پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 02-15-2011 09:04 PM


ئاخۆ ده‌بێ
ئه‌و رۆژه بێ

کاوه‌ی کوڕم

جانتای سه‌فه‌ر کاته شانی؟

ده‌ڵاڵا‌نی به‌ر گاراژی شاری سنه

هاوار بکه‌ن:

سلێمانی سلێمانی!


جه‌لال مه‌له‌کشا


behnam5555 02-15-2011 09:06 PM





به ته نیا جێی مه هێڵن
ئه مشه و زریان ده یچێنێت
ته م ومژدایده پۆشێت
مانگه شه و ده یرفێنێت
گه رووی به گزنگ ته رکه ن
زامه کانی به شیلان
به گورانی دایپۆشن
یان به سه وزی دارستان
سه ری به شه پۆلان که ن
با ئه م شه وه رایژێنێت
باڵای له هه ور بگرن
برووسکه و با ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
منداڵێکی لاساره
شار به رده باران ده کات
مانگ ده کات به کۆلاره
سواره،چ شۆره سوارێک
ئه سپی هه تاو زین ده کات
به گۆرانی و تیشک وماچ
سه رزه مین به رین ده کات
با گه ژاوه ی له گوڵ بێت
یان له په لکه زێرینه
زه ماوه ندی خوێن ده کرێت
ئه م شه و پاشای ئه ڤینه
ئاشقێکی لاساره
بروسکه وبا ده چێنێت
به ته نیا جێی مه هێڵن
مانگه شه و ده یرفێنێت
ره فێق سابیر



behnam5555 02-15-2011 09:08 PM


هه‌تاو
شه‌رمی نیو نیگای شه‌یداییت بوو
کاتێک فرمێسکم کردبووه‌
هاوڕازی ماچ و دڵداری
هۆ نه‌رم و نۆڵی
ئه‌وین ئه‌هورایی
ده‌وه‌ره‌ سه‌ما
سه‌مایه‌کی شێتانه‌
له‌ شه‌وێکی نامۆ
نامۆ له‌ شه‌قامی کارخانه‌ و
ناسراو به‌ قه‌مچی پرچت
کاتێک ده‌سته‌مۆ بوون
ته‌نیا رازه‌ بێ و
هاوار چه‌نده‌م خۆش ئه‌وێی
کاتێک
پڕ به‌ گه‌رو بۆ ژیان هاوار ده‌که‌ی!!!


به‌فرانباری 2709 - قوچان
فوئاد قامووسی


behnam5555 02-15-2011 09:09 PM



قوربان، ئه‌ر چه‌ندێ نامام وه ‌لاتان
چه‌م ڕۆشن نه‌وی وه‌ گه‌رد پاتان
هه‌ی ڕۆ نه‌واچان ئه‌و غه‌م په‌روه‌رده‌
ئه‌ڵبه‌ت مه‌یلمان نه‌ دڵ به‌ر که‌رده‌
خه‌یر وه‌ڵڵا تا گیان نه‌ تۆی قه‌فه‌س بۆ
که‌م که‌م ئامۆشۆی ئامای نه‌فه‌س بۆ
حه‌یاتم وه‌ مه‌یل باڵای یارانه‌ن
مه‌یلم هه‌ر ئه‌و مه‌یل هه‌رده‌ جارانه‌ن


مه‌وله‌وی


behnam5555 02-15-2011 09:11 PM


که‌ ده‌تبینم..
چاوم روو له‌ وتاری ڕۆژ،
بیرم ده‌چێته‌ باخه‌ڵی گووڵه‌ گه‌نم
ده‌نووسم به‌یتی پشکووتن.
که‌ ناتبینم..
دیده‌م ڕێبوارێک سه‌رگه‌ردان،
بیرم حه‌شارگه‌ی بێکه‌سی و
نووسینیش ڕاڤه‌ی داڕمان!
بێره‌وه‌ ، ئاسمانی شێعرم تاسه‌ی ئاوه‌دانی ده‌کات.
هادی ماجدی


behnam5555 02-15-2011 09:12 PM





تامه‌زرۆ

ئه‌م هه‌نگره‌،.. ئێسکی هه‌نگاوم ئه‌کرۆژێ!

له‌م کوێره‌ڕێ.. به‌م ڕه‌وته‌ کۆن و کاروانه‌..،
خاو و ته‌پیو و ته‌پلۆسه‌!
ئه‌م ماڵۆسه‌ به‌جێ دێڵم
گه‌لێک، هه‌ڵپه‌ی ڕووناکایی و هه‌تاو ئه‌که‌ن..
من به‌ شوێن سای کرژا وێڵم..!
ئه‌وان گوایه‌:
پیاسه‌ له‌ عه‌ڕشی ساو ئه‌که‌ن!
من وشکارۆی ژێر چه‌تری هه‌وره‌ نه‌زۆکه‌کان ئه‌کێڵم..!
ئه‌وان وێڵی به‌ سانه‌وه‌ن...
من سه‌رخۆش و ئارامگرتووی،
نێو له‌نگه‌رگای دوورگه‌ی سه‌وزی زه‌ریای چاوم..!
ئه‌وان چه‌شنی مێگه‌لی تێر و بێزراون..!
من تامه‌زرۆ و ئه‌وینداری به‌ر نسێی به‌ژنی هه‌تاوم...

حه‌میدی شهبازی(بێزار)

behnam5555 02-15-2011 09:13 PM


چوارینه‌


قه‌ڵه‌م هه‌سته‌ له‌ خه‌و ، گه‌رچی شه‌وه‌ هێشتا
له‌ ئێشی جه‌رگی سووتاوم تلاوتلمه‌ له‌ جێ هێشتا
بنووسه‌ خه‌م، ده‌با که‌م بێته‌وه‌ خه‌مناکی جه‌رگی من
قه‌ڵه‌م سه‌د جار بنووسی خه‌م ، ده‌مێنێت خه‌م له‌ دڵ هێشتا


سه‌لاح مه‌حموودی


behnam5555 02-15-2011 09:15 PM


دوو شێعر له‌ "سه‌لام مسته‌فا ساڵح"


(۱)


باگردێن


له‌ سه‌ربانی ماڵێکی قوڕ
کۆمه‌ڵێ دڕک
بیریان له‌وه‌ ئه‌کرده‌وه‌
که‌ چۆن ئه‌م زستانه‌ بژین
بۆ مانه‌وه‌...
هه‌ر یه‌که‌یان باسێکی هێنایه‌ پێشێ
ئه‌وه‌ی بێ‌ده‌نگی کڕی بوو
یه‌کێکیان بوو
چاوی ترسی له‌ باگردێنێک بڕی بوو!

(2)

جیڕه‌


ڕه‌شه‌بایه‌ک ده‌رگایه‌کی خسته‌ سه‌ر پشت
ده‌ستێک له‌و دیو
له‌سه‌ر خۆ پێوه‌ی دایه‌وه‌
دیسان ڕه‌شه‌با کردیه‌وه‌
ده‌ستی تووڕه‌ش دایخسته‌وه‌
بۆ چه‌ن جارێک
کرایه‌وه‌ ... داخرایه‌وه‌ ... به‌ بێ وه‌ستان
له‌ ئه‌نجامدا ..
ده‌رگاش جیڕه‌ی له‌ خۆی هه‌ستان



behnam5555 02-15-2011 09:17 PM



کۆرپه‌ ئاواتێکی نه‌دیو


ئه‌وا دیسان چاوه‌کانم ، تارماییه‌ک دایپۆشیوه‌
پاش سه‌دان جار ئاوێته‌ بوونی ته‌نیایی و بیری پیرۆز
ده‌ربازبوونی لێ ون ده‌بێ
ڕێگه‌ی ڕزگاری گۆڕیوه‌ـــ
ئه‌وا دیسان ئه‌سرین
من و بیت و باوم ئه‌چۆڕێنێ
تنۆک تنۆک به‌ چاوانم
تاسه‌ی سه‌دان پێکه‌نینی قه‌یره‌ که‌وتوو ئه‌بارێنێ‌ـــ
دیسانه‌وه‌ ده‌نگی ئازارێک ئێسک خۆر
ڕه‌نگی سه‌دان پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستی ئێسک سووکم داده‌گرێ
ماچ و شه‌رم و شێعر و شۆخی
له‌ جێژوانی سبه‌ی ڕۆژم، باڵ....باڵ ئه‌گرێ‌ـــ
ئه‌و کاته‌ی وا هاوسێ ماڵانی خوا و هه‌تاو
پێکه‌نینیان
په‌تی ئازار ئه‌پسێنێ،
من له‌ ژووری تاریکی خۆم
بۆڵه‌ تاپۆیه‌کی برسی
بزه‌یه‌ک وه‌ک کۆرپه‌ ئاواتێکی نه‌دیو ئه‌تاسێنێ.


هادی ماجدی


behnam5555 02-15-2011 09:17 PM



چه نی دلم گیریاگه لیت
چاوه کانم توریا گه لیت
پاییزه ناوه خته گولم
گه لای دلم که نیاگه لیت


اکنون ساعت 06:26 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)