- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
03-22-2011 08:23 PM |
کۆنه‌یاران
تۆ وه‌کوو:
سروه‌ی به‌یانانی به‌هاری
تۆ له‌له‌شما:
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شه‌وی خۆشی و نه‌خۆشیم:
یادگاری
ڕه‌مزی ئینتزاری
تۆ جریوه‌ی دارستانی جێژوانی
بۆ هه‌سێره‌ی به‌رزی ئاواتم زریوه‌ی
چه‌نده‌جوانی
گیانه‌که‌م!
جاران که‌ئه‌تکوت:
پێکه‌نینت زایه‌ڵه‌ی سه‌وزی شه‌تاوه
چاوی شینت: گۆمی مه‌ندی پڕ له‌ماسی
زه‌رد و سووری به‌ر هه‌تاوه
ئێسته‌بۆ وا شۆڕه‌بی
برژانگی نه‌رمت ده‌وری داوه
بۆچی گه‌رمایی روانینت نه‌ماوه؟
هۆنراوه‌ی: نه‌مر سواره‌ئێلخانیزاده
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:24 PM |
((لای ئێمه))
هۆنراوه‌ی: حه‌مید شه‌هبازی
هه‌موو ڕۆژێ،
که‌هه‌تاو له‌دایک ئه‌بێ،
گووڵ و جوانی و هه‌سته‌کانی ئێمه‌ئه‌مرن!
مه‌لی سۆزمان ، له‌پێش ئه‌وه‌ی که‌باڵ بگرن،
له‌لانه‌ی ده‌سته‌مۆییدا.. باڵیان ئه‌بڕن...
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:26 PM |
کۆنه یاران
سێ هه‌ڵبه‌ست له هۆنه‌ری جوانه‌مه‌رگ "مارف ئاغایی"
(1)
کۆچ
خاک،
توانای کۆچی نییه.
ئه‌وه‌یه ڕازی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ی من
له‌م وڵاته‌دا
(2)
ئاویلکه
گۆڕستانی وڵاتی من
سه‌دان گۆڕی چاوه‌ڕوانی ته‌رمی لێیه.
زیندوو بوونتان بسه‌لمێنن
ده‌نا لێره
وه‌نه‌وزیش هه‌ر ئاویلکه‌یه.
(3)
هاوار
ئه‌نگوستم له سه‌ر
ماشه‌ی تفه‌نگی هاوار داناوه
هه‌تا له گه‌رووی
ئه‌م بێده‌نگیه‌دا
بیته‌قێنمه‌وه.
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:28 PM |
دوو هه‌ڵبه‌ست له"ڕه‌حیم لوقمانی"
(1)
دووان
هه‌ستی شاعیر
له‌ئاونگی ڕوومه‌تی گوڵ زوڵاڵتره
دڵی شاعیر
له‌منداڵێکی زۆر ساواش
گڕۆزایی و مناڵتره
شنه‌ی بایه‌ک، گیانی شه‌ونم، نایه‌ک
دڵی منداڵ ده‌گریه‌نن
به‌ڵام هه‌ست و ڕۆحی شاعیر
لێوی چه‌قۆ و که‌ڵبه‌ی یاسا
ده‌یدوێنن
(2)
ساز
ده‌روونی من وه‌ک سازێکه
تاو تاو ده‌گری و ته‌له‌کانی،
به‌سروه‌یه‌ک دێنه‌زمان.
جار جار تووڕه!
وه‌ک به‌هاری خوێناوڵی دیاربه‌کر
وه‌کوو ته‌مبووره‌که‌ی شوان
به‌ڵام جیاوازی سازێک و
ده‌روونی من له‌وه دایه:
ئه‌و به‌ده‌ست و هه‌ستی گه‌رمی هونه‌رمه‌ندێک
دێته‌سه‌ر سۆز
من به‌زه‌خمه‌ی پڕ ئازاری نه‌یارانم
دێمه‌ناڵه‌و ڕقی پیرۆز
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:29 PM |
دوو هه‌ڵبه‌ست له "جه‌لال مه‌له‌کشا"
(1)
بریا
بریا من وه‌کو په‌پووله‌بایام
ده‌م له‌ناو ده‌می گوڵێکی سووردا
سه‌رمه‌ست له‌شیله‌ی ئه‌وین ده‌مردم!
کیژۆڵه‌یه‌کی شۆخ و نازه‌نین
له‌نێو ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریدا
ویشکی ده‌کردم!
(2)
گله‌یی
شێعره‌کانم
بوون به‌گوڵ و
که‌نیشکه‌کانی ئه‌م شاره
چه‌پک چه‌پک
کردیان به‌هه‌دیه‌ی دڵداری
به‌ڵام هه‌رگیز کچێ نه‌هات
بڵێ جه‌لال:
ئه‌ی خۆت بۆ هێنده‌خه‌مباری؟!
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:30 PM |
دوو شێعر له‌شاعیری جوانه‌مه‌رگ "ژیلا حسینی"
(1)
پێوانه
نه‌ئه‌وه‌نده‌ی باڵای دووریت
نه‌به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ساتانه‌ی له‌ناو خۆما ئه‌تبینمه‌وه
به‌درێژایی چاوه‌ڕوانی...
نه‌به‌چڕی دارستانی نیگاکانت
نه‌به‌قه‌د کێو به‌قه‌د ئاسمان به‌قه‌د جوانی
خۆشم ئه‌وێی به‌ئه‌ندازه‌ی
ئاسووده‌یی
ئه‌و کاتانه‌ی پێش تۆ بووم و
پێم نه‌زانی
(2)
ئاڵا
خۆشه‌ویستیت بوو به‌چرا
بوو به‌پێڵاوی ئاسن و گۆچان پۆڵا
خۆشه‌ویستیت بوو به‌هه‌تاو
بوو به‌به‌رگی دڵ و هه‌ناو
ڕچه‌م شکان، هاتم بۆ لات
له‌سه‌ر لووتکه‌ی ئه‌وینه‌که‌ت
باڵام کرد و بووم به‌ئاڵا.
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:31 PM |
دوو شێعر له"سه‌لام مسته‌فا ساڵح"
(۱)
باگردێن
له‌سه‌ربانی ماڵێکی قوڕ
کۆمه‌ڵێ دڕک
بیریان له‌وه‌ئه‌کرده‌وه
که‌چۆن ئه‌م زستانه‌بژین
بۆ مانه‌وه...
هه‌ر یه‌که‌یان باسێکی هێنایه‌پێشێ
ئه‌وه‌ی بێ‌ده‌نگی کڕی بوو
یه‌کێکیان بوو
چاوی ترسی له‌باگردێنێک بڕی بوو!
(2)
جیڕه
ڕه‌شه‌بایه‌ک ده‌رگایه‌کی خسته‌سه‌ر پشت
ده‌ستێک له‌و دیو
له‌سه‌ر خۆ پێوه‌ی دایه‌وه
دیسان ڕه‌شه‌با کردیه‌وه
ده‌ستی تووڕه‌ش دایخسته‌وه
بۆ چه‌ن جارێک
کرایه‌وه ... داخرایه‌وه ... به‌بێ وه‌ستان
له‌ئه‌نجامدا ..
ده‌رگاش جیڕه‌ی له‌خۆی هه‌ستان.
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:33 PM |
امه‌زرۆ
هۆنراوه‌ی: حه‌میدی شهبازی(بێزار)
ئه‌م هه‌نگره،.. ئێسکی هه‌نگاوم ئه‌کرۆژێ!
له‌م کوێره‌ڕێ.. به‌م ڕه‌وته‌کۆن و کاروانه..،
خاو و ته‌پیو و ته‌پلۆسه!
ئه‌م ماڵۆسه‌به‌جێ دێڵم
گه‌لێک، هه‌ڵپه‌ی ڕووناکایی و هه‌تاو ئه‌که‌ن..
من به‌شوێن سای کرژا وێڵم..!
ئه‌وان گوایه:
پیاسه‌له‌عه‌ڕشی ساو ئه‌که‌ن!
من وشکارۆی ژێر چه‌تری هه‌وره‌نه‌زۆکه‌کان ئه‌کێڵم..!
ئه‌وان وێڵی به‌سانه‌وه‌ن...
من سه‌رخۆش و ئارامگرتووی،
نێو له‌نگه‌رگای دوورگه‌ی سه‌وزی زه‌ریای چاوم..!
ئه‌وان چه‌شنی مێگه‌لی تێر و بێزراون..!
من تامه‌زرۆ و ئه‌وینداری به‌ر نسێی به‌ژنی هه‌تاوم...
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:34 PM |
له‌دوگمه‌ی سوخمه‌دوێنێ نوێژی شێوان
به‌یانی دا سفیده‌ی باخی سێوان
له‌خه‌وفی ته‌لعه‌تی رۆژ هه‌روه‌کوو شێت
به‌ڕووزه‌ردی هه‌ڵات و که‌وته‌کێوان
دو چاوی من که‌وا که‌یلی سوروشکن
ده‌پێون ئاوی به‌حری خۆی به‌پێوان
مه‌که‌ن لۆمه‌ی په‌شێویی دڵ که‌ئه‌مشه‌و
په‌شێواوه‌له‌به‌ر په‌رچه‌م په‌شێوان
شه‌رابی له‌علی رومانی له"نالی"
حه‌رامه، بێ مه‌زه‌ی ماچێکی لێوان
نالی
|
behnam5555 |
03-22-2011 08:36 PM |
شاملو...
ته‌نگانه
دێن بۆن به ده‌مته‌وه‌ده‌که‌ن
نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی.
دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.
خۆشه‌ویستی
له دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن
ده‌یده‌نه‌به‌ر قه‌مچی و شه‌للاق
ده‌بێ ودمی خۆشه‌ویستی له‌که‌لێن و له‌په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
له‌کۆڵانی به‌ربه‌ستراوی ساردوسڕدا
ئاوردووه شیعر و سروود
ئاگری پێ ده‌که‌نه‌وه
باسی سه‌ره‌بیرکردنه‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.
ئه‌وه‌ی شه‌وان ده‌رگا ده‌کوتێ
هاتووه‌چرا بخنکێنێ
ده‌بێ تیشکی ڕووناکایی له‌که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
وا قه‌سابان
سه‌ر ڕێگه‌کانیان گرتووه
تیغ و چه‌قۆی خوێناوییان به‌ده‌سته‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
توێ توێ بزه له‌برینی لێو داده‌تاشن
گۆرانی له‌برینی گه‌روو
ده‌بێ شه‌وق و شادمانی له که‌لێن و له‌په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
دێن قه‌ناری
به ئاگری یاس و سوێسن ده‌برژێنن
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش
له‌سه‌ر سفره‌ی شینی ئێمه شایی ده‌کا
ده‌بێ خودا له‌که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
به‌رهه‌می: "ئه‌حمه‌دی شاملوو" / له‌وه‌رگێڕانی: "ناسری حیسامی"
|
اکنون ساعت 09:15 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)