- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-13-2011 08:49 PM |
کۆچه‌ر
"باران ده‌شتی زرێبار"
ناگه‌ی!؟
بۆله‌من ناگه‌ی!؟
بۆده‌گه‌م لێت!؟
نێوان من و تۆ
نه حه‌وت کێوه
نه حه‌وت زه‌ریا
نێوان من و تۆ ته‌نیا هه‌ناسه‌یه‌که....!
ده ده‌سته‌کانت بێنه با له ئامێزی بگرم...!
چاوه‌کانت بێنه
با له گۆڕستانی دڵما بیاننێژم....!
نه سێڵاوم که بتگلێنم..
نه تاوی هه‌تاوم که بتبرژێنم...
نه"ته‌رزه مستی –نێ-م " که بتشکێنم..!
نه" شاباش ئۆرگم " که داتوه‌شێنم...!
نێوان من و تۆ
ته‌نیا
هه‌ناسه‌یه‌که....!
ده لێم
بگه
ئه‌ی کۆچه‌ری
دارتێله‌کانی
ته‌له
فووونی
رۆژ
ئا
وا...........!!!!!!
آوان بێ
|
behnam5555 |
03-13-2011 08:50 PM |
تراویلکه
من...
تۆ...
ئه‌و...
هه‌ر هه‌مومان.....!
ئوقیانووسین.....!
به‌س تراویلکه.....!
آوان بێ
|
behnam5555 |
03-13-2011 08:52 PM |
ته‌رمی لێڕ
... ڕێبوارێک
جگه‌ره‌یه‌کی فڕکدا..........
دارستانێک سووتا............
کیسه‌ڵێک ته‌قا.....
توسط آوان بێ
|
behnam5555 |
03-13-2011 08:53 PM |
چاره‌نووس
مارێک...
بێچوه‌کانی باریکه‌که‌ی خوارد...
هه‌ڵۆیه‌ک ماره‌که‌ی رفاند...!
آوان بێ
|
behnam5555 |
03-13-2011 08:54 PM |
بای ته‌مه‌ن
......شه‌نگه هه‌زبێکه‌م!
نه‌م گوت ته‌مه‌ن وه‌کوو "با"یه
دوێنی وه‌کوو شه‌یپوور ده‌لرقاینه‌وه
ئه‌مڕۆ به‌زۆریش ده‌نگمان ده‌رنایه!!.....
آوان بێ
|
behnam5555 |
03-13-2011 08:59 PM |
یاری خۆم
دوێنێ شه‌و
له بان یه‌که‌م تاڵی قه‌ڕه‌وێڵی مانگه شه‌و دا
دڵداره گرده شه‌رابیه‌که‌م
په‌رداخێکی پڕ له شیر و هه‌نگوێنی پێدام
لێوی وه‌ک هه‌ناره‌کانی هه‌ورامان پشکووت و
گوتی:"پێت چۆنه ئه‌ی دڵداری نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی کاکێشان!؟"
که چاوم له په‌تی داری سیله‌ی چاوی گرت
لێوم چما دیواری کاگڵی ماڵه بابم بوو
درزی برد و
چرپاندی :"سپاست ده‌که‌م
ئه‌ی مانگی چوارده‌ی نێو زه‌لکاو!
به راستی هه‌ر له بۆنی کیژی ترشاوی
پشت ستادیه‌کان ده‌چوو...!!"
آوان بێ
|
behnam5555 |
03-16-2011 08:40 PM |
فرمێسکه کا نم بخوێنه وه
دیمه نی جوانی ژینم
ئه م نامه له شه وێکی تا ریک و غه م هێنه ردا بۆ تۆ ده نووسم
ئا سما ن به چه ند په ڵه هه وری ره ش و چڵکن داپۆ شراوه و هه وره تریشقه
پڕ به دڵی ده گرمێنێ و باران که فرمێسکی ئاسما نه کا نه به خوڕ ده بارێ
منیش له سه ر جێگا که م راکشا وم و که وتومه ته نێو ده ریای بیر کردنه وه و
ده گریم بۆ خۆم بۆخۆ شه ویستی بۆ ژیا ن بۆ ئاواته کانی با بردووم
نازانم که ی و چ کات ژیانم ده گاته ئه نجام
ئه رێ فرمێسکه کا نم دڵۆپ دڵۆپ له چاوه چاوه روانه کا نم به خوڕ دێنه خوار و
ده بنه جه وهه رو پێ ده گرن و ده رژێنه سه ر لا په ره ی کاغه ز
تۆ هه رگیز فرمێسکی چا وت خوێند وه ته وه
بروا بکه مه به ستم ئه وه نی یه که به زه ییت به من دا بێته وه
چونکه لای من مرۆڤ خاوه نی رێز لێ گرتنه نه ک به زه یی پێ دا ها تنه وه
تۆ بڵێ تۆ بیرت له رێز گرتن کردبێته وه ، یان ما نای ژیا نت به با شی لێک دابێته وه
ژیان لای من یانی خۆ شه ویستی یانی رێز گرتن یانی وه فا داری
خۆ شه ویستم
تۆم خۆش ده وێ ، وه ک چۆن ئا سما ن ئه ستێره کا نی خۆ ش ده وێ
وه ک چۆ ن جو تیار ها ژه ی رو باری خۆ ش ده و ێ
وه ک چۆن زه وی نمه ی بارانی خۆ ش ده وێ
کانی یه کم تۆ ش به فره که ی سه ر چا وه می و بۆ بوو نی من ئه تو ێیته وه
که غه م ئه بێته ها و ده م و ها ورێ یه تی شه وم ئه کات
هه زاران روناکی خۆ ریش پرشینگێ به دڵم نادات
|
behnam5555 |
03-16-2011 08:41 PM |
هه ر گیز له یا دت ناکه م
ئه ی ته بیبی ده ر ده کانم
ئه ی خۆ شه ویستی هه موو ژیانم تۆ ته نیا ئا ره زوو می و هه ر تۆ یی ته نیا گو ڵی جوانم
سڵاوێک به گه رمی هه تاو، به سافی ئاسمانی بێگه رد
بۆ ن خۆ ش تر له گوڵی هه ڵاڵه و گوڵاڵه سووره و جوانتر له نه مامی خۆ شه ویستی ژیان
رازاوه تر له روناکی مانگه شه و و پڕ سۆ زتر له سۆ زی خۆ شه ویستی دڵدارانی
ئه م سه ر ده مه پێش که ش به تۆ یی ته نیا ته بیبی دڵی پڕ له ئێش و ژانم
ته نیا ئه ستێره ی روناکی کازیوه ی به ر به یانم
خۆ شه ویسته که م
بروا بکه له و رۆ ژه وه ی که تۆم دیوه و تۆم نا سیوه
جوانی و خۆ شه ویستی تۆوه ک مۆ مێک له ناو دڵم دا داگیرساوه
که به هیچ شتێک ناکوژێته وه هه تا له دنیا دا ماوم
خۆ شه ویستی تاقانه که م
بروام پێ بکه هه تا مردن تۆم خۆش ده وێ و هه رگیز له یادت ناکه م
هه تاکوو له ژیا نا بم له هه ر کوێ بم تۆله دڵما یی، تۆ له بیرما یی له ژیا نمدایی
|
behnam5555 |
03-16-2011 08:43 PM |
رێگه‌ی ژیان
ریگه‌ی ژیان بێ کوتایی
دیت و ده‌روا به سانایی
عومری ئیمه‌ش کوتایی دێ
بێ ئه ویی شادیمان دێبێ
مومی ته‌مه‌نی هه‌مومان
که‌م که‌م ده‌روا به‌رو نه‌مان
ده‌توێته‌وه هه‌ر هه‌موو کات
له ژیانی پر کاره‌سات
نازانم بۆ چی وه‌هایه
خوشی بوچی وه‌دی نایه
گه‌ر ژیانمان هه‌مویی غه‌م بێ
شادیمان له دلدا که‌م بێ
ئه‌م ژیانه که‌ی ژیانه
که وا پر له درد و ژانه
تاکه‌ی ده‌بێ ژینمان وابێ
خوشی له دلمان تورا بێ
|
behnam5555 |
03-16-2011 08:48 PM |
خۆ شه ویستی له چاوه کانت دا
له و روژه وه که توم ناسی
به ئاشکرا و به نهێنی
چاوه کانت به منیان دابوو به ڵێنی
ده زانم با شه رم بکه ی و نه ی درکێنی
به ڵام باش بزانه وشه ی چاو و هه ستی دڵت
له دڵمایه تا بمێنی
خۆ شم ده وێی هه تا ماوم
چونکه که چاوت بریه ناو چاوم
وشه ی عه شق و خۆ شه ویستی
خسته ناو جه ر‌گ و هه ناوم
ده ستی گه رمت، ماچی لێوت
هه ستی پاک و بێ گه ردی تۆ
له گه ل ده ربرێنی خه یالت
جوانی زولفه که ی په شیوت
ژینی منی داگیر کردووه بۆ ژیان
تا بمێنم به تۆ ده ده م عه هد و په یمان
لێوت بنێ سه ر لێوانم با بیمژم
سیوه کانت بده دستم با بیگوشم
سینه ت بنێ به سینگمه وه
با هه ست بکه م تێر هه ناسه ت
با ئاره زوی دڵم بشکێ له ناو بیر و دڵ و تاسه ت
به سیه ئیتر مه یشاره وه
خۆ شه ویستی چاو و دڵت مه که به شه رم
له مه زیاتر مه م تلێنه به ده م ئیش و ئازاره وه
|
اکنون ساعت 02:39 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)