- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-04-2011 08:23 PM |
ساقی گو زه را شه و به فیداتم وه ره دیره
دل ته نگه دره نگه وه ره ساباده بگیره
تا تو بی و مه ی بی من و دل لیره خه مووشین
هه ر دوو به ته ماتین وه ره مه ی بیره بنوشین
تینوویه ده میکه چه مه نی باخی ئه وینم
ئه م باخه بدیره وه ره مه ی بینه سه رینم
ویستوومه که ته نیا بم و له م سووچه بمینم
دیسانه وه ئه م باری خه مه که وتووه شوینم
ده ستی خه مه که م بگره له مه یخانه به ده رکه
ریگای مه ده ئیره وه ره له و مه سته حه زه رکه
نا نا لییگه ری باکوو بمینیته وه گیانه
ئه م کوتره وه یلانه دلی گرتووه لانه
بو مه ی نییه ساقی که په نا دینمه ئیره
هه ر که س به شه رابی خه می جانانه یه تیره
من هه مده می باده م که خه می سینه به با ده م
ده ستم بگره گیانه وه ره بسپیره به با ده م
ساقی گوزه را شه و به فیداتم وه ره دیره
دل ته نگه دره نگه وه ره سا باده بگیره
شه ریف
|
behnam5555 |
03-04-2011 08:25 PM |
سازی ناساز
بولبولي بالشكاوي وه ختي گولم
هه رشه پولان ده دادلي له كولم
كوردي به ندِیي به ياني نه وروزم
گري گرتووه ده روني پرسوزم
موغي بی ئاگري شه وي يه لدام
چاوره يي چاره نووسي ناپه يدام
كه وي بي ده نگي نه وبه هارانم
گولي بي ره نگي چاوله بارانم
كونجي جيژواني چول وخاموشم
سيبه ري نازه نيني ره شپوشم
ده ستی به ربووی کچی گه ری شاییم
هه ستی خنکاوی لاوی سه وداییم
كيلی گوري شه هيدي گوم ناوم
تاكه داري كرووزي بي ئاوم
ده فته ري شيعري شاعيري رووتم
شه مي سه رگور وداري تابووتم
كوني گيراوي كونه شمشالم
خه وني ئالوز وخاتیره ي تالم
ژيله موي ئاگري به يانانم
باوكي فيرمیسكی و كوري ژانم
باله سووتاوه كاني په روانه م
شووشه باده ي به تالي مه يخانه م
چله ريحاني دووره ديراوم
سازي ناسازي هه لپه سيراوم
تكه ی ئاونگي سه ر گه لاي زه ردم
خه سته ووده رده داري هه رچي ده ردم
ئاخرين تيشکي خوري پاييزم
شاعيري پيري تووره و و زيزم
چون ده توانم به تو بليم من چيم؟!
خوم گومانم هه يه كه هه م يانيم؟!
ماموستا هیمن
|
behnam5555 |
03-04-2011 08:37 PM |
گه‌ردی ڕێی هه‌ستاوه جێ داوا ده‌کا
گه‌ردی ڕێی هه‌ستاوه جێ داوا ده‌کا
به‌خته! ماڵی چاوی کێ ئاوا ده‌کا!
وه‌رده‌گێڕێ ڕوو که سوجده‌ی به‌ر ده‌به‌م
هه‌ی ده‌ڵێ: که‌ی نوێژی ڕۆژاوا ده‌کا
چاوه، جێی ئه‌و شۆخه بێ، وتم و، وتی
ئه‌م مه‌لا شێخه قسه‌ی بێ‌جا ده‌کا
کوشته‌ی ئه‌و چاوه‌م له جه‌معی کوشته‌گان
خه‌نجه‌ری موژگانی من (منها) ده‌کا
دا به یه‌کباره به با دا عومری خه‌ڵق
دێ به با کاکۆڵه‌که‌ی تا تا ده‌کا
چاوه‌که‌ی به‌یده‌ستی مه‌ستیشه، که‌چی
هه‌ر به له‌حظێ فیتنه‌یێ به‌رپا ده‌کا
ئه‌و که دڵ دوو قه‌د ده‌کا شیری برۆی
ئیکه خه‌نجه‌ر بۆ به‌قه‌د خۆ‌یا ده‌کا!
زامی دڵ وێران و ماڵ ئاوا طه‌بیب
ماڵی وێرانم که ماڵ ئاوا ده‌کا
تورکی چاوی مه‌ستی، ''مه‌حوی''! مژده بێ
وا که‌بابی جه‌رگ و دڵ داوا ده‌کا
مه حوی
|
behnam5555 |
03-04-2011 08:42 PM |
من و لێوێگ وه حشکی، کیه نی ئاوێگ ده تۆ
من و گیانێگ وله كه ت، جا م شه راوێگ ده تۆ
وسامه م چه وه رێ، تا گه ر بوگه مه لحه مێ
ئرا پایز دلم، نه رمه خوناوێگ ده تۆ
هه ر چه ن زه خم زوانوو، ک شنه فتم ده ێ رێێه
گیشتێ ده حوورمه و برد، دیین خاویگ ده تۆ
ئه ر به شموو چه ن ساله، ئی هه مگ ره نجه ده عشق
ره سیمه گوشه ێ بهه یشت، وه گوشه ێ چاوێگ ده تۆ
تاوان م نه وو برا ، که فتم ده دام عشقد
دنیا گیشتێ ده رێ بر د ، گیس به سراوێگ ده تۆ
هناس سه ردێ نییه، ئاهێ داوانم بێگرێ
چوون مردگ زینگه و که ێ، خاسێ خه راوێگ ده تۆ
ئه ر فرشته ێ یان په ری، یا ده یانه گیشت سه ری
م هه یه زانم بوشم، دالگێگ نیارێگ ده تۆ
بزان دی دل وه که س نیه م، ئاو هو" عشقێ نییه خوه م
تا هه س ده ناو دلم، هه ر چه ن سه راویگ ده تۆ
شرح لغات:
لێو( لێوێگ ): لب(لبی) کیه نی : چشمه وله كه ت: خسته وسامه: ایستاده ام(منتظر مانده ام)
چه وه رێ : چشم به راه بوگه: بشود شنه فتم :گیشتێ: همه اش ده حوورمه و برد: از یادم برد
شنیدم نه وو : نبود که فتم: افتادم، گرفتار شدم رێ: راه به سراوێگ: بسته شده ای(سورانی) هه ناسێگ:
نفسی ده یانه : از اینها نیارێگ: نمیزاید، به دنیا نمی آورد نییه خوه ێ: نمی خورد سه راویگ:سرابی
ناو :داخل نیه ێ: نمی دهد،نمی بازد
|
behnam5555 |
03-04-2011 08:48 PM |
شه و له خه وما ،ئارامگه ی حاجیم دیته وه.
چوکم دادا ،سوژده م برد بوی.
گوتم:
(حاجی ،په ریشانم))!
سه ری کز کرد ،ده ستی دانا له سه ر دلی خوی.
گوتی:
(مه رد به ،زیندووم که وه))!
گوتم:
(گه وره م ،من عسیانیم ،چون زیندووت که مه وه ،بیژه))!
گوتی:
(لیره ده رم بینه ،دووبه ره کی له شوینه که ی من بنیژه))
عه بدوللا په شيو
|
behnam5555 |
03-04-2011 08:55 PM |
" ساته یادێک له باوکم"
بابه گیان له فه‌تره‌ی مناڵیما
به ئێسته‌ش له وه‌رزی لاوێتیما
گه‌لێک چاوه‌ڕێم کردی
گه‌لێک لاپه‌ڕه‌ی هیوام هه‌ڵدایه‌وه
زه‌جروڕه‌نجی هه‌ژاریم
وه‌ک مۆمێکی په‌نجه‌ری هیوا
مه‌بهوت وحه‌یران
کوژایه‌وه
کاسه شڕی سه‌برم پڕکرا
مێشکم به‌وو ئاه وخه‌یاڵه پژا
به‌وو ئومێده ی
وه‌ک سه‌یوانی ساڵانی باوکایه‌تی
ده‌ستم بگری
فرمێسکه قه‌تیسه‌کانم بسڕی
به‌ڵام له‌دوای ئه‌و ئومێده‌ی
که ساڵانێکه په‌نگی خواردۆته‌وه
ئه‌بێ کێ بێ وه‌ک هه‌توانێ
تێرتێر له زامه‌کانم بڕوانێ؟
بۆ ساڕێژی برینی هه‌ستم
ئه‌بێ کێ بێ له ئامێز‌و باوه‌شێ
پڕاوپڕ،تێروته‌سه‌ل هه‌ر بمگوشێ؟
( عبدالرحمن قادری )
|
behnam5555 |
03-05-2011 10:55 PM |
زایه‌ڵه
چاو نه‌ترساو له چرا سووره‌کان
روو له‌که‌سکایی به‌رانبه‌ر
ده‌س هه‌ڵدێنی‌و
خرنگه‌ی بازن
دێوه چاوسووره‌کان ترس‌ئاژن ئه‌کا
ده‌نگت ئه‌که‌وێته لاسه‌رووی
پزیسکه‌په‌لامارده‌ره‌کان
چرا سووره‌کان
به‌رده‌وام هه‌ر قوڵپ ئه‌ده‌ن و
کۆڵان خه‌ڵتانی گوناهه و
شه‌قام شه‌ڵاڵی کاره‌سات
خرنگه‌ی بازن
دێوه‌چرا سووره‌کان ئه‌خاته ته‌نووره
تۆ به‌ره‌و پێش و
که‌سکاییبه‌رانبه‌ر روو له تۆ!
به رۆخی گوناه و کاره‌ساتا
کۆڵان وشه‌قام جێ دێڵی
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستت بگاته
کلیلی چرایه‌کی سه‌وز و
به‌رله کۆتایی بازن
رێژنه‌ی پزیسک له چه‌قی گۆره‌پانێکدا
خه‌ڵتانیخۆتت ئه‌که‌ن و
ته‌ڕاییت تێدا ناهێڵن
*
چرا سووره‌کان هه‌ر دێون و
سه‌رله نوێ قوڵپی تر...
تۆش ئه‌بیته زایه‌ڵه‌یێکی ئه‌به‌دی
10/5/88 سه‌قز
هه‌ژان بابامیری
|
behnam5555 |
03-08-2011 08:37 PM |
خه يال ... !
گوتم ئه بی بروين ...
هاواری کرد‌و گوتی :
به ره و کوی ؟
گوتم : بو شوينيکی بی ناو‌و نيشان ...
به ناو غوربه تی کولانه کونه کاندا ...
ئه بی بروين !!!
سووکه بال و پر له ئاواز ...
گوتم : تو له کويی ؟
گوتی : له سيبه رم
له ناو خه يالی دوينی و دله خورپه ی سبه ينی ... !
گوتم : تو کيی ؟
پيکه نی ، به وينه ی مناليکی ليو به بزه ...
گوتی :
خه يالی شه ويکی زستان !
« سه هه ند »
|
behnam5555 |
03-08-2011 08:42 PM |
شه‌وێكی بێده‌نگ، هه‌وارێكی خۆش داری سه‌رچاكی ڕازداری خامۆش
گه‌لایه‌ک وه‌ری به سروه‌ی شه‌ماڵ
سێبه‌ر جووڵاوه به نه‌رمی خه‌یال
گه‌لا سرته‌ی كرد :
ـ گه‌ستن ، ده‌رنگه
تا كه‌ڵه‌بابی به‌یان بێدنگه
په‌ری بۆ سرته لێک كۆ بوونه‌وه
سێبه‌ر بوو به دوو ، لێک جوێ بوونه‌وه
جار جار به ئاوڕێک یه‌کتریان ده‌دی
گوناه ! به‌خێرچی تا جارێكی دی
|
behnam5555 |
03-08-2011 08:46 PM |
هه‌ر کاته جێیه‌ک ،
هه‌رده‌م له شونێک ،
هه‌ر شه‌و به مه‌ستی،
میوانی نوێنێک..
***
بێکه‌س و ته‌نیا
دیلی داوی خه‌م ،
ڕۆژگاری شه‌وگار
یۆگری ماته‌م
***
به‌ره‌و نه‌هاتی
ده‌چێته پێشێ
تاوانبار نییه
تاوان ده‌کێشێ
***
تریفه‌ی مانگه
له نێو که‌لاوان
شه‌مامه‌ی جوانه
بۆ ده‌ستی لاوان
***
جامی ژیانه
به‌ڵام شکاوه
تازه یه‌ک بگرێ ؟
خه‌یاڵی خاوه..
***
ڕۆژێ ده‌یبینی
گوڵێک په‌ڕپه‌ڕ بوو
یه‌ک به یه‌ک ده‌ڵێ
:ــ ئه‌ویش له ده‌س چوو
|
اکنون ساعت 01:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)