه‌ڕۆی نیگات
به‌ سێپه‌ڕه‌ی زه‌رده‌ی ئه‌م ویترینه‌ سه‌وز نابێ
ئه‌و کۆڵانه‌ی
چه‌رچی نیگاکانی تۆی، تیا تێپه‌ڕی
به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ شه‌قام
خنکا
لیتاوێ بوو حه‌وزی چوارڕا
ڕووحی مانگی ماچه‌کانی تۆی تیا خنکا
کلیسایه‌ک بوو چوارڕا
به‌ر له‌ دایک‌بوونی مریه‌می نیشتمان
مه‌سیحی ده‌سته‌کانی تۆی تیا نێژرا
به‌ر له‌وه‌ی یه‌که‌م ماسی له‌ دایک بێ
ڕووحی "ئاو" له‌م ئاکواریۆمه‌ی به‌ر شه‌قاما
وشک هه‌ڵات
مه‌گه‌ڕێوه‌ ئه‌ی مه‌سافیر
لێره‌، شه‌قام قه‌ت ناگاته‌ چوارڕا و
چوارڕاش بۆ ئه‌به‌د نابێته‌ شار!

محه‌ممه‌د مسته‌فازاده‌ ـ بانە

behnam5555 02-19-2015 09:05 PM


دوور
له‌ سه‌رشانی کام په‌نجه‌ره‌
ئاوازت ڕێ ئه‌خه‌یت و
مانیتۆری ئه‌که‌یته‌ ڕۆحم!
چاوشاریکێی مناڵیم هه‌دای نادا و
له‌ عه‌زره‌ت خۆم
عه‌ده‌م سوکنا و
ده‌فه‌که‌ی دڵ
زڕ و شه‌هید!
دوور عه‌ترت
ئاوێته‌ و
نزیک خۆم گه‌ردانتم.
تلووعت من ژیانمه‌ و
هه‌زار به‌رم
له‌ که‌س له‌ که‌سی ئه‌م باخه‌دا !
له‌سه‌ر شانی کام په‌نجه‌ره‌
ڕۆحم ئه‌که‌یته‌ گۆرانی
ڕۆژ بچێته‌ ماڵه‌ باوان ؟!
دوور له ‌خۆم و نزیک له‌ تۆ
سوکنایم ها له‌ باخه‌ڵتا
نه‌مته‌کێنی!
ئه‌م به‌ره‌ خۆش ئاوازێکه‌
تا گۆرستان قسه‌ زۆره‌.

و نه هات!

بمگره‌ خۆم
و لێت نه‌ترازم
له‌ گۆچووی دوعای داییک و
بێتاقه‌تیه‌کانی کچێکم
له‌م هه‌رێمی ته‌ورداسه‌!
کۆم که‌روه و
له‌ لۆچی وێردێک تا سپێده‌م که‌ و
بم ڕوانه‌ به‌
ئه‌رخه‌وانتا
تا ئه‌م کفنه‌ شه‌رمێ و
بمڕژێنێته‌ ‌باڵاتا!؟
قه‌ره ‌قه‌ره‌ی ته‌ورداسه‌!
مناڵیم پیا بده‌نه‌وه.
ترازانی بزه‌یەک و
دوایین دوعا
ڕه‌نگه‌
خۆر له‌ په‌نجه‌م گرێ بدا !

یوونس حسه‌ینی ــ سه‌قز

behnam5555 02-19-2015 09:07 PM


دەنا كورتێ

بۆ ڕوحی هونەرمەند سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی

ئێوارەیەك
بە لۆژەلۆژ
ئەو كاتەی وا پیلی زەریای تووڕەی خەیاڵ دەم‌هەژێنێ
ئەو كاتەی ڕۆژ دوایین چاوی لە لووتكەكان دەقرتێنێ
بە سەر پردی هەودای شێعرێكی بەستەڵەك ڕادەبوورم
لەپڕ دەنگێ،
لە پەنجەرەی دیوەخانێكی بەرزەوە
لەگەڵ بزەی چاو جوانێكی سركی ڕووخۆش
هاتە ناو دەروونی ڕوخاو
بەڵام بەڕواڵەتی خامۆش
لە بۆ تەشقی ئاسمانێكی سەر سەوز و پڕ پیتیان بردم:
"دەنا كورتێ چت لێ كردم"
ئای كۆترەباریكەی تیژباڵ
هۆ سەقرە تیژڕۆكەی چاوكاڵ
مەڕۆن،مەڕۆن، ئەوا منیش كەوتمە سەرباڵ
دەڕۆم بەرەو ئاسۆی شەپۆلی ئەم دەنگە
ڕوو بە بزەی ئەو غونچە گوڵەی سەر پەڕ پڕ پڕ لە ئاوەنكە
هۆ سەقرەكان!
تۆ خوا لێرەم جێ مەهێڵن
لەگەڵ خۆتانم خەن ئاخر
لەم ئێوارەی لای شێوانە باڵی هەڵفڕینم گرتووە
گوێم تێوە بوو دەنگێكی تیژی ئاشنا
لە پەنجەرەی دیوەخانێكی بەرزەوە
لەگەڵ بزەی چاوجوانێكی سركی ڕووخۆش
داود ئاسا دەنگی داوە
ناسیمەوە،
باڵم گرت و منیش هاتم بەرەو گەردنە خۆشكەی متفەڕكی لای «سەڵوەتاوا»
دیسان دەنگە نزیك نزیك نزیكە بێ و
لە حەنجەرەی مەكانەوە دەچریكێنێ:
«دەنا كورتێ چت لێ كردمبە قسەی خەڵكیت لەگەڵ كردم»
***
بە دوای دەنگە
چاوم خولخولەی بین خواردوون لە جێگای خۆم هەڵدەسووڕێن
منیش بێدەنگ وشك هەڵاتووم
دەتكوت دەنگە بەرقی هەبوو
دەزانم دەنگە هی كێ بوو
بەڵام شەپۆلی ئەمجارەی لەگەڵ جاران عەرز تا ئاسمان فەڕقی هەبوو
ئەمجارە ڕوحی سەید عەلی ئەسغەری زیندوو
دێتە گیانی گەروومەوە
منیش بە تاری حەنجەرەی شێعرێكی تۆسن و سەركەش
ئەچریكێنم پڕ بە دۆڵی«ئاویەر، ئارێز و كوچكەڕەش»
هاوار دەكەم
كورتێ،كوتێ
زۆر لە مێژە ڕوحی منیش
بە هەوای هەڵمژێینێكی شنەی خۆشی كوێستانی بەرۆكی تۆیە
بۆ لێم ونی؟
بۆ خۆتم لێ دەشاریەوە
كورتێ مەڕۆ مەڕۆ ئەگەر
بچیتە ناو هەورەكانیش دڵنیام بۆم دەباریەوە
***
كورتێ بووكە ڕازاوەكەی لە تۆی جلی شێعری سووڕا
كورتێ! جوانە پەروەردەكەی خوێنی هەتاو
لە ناو پەردووی خێر و نوورا
هیچ وڵامم ناداتەوە
زانی دڵمەندی ئەم كارەم كە بۆچ هیچ جوابم پێ‌ نادا
خودا كردی و لە پڕ
تریشقەی چەخماخەی هەوری پڕ پیت
هەوری لەسەر كورتێ لادا
تیشكی چاوە پڕ فرمێسك و گەشەكانی
وەك بریسكەی تاوی تینوو
لە ناو شەوەزەنگی ژین‌دا بگاتە سەر كانیاوێ سارد
خۆش خۆش بۆم دەترووسكایەوە
من بێ‌هۆش بووم
كورتێ كردیە بان بەرزی لێم
بە دەنگێكی زوڵاڵ و سیحراوی و خۆشتر لە هەوەڵ‌جار دواندمی
ڕاوەستابووم
ڕواندامی
كردمی بە دارێكی سەرسەوز پڕ گەڵا و تەڕ
لەسەر كێلی خەیاڵە مردووەكانی زووم چەقاندمی
***
نازانم ماوەی چەن سەعات لێكمان ڕوانی
نە من زانیم نە ئەو زانی
بەڵام لەپڕ كورتێ بووە كۆترەباریكەیێ سەرخۆش
دای لە شەققەی باڵ و هەڵفڕی
لە دوا نیگادا پێی گوتم:
«دوام مەكەوە
پێم حەیفە تۆش بە ئەوینم بسووتێنم
بڕۆ بڕۆ دیدارمان خۆش
گەر عاشق نیت با نەسووتێی
ئەم دیدارەش لە نێو گۆڕستانی دڵتا
بینێژە و بیكە فەرامۆش »
***
ئیتر من و قوڵپەی گریان
ئیتر من و فرمێسك و ئێش
لە دوای ئەم یەكەم دیدارەم
لە دوای كورتێ بوومە دەروێش
وەك مەولەوی بە دوای شەمسا
بە دەف و بە شێعر بە نەی
بوومە شێتە پەتیارەكەی ناو كۆڵانی مەیخانەكان
پیاڵە بە دەس بۆ چۆڕێ مەی
سنە گەڕام
سابڵاخ گەڕامسەردەشت، بانە، سەقز، بۆكان
پرسیم لە سولەیمانی و هەڵەبچەی شارەزوور
قامیشڵی و جزیرێ و بۆتان
بەڵام كورتێ
لە ناو مێشك و خەیاڵم‌دا شوێنی دیار بوو
دڵی لەگەڵ دڵم پاك بوو
كەچی بۆ خۆی لێم بووە بووكێكی ڕەش‌پۆش
لەگەڵ ڕوحی منا خاك بوو
***
جار جار بە زیندەخەو دەم دی
كیژێ بەرەو لووتكەی كێوەكان هەڵدەشكا
كاتێ چاوم هەڵدەهێنا بزر دەبوو
چاوم وەسەر یەكتر دەنا
كورتێ بێدەنگ لفكەی لەچكەكەی شۆڕ و جوان
لۆێی لە هەور لۆیێكی لە ئەرزی دەخشا
***
ئێستا ساڵەهایە كورتێ
دەسگیرانی هەتا هەتای شێعر و هەست و عەشق و دەنگ و لاوەتیمە
كە پیریش بم شەرتە خوایە
گراوی دی بێجگە لە ئەو چی دی نیمە
كورتێ بۆ من هەستە، گڕە، ڕوحە، تینە
كورتێ بۆ من ئاوی ژینە
نەك ئاوی ژین وەك ژیانە
كورتێ لای من «كوردستانە»

سه‌عید نه‌جاڕی "ئاسۆ" ــ بۆکان

behnam5555 02-19-2015 09:08 PM


شوالییەیەكی دۆڕاوم ققنوس تێم‌دا ناژیتەوە

له ڕۆیشتن‌دا ، له من‌دا، فه‌رامۆشت بووم
له سۆجده‌ی سۆزانیه‌ك‌دا، له دابڕان‌دا، داپۆشرام
له مۆدرنیته‌دا، به تۆدا، سوكم...
........
ئاشقانه نه‌بۆ ئه‌م شێعره
كه ڕوخاوه فێر بوونم
دره‌نگیه‌كانتم به لێوه‌كانت پێك لێ‌دا،
له حزووری پێشه‌وایه‌كی دڵ ڕوخاودا مه‌ست بووم كه
ده‌سه‌ڵاتی كه‌ل‌وپه‌له‌كان بۆ مانەوە پتر بوو له ئه‌ندیشه‌ی پشت چاوه‌‌كانت
له ڕۆشنای په‌نجه‌كانته‌وه
ته‌نیایم هه‌ر دێ و بچووك ده‌بێته‌وه
تارماییم ببینه له ژێر دیالۆگی مرۆڤایه‌تی،
تا ئه‌به‌دیه‌ت ڕێگایه‌ك له خۆده‌وه نه‌ماوه بۆ پێوان
ڕه‌نگی گه‌ڕانه‌وه فێر نه‌كرابی لۆمه‌ت پێ‌ناكرێ
به سوجده‌یی ئاخره‌وه ڕه‌نجه‌كان پێبكه‌نه
گیرۆده‌ی خاك بووم له ڕاوێژی بێ‌كه‌ره‌سه‌ی مۆدرنیته‌دا
چاوه شینه‌كانی لادێ لاده له‌سه‌ر
نه‌وت و خۆڵ و چیمه‌نتۆ
له سه‌ر دیواره‌كاگڵیه‌كانی وڵات تارمای چاو
ڕۆح
خۆت
بكێشه‌وه.
ئاشقانه نه‌بوو نیگات
كه پیاسه له فرمێسك‌دا پێكه‌نین به نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لێكه بوو
به‌ره‌و دۆنادۆن
شوالیه‌یه‌كی دۆڕاوم ققنوس تێم‌دا ناژیته‌وه
هه‌راسان مه‌به گۆڕان له من تێناپه‌رێ
شا‌ری خۆمم جێ هێشتوه بۆ ئاشقانه‌كانی تۆ،
جه‌فام كرد
جگه‌ره‌م بێ ‌تۆ كێشا
پێكم بێ ‌تۆ لێ‌دا
مه‌ست بووم و بێ‌ئۆقره‌یه‌كانم
له دره‌نگی ئه‌م ساڵانه‌دا گیرۆده‌ی خاك كرد و
فه‌رامۆشت بووم له من
موزاییكه‌كانی مێشكم تۆ ده‌قیژێنن
له دره‌خته‌وه له‌گه‌ڵ با مدیته‌یشێن به ئاو ده‌كه‌ین
گوێ‌بیستی حزوورم مه‌به
سه‌یاڵم له هه‌ناسه‌كانت
دروشمی ئه‌م دێڕانه ده‌نێرم بۆ تۆ
دیكتاتۆری ، به تۆدا ، زیندوو نابێته‌وه من
لۆمه‌م پێ‌مه‌كه تا نه‌گه‌ڕێمه‌وه ده‌ماره‌كانی دایكم و
بڕوا نه‌هێنم به باوكم،
شینم بووی له تۆ
دورم بووی له تۆ
تێڕاماوم له ئه‌فسانه‌م
بێ تۆ
له‌گه‌ڵ من
ئۆقره ‌ناگرێ ئه‌م دروشمانه .....
ئاشقانه نه‌بووم..
ته‌نیاییه‌كانم به هیچ فریویان خوارد
مدیته‌یشن به تۆ ده‌كه‌م
له‌گه‌‌ڵ ئاو
له‌گه‌ڵ با
سه‌یال نیم هه‌رام لێ‌مه‌كه...
دیمه‌ن سۆهرابی _ بۆکان

behnam5555 02-19-2015 09:12 PM


هەتاو
پێم خۆشە نەمرم ببینم هەتاو
هەوری ڕەش لاچێ وەدەركەوێ ساو

لەبەر بەرۆچكەی هەتاوی بەتین
بزانــــم چۆنـــە تام‌ و مانای ژین

ببزوێ خوێنم وەك ئاوی كانــــی
وەبــــــــــەر بێ باغم بۆ ئاوەدانی

سەهۆڵ و بەفریش وەتوێن ببنە ئاو
لەپڕ هەڵستێ لێفاو و شێــــــــڵاو

لەگەڵ خۆی بەرێ گەند و گەڵای پێیس
لەسەر ڕێ لادا ماری كەڕ و سیس

گزینگـــــــی هەتاو گەرم كا زەوی
هەڵـــــم هەڵستێ لە بەرز و نەوی

ببارێ نم‌نم بارانــــــــی ڕەحمەت
گوڵ بێنە دەرێ بێ‌دەرد و زەحمەت

بە تیشكی ڕۆژی ئاسمانی ڕووناك
وەبووژێ وڵات بڕەنگێ سەرپاك

سەرزەوی تێكڕا ببێتە گوڵــــزار
بەستێن بكرێتە مێرگ و مێر غوزار

جووتێری ماندوو بە نیر و ئامـــوور
زەوێ بكێڵــــێ بیكا سەروژوور

قەرەی خۆش‌نشین لە نێو ئاوایی
هەڵپەڕێ بیكا بە بەزم و شایی

«هومێد»یش بڕوا بەرەو پیری تاو
لەسەر ڕێی نەبن تەپكە و تەڵە و داو

پێم‌خۆشە نەمرم ببینم هەتاو
ڕۆژێ وڵاتم جوان بێتە بەر چاو

حوسێن حەیدەرپوور «هومێد» ــ مه‌هاباد

behnam5555 02-19-2015 09:13 PM


بێ تۆ...پڕم له‌ ته‌نیایی...

له‌ به‌ر درگای ماڵاوایی
ڕۆژێ سه‌دان پیت ...
تۆ ئه‌که‌ن به‌ شێعر له‌ من‌دا
تۆ...
ئه‌رێ فه‌لسه‌فه‌ی نان و پڕمه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کی برسی
به‌ ئاسپایی ئه‌چێته‌ ناخی منه‌وه‌
ئه‌گه‌ر داپه‌ڕی
به‌ سه‌ر ڕه‌گه‌کانی خه‌یاڵم
بڕوات هه‌بێ
کاول نابێ
خانووبه‌ره‌ی ته‌نیاییم
هه‌رگیز شه‌قام و
کورسیه‌که‌ لێم نابێته‌وه‌
که‌ ڕێژه‌ی ڕامیاری و دزی له‌ باخه‌ڵی هه‌تیوه‌کانیان
له‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌فه‌رێک‌دا له‌ ئه‌نگوستی شه‌هاده‌ی نوێژی خودایه‌ک‌دا شارده‌وه‌
دڵنیابه‌ که‌ تۆ خه‌ونی منی
به‌ڵام من بێ‌که‌سی ئه‌پێوم...
نابینی که‌ ئایینی مه‌سێح بۆ من نییه‌
گه‌ر بمرم ئیتر ناتبینمه‌وه‌
درگام لێ‌بکه‌وه‌
دڵنیابه له‌ من
بێ تۆ له‌ شێعریش ناچم
پڕم له‌ ته‌نیایی
بێ‌ئه‌وه‌ی بمخوێنیته‌وه‌
بانگت ئه‌که‌م...
خۆزگه‌ مه‌سیح درۆی نه‌ده‌کرد و...
تۆ زیندوو ئه‌بوویته‌وه‌ بۆ من
خۆزگه‌...
دیسان له‌ به‌ر درگای ماڵاوایی
تۆ له‌ شێعر ئه‌چیت و..
من له‌ ته‌نیایی...‌
ڕۆژێ بێ‌ئه‌وه‌ی بته‌وێ ئه‌تکه‌م به‌ باڵای خوا...
لێم مه‌پرسه‌ کێم
هێمایه‌ک تێکه‌ڵ به‌ هه‌زاران ئا....خ
ئاخۆ بڵێی په‌نجه‌ره‌کان تێکه‌ڵ به‌ ئاسمان بن؟
تۆیش له‌ به‌ندی دڵم ئازاد...
من له‌ ژێر سێبه‌ری ڕۆیشتنت په‌نجه‌ره‌م کرده‌وه‌
تۆ تابلۆی ته‌نیاییت هه‌ڵواسی له‌ نیگام...
ڕۆژنامه‌یه‌ک نووسی [پێنج ئه‌تڵه‌سی به‌هاریان پڕ له‌ بۆنی غه‌ریبی کرد]
تۆ بڵێیپه‌نجه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی گوڵدانی ئه‌تڵه‌سی تێدا مابێت؟
پاییز غه‌ریبی هه‌نگاوه‌کان ئه‌کات به‌ تابلۆ
ده‌سته‌ ده‌سته‌ گوڵه‌ هێرۆخه‌میچۆڵی باڵات هه‌ڵئه‌وه‌رێنن
تێم ئه‌ڕوانێ و ...
پاییز ئه‌کات به‌ تابلۆ له‌سه‌ر شه‌قامی ڕۆیشتنت
ئازیزه‌که‌م
ڕۆژێ بێ‌ئه‌وه‌ی بته‌وێ ئه‌تکه‌م به‌ باڵای خوا...
چنوور مەحموودی ــ دیوانده‌ڕڕه

behnam5555 02-19-2015 09:15 PM


ده‌سمایه‌ی سه‌ودا
غه‌یری دڵه‌که‌ت غه‌یری لانه‌ی دڵی شێواوم
سه‌یری بکه لێم ته‌یری بێ‌لانه ، له‌شی واوم

وه‌حدێکه خه‌به‌ر ناده‌ی عه‌هدێکه سه‌ری شکیا
وه‌عده‌ی به ژوانت ده‌ی خه‌نده‌ی دڵی شکیاوم

پڕ حه‌سره‌ته دڵ جوانێ ، سه‌د "عوسر"ه له هه‌ر حه‌سره‌ت
غه‌مزه‌ت به "یوسر" کوانێ؟ ژوانێ که بۆ ئه‌و ماوم

حاڵی مه‌ که‌ ناپرسی حاڵی به ده‌مم ساڵی
داوی ده‌مه‌که‌ت ڕاوی ناوی ده‌می بێ ئاوم

هیوام هه‌یه تاوێکی ئاوێکی به چاوێکی
هی ‌وام نه‌دی وه‌ک خۆما له‌م چه‌شنه که زووخاوم

تاوێ به خه‌تی تازه‌ت چاوێ بکه به‌م نازه‌ت
به‌یبوونه ده‌م و چاوت مه‌یگوونه که دوو چاوم

ڕازی دڵی زاری من ڕازی مه‌به مه‌عنا بێ
بێزاری مه‌گه‌ر لێما؟ بێ زاری که دوور ماوم

مه‌نعی مه‌که ناڵینم نه‌تدیوه له دڵ مه‌عنی
یه‌عنی که ئه‌تۆ عه‌رعه‌ر عه‌ینی گوڵی لاولاوم

وه‌ک ده‌فته‌ری وشکم بێ به‌حری ده‌می له‌علینت
ده‌فته‌ر به خه‌تی عه‌نبه‌ر تۆی شێعر و خه‌تی ناوم

جارێ وتی دڵ ته‌ونم ، ڕیسم ، که‌مه‌ری خه‌ونم
ئاواتی شه‌وی که‌ونم شه‌ونم من و ئه‌و تاوم

هاتم به ‌سه‌با بێژم : مردم ، وتی : ده‌تنێژم
یارت وتی : تا ماوم ئه‌و هه‌ور و ئه‌من ساوم

"سانی" له سه‌ری دایه سه‌ودایه بکا ڕوحی
بۆ غه‌مزه که ده‌سمایه ئاوایه که‌چی لاوم

عومه‌ر عه‌لی‌زاده ( سانی) ــ پیرانشار

behnam5555 02-19-2015 09:21 PM


ڕووباروتاوێر

که‌ به‌فری سه‌ر چیا تواوه‌ به‌ تاوێ
به‌ لوزه‌و هاته‌ خوار لێشاوی ئاوێ

به‌ خوڕ هات و ده‌ به‌ردێکی هه‌ڵه‌نگوت
به‌ نه‌رمی دوا به‌ به‌ردی ڕه‌ق ئه‌وه‌ی گوت

گوتی:ڕێبواری به‌رزی بۆ نشێوم
به‌ له‌ز ڕێگا به‌ره‌و ده‌ریا ده‌پێوم

ده‌زانم به‌ردی قایم، تۆش ده‌زانی
له‌ چۆلی ڕا، ده‌چم بۆ ئاوه‌دانی

ده‌چم تا گوڵ ده‌ ئامێزم وه‌رێنم
له‌ ده‌وری گوڵ گوڵاڵان هه‌ڵپه‌ڕێنم

سه‌ری ساڵه‌ ، به‌هاره‌،خاکه‌لێوه‌
له‌ خاکی کورده‌واری
دا به‌ ڕێوه‌

ده‌چم تا دێوی زستانی شه‌که‌ت که‌م
هه‌چی جوانیه‌،هه‌موویان یه‌ک به‌ سه‌ت که‌م

به‌ڵێنیم داوه‌ تا زووتر له‌ باران
بچم بۆ خزمه‌ت و پابۆسی یاران

قه‌ڵس بوو به‌رد گوتی:ئاوی شلومل
به‌هی وه‌ک تۆ ئه‌من ناده‌م خول
وتل

ئه‌گه‌ر نه‌تبیستووه‌ ئه‌و په‌نده‌، غه‌دره‌
هه‌تاکوو به‌رد له‌ جێی خۆی بێ به‌ قه‌دره‌

به‌رامبه‌ر هێرشی تۆ ڕاده‌وه‌ستم
به‌ تۆ سه‌هله‌، به‌ لافاویش ده‌وه‌ستم.

قه‌ڵس بوو ئاو له‌ پڕ پۆنگاوی داوه‌
وڵامی به‌ردی ناهه‌مواری داوه‌:

ئه‌تۆ شاخ و ڕه‌وه‌ز بووی ڕۆژگارێ
که‌ ئه‌و نی، ڕێگری ئه‌و
ڕۆکه‌ جارێ

به‌ڵام من ڕێبواری دۆڵ و ده‌شتم
به‌هاران هۆگری سه‌یران و گه‌شتم

له‌ هه‌ر جێیه‌ک ببینم لێو به‌ بارێ
بزه‌ی دێتێ،
که‌ بمبینێ به‌ جارێ.

که‌ زانی به‌ردی ڕه‌ق خۆ نابزێ
وێ
به‌ سوچێدا بچێت و ڕێ بپێوێ

هه‌ڵیماڵی له‌ داخان پیل و قۆڵی
بنی به‌ردی وه‌کوو چاڵێکی کۆڵی

تلیساوه‌ بنی به‌ردو تلاسا
له‌ پڕڕا هه‌ڵقه‌نا،
خه‌جڵاوو کاسا

به‌ شاتللۆره‌ هاته‌ پاڵ ڕه‌مه‌ندێ
به‌ وردوخاشی که‌وته‌ سه‌ر زه‌مه‌ندێ

له‌ت و په‌ت بوو، نه‌ما ئیدی نیشانی
به‌ غه‌یری سه‌خت و ناڕێکی نیهانی.

ئه‌تۆ ئینسان که‌ تامه‌زرۆی مه‌به‌ستی
هه‌تا ئه‌وکاته‌ زیندویوو به‌ هه‌ستی

مه‌وه‌سته‌ ڕێگه‌گه‌ر سه‌خت و ڕه‌وه‌ز بێ
ده‌بێ سه‌ختی له‌ چه‌نگانت وه‌ڕه‌ز بێ

به‌ تێکۆشان به‌جێ دێ، گیانه‌ داوات
ئه‌وانه‌ی بێ
وره‌ن ناگه‌ن به‌ ئاوات

.
سوژه‌ و مانای ئه‌و شێعره‌م له‌(چشمه‌وسنگ)ی مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار وه‌رگرتووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی ئازاد کورداندوومه‌

.
ڕه‌سووڵ ڕه‌ش‌ئه‌حمه‌دی "هه‌ڵوه‌دا" ــ مه‌هاباد


behnam5555 02-20-2015 07:38 PM


چەپڵە لێ‌دەری دەرەوەی مەیدان
بێ‌بایەخە سەرمایە
بەرهەڵستی مەینەتی قووڵ
مێلۆدی لە ژیان دادەخا
گەورەترین كۆتاڵی شار
سەنگسار دەكا
كەلامێكی هاڵۆز
گرێێ خستە سەر گرێ
پرچی شەوم هەڵوەشاند
چرای بیری زامەكانم
بە ژیلەمۆ داپۆشی
ئافرەتی پڕنەفرەت
لەڕۆژی تاپۆی ئازاری ژن
بە چارەنووسی ڕەشی دۆعا
لەموومیك شێعر
لەڕەندی بێ‌وچان
دەتوێتەوه
كیژۆڵەی خوێندەواری سەر چنار
یان ژنە گەڕیدەی لۆتی
ئەرژەنگی نەریت نەیتوا‌نی دەلاقەی بیری لێ داخا
باسی حەكایەتی لۆتی
(مەنیج حەیران)
یان ئەوكیژەی دەستی بەسەردوگمەی شاتێر
والانتاینی سێوەلاسوورەی كێشا
ئای سێوە لاسوورە زامی نەشتەرت كێشا؟
ڕازایەوە....................
گوڵە مەسنوعێكانی پاش ویترین
بەستوویەتی
شەهیدی نێژراو
یان تەرمی نێو قەبرستان
شاهیدن
كەرنەواڵی ئەوین هەلینگ دەدەن
بۆ دەرفەتێك
بۆ خۆنواندن
بۆ ڕەك بەرەكایەتی
بۆنی مێخەك
بەقامكە خەناوێكان
یان مانیكۆڕ لێدراوەكان
هەر دووك مووسیقان
دڵەكان لێك لەبان
ئافرەتی پڕنەفرەت
خۆی بەسەر دارهەلووچەكان هەلواسیوه
خەڵۆسی لێ هەلناستێ
كۆڵانە حەرامەكان چاویان بە مەمك ئاوسە
نازانم چاوی كۆڵان پیسە، یان یاناتۆمی جەستەم
قەڵەمێك بەقەد شارێك دەفتەرەكەم ڕەش دەكا
تابلۆیەك لە گزینگ و سێو و خولیا و ئەوین
دەریا دەدەم بە ئێوارە
ئێوارەیەكی سوور هەڵگەڕاو
لە سەر هەتاوی زەردی ئاڵتوونی
چەندە خۆشە پیاسە...
لە سەر تابڵۆی شار بە دەگمەن بۆنی زۆڵی لێبێ
ئێستا سێو قەپاڵ لێدەدرێ
لە ژێر چەتری ئاسمان
چڵكنی نیگا ئاوێتەی بلوتوسێكی
وە كەیسی ئازاد
چاوی نەریت ؟
كەیسی ئازاد ؟
من ئازایەتیم دا بە سێو
كە دژبەر بوو لە ڕۆژی ئادەم و هەوا
ئێستا لەتەسێوەكان بێ باغەوان
هیوا بە كەیسی ئازاد
خۆ دەدۆزنەوە لە وڵاتی ئازاد ...
....
سێوی والانتاین
دایە پیرە دایبوو بە گوڵ
لەگەڵ دەسرۆكە‌ی گوڵدۆزێ
ئەسپی بێ‌سوار گەڕایەوە
ئێستا میراتی وی
دوای نیوجیل
سێوی مێخەك‌ڕێژ
ڕێژ‌نە بارانی خۆشەویستی ئاسمان
زەوی قاقڕی بووژاندەوە
لە سەر زەوی ئەوین پێك هات.
سەحەر مێهرەبانی _مەهاباد

behnam5555 02-20-2015 07:59 PM


جووته‌ عاشقێ و سه‌ره‌تای شه‌پۆل
کۆتاییمه‌
ته‌نکایی له‌شم شه‌پۆل ئه‌مرێ و
به‌له‌مێ له‌ روحما
که‌سیره‌یه‌
من زه‌ریام تیا ئه‌ڕوخێ
که‌ هیچ ئۆقیانووسێک نامنێژێ
خۆڵم وێڵه‌ و
سووتانم بێ سه‌روشوێن
جووته‌ عاشقێ
-مه‌ست-
له‌ سه‌رابی چاومه‌وه‌
مانگیان شێته‌ و
به‌ له‌نجه‌ی ئاوا ئه‌تڵیسێن
هه‌ی ڕۆ .... هه‌ی ڕۆ
جووته‌ عاشقێ
حه‌یرانی جه‌سته‌م نازانن
به‌ مه‌له‌ی گۆرانیه‌کی قه‌قنه‌سی
خنکانم ده‌شوبهێنن
وه‌ی ڕۆ وه‌یلانم
به‌ گه‌ڕیانی شه‌پۆلا و
کۆتاییمه‌
له‌ قامیشه‌ڵانی سنووری په‌نجه‌م دا
حه‌وزێ مه‌نگ مه‌نگ
بزه‌م ئه‌نووسێ و
ئوقیانووسێکیش گریان
به‌ زه‌ریاما تێپه‌ڕ ئه‌بن
جووته‌ عاشقێ
سوێریم ئه‌خۆنه‌وه‌ و
شه‌به‌قم ئه‌چنن
جووته‌ عاشقێ
له‌ دێڕێک ماڵئاوایی دا
یه‌کیان خاکه‌ و
به‌ جۆگه‌یه‌ک تانیاییما تێکه‌ڵمه‌
یه‌کیان سووره‌ و
به‌له‌مێک شه‌هیدیم
به‌ خولیاما تێئه‌په‌ڕێ
من زه‌ریام و
جووته‌ عاشقێ
وه‌رزی هه‌موو ژوانێ
به‌ کۆتاییم دا
دیسان شه‌پۆلێک له‌ ته‌نکاییم
ده‌ست پێ ده‌که‌ن

!
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده ــ بانه

behnam5555 02-20-2015 08:03 PM


له‌ دواترین حه‌زی بێ وه‌ڵام... من
ئێواره‌یه‌
شه‌قام پڕه‌ له‌ بۆنی عه‌تر
سێ خه‌یاڵی ناسک و دوو خۆشه‌ویستی و ژماره‌یه‌ک به‌جێماو
له‌ دواترین حه‌زی بێ وه‌ڵام
ده‌سته‌کانم ته‌نیان
له‌ دووره‌وه‌ لێت ئه‌ڕوانم
ناسکترین حه‌زه‌کانت راچڵه‌کێنه‌ ئه‌ی ئافریقاییترین مرۆڤی چاو
من ئه‌نفالی ئه‌شقم
وێرانم که‌ به‌ سه‌ربازی چاوه‌کانت وێران
بێتاقتم بێ تاقه‌تی ئێواره‌یه‌ کی چاوه‌کانت
ئێواره‌ت باش
زیاره‌تی رووتدوو رۆژجارێکسێ هه‌ناسه‌یه‌ وچوار هه‌نگاو
له‌ کاتژمێری 5چرکه‌ به‌رله‌ گیاندانم
Take offئه‌کێشم له‌سه‌ر وشه‌ی لێ لێ لێ ...لێوت
په‌نچه‌ر ئه‌بم بۆ ماچێکت
تۆیش به‌ ده‌وری 100 له‌ چرکه‌دا
چاوه‌کانت ئه‌گێڕی و
بۆ نامبینی!!!!؟؟؟؟
شێتی ده‌نگی کامه‌ شه‌قامی ئه‌م شاره‌ی
((ئه‌ڵێم بڕۆم له‌ شاره‌که‌ت گوڵم..........))
سه‌ر هه‌ڵئه‌بڕم
ته‌نیامته‌نیا...
تاکسی ده‌ربه‌س
ده‌ربه‌س تا لایدایکم
هێرش حه‌دادی ــ دیوانده‌ڕڕه

behnam5555 02-20-2015 08:29 PM


سێ کورته شێعر
بۆ شه‌هیدێک
سه‌رم دانا
له‌ سه‌ر دڵی تاشه‌ به‌ردێک
شۆڕه‌ کوڕێک
بانگی ئه‌کرد به‌ بێدادی
مه‌ڕۆمه‌ڕۆ
جێم مه‌هێڵه‌
ئه‌ی کچی جوانی ئازادی
خۆشه‌ ویستی
که‌ تۆویستت به‌جێم بێڵی
پڕچاوه‌ که‌مبوو له‌ گریان
که‌ تۆویستت بمگریێنی
بیره‌وه‌ریم هه‌موو دڕیان
که‌ تۆویستت ئاشتم وه‌که‌ ی
له‌ پیته‌کان ڕه‌شبه‌ڵه‌کێ
بۆ ئه‌وینی تۆریزببوون
گه‌لێ گرێی پییروکۆنه‌ ش
له‌سه‌ر دڵی من زیز ببوون
که‌ ئه‌و جاره‌ منیش ویستم
به‌ زاری بێ ده‌ماری خۆم
زامه‌کانت بێنمه‌وه‌ ئێش
تۆ چه‌کی پڕ هێز و توانای
خۆشه‌ویستیت هێنایه‌ پێش
شێعری سێهه‌م:
خۆشه‌ویستم
بڕیارت دا به‌ ڕۆشتنت
ڕوناکاییم لێ بستێنی
به‌ڵام داخم که‌ نه‌ت زانی
تۆ گلێنه‌ی
له‌ ناو چاوما هه‌ر ئه‌مێنی
سه‌ید ئه‌حمه‌د ته‌وه‌کولی _بانه

behnam5555 02-20-2015 08:33 PM


چه‌ند کورته شێعر
(ئافراندن)
تۆیان بۆ من ئافراندووە
لەم بەر سنووری چاوشاركێ و
لەو پەر هەناسەی خەونەكان
تۆیان بۆیە ئافراندووە
تابەر بەیان و ئێوارانئازارم دەی
بێئەوەی بە خۆت بزانى
كە تۆ ئەرێ تۆیان بۆ من ئافراندووە
(تۆتێم)
تۆ خۆت لە گۆلی چاوانتا
چێ بۆ نەكرا
سەرپەنجەكانت كڕۆستەوە
كە كۆڵ كۆڵ مەندی لێ د‌ەتكا‌
لە وەرزی بارانی سوور و
خەونی سپی
تۆ خۆت لە گۆلی چاوانتا
چێ بۆ نەكرا
تا پێكەنین گەمیێ سازكا
بە پێدەشتی هەناسەما
تێبپەڕێ
تۆ خۆت لە گۆلی چاوانتا
چێ بۆ نەكرا
(پەیام بەر)
لەو كاتەوە لە دوڕگەدا
سەرشێتانە
خەمی عەشقم لە چاوی زەریا چەقیوە
هەموو نەهەنگە عاشقەكانبەرگە ناگرن
دەچنە كەنار
تا عەشقی منبە گوێی كەنار ڕاگەیەننو سووك بمرن
(خەون)
خەونم دیبووهاتبوویتە سەر ڕێگاكەم
دوێشەو دەڵێم
لەگەڵ یارە گیانی گیانیەكەتا
دەستمان لە نێو دەستی یەكا
بە بەر دەمتا تێدەپەڕین
قەڵس مەبەخەونەو ته‌نیا هه‌ر من دیومه‌
(كۆڵنەدان)
هەموو شەوێك
تۆ لە ناخی سللوولەكانی مێشكمدا
دەر دەكێشم
دەتسڕمەوە
كەچی بۆچی
گشت بەیانیەك لە شوێنی خۆت
جێت گرتووە و نافامێنم
محەممەد سە دیق کەریم پوور ــ بانه

behnam5555 02-20-2015 08:34 PM


پێشکه‌ش به‌ گوڵی بیابان
بێ جیاوازی
له‌ سوور گه‌ڕێ که‌ ره‌گی ناو له‌شت زه‌رده‌ی دێ له‌ ژان...
تۆ پیاویکی که‌ پارووی قه‌ڵا با ناده‌ی؛
به‌رۆکی خۆت ده‌گری و
حوکمی خۆت ده‌ده‌ی...
"ئازادی"
بیری پچڕاوی ئاسک له‌ چنگی شێردا...
"ئازادی"
هه‌رێمی ئاوه‌دانی کۆمه‌ڵێک قالۆنچه‌...
"ئازادی"
شه‌ڕه‌ ئێسقانی دوو سه‌گ له‌ که‌لاوه‌یه‌کدا...
له‌ سوور تێپه‌ڕه‌ که‌ ره‌گی ناو له‌شت پچڕا
تۆ کچێکی که‌ ژان ده‌ناسی؛
سینگی خۆت ده‌دڕی و
مرۆڤ ده‌سه‌لمێنی.
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی ــ بۆکان


اکنون ساعت 06:01 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)