پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 02-17-2011 07:15 PM


" مه‌ڵبه‌ندی دڵ "


جوان وله‌باره‌
خاتوون خانزاده
ئه‌و په‌ریزاده‌‌
چناره‌ ،یاسه‌
چرۆی چیمه‌نه‌
خه‌مزه‌ی خه‌زاڵه‌
خۆر خه‌رامانه‌
خونچه‌ خه‌رمانه‌ی
هه‌ردوبه‌نده‌نه‌
ڕێژنه‌ی بارانه‌
هێزودیتنه
‌دڵگه‌ش وشاده‌
کابانی ماڵه‌
تابان وئاڵه
‌شه‌ونمی سه‌ر
په‌ڕه‌ی دڵمه‌
ڕازاوونه‌خشین
به‌یداخی دڵمه‌
پرشنگی هه‌تاو
مه‌ڵبه‌ندی دڵمه‌
گه‌وهه‌ری گه‌شاو
گیابه‌ندی دڵمه‌
ئه‌هوه‌ن وئارام
ئاودێری دڵمه‌
دڵبه‌ری دێرین هێزی به‌تینمه
‌تروسکه‌ی کێوی بێتاقه‌تیمه

بورهان بێزادی

behnam5555 02-17-2011 07:17 PM


" ده‌ردی دڵ "


ئه‌ی دڵی من
کۆرپه‌له‌ مه‌زڵومه‌که‌ی
جاری جاران
چاوانی برسیت
بسپێره‌ به‌ تریفه‌ی مانگ
به‌ ورشه‌ی ئه‌ستێره‌کان
ئه‌مه‌ لاپه‌ڕه‌ی زه‌مه‌نه‌
غوربه‌تێکی هه‌ره‌ خامۆشه‌
سلوکی بریندارانه‌
وایه‌ ... وا
وا به‌جێماوه
‌بێ قه‌راره .. به‌ر قه‌راره‌‌
شه‌وانی من وه‌رزێکی
بێ ئارامه‌
ده‌خیله وا‌
ده‌ردی دڵ له‌گه‌ڵ کێ که‌ی ؟
له‌و ساوه وه‌
ئه‌هوه‌ن .. ئه‌هوه‌ن ‌
هه‌میشه‌ پێم له‌ کوێ ناوه
هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ..
کۆڵی ئاواره‌م له‌ وێ ناوه‌‌

بورهان بێزادی

behnam5555 02-17-2011 07:22 PM

( نێشتمانێک له‌ فرمێسک )


له‌ گێژه‌نی یادی تۆدا
نغرۆوئه‌وینداری تۆم ئه‌ی دڵڕفێن
به‌ سه‌رهاتی مناڵیم وا...
تاسه‌ وئاره‌زووی دیتنی تۆم
خۆزگه‌ ئه‌تزانی
چ مه‌عره‌که‌یه‌که‌ له‌ ناخمدا
هه‌ستم ئه‌جوڵێنێت
خۆزگه‌ بۆجاریکه‌ ئه‌مبینی
ئه‌وو هه‌موو داروبنارو وڕکه‌مه‌ر
نازوعیشوه‌ی به‌هاران
ده‌وه‌ن ودیمه‌ن ودارستان
چیای سه‌رکه‌ش وده‌شت وچۆڵ ئاوان
شه‌نگه‌ شه‌ونم وئاورنگ
شینای گیا،مێرگ وچیمه‌ن
گوڵه‌ وه‌نه‌وشه‌ وخه‌ڵف وچرۆی دار
که‌رگه‌ته‌شی ودڕک وداڵ
چریکه‌ی قومری
ڕازا وخه‌مڵاو
خۆزگه ده‌مبینی شه‌وگارانی پڕئه‌ستێره‌ و
تریفه‌ی مانگه‌ شه‌وو
هۆ سروه‌ی کازیوه‌ی به‌ربه‌یانی
گه‌لاوێژه‌که‌ی سوبحی ده‌م که‌ل و
نه‌سیمی مه‌وسمی ئێواران
کوانێ ...کوا؟؟
کوا مۆسیقاکه‌ی ته‌بیعه‌ت ؟؟
کوا خڕه‌ی به‌رد؟
کوانێ خشپه‌ی دار؟
کوانێ ئه‌وو هه‌موو
گیا که‌ڵه‌ک وسه‌خته‌ به‌ردوو
زنار وبژوێن؟؟
کوا؟
تاشه‌به‌رد وزایه‌ڵه‌که‌ی خه‌م ؟
خۆزگه ئه‌مبینی
بۆ جاریکه
ئه‌وو هه‌موو تۆف وبه‌ند و
شه‌خته‌ وهه‌ره‌س وکڕێوه‌
ته‌وژمی ژریانه‌کی هێرش به‌ر
ورده‌ بارانی هێدی ونه‌رم
گیانه‌ دڵنیا به‌
سه‌د مه‌خابن ...
هۆنراوه‌ وهه‌ڵبه‌سته‌کانم
ڕێبوارێکی ڕه‌نجبه‌رن
شه‌یدای بنمیچی ته‌ڵان و که‌ڵه‌که‌ به‌ردن
ئه‌وینداری تۆن به‌ره‌وو ژوانه‌کی هه‌تایی
ئه‌وو دڵه‌ی من ئه‌مێستاکه‌ بۆته‌ بورکانی یاده‌کان
خۆ گه‌لێک له‌م حاڵه‌ بێزارن
به‌ڵام ... سه‌د ئاخ ...،
ماندوو که‌ساس ڕێگایه‌کی هه‌ره‌ دوور
زۆر دوور
ناشزانن ئه‌وا که‌ی!!
ئه‌وو مه‌به‌سته‌ دێته‌ دیی
داخۆ تۆ بڵێی
جاریکه‌ بێته‌وه‌ دی؟
ئه‌وا تۆ بڵێ ... ده‌ تۆ بڵێ
ئه‌وو دڵه‌ی من که‌ی ئارام وئۆخژن ئه‌گرێ ؟؟

برهان بیزادی

behnam5555 02-17-2011 07:26 PM





گۆڕان


جارێکی تر مه‌یلی تۆرانی هه‌یه‌

مه‌یلی ناو تۆفان و بۆرانی هه‌یه‌

حه‌ز به‌ هاواری جیهانی و داد ئه‌کا

مه‌یلی ئاڵ و گۆڕی گۆرانی هه‌یه‌

ده‌سته‌و ئێخه‌ی سه‌رده‌می ئه‌سته‌م بووه‌

ئه‌زمی جه‌زمه و مه‌یلی زۆرانی هه‌یه‌

دژ به‌ دامردن فوواره‌ی به‌ستووه‌

بوغزی ژینی ناو گه‌لۆرانی هه‌یه‌

جارێکی دیش مه‌یلی تاقیکاری یه

فه‌ننی چه‌ندین چه‌شن و جۆرانی هه‌یه‌

هه‌ستی په‌ستی نیشتنی ناوه‌ته‌ لا

ئاره‌زووی سه‌ربه‌رزی سۆرانی هه‌یه‌

سۆران حوسه‌ێنی


behnam5555 02-17-2011 07:28 PM



به قرچه ی ئاگری ده وران ده سوتیم و ده ساچینم
به نه یخانه ی دلی زارم هه وای خویناو ده نالینم
وه کو به فری تروپکی دیل به زووخاو له ناخم دی
بهاری شاد و ناشادان به ئه سریناو ده خه ملینم

گه لی گیل و نه یار تاجی زه ر و زوری له سه ر ناوه
نه زان و بی هونه ر لیره به ریزه و خاه نی ناوه
بلام ژینی هونه ر مه ندم هه میشه سازی ناسازه
نه وای شادی چ لی نایه و گرووی ئازادی خنکاوه

کاک ره حیم لوقمانی


behnam5555 02-17-2011 07:31 PM



ساته‌کانم وا یاخی بوون
کاتێ بێ تۆ
زه‌مان ڕاده‌وێستن و
ئێزگه‌که‌یشی خه‌وێکی ده‌قیانووسیه

که‌ژاڵ گوڵ مه‌حه‌مه‌دی


behnam5555 02-17-2011 07:33 PM



هۆره‌

ته‌ورێ که‌وته‌ ناو دارستان
به‌ بێ به‌زه‌یی
به‌ دڵی ساردوو سڕیه‌وه‌
گشت داره‌کان بڕیه‌وه

‌هه‌ر دارێکی که‌ ڕاده‌نیشت
قرچه‌ێ ده‌گه‌ییه‌ ئاسمان
ده‌ت گوت گیانداره‌ ده‌ناڵێ
له‌ مه‌ترسی مه‌رگ و نه‌ما‌ن

ئه‌و دارانه‌ی له‌ تاو مردن
هه‌ر هاوار وو ڕوڕوێان بوو
کاتێ که‌ باش سرنجێان دا
ده‌سکی ته‌ور له‌ خوێان بوو

ک.د.ئازاد


behnam5555 02-17-2011 07:35 PM




گریانی نێوه‌ شه‌و

شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و، ده‌گاته کاتی نیوه‌ێ شه‌و
خه‌ڵگ نۆستوون، له‌ چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و

سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێێه‌ داده‌گرێ
ده‌ڵی هه‌ر زیندووارێکی هه‌ێه‌ له‌م دێێه‌ داده‌مرێ

له‌ هیچ لا خشپه‌ێێک ناێه‌ و چراێ ماڵێکی ناییسێ
به ئه‌سپاێێ له‌ ماڵ دێمه‌ ده‌ر و ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ

ته‌ک و ته‌نیا به‌ ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ێ به‌ر دێ
به دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکی ڕاده‌کیشم له‌ سه‌ر به‌ردێ

ده‌که‌م جا سه‌یرێ ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ێ شه‌وبا
شه‌و وو بێ ده‌نگی چه‌ن خوشه، هه‌میشه‌ خوزگه‌ هه‌ر شه‌و با

وه‌ کوو ئاواڵی چاک ئه‌ستێره‌کان گوی ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌ێان که‌م مو به‌ مو ڕازی ده‌روونی خۆم

کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌م جاره‌ و له‌ به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاورێ دڵم ده‌کژێته‌وه‌ ئه‌سرین ده‌بارێنم

شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌م شیوه‌ن و نالین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه‌ بریانه

بلێ گریانی نیوه‌ێ شه‌و ده‌کا ناسووری دڵ مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به جێ دیڵێ دڵی من خه‌م‌

مامۆستا هێمن


behnam5555 02-17-2011 07:38 PM



وا
له‌ کام لاوه‌ هاتیده‌؟
ک ئاو دارسانه‌یل چه‌وه‌یلم لیخنه‌و کردیده‌
...
له کام لاوه‌ هاتیده‌؟
ک پایزی وه‌ڵنگ گیانم بێ نزه‌و کردیده‌

وا
تنید ئاشاس گیانم!؟
تنید شانازی نیشتمانم!؟

وا
له‌ ڕێ هاتند
له‌ زقم زگ ڕۊت دۊه‌ته‌یل،
وه‌ گیس بڕیاێ کوڕه‌یل،
چه‌قووێگ ئڕا له‌شم تێژ بکه‌و
له له‌شم هه‌ڵدڕوو
له خۊنم خۊنێاری بکه‌،
تا له ناو سه‌نگه‌ره‌یل ئشق
په‌لێگ له‌ له‌شم جیق به‌ێد و
ده‌س بنه‌ێده‌ ناو ده‌سێان و
هاوش به‌ێد له‌ ژیان.
.
..
...
وا
له کام لاوه‌ هاتیده‌؟
ک تام زه‌لان لید دیار نییه.
ئڕام بۊش،
ئڕام بۊش ک توام سه‌نگسار تێژی چه‌قوود بووم
وه‌ ئازییه‌تی باوگه‌یلێ بکه‌م
ک ژان نان مناڵێان ها له‌ ڕۊ دڵێان.
.
..
...
ئاخ ئاێه‌م!
قوڵپ به‌ێ له‌ خۊنم،
ناوک سێفێ بنه‌ چاڵ
تا زه‌ۊ هه‌ڵدڕێد و ڕیشێ بخه‌ێد له‌ گیانیێان
گاهه‌س له‌ێ کات ده‌سه‌یل منیش
باڵه‌و بگرێد تا په‌رتخ ...

وا
له کام وڵات هاتیده‌؟
له‌ کام ده‌روه‌ن بێ ئه‌زره‌تی ڕواکانیده‌؟
له‌ ده‌رۊن کام داڵگ
باوشێگ ئڕا ژیان ڕواکانیده‌؟

گاهه‌س له‌ لاێ خوداوا هاتیده‌،
گاهه‌س ...


مه‌ریه‌م ئه‌مینی (زیلان)


behnam5555 02-17-2011 07:40 PM




خؤشةويستم ئةمشةو ويستم
وةك هةموو شةويَك بتبةرستم
بةلام نةمتوانى لةئاست جوانيت بووةستم
خؤشةويستم ئةمشةو ويستم
وةك ماسى لةدةرياى جاوت مةلة بكةم
كةجى نةمتوانى مةرجانى جاوت لةخةو بكةم
خؤشةويستم ئةمشةو ويستم
وةك باران كلاى هةستت بشؤمةوة
ئةفسوس نةمتوانى درةختى بالات بدؤزمةوة
خؤشةويستم ئةمشةو ويستم
دلم لةبالاى شعريَكدا بهؤنمةوة
هةركيز نةمتوانى ئازيزى روحم بىَ جيَكة بهيَلمةوة
خؤشةويستم ئةمشةو ويستم
بةبىَ ويستى خؤم ئةمشةو ويستم

سامال



اکنون ساعت 06:27 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)