پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 02-17-2011 07:47 PM


خـــــــــه‌م

رۆژنیه‌ یادد نه‌مدوێنێ بیر لــه‌ جـوانیت نــه‌کــه‌مه‌وه‌
دڵ به‌بێ تۆ سه‌ری هه‌ڵگرت بوبه‌قوربانی عه‌شـقـه‌وه‌
خه‌م له‌ دوای تۆ بوبه‌هاورێم وا چاوی نیگام دا ئه‌خا
به‌ نیازه‌ تا هــه‌تا خه‌مــت له‌گه‌ڵمدا سه‌رسپی بکا

هه‌موو دونیاشم خه‌ڵات بێ ئه‌شکی چاوم ناسرێته‌وه‌
ده‌رگای دڵـــم به‌تۆ نه‌بــێ بــه‌که‌سی تر نـــاکرێته‌وه‌
هه‌میشه‌ له‌کۆری گریان فرمێسکی غه‌م ئه‌خۆمه‌وه‌
هه‌میشه‌ له‌کۆری گریان فرمێسکی غه‌م ئه‌خۆمه‌وه‌

تاریکیم له‌ ئامێزی گرت ئه‌م دووریه‌ که‌ی کۆتای دێ
ته‌نیای وا شێتی کردم ته‌نها بۆنی غه‌مم بۆدێ
نازانم که‌ی ئه‌و رۆژه‌ دێ ته‌نها بۆنی تۆم بۆ دێ
نازانم که‌ی ئه‌و رۆژه‌ دێ ته‌نها بۆنی تۆم بۆ دێ


فه‌تحی عه‌بدالله


behnam5555 02-17-2011 07:48 PM



هۆ بڕینداره‌

هۆ بڕینداره‌ جه‌رگ و دڵی منه‌ ئه‌وا بڕینداره‌
هه‌ر چاووی منه‌ له‌ خه‌و بێزاره‌

هه‌ر دڵی منه‌ سه‌مایی گرتووه‌
سه‌قفی گه‌ردوونی لێم كون كون كردووه‌

هه‌ر ئاهی منه‌ دونیایی گرته‌ به‌ر
به‌ سۆزی جه‌رگی من سووتا ده‌شت و ده‌ر


وه‌لی دێوانه


behnam5555 02-17-2011 07:50 PM



بۆچی ڕه‌نجاوی

لــه‌چـــــی تـــۆراوی نــــازداری مـــــــــن
بۆ واکزی ئه‌ی ده‌یده‌نی چاوانی من
چـــاوه‌ڕوانـــی بـــووم زۆر لـــه‌مــێــژه‌
بۆنه‌هاتی که‌بتبینم
وات ئه‌زانی نه‌و نه‌مامی به‌ژنی جوانیت ئه‌سوتێنم
کـــۆشــکـــی بــه‌رزی خــۆشــه‌ویســـتیــت ئـــه‌ڕوخــێنـــم
ڕاسته‌ گیانه‌ بڵێسه‌ی ئاگرم
پشــکـــۆی بــه‌ڕووی ســـوتــاوم
ســــــوارچـــاکــی گــۆڕه‌پـانــم
دڕکــــــی چــــاوی دوژمنـــانم
چاوه‌ڕوانی هاوارو گریان و هۆڕم
به‌ڵام گیانه‌
خۆتۆی ئازیز هێجگار له‌وه‌ش
به‌هێزتری
له‌لوتکه‌ی شــاخ به‌رزتری
به‌فر ناتوانێ وه‌ڕی پۆڵات
بڕوخێنێ
خـــۆر ناتوانێ بسوتێــنــی
پێم وانیه‌
هیچ به‌دکارێ که‌بتوانێ
دڵی پاکت فریوبدا
شه‌رت و په‌یمانت هه‌ڵوه‌شێنێ
له‌گێــژه‌نی بێوه‌فـــایی بشکێنێ

‌ کارزان


behnam5555 02-17-2011 07:52 PM


دڵت شکاندم

پێیان و توم په شیمانی له وه‌ی سه فه‌رت کردوه
خۆت به شه رمه زارده‌زانی که منت به جێی هێشتوه

پێیان و توم ئه‌و نامه‌نه‌ی تا ئیستانه‌ت سوتاندوه
ئه مشه‌و یه‌ک یه‌ک نامه‌کانم به‌یادی خۆم ماچ کردوه

پێیان و توم ڕازی دڵت بۆ هه‌ر که‌س باس کردوه
باسی عه شقی پاکی من و بێوه فایی خۆت کردوه

ئه ویش له‌ وێ تۆی بێوه‌فا به تاوان بار ناوبردوه
پێی وت بووی تۆ که سێکت به قوربانی خۆت کردوه

پێیان و توم که تۆڕخنه‌ت له‌ به ختی خۆت گرتوه
په شیمانیت تۆ چه‌ند جارێک به نامه بۆ من ناردوه

به‌ڵام ئاسیا پێی و تبووی ئه‌و ژماره‌ دای خستوه
له و کاته شدا توڕه بووی موبایله‌که‌ت شکاندوه

لام سه‌یرنیه که پێیم بڵێن تۆ هانده‌ که‌ت شکاندوه
چونکه تۆ دڵت زۆر ڕه‌قه‌ دڵی منیش شکاندوه..

عومران خه مبار


behnam5555 02-17-2011 07:54 PM


«نیشتمانی دڵنشین»


دڵ ئه‌گه‌ر ره‌ش بۊ له‌ داخ مه‌ێنه‌ت و زام و برین
سه‌ر ئه‌گه‌ر سر بۊ له‌ کار و بار یارانێ وه‌رین
پا ئه‌گه‌ر گامی وه‌ره‌و وه‌ر ئه‌ڵگرێ له‌ دارسان
گووشمان ئه‌گه‌ر ئه‌ژنه‌وێ هاوارێ یارێ نازه‌نین
ئه‌ور ئه‌گه‌ر وارێ له‌ داخ چیمه‌نه‌یل زه‌رد و سوور
دیده‌ ئه‌ر هشکێ له‌ زام تاڵ ناسوور و برین
چاو ئه‌گر چۊ ئه‌ور مه‌وارێ خۊن له‌ بلیاق زه‌مان
خۊن ئه‌گه‌ر جووش تیاێ له‌ گیاند بو سوار و ئه‌سپ و زین
له‌ش ئه‌گه‌ر ره‌ق بۊ له‌ ده‌رگاێ ئاسمان و سه‌رزه‌مین
گشتێ هاوار وه‌ ده‌رگاێ نیشتمانێ دڵنشین


علیرضا خانی


behnam5555 02-17-2011 07:55 PM


«تانیا گوڵیک»


چوار دیواره ‌کانی ئه‌م ماڵه‌
وه‌کوو دیواره‌کانی زندانه‌
قاپیه‌کانم به‌سته‌وه‌
ده‌ره‌کانم خستوه‌
په‌رده‌کان بێ ده‌نگن
ئه‌ مه‌ش بو ئه‌ویه‌
ک دوژمن بزانێ
له‌ ئه‌م ماڵه‌ ژین نه‌ ماوه‌
ئه‌ مه‌ش بو ئه‌ویه‌
ک دوژمن بزانێ
که‌س نه‌ ماوه‌
هه‌ر ده‌نگێ له‌ روخسارێ گوڵێکی ماوه‌
ک هه‌ر سوو یان به‌یانی
له‌ کاتێکدا خوه‌ر دێته‌ ده‌ری
سوور بووه‌
هه‌ر نیوه‌ ڕۆ سه‌وزی ئه‌م گوڵه‌
ژیان دێرێته‌ ئه‌م ماڵه‌
هه‌ر ئێواره‌
له‌ کاتێکدا خوه‌ر ئه‌چی له‌ زه‌رده‌
زه‌رد ئه‌بێ
ئه‌ مه‌ش بو ئه‌ویه‌
ک دوژمن بزانێ
ته‌نیا گوڵێکێ ماوه‌ له‌م گوڵستانه‌


behnam5555 02-17-2011 08:02 PM


شه و له خه وما ،ئارامگه ی حاجیم دیته وه.
چوکم دادا ،سوژده م برد بوی.
گوتم: حاجی ،په ریشانم))!
سه ری کز کرد ،ده ستی دانا له سه ر دلی خوی.
گوتی: مه رد به ،زیندووم که وه))!
گوتم: گه وره م ،من عسیانیم ،چون زیندووت که مه وه ،بی‍ژه))!
گوتی: لیره ده رم بینه ،دووبه ره کی له شوینه که ی من بنیژه))



عه بدوللا په شيو


behnam5555 02-17-2011 08:06 PM


چۆنیه‌تی ژیان

ئه‌گه‌ر شێری له بێشه ی غیره‌تی ژین
چــه‌قه‌ڵ ڕێگا مه‌ده لانــه وعــه‌رینـت

ڕه‌وایه مار و دووپشکت له گـه‌ڵ بێ
نه دوژمن هاو مـــه‌راموو هاونشینت

به سه‌ر به‌رزی بژی مه‌رگت ژیـانه
ژیانـــی مـــه‌رگبــــاره پیــکه نینــت

وه‌ها بمــره که دۆســتـوو دوژمنی تۆ
بـه ئاخــوو ده‌رده‌وه بینه ســـه‌رینــت

یه‌کێ داخی دڵی، فـه‌وتانی حـه‌ق بێ
یه‌کێ، ده‌رچــوونی گیــانی نازنینـت

"ڕه‌بیعی" سه‌رده بازاری حـه‌ریفـان
چـه‌نێ خـــۆشه بـه‌یانی ئاگـــرینـت

مامۆستا ڕه‌بیعی

behnam5555 02-17-2011 08:11 PM


اریكه‌شه‌وو...

نیوه‌شه‌وه‌ شه‌وه‌
تاریكه‌شه‌وه‌
ئاسمان ره‌شه ره‌شه‌
تاریكه‌ پڕه‌
پڕله‌ دووكه‌ڵه‌.
دووكه‌ڵ
هه‌وره‌كانی تاساندووه‌
هه‌تاوی خنكاندووه‌
تاقه‌ ئه‌ستێره‌ێێك
به‌رچاو ناكه‌وێ
هه‌ر خونچه‌نه‌پشكاوێكه‌
وه‌ریوه‌ خنكاوه‌
هه‌ر نه‌مامێكی نه‌رواوه‌
هه‌ڵكێژراوه‌

****
له‌و شه‌وه‌ تاریكه‌دا
بایه‌قوش له‌ سه‌ر
كۆنه‌دیواری
هه‌ڵنیشتبوو
كه‌س دیار نه‌بوو
هه‌ر ئه‌و چاوی لێ بوو
له‌ ناكاو
دماره‌كۆڵێكی ڕه‌شی...
چڵكن
پیس وكوڵكن
له‌ وڵاتی پڕله‌ دووكه‌ڵ وبێ ئاو !!!
هات
هات هات
ورده‌ورده‌
به‌ره‌و پێش هات
له‌ ناكاو...
بایه‌قوش بۆڵاندی
له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ گوڕڕاندی.
كاری خۆی كرد
ته‌واو ته‌واو
ئاسكی خوێن شیرینی
سه‌رشاخان
گوڵاڵه‌سووری
خۆش بؤنی باخان
بئ ناڵه‌و هاوار
له‌ سه‌ر عه‌رز كه‌وت
كه‌س چاوی لئ نه‌بوو
بایه‌قوش مات بوو
مات مات
بڕیاری دا
بۆ كه‌س نه‌یگئڕئته‌وه‌
له‌ رووی هه‌ڵ نده‌هات!!!

behnam5555 02-17-2011 08:14 PM


بۆ هه ورامان و گشت یاران

سه ری ساڵه و
گشت نه ورۆزم
له شه به ك دا جێژن ده گرم،
كڵگۆ كڵگۆ كێلی شه هید
پێده كه نێ!
سه ری ساڵه و
گشت نه ورۆزم
له پێته ختی قاش قاشه سووره كان،
له هه ڵبجه جێژن ده گرم،
هه زار هه زار باڵای شه هید
پێده كه نێ!
سه ری ساله و
گشت نه ورۆزم
له گه رمه شینی ساڵیادی هه ڵفرینی
په پووله باڵ ره نگاڵه كان جێژن ده گرم،
شه پۆل شه پۆل
ئه سرین و كوڵ
پێده كه نێ!
سه ری ساڵه و
گشت نه ورۆزم
له ته ك یاران،
له و به ری ئه و ده رگایه را جێژن ده گرم،
كه خۆره تاو
به ره نگ زه ردی و
بۆنی ژه نگی قفڵه كه یا
پێده كه نێ!
سه ری ساڵه و
گشت نه ورۆزم
ده بمه میوانی سفره ی ئه و منداڵانه ی
به تاڵ به تاڵ،
به روو ره شی
خانه خوێدا
پێده كه نێ!
سه ری ساڵه و
دیسان ئه وه
له سه ر چه قی چاوه روانی رێگایه كدا گیرساومه وه
كه نه ورۆزی بێ به هاره و
به هاری بێ نه ورۆزی ئه و
باران باران
به بێ هه وری وه رزی شێعرم
پێده كه نێ!
مریم قاضی


اکنون ساعت 07:06 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)