![]() |
جه‌ژنی نه‌ورۆز
جه‌ژنی نه‌ورۆز به سووڕێکی تر ئه‌ستێره‌ی ئینسان گر قه‌ومی کۆنی خسته‌وه جه‌ژنی ئاگر، کام قه‌ومی کۆن،کام جه‌ژنی به‌رز و پیرۆز؟ قه‌ومی مادی! جه‌ژنی بڵندی نه‌ورۆز! ئه‌و نه‌ورۆزه‌ی که هه‌زاران به‌هاره، له دێی کوردا گڕی ئاگری دیاره، "گۆران" |
نه وای ناله ی دل وینه ی سه دای نه ی پیاله ی زووخاو مه نوشوو چون مه ی که واو پاره ی جه ر‌گ سینه ی پر جه تاو ره حمت بویه نه ی، یه مه ی، یه که واو هه ر ئه ساسی هه ن جه لام جه م بیه ن گه رمی کزه ی به زم هیچش که م نی یه ن ته سعیدت کیشان ساحیب شه رت و شون چ ئیحتیاجی وه ی که واو تون؟ مه وله وی |
نه مردم من ئه گه ر ئه مجاره بی تو |
|
مه ی!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! مه ی تیکه! هه رایه !پیم ئه لین بی دینه چون ره نگی به رم ؟په رو م له هه شدا شینه به رماله گوناه پوشه که شم وا شر بوو هه لناگری ته قه ل به باری بیکه ین پینه مه یگیر وه ره بوم تیکه دلم زور ته نگه کی باشه ؟هه م‌و که س ده روه ر سه د ره نگه ! با مه ی بپه ره ستین و ئیتر واز بینین تا وابی موسلمانیه تی شه رم و نه نگه |
ده روونم پر که باب و ده رده بی تو |
"ماچی شیرین"
"ماچی شیرین" به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌زه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له بیر ناچێ به سه‌د دوکتۆر و ده‌رمان و په‌ره‌ستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ر، ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆدی تازه هه‌ڵپاچێ خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو له ناو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ له گۆشه‌ی بێکه‌سیدا ئێسته وا دڵته‌نگ و خه‌مبارم نییه باکم ئه‌گه‌ر ماڵم به جارێکی به قوڕ داچێ به‌شی کوردێکی زانا له‌م وڵاته مه‌ینه‌ت و ده‌رده ئه‌وه‌ی نه‌تویست بڵێ ڕه‌ببی به ده‌ردی کوردی زانا چێ له ناو بازاری ئه‌وڕۆکه‌ی ئه‌ده‌بدا شێعری تۆ هێمن وه‌کوو پووڵی چرووکه، هیچ ڕه‌واجێکی نیه، ناچێ "مامۆستا هێمن" |
په‌رێشانی
په‌رێشانی چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه، مه‌یخانه بڵێ چی؟ به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه بڵێ چی؟ پێم وانییه له‌و غه‌دره له‌فریام بکه‌وێ که‌س ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه بڵێ چی؟ بسکت بده ده‌س شانه، به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ زوڵفی تۆ شنه تێکی ده‌دا، شانه بڵێ چی؟ هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی شه‌م ئاگری کردۆته‌وه په‌روانه بڵێ چی؟ تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی سه‌ری من مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟ شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆڵوچیا بوو زانابێ به زنجیره‌وه، دێوانه بڵێ چی؟ خاڵی تۆ به په‌رژین و خه‌یاڵ ناسک و ساده بێ چاره له‌ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟ چیرۆکی جوانی تۆ له ناو لاپهڕودێڕا ناگونجێ، ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟ تاسه‌ی تۆ که دام ده‌گرێ، ده‌ڵێن: ئاخری خێر بێ "هێدی" له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆنه برینانه بڵێ چی؟ هێدی |
ئه‌ستێره
ئه‌ستێره شه‌و نه‌بوو نه‌شکێ دڵم، نه‌گریم به ده‌رد و ژانه‌وه هه‌ر له ئه‌ستیره‌م ڕوانی و، یه‌ک به یه‌ک کووژانه‌وه من له گه‌ڵ فرمێسکی گه‌ش هاتم په‌ژاره‌م هه‌ڵوه‌راند بوو به ڕیحانه‌ی ڕه‌ش و بۆم هاته نێو گوڵدانه‌وه خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غه‌ریبیی لێده‌هات، چه‌شنی ئاسک چونکه وێڵ بوو به‌و ده‌ر و ده‌شتانه‌وه ڕۆژگارێکه که من هه‌ر چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌که‌م خۆش نییه بمرم له ڕێت، به‌و چاوی چاوه‌ڕوانه‌وه دڵ، به‌وه‌ش ڕازی ده‌بوو یه‌ک ئاهی گه‌رمی تێگه‌ڕێ هاته سه‌ر لێو، گه‌ییه ئاھ و ڕۆی به ده‌م زریانه‌وه پێی بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ له وێنه‌ی شیرنه چی ده‌کا فه‌رهاد ئاخر، به‌و که‌ژ و کێوانه‌وه؟ ناسری حیسامی |
وەهار
وەهار وەهاره .. نه‌وروز .. ڕوژ کورده‌واری جەژن و شادیی و عشق و دڵداری گوڵهیل ڕه‌نگاوڕه‌نگ سه‌ر تێرنه ده‌ر پڕ بوو له عه‌تر دونیا و ده‌یشت و ده‌ر بوڵبوڵ وه ده‌یشت و ده‌ر و ده‌وه‌نا وه‌ناو گوڵزار و باخ و چهمهنا ئاهه‌نگ شادیی و خوه‌ش وه‌ختی ژه‌نن مزگانی نه‌وروز وه گوشا خوهنن ساڵ نجاتێ بوو له ژێر ده‌س زمسان له ده‌س سه‌ردیی و وه‌فر و یهخبهنان ڕه‌فیقان .. یاران .. ساڵ تازه و نه‌وروز ئیمساڵ و هه‌ر ساڵ له گشتان پیر‌وز ئومێد سه‌لیمی |
اکنون ساعت 06:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)