![]() |
|
|
|
|
کۆمه‌ڵێ کورته شیعر |
یه‌که‌م نامه‌ی ئه‌وینداری |
چاوی که‌وه |
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و که دیده‌م دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟! دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان! خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده مه‌ستان، چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟! له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟ هه‌میشه وایه یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟ سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ که جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی» له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و نالی |
لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم خودا! تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپیی کەسێ دەمرم بە ضایع چوو لە (ما لا یعنی)یا وەقتم هەموو، یەعنی دەبێ وەقتێ لە (بوالوقت)ێ بخوازم دا تیا بمرم ئەجەل دەورم دەدا: حاضر بە، وادەی دەور و تەسلیمە منی غەفڵتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکو منداڵ لەبەر پیریی سەرم خۆی ناگرێت و، تازە پێ دەگرم چییە سووچ و گوناهی؟ بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟ لە قەبرهەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعواچییە قەبرم سبەینێ (یحشر المر‌ء)ە، براگەل، فرسەتە ئەمڕۆ تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخوو چیی دەوێ ''مەحوی'' کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدطەورم مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەصفی سەتتاریی وەگەرنا، زەحمەتە پابوونەوەم، نامومکینە سەترم مه حوی |
چوارینه کانی هه ژار ئه م گوزه وه كو من بوه دلدار و هه ژار جاريكي دل خوش بوه سه دجار خه مبار ئه و هه نگل و ده سگره له مليا ديوته ده ستي بوه زور خراوه ته مل يار +++++++ ئه ي شوشه بنازم به دلي خاوينت تاوم بده ري به ئاوي خه م تاوينت ده ستم به رئه ده م له ئاره زويدور ودريژ مه يگير له وه لا ده ستي من و داوينت +++++++ مه يگير ده وه ره به خيري چاوي كالت دل تينو وه جه رگم ره شه چه شني خالت واتو به به سه ريه كاشكاوه ك پرچت بوم تيكه مه يه ك له ره نگي كولمي ئالت +++++++ بيستومه به هه شتي هه يه حوري تيدا روباري شه رابي پاكي ده روا پيدا من ليره مه ي وياري په ياكه م چده بي ده سكه وته كه هه ريه كن به هه ردوك ريدا |
اکنون ساعت 12:59 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)